❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
چ بێ هودە خەریکی خۆ هیلاک کردنم...🙌🏻
تنسى كأنك لم تكن
تنسى كمصرع طائر
ككنيسة مهجورة تنسى
كحب عابر
وكوردة في الثلج
تنسى
لەبیر ئەچیتەوە وەک ئەوەی نەبووبی
لەبیر ئەچیتەوە وەک مەرگی باڵندەیەک
وەکو کەنیسەیەکی چۆلکراو
لەبیر ئەچیتەوە
وەک خۆشەویستیەکی لەبیرکراو
وەکو گۆلێکی ناو بەفر لەبیرئەکرێیت
لەبیرئەکرێیت
🙂👌🏻💔
گەورەیەک دەیگووت:
ھۆگری خودا بن
پرسیم: چۆن؟
وتی: چۆن ھۆگری مرۆڤێک دەبی ..؟
وتم: کاتێک زۆر قسەی لەگەڵ دەکەم، زۆر دەڕۆم و دێم.
وتی: ئافەرین
زۆر قسە لەگەڵ خودا بکە،
زۆر ھامووشۆی لەگەڵ بکە..
ئەو کەسە گەورەیە دەیگووت:
کاتێک دڵت لەگەڵ خودایە
بھێڵە ھەرچەند دەیانەوێت نادادپەروەر بن بەرامبەرت..
کاتێک ئومێدت بە خودایە بھێڵە ھەرچەند دەیانەوێت نائومێدت بکەن ..!
کاتێک یارت خودایە
بھێڵە ھەرچەند دەیانەوێت ببنە ناڕەفیق
بەڵام تۆ ھەمیشە لەگەڵ خودا بمێنەرەوە...🤍
لەبیرت بێت هیچ شتێک بەردەوام نابێت کە خۆر هەڵهات ئاواش دەبێت??
**ڕۆحی مرۆڤ وەڪ باڵندە وایە
لەو شوێنە دەنیشێتەوە ڪە
ھەست بە ئارامی دەڪات
??**
لە کۆتـاییدا! نە مـن لە دەربـڕینی وشەکان باش بووم نە ئەویـش لە خوێندنەوەی چاوەکان تێگەشت ?!
ئەم ڕۆژانە بەم دوو دێڕەی محمود دەرویش ژیان بەڕێ دەکەم کە دەڵێت ؛
قاوەکەت بخۆوە و بێدەنگی هەڵبژێرە ، مامەڵەکانی دەوروبەرت بەجدی وەرمەگرە و بە هەست و سۆزەوە ژیان وەرمەگرە ، زیادەڕۆیی مەکە لە گرنگی پێدانی هیچ کەس و هیچ شتێکدا ، خەڵکی ڕازی مەکە لەسەر حسابی بێتاقەتی و دڵشکانی خۆت بەوشێوەیە بژی کە دڵت دەیەوێت….
??
کچێک کتێبی دەفرۆشت خۆشەویستەکەی چوو بۆ بینینی باوکی کچەکەش لەو کاتەدا سەردانی کچەکەی کردبوو بۆیە کچەکە بە کوڕەکەی وت:
بۆ کتێبی "باوکم لەلامە" هاتوویت کە یورگ دەنیلی ئەلمانی نووسیویەتی؟
کوڕەکە وتی:
نا بۆ کتێبی " لەکوێ بتبینم" ی تۆماس مۆنیزی نووسەری بەریتانی هاتووم
کچەکە وتی: ئەو کتێبەمان نییە بەڵام دەتوانم پێشنیاری خوێندنەوەی کتێبی "لەژێر دارسێوەکان"ت بۆ بکەم کە پاتریس ئۆلڤێری ئەمریکی نووسیویەتی کوڕەکە وتی:
باشە بەڵام دەتوانی سبەی کتێبی دوای 5خولەکی تر پەیوەندی دەکەم"م بۆ بهێنیت کە ژان بێرناری بەلجیکی نووسیەتی؟
کچەکە لە وەڵامدا وتی: بەڵێ بەخۆشحاڵییەوە هەروەها پێشنیار دەکەم کتێبی "هەرگیز جێت ناهێڵم" ی میشل دانیەلی فەڕەنسیش بخوێنیتەوە
دوای ئەوە... باوکی کچەکە وتی: ئەم کتێبانە زۆر نین بۆی؟إ چۆن دەتوانێت هەمووی بخوێنێتەوە؟إ کچەکە وتی:
بەڵێ باوکە دەتوانێت چونکە گەنجێکی زیرەک و لێهاتووە
باوکی وتی: زۆر باشە کچی ئازیزم کەواتە باشترە کتێبی "من گەمژە نیم" ی فڕانک مرتنینزی هۆڵەندیش بخوێنێتەوە ...?*?
کاتێک منداڵ بووم جوتێك پێڵاوم هەبوو کە زۆرم خۆشدەویست
بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بۆم توند بوو پێیەکانمی ئازار دەدا ..
داپیرەم گوتی : جوتێکی ترت بۆ دەکڕم واز لەوانە بهێنە
پێم گوت : ناکرێ من تەنها حەزم لەو پێڵاوانەیە
ماوەیەک لەپێم کردن هێندە ئازاری پێیەکانمی دەدا توانای ڕۆیشتنم نەمابوو ..
لە کۆتایدا چومە لای داپیرەم جوتێک پێڵاوی بۆ کڕیم
داپیرەم ڕستەیەکی زۆر شیرینی پێگوتم :
وتی : ئەگەر دوو هەڵبژاردەت هەبوو یەکێکیانت حەز لێبوو لەگەڵ ئەویان کە ئاسودەت دەکات
هەمیشە ئەویان هەڵبژێرە کە ئاسودەت دەکات
ئاسودەیی تۆ گرینگترە لەوەی کە خۆشت دەوێت چونکە ئەگەر ئاسودە نەبویت لەگەڵ ئەوەی کە خۆشت دەوێت دواتر ڕقت لێی دەبێتەوە ....?
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago