♥️ Backup Channel
@JSBCINEMA
If you own the copyrights of any stuff, we will remove it within 24 hours.
@MySocialmediasupport
Buy ads: https://telega.io/c/JSBMovies
Last updated 1 month, 1 week ago
всё для ст♡рис?
-Ты наполняешь мою жизнь радостью.?
Last updated 2 years, 8 months ago
*🍂فەزڵی مانگی شەعبان🍂***
مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ولەنێوان مانگی ڕجەب وڕەمەزاندایە وبۆیە ناو نراوە بەو ناوەوە چونکە عەرەب تیایدا بڵاو دەبونەوە وبەشوێن ئاودا دەگەڕان
وەگوتراوە: لەبەر بڵاوبونەوەی هۆزەکانە لەکون ودۆڵەکاندا وگوتراوە(شَعَبَ) واتە: دەرکەوتووە لەنێوان مانگی ڕەجەب وڕەمەزاندا
وکۆیەکەی (شعابین)و(شعابات)ە تفسیر ابن كثير ( ٤/۱٤۷) ولسان العرب (۱/٥۰۳)
مانگی شەعبان مانگێکی پیرۆزە وزۆر کەس لێیبێ ئاگان وکەوتوەتە نێوان مانگی ڕەجەب وڕەمەزانەوە
ئوسامەی کوڕی زەید خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: گوتم:(يارسول الله،لمْ أرَاكَ تصوم شهْرًا من الشهور ما تصوم مِنْ شعْبان،قال: ذلك شهْرٌ يغْفُل الناس عنْه بيْن رجب ورمضان،وهو شهْرٌ تُرْفَع فيه الأعْمال إلى ربِّ العالمين،فأحبّ أنْ يرْفعَ عملي وأنا صائمٌ) رواه النسائي( ۲۳٥۷) وحسنە الٲلباني في الصحیحة( ۱۸۹۸)
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ هیچ مانگێک نەم بینیوی بەقەد شەعبان بەڕۆژو بیت فەرمووی: ئەوە مانگێکە خەڵک لێی بێ ئاگان لەنێوان ڕەجەب وڕەمەزاندایە وئەوە مانگێکە کردەوەکان تیایدا بەرز دەبێتەوە بۆلای خودا بۆیە پێم خۆشە کاتێ کردەوەکانم بەرز دەبێتەوە بەڕۆژو بم.
#مشرفة القناة
*⚪️فەزڵی خوێندنی دوو ئایەتەکەی کۆتایی سورەتی : البقرة پێش خەوت.*
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە رەزای خوای لەسەر بێت دەگێڕیتەوە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
خوای گەورە کتابێکی نوسی دوو هەزار ساڵ پێش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی دروست بکات تێیدا دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرةی دەبەزاند ، شەیطان نزیک نابێتەوە لەو ماڵەی کەوا سێ شەو بیان خوێنێت .
رواه الترمذي وصححه الألباني، كتاب فضائل القرآن/ باب ما جاء في أخر سورة البقرة.
#مشرفة القناة
شێوازهكانی داوای لێخۆشبوون :
١ ـ سهروهری داوای لێخۆشبوون كهلهههموو شێوازهكان چاك تره: ئهویش ئهوهیه كهبهندهبڵێت :
(اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي ، اغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
٢ ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ) .
٣ ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي) .
٤ ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
٥ ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ) .
٦ ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) .
٧ ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ) .
----------------------------
#مشرفة القناة
حوکمی خوێندنەوەی قورئان بەبێ لەچک و حجابی شەرعی دور لەچاوی نامەحڕەم یان خوێندنی بەبێ دەستنوێژ ....
پرسیار : ئایە بۆ ئافرەت دروستە لەماڵەوە یان لەشوێنێک کەهیچ نامەحرەمێکی لێنەبوو قورئان بخوێنێت بەبێ لەچک و حجاب یان بەبێ دەست نوێژ ؟
وەڵام : بۆ خوێندنەوەی قورئان لەشەرعدا بەمەرج نەگیراوە کەوا لەچکت لەسەر بێت یان حجاب بیت ، بەڵکوو دروستە ئافرەت بەبێ حجابی شەرعیش قورئان بخوێنێت ، وە بەنسبەت دەست نوێژەوە ئەگەر بەدەست نوێژەوە بێت باشترەو سوننەتە ، بەڵام ئەگەر بەبێ دەست نوێژیش قورئان بخوێنێت تاوان بار نابێت ئاساییە .
#مشرفة القناة
هەڕەشەیەکی ترسناک بۆ ئەوکەسانەی کەوا نوێژی بەیانی لەدەست دەدەن و کەمتەر خەمن .....
نوێژی بەیانی
هۆکاری وازلێهێنانی شتانێکن
لەوانە: تاوان
داواکارین خوای گەورە بمانپارێزێ لێی
کاتێک کە دەکەونە تاوان و سەرپێچی و هەڵەوە وە ئەوەش لاشەیان قورس دەکات بۆ نوێژەکانیان هەڵناستن
وەلەوانە: نەبوونی ئیرادە لە هەستان بۆ نوێژ و تەمبەڵی کردن تیایدا
وەهەروا : تا درەنگانی شەو بەخەبەر مانەوە ، ئەوەی ئێسە زۆربەی خەڵکی تا درەنگانی شەو ناخەون نەخەوتنێکی زۆر زۆر سەیرە.
پێغەمبەری خودا بەباشی دانەناوە لەسەر خەوتنی پێش نوێژی عیشا و نەهیشی کردووە لە قسە کردن و مەجلس بەستن لە دوای نوێژی عیشا ئیللا لە شتێکدا نەبێت کە بەرژەوەندی و مەسڵەحەتی تێدایە.
وە لەوانە: خواردنی درەنگانی شەو ، درەنگانی شەو خواردن دەخۆن دوایی هەست بە قورسی لاشەیان دەکەن ، هەڵناستن بۆ نوێژ.
هەروەها ؛ نەخەوتن بەدەست نوێژەوە و ویتر نەکردن ،هەندێ لەخەڵک دەخەون و نوێژی ویتر ناکەن و دەست نوێژیش ناگرن، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەسەر پاکێتی دەخەوت هەتا ئەگەر لەشیشی گران بووایە ، ئەگەر نەتتوانی خۆت بشۆی دەست نوێژ بگرە ، جەنابەتەکەی سووکردۆتەوە لەسەر خۆی
پێویستە لەسەر موسوڵمان کە گرنگی بەمە بدات
بێگومان نامۆ ئەوەیە کە قوتابی زانست یان کەسێکی متدین ودیندار لە نوێژەکانی دوابکەوێت، ئەمە نامۆیە لەوانەیە هەندێ خەڵکی ئاسایی وعەوام کە ئەم تێگەشتنیان نیە
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی تێبینی بکەیت زۆربەی ئەوانەی ئێستە لێرە ئامادەن خەڵکی ئاسایی وعەوام و بەتەمەنەکانن ، ئەوان سوورن لەسەر نوێژەکانیان
بۆیە ئاگات لێبێت براکانم بارک اللە فیکم
سووربن لەسەر نوێژەکانتان بەجەماعەت
بەڵێ، بێگومان ئەگەر بەردەوام بوویت لەسەر نوێژی بەیانی و عیشا .
ئەوا لەسەر ئەوانی تریش سووردەبیت و لەدەستت ناچێ
چونکە ئەم دوو نوێژە قورستترین نوێژن لەسەر مونافیق.
#مشرفة القناة
?پێغەمبەر ﷺ حەزی بە بۆنی خۆش دەکرد،
بەردەوام بۆنی خۆشی هەبووە، بۆنی لاشەی خۆی لە خۆشترین بۆنەکان بووە، ئارەقەکەشی خۆشترین بۆن بووە.
قوتوویەک بۆنى هەبوو، هەندێكجار خۆى پێ بۆنـخۆش دەکرد.?
♥️ Backup Channel
@JSBCINEMA
If you own the copyrights of any stuff, we will remove it within 24 hours.
@MySocialmediasupport
Buy ads: https://telega.io/c/JSBMovies
Last updated 1 month, 1 week ago
всё для ст♡рис?
-Ты наполняешь мою жизнь радостью.?
Last updated 2 years, 8 months ago