ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago
بەڪارەکانت مەنازە
{ ابن مسعود لە الطبقات ـەڪەی خۆیداباسی عمری ڪوڕی عبدالعزیز دەڪات و دەفەرمووێت :
هەر ڪاتێك عمری ڪوڕی عبدالعزیز لەسەر مینبر وتـاری بدابایە ئەگەر هەستی بە لەخۆبایی بوونی بڪردایە بە پەلە وتـارەڪەی دەپچڕاند هەر ڪاتێکیش نامەیەڪی بنووسیبایە ئەگەر هەستی بە لەخۆبایی تێدا بەدی ڪردبایە هەلا هەلای دەڪرد و دەیفەرموو : اللهم ٳني ٲعوذ بك من شر نفسي واتە : خوایە پەنات پێ دەگرم لە شەڕو خراپەی نەفسم.
بەڵێ : بزانە مرۆڤ هەرڪاتێك دەست بە قسەیەڪ یان ڪارێك بڪات پێویستە لەسەری مەبەستی لەو ڪارەیدا ڕەزامەندی خودا بێت بزانێت ئەوە منەتی خوایە لەسەریدا بە یارمەتی ئەو ئەنجامیداوە بزانێت خودا بۆی فەراهەم هێناوە نەك نەفسی خۆی و شارەزایی و فیڪر و هێز و توانای خۆی بەڵڪوو بزانێت ئەو ڪەسەی ڪە زمان و دڵ و چاو و گوێی بۆ بە دیهێناوە هەر ئەویشە منەت و بەخششی لەگەڵدا ڪردووە و ئەو قسەو ڪارەی بۆ فەراهەم هێناوە جا ئەگەر هاتوو ئەمانەی لەپێش چاو بوو ئەوە لەخۆبایی نابێت چونڪە بنچینەی لەخۆبایی بوون ئەوەیە ئەنجامدانی ڪارەکەی بەهێزو بازووی خۆی بزانێت و منەت و بەخششی خوای لە پێش چاو نەبێت.
بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو خاڵانەی لەبەر چاو نەگرت و بەهێزو بازووی خۆی زانی تووشی لەخۆبایی دەبێت ئەوڪاتیش کارو گوفتارەڪەی بە فەساد دەچێت دەبێ ئەوەش بزانین ڪە هیچ شتێڪ لە خۆبایبوون خراپتر نییە بۆ خراپڪردنی ڪاروڪردەوەی مروڤ ئەگەر خوای گەورە چاڪەی بۆ بەندەیەڪی بوێت لە هەموو ڪار و گوفتارێڪی وای لێدەڪات منەت و بەخششی خوای لەبەر چاو بێت ئەوڪات لەخۆبایی نابێت پاشان ئەو بەندەیە بێ دەسەڵاتی خۆی دەردەبڕێ و داوای لێبوردن لە پەروەردگاری دەڪات شەرمیش دەڪات داوای پاداشت لەسەر ڪارەکانی بڪات.
بەڵام ئەگەر وانەبوو ئەوە مرۆڤەڪە لەخۆبایی دەبێت و واگومان دەبات ڪە ڪارەکانی ڕێڪ و پێڪ و تەواوە و بەهێز و بازووی خۆی ئەنجامی داوە گەر وابوو ئەوە ئەم ڪارەی لای خودا سەنگی نییەو خۆشەویست نییەو لێی وەرناگیرێت.
ڪەواتە : مرۆڤی خواناس هەر ڪارێك ئەنجام بدات خوایەتی و منەت و فەزڵ و یارمەتی خوای لەبەر چاوە شەرم دەڪات و داوای لێبوردن دەڪات لەوەی ئەکەر ڪارەکانی بە تەواوی ئەنجام نەدابێت ، بەڵام مرۆڤی نەفام و خوانەناس هەر ڪارێك ئەنجام بدات بۆ هەواو ئارەزووی خۆیەتی هەر ڪارێکیش بڪات بە هێزو بازووی خۆی دەزانێت لە خۆی ڕازیە و منەت لەسەر خواش دەڪات ئائەوە رەنگێڪەو ئەوەی تریش رەنگێڪی ترە.}
﴿ابن قیم الجوزیة رحمە️ اللّٰه
کتاب الفوائد ?لا : (٢٩٠ ــ ٢٩١).﴾
تابعي بلال بن سعد دەڵێت:-
لا تكن ذا وجهين، وذا لسانين ...
تظهر للناس ليحمدوك ... وقلبك فاجر ..!
دووڕوومهبه ، دوزمان مهبه..
وا خۆت دهربخهی بۆ خهڵك - كه باشی - تا سوپاس و ستایشت بكهن.. له كاتێكدا دڵت خراپهكاره.
[ الإخلاص والنية لابن أبي الدنيا : ٢٥ ].
لە (عثمان کوڕی عفان)ەوە رَضِيَ ٱللَّٰهُ عَنْهُ،
دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
ـ
(خَيرُكُم من تعلَّمَ القرآنَ وعلَّمَهُ) واتە: باشترینتان ئەوانەن ھەم خۆیان فێری قورئان دەکەن و ھەم خەڵکیش فێردەکەن) (البخاري /٤٩٠٧).
ئیبن ئەلقەیم بەڕەحمەت بێت ئەفەرموێت :
ئارامگرتن وخۆڕاگری ئینسانی یەکخواپەرستی شوێن ڪەوتەی پێغەمبەر ﷺ لەسەرئەو ناڕەحەتی وئازارانەی توشی ئەبێت لەلایەن ئەهلی شیرڪ وبیدەعەوە ، زۆر چاڪترو بەسودترە بۆی "
قال الإمام بن القيم رحمه اللّه :
فصبر الموحد المتبع للرسول ﷺ على ما ينقمه عليه أهل الشرّك والبدّعة خيرٌ له وأنفع.
[ إغاثة اللهفان ٦٧/١ ]
( ٳسرائیل بن ٲبي ٳسحاق السبیعي )دەڵێ : لەسەردەمی ئەعمەش (سولەیمانی کوڕی میهران ) ، خەڵکێکی زۆر تەڵەبی عیلمیان کرد ، پێی گووت : ئەی باوکی موحەممەد ئایا دەیانبینی چەند زۆرن ؟ گووتی : سەیری زۆری ژمارەیان مەکە ، سێیەکیان دەمرن و ، سێیەکیان خەریکی کارکردن دەبن و ، وسێیەکی لەهەر سەد کەسێك تەنها دانەیەکیان دەرەچێ .
عن أنس بن مالك - رضي الله عنه - قال: قال رسول الله ﷺ : قَالَ اللهُ تَعَالَى :
" يَا ابْنَ آَدَمَ إِنَّكَ لَو أَتَيْتَنِيْ بِقِرَابِ الأَرْضِ خَطَايَا ثُمَّ لقِيْتَنِيْ لاَتُشْرِك بِيْ شَيْئَاً لأَتَيْتُكَ بِقِرَابِهَا مَغفِرَةً "
رسول الله ﷺ دەفەرمووێت : الله تعالی دەفەرمووێت : ئەی نەوەی ئادەم، ئەگەر پڕ بە زەوی گوناهت هەبێت و بگەیتەوە لام و شەریکت بۆ دانەنابم، ئەوە منیش پڕ بە زەوی لێخۆشبوونت پێ دەبەخشم.
?أخرجە الترمذي : ٣٥٤٠
عبداللّٰه بن مسعود (رضی اللە عنە) تعلموا العلم ، فإذا علمتم ، فاعملوا .
عبد️اللّٰە بن مەسعود (رضی اللە عنە)دەفەرموێت : فێری زانست بن ، کاتێک فێری بوون کردەوەی پێ بکەن .
[الحلیة : ١١٩_١]
أبـو إسـحـاق الفـزاري دەفەرمـويـت :
خـەلڪى وا هـەیـە حـەزدەڪات وەسـف بـڪريـت و پـێـاهـەلـبـدرێـت لای اللّٰه ﷻ قـەدری بـالـه مـێـشـولـە ڪی نـيـه.
حلية الأولياء
تێناگەم بۆچی ئەو برا بەڕێزانە لە ڕزق دەترسن ؟
ئێمەش ژنمان هێنا هیچمان نەبوو ، ئیش و کارو کەسابەت ، واللە یەك فلس لە گیرفانمان نەبوو .
بەڵام دوای پڕۆسەی زەواج بەرەکەتی اللە داباری بەسەرمان .
حەقە برایانی ئەهلی سوننە غیرەتێ بدەنە بەرخۆیان ، دەیان خووشکی بەڕێزی ئەهلی سوننە هەیە چاوەڕێی کردنەوەی ئەم دەرگایەیە بەخێر بۆی.
باسی هەموو شتێکمان کردووە لەدیندا بۆ خەڵك .
ئەمەشیان پێویستە باسبکرـێ چونکە زۆر گرنگە بۆ ئێستا.
تۆ تەنانەت ئەم پاروە نانەی ئەیخەیتە بەردەمی خێزانت بۆت بە خێر ئەنووسرێ ، هەموو شتێکت بۆت بەخێر ئەنووسرـێ .
چاوەڕـێی چیت ؟ چاوەڕێیی وەکو گەنجە عەلمانیەکە خانوو ، سەیارە ، ئیشی پڕ پارەت هەبێ ...؟
تۆ سەیرـی سەحابەکان بکەن ژنیان ئەهێنا واللە ئەنگوستیلەیەکی ئاسنیشیان نەبوو تا بیکەنە مارەـی .
لەم سەردەمی پڕ فیتنەو فەسادییە ، کە لەهەموو لایەك فسق و فجو رو دەرگاکانی شەهوەت کراونەتەوە ، تا پێت ئەکرێ زوو ژن بێنن ، اللە ڕازیقە و ڕزقیشت بڕاوەتەوە .
دڵنیابە ئەو ژنەی دەیهێنی ڕزقی خۆـی لەگەڵ خۆـی دێنێت ، ئیدی ترسی بۆچیە.
یەکەم : شت لە پێناو نەفستان تا تووشی تاوان نەبن .
دووەم: لەپێناو ڕزگارکردن و شکانی کۆتی غوربەتی ئەم خووشکانەی چاوەڕێی پیاوێکی لەسەر سوننەتن .
تەمەنتان تێپەڕی و هەر بێدەنگن ، ئیش و کاریشتان هەیە و هەر بێدەنگن ، لەپێناو عیلم لەپێناو ڕۆژ و عیبادەت ؟
سوننەتێکی زۆر گەورەیە و ژیانتان بڕازێننەوە بە خۆشترین بەختەوەریەکانی ژیان .
براـی من ڕووم لەتۆیە و ڕووت وەرمەگێڕە.
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago