قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقا‌ء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
( ســـورة البقرة )
[وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ۚ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٦٠)]
كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر️ﷺ به په‌روه‌ردگاری فه‌رموو ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌چاو نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبراهیم ئایا ئیمانت نه‌هێناوه ئیمانت به‌وه نیه كه من توانام هه‌یه له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو فه‌رمووی: به‌ڵێ ئیمانم هه‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه زیاتر دڵم ئارام بێ و ئیمانه‌كه‌ی دڵ و بینینی چاوم یه‌ك بگرێ و له (علم الیقین) ه‌وه به‌رز بمه‌وه بۆ (عین الیقین) خوای گه‌وره فه‌رمووی: بڕۆ چوار باڵنده بێنه كۆیان بكه‌وه لای خۆت پاشان پارچه پارچه و به‌ش به‌شیان بكه پاشان هه‌ر پارچه‌ی باڵنده‌یه‌ك بخه‌ره سه‌ر شاخێك و لێكیان جیا بكه‌ره‌وه پاشان بانگیان بكه به ئیزنی خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌و پارچانه به‌خێرایی ئه‌گه‌نه‌وه به یه‌ك وه زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌فڕن و دێنه‌وه بۆ لات وه بزانه كه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
[مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّائَةُ حَبَّةٍ ۗ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦١)]
نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵه‌كانی خۆیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوای گه‌وره له جیهاد كردن‌دا وه‌كو نموونه‌ی جووتیارێك وایه كه ده‌نكێك دانه‌وێڵه ئه‌ڕوێنێ پاشان ئه‌و ده‌نكه حه‌وت گوڵ گه‌نم ئه‌گرێ له هه‌ر گوڵه گه‌نمێكدا سه‌د ده‌نكی تیایه واته: ئه‌كاته حه‌وت سه‌د هێشتا خوای گه‌وره یه‌ك به حه‌وت سه‌د زیاتری ده‌كات، واته: كه‌سێك ئه‌گه‌ر دینارێك بكاته خێر خوای گه‌وره به حه‌وت سه‌د خێر بۆی ئه‌نووسێ تا زیاتریش خوای گه‌وره چه‌ند قاتی ئه‌كات به گوێره‌ی نیه‌تی ئه‌و كه‌سه، وه به گوێره‌ی پێویستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆ خێره‌كه‌ی پێ ئه‌كه‌ی به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه.
[الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى ۙ لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٢٦٢)]
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن پاشان منه‌ت ناكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێیان به‌خشیوه وه ئازاریشی ناده‌ن به‌وه‌ی كه ده‌مدرێژی و قسه‌ی پێ بكه‌ن ئه‌مانه ماده‌م نیه‌تیان بۆ خوای گه‌وره بووه وه منه‌تیان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌كردوو ئازاریان نه‌داوه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره وه دوای ئه‌وه‌ی كه مردیشن ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان وه خه‌فه‌تیش ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له قیامه‌تدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.
( ســـورة البقرة )
[وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ٢٤٤]
ئێوه له پێناو خوای گه‌وره كوشتاری كافران بكه‌ن وه بزانن كه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
[مَّن ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً ۚ وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٤٥)]
كێ هه‌یه قه‌رزێكی باش به‌خوای گه‌وره‌ی ببه‌خشێ كه له دڵیه‌وه ده‌رچێ، واته: خێر‌و صه‌ده‌قه‌و چاكه بكات ئه‌وا خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت یه‌ك به‌ده تا یه‌ك به تا حه‌وت سه‌د تا زیاتر پاداشتی ده‌داته‌وه وه كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕزق و فراوان كردنی ڕزق به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه ترسی صه‌ده‌قه‌تان نه‌بێت وه گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتان ئه‌داته‌وه ئه‌گه‌ر به‌خشیبێتتان وه سزاتان ئه‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌زیلیتان كردبێ، كاتێك ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی (ئه‌بو ده‌حداحی ئه‌نصاری) باخێكی خورمای هه‌بوو شه‌ش سه‌د دارخورمای تیا بوو هه‌مووی به‌خشی له پێناو خوای گه‌وره
[أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا ۖ قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (٢٤٦)]
ئایا نابینی كۆمه‌ڵێك له خانه‌دان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نی ئیسرائیل له دوای وه‌فاتی موسی كاتێك كه به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره‌كانی خۆیان وت (كه شمویل یان شه‌معون بوو): پاشایه‌كمان بۆ بنێره تا له ژێر ئاڵای ئه‌و پاشایه‌دا له پێناوی خوای گه‌وره كوشتار بكه‌ین فه‌رمووی: ئایا له‌بیرتان كرد كه ئێوه كوشتارتان له‌سه‌ر فه‌رز كرا به‌ڵام نه‌تان كرد، یان له‌وانه‌یه كوشتارتان له‌سه‌ر فه‌رز بكرێت و نه‌یكه‌ن وتیان: باشه ئێمه چیمانه بۆ كوشتار نه‌كه‌ین له پێناو خوای گه‌وره كاتێك كه ئێمه له ماڵ و حاڵی خۆمان ده‌ركراوین و منداڵمان لێسه‌ندراوه به‌ڵام كاتێك كه كوشتاریان له‌سه‌ر فه‌رز كرا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان پشتیان هه‌ڵكرد ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌تیان باش نه‌بوو عه‌زیمه‌تیان نه‌بوو وه خوای گه‌وره خۆی زۆر زانایه به سته‌مكاران.
( ســـورة البقرة )
[وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا وَصِيَّةً لِّأَزْوَاجِهِم مَّتَاعًا إِلَى الْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍ ۚ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِي مَا فَعَلْنَ فِي أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعْرُوفٍ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٤٠)]
وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مرن و وه خێزان به‌جێ دێلن له سه‌ره‌مه‌رگدا وه‌سیه‌ت بۆ خێزانه‌كانیان بكه‌ن با ساڵێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه‌و له ماڵ ده‌رنه‌چن ئه‌گه‌ر هاتوو له ماڵ ده‌رچوون ئه‌وا ئێوه گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان ڕازانده‌وه یان خۆیان ئاماده‌كرد بۆ شووكردن به چاكه، كه ئه‌مه له‌سه‌ره‌تادا بوو به‌ڵام دواتر نه‌سخ بۆته‌وه وه‌كو وتمان: عیدده‌ی ئافره‌ت كه مێرده‌كه‌ی بمرێ ته‌نها چوار مانگ و ده ڕۆژه وه خوای گه‌وره زۆر به عیززه‌ت و دانا‌و كاربه‌جێیه.
[وَلِلْمُطَلَّقَاتِ مَتَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ (٢٤١)]
وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌ڵاق دراون نه‌فه‌قه‌ی خۆیان بۆ هه‌یه به‌چاكه وه حه‌قه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كه خێزانیان ته‌ڵاق دا نه‌فه‌قه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه ره‌جعی بوو، وه ئه‌و ماره‌ییه‌ی كه له‌شه‌رع دانراوه پێیان بده‌ن.
[كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِه لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٢٤٢)ِ]
به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو ئێوه تێبگه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه.
[أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِن دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ اللَّهُ مُوتُوا ثُمَّ أَحْيَاهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (٢٤٣)]
ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه له ماڵی خۆیان ده‌رچوون له ترسی مردن‌دا كه هه‌زاره‌ها كه‌س بوون، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: چوار هه‌زار كه‌س بوون له ترسی نه‌خۆشی تاعوندا له شار ده‌رچوون خوای گه‌وره پێی فه‌رموون: بمرن، یه‌كسه‌ر هه‌موویان مردن پاشان زیندوویانی كرده‌وه تا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشانیان بدات كه مردن به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌زڵ و چاكه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه یه‌كجار زۆره به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ناكه‌ن.
( ســـورة البقرة )
[وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٣٧)]
وه ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی كه بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه ماره‌ییه‌كه‌تان دیاری كردبوو ئه‌وه ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌یان بده‌نێ، كه‌سێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات پێش ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی بداتێ له پێشه‌كی و پاشه‌كی ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌كه وتی: هیچم ناوێ و به دڵی خۆی و به ڕه‌زامه‌ندی خۆی لێی خۆش‌بوو یان ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه كه عه‌قدی ماره‌بڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ده‌سته له ژنه‌كه خۆش‌بوو وتی: ماره‌ییه‌كه هه‌موویت ئه‌ده‌مێ ئه‌وه ئاساییه وه ئه‌گه‌ر لێ بوورده‌بن به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌وه نزیكتره له ته‌قواوه وه ئه‌و فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ی كه له نێوانتاندا هه‌بووه بیری مه‌كه‌ن به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.
[حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَىٰ وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ (٢٣٨)]
پارێزگاری له‌سه‌ر نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ڕاست كه نوێژی عه‌صره سه‌ره‌تا له‌ناو نوێژدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند ئیتر بێده‌نگ بوون، واته به‌پێوه نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن له نوێژی فه‌رزدا به‌ڵام سوننه‌ت مرۆڤـ ئه‌توانێ به دانیشتنیشه‌وه بیكات (قَانِتِينَ) واته: گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن وه خشوعتان بۆ خوای گه‌وره هه‌بێ وه بێده‌نگ بن و قسه مه‌كه‌ن له‌ناو نوێژه‌كانتاندا.
[فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًا ۖ فَإِذَا أَمِنتُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (٢٣٩)]
وه ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتی جه‌نگدا بوون وه ئه‌ترسان ئه‌توانن نوێژه‌كان به پێوه بكه‌ن یاخود به سواری یه‌وه، وه ڕوتان له قیبله بێ یان نا، وه حه‌ره‌كه بكه‌ن و له كاتی ڕاكردن و هاتن و ڕۆیشتندا نوێژه‌كان بكه‌ن به ئاماژه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتی ئه‌من و ئاسایش‌دا بوون ئه‌وا دیسانه‌وه ئه‌بێ به‌پێوه نوێژ بكه‌ن و ڕووتان له قیبله بێت و مه‌رج و ڕوكنه‌كانی تیا جێبه‌جێ بكه‌ن وه زیكر‌و یادی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌و شێوازه‌ی كه فێری كردوون كه پێشتر نه‌تان ئه‌زانی.
( ســـورة البقرة )
[وَلَا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لِّأَيْمَانِكُمْ أَن تَبَرُّوا وَتَتَّقُوا وَتُصْلِحُوا بَيْنَ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٢٤)]
وه‌سوێند خواردنه‌كانتان به‌خوای گه‌وره مه‌كه‌ن به‌هۆكارێك بۆ بڕینی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و چاكه كردن و ته‌قوای خوای گه‌وره كردن و ئیصڵاح كردن له نێوان خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو سوێنده‌كه‌تان بشكێنن و كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بده‌ن و ئه‌م كاره چاكانه بكه‌ن باشتره وه‌خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
[لَّا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (٢٢٥)]
خوای گه‌وره لۆمه‌تان ناكات و سزاتان نادات كه سوێندێكتان خواردبێ سوێنده‌كه به‌ده‌متاندا هاتبێ له‌غو بووبێ و له دڵه‌وه دانه‌مه‌زرابێ كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك له توڕه‌بووندا سوێندی خواردبێت، یان بڵی: نا والله به‌ڵی والله، یان سوێند بخوات وا گومان به‌رێت وایه‌و وانه‌بێت به‌ڵام لۆمه ئه‌كرێن وه سزاتان له‌سه‌ره كه سوێندێك بخۆن له دڵتانه‌وه دامه‌زرابێ و پاشان بیشكێنن ئه‌مه كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره وه خوای گه‌وره زۆر لێ خۆش‌بوو به‌حیلم و له‌سه‌رخۆیه په‌له ناكات كه سزادانی به‌نده‌كانی.
[لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ ۖ فَإِن فَاءُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ(٢٢٦)]
ئه‌وانه‌ی كه (إيلاء) ئه‌كه‌ن له خێزانه‌كانیان، واته: سوێند ئه‌خون كه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا نه‌كه‌ن ئه‌وه تا چوار مانگ ئه‌توانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕیه‌تی له‌وه زیاتر بۆیان نیه له خێزانه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه ده‌بێت یان ته‌ڵاقی بدات یان بچێته‌وه لای ئه‌گه‌ر له‌و سوێنده‌یان گه‌ڕانه‌وه كه سوێندی خواردووه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نه‌كات و سوێنده‌كه‌ی بشكێنێ وه بچێته‌وه لای خێزانی و كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌ی بدات ئه‌وه باشتره وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
[وَإِنْ عَزَمُوا الطَّلَاقَ فَإِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٢٧)]
وه ئه‌گه‌ر ویستیشیان لای قازی ته‌ڵاقی بده‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ وه زانایه به‌هه‌موو شتێك واته: ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌چووه لای خێزانه‌كه‌ی دوای چوار مانگه‌كه ئافره‌ته بۆی هه‌یه لای قازی داوای ته‌ڵاق بكات.
( ســـورة البقرة )
[وَلَا تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا ۚ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُولَٰئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ ۖ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ ۖ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٢٢١)]
ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ئافره‌تانی بت په‌رست و هاوبه‌شبڕیارده‌رو سه‌رجه‌م كافران مه‌خوازن تا ئیمان نه‌هێنن، ته‌نها مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گاور‌و جووله‌كه‌یه ئه‌وه دروسته موسڵمان بیانخوازێ به مه‌رجێك داوێن پاك بن (كه دواتر له سووره‌تی مائیده باسی ئه‌كه‌ین إن شا‌ء الله) وه ئافره‌تێكی كۆیله‌ی باوه‌ڕدار باشتره له ئافره‌تێكی ئازادی موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ر با سه‌رسام بن به‌و ئافره‌ته موشریكه به‌وه‌ی كه جوانه و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه و به‌ناوبانگه هه‌ر موسڵمانه‌كه باشتره وه كچانی باوه‌ڕدار مه‌ده‌ن به موشریكان تا ئیمان نه‌هێنن كه ئیجماعی له‌سه‌ره دروست نیه به‌هیچ شێوازێ كچی موسڵمان بدرێ به ئه‌هلی كتابیش وه كچه باوه‌ڕداره‌كه بده‌ن به كۆیله‌یه‌كی ئیماندار ئه‌وه باشتره له‌وه‌ی بیده‌ن به موشریكێك كه ئازادبێ و ده‌وڵه‌مه‌ند بێ و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌بێ ئه‌گه‌ر سه‌رسامیش بن به‌و موشریكه‌و به‌و شته دونیایانه بۆچی نابێ كچ بده‌ن به كافر؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن بۆ ئاگری دۆزه‌خ بۆ شیرك به وته‌و كرده‌وه‌یان به‌ڵام خوای گه‌وره بانگتان ئه‌كات بۆ به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به ئیزنی خۆی وه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه.
[وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (٢٢٢)]
وه ئه‌ی محمد️ﷺ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێ‌نوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه ئه‌و خوێنه پیسه بۆیه له كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه له ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له جیماعدا، كه جوله‌كه ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته حه‌یزه‌وه لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، هاوه‌ڵان پرسیاریان له پێغه‌مبه‌رﷺ كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند وه لێیان نزیك مه‌بنه‌وه به جیماع كردن تا سووڕی مانگانه و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته بچنه لایان به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێتان كردووه واته: له شوێنی منداڵ بوونه‌وه به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه ته‌وبه‌كارن و له تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه له تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن.
[نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُم مُّلَاقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (٢٢٣)]
جووله‌كه ده‌یانووت له دواوه له‌شوێنی منداڵ بوونه‌وه بچنه لای خێزانتان ئه‌وا منداڵه‌كه حۆل ده‌رده‌چێت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ن بۆ ئێوه به ویستی خۆتان له شوێنی منداڵ بوونه‌وه بچنه لایان وه چاكه‌و خێر پێش خۆتان بنێرن بۆ قیامه‌تتان وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه‌بزانن كه ئێوه ئه‌گه‌نه‌وه به‌خوای گه‌وره‌و رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه وه‌مژده بده به ئیمانداران.
( ســـورة البقرة )
[إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُولَٰئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ اللَّهِ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (٢١٨)]
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه، وه كۆچیان كردووه له ووڵاتی كوفره‌وه بۆ ووڵاتی ئیسلام وه جیهادیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره ئه‌وانه به ئومێدی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر سه‌ریه‌كه‌ی (عبدالله¬ی كوڕی جه‌حش) دابه‌زی وه‌خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
[يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ٢١٩]
ئه‌ی محمد️ﷺ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و مه‌ی خواردنه‌وه‌و قومار كردن ئه‌ی محمدﷺ پێیان بفه‌رمه: تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یان تیایه وه سوودیشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه كه كڕین و فرۆشتنی پێوه ئه‌كه‌ن یاخود قوماره‌كه ئه‌به‌نه‌وه به‌ڵام تاوانه‌كه‌یان زۆر زۆر گه‌وره‌تره له سووده‌كه‌یان له‌به‌ر په‌یوه‌ندیان به دین و عه‌قڵه‌وه وه ئه‌ی محمد️ﷺ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك ببه‌خشن پێیان بفه‌رموو: لێبوورده‌یی و لێبوورده‌بن، یاخود ئه‌وه‌ی له خۆتان زیاده ئه‌وه ببه‌خشن به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه.
[فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۗ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٠)]
بۆ ئه‌وه‌ی بیر له دونیا‌و قیامه‌تی خۆتان بكه‌نه‌وه چی بۆتان باشه، یان بیر له له‌ناوچونی دونیا‌و هاتنی دوارۆژ بكه‌نه‌وه وه پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی بێباوكان و هه‌تیوان ئه‌ی محمد️ﷺ پێیان بڵی ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌واندا بكه‌ن باشتره له‌وه‌ی كه وازیان لێ بێنن وه ئه‌گه‌ر بێتوو تێكه‌ڵیشیان بن ئه‌وه برای ئێوه‌ن، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ماڵ و خواردنیان جیابكاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بخۆن به‌چاكه ئه‌وه براتانن و دروسته خوای گه‌وره‌ش خۆی ئه‌زانێ كه كێ له‌و تێكه‌ڵ كردنی خواردنه‌یه مه‌به‌ستی چاكسازیه‌وه‌و كێیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ماڵی هه‌تیوان به‌ناحه‌ق بخوات و مه‌به‌ستی ئاشووب گێڕانه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئێوه‌ی تووشی مه‌شه‌قه ئه‌كرد ئاوا بۆی ئاسان نه‌ئه‌كردن به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
( ســـورة البقرة )
[يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ ۖ قُلْ مَا أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (٢١٥)]
ئه‌ی محمد️ﷺ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چی ببه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره‌دا؟ وه‌به‌كێی ببه‌خشن؟ تۆ پێیان بڵی هه‌ر شتێك كه ئه‌یبه‌خشن له خێر‌و چاكه بیبه‌خشن به دایك و باوكتان و خزمی نزیكتان و بێ باوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران وه‌هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك ئێوه بیكه‌ن به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر زانایه پێی، وه ئه‌جرو پاداشتتان ده‌داته‌وه له‌سه‌ری.
[كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٢١٦)]
خوای گه‌وره كوشتاری كافرانی له‌سه‌رتان فه‌رز كردووه هه‌ر چه‌نده ئه‌م كوشتاره قورسه له‌سه‌رتان به‌ڵام له‌وانه‌یه ئێوه شتێك كه پێتان ناخۆشه‌و نایزانن له‌وانه‌یه خێری تیا بێ بۆ ئێوه وه له‌وانه‌یشه كه شتێكتان پێ خۆشه‌و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن به‌ڵام شه‌ڕو خراپه بێ بۆ ئێوه وه خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ چ شتێك بۆ ئێوه باشه وه چی خراپه به‌ڵام ئێوه عیلمی غه‌یب و زانیاری نهێنی نازانن و زانیاریتان نیه.
[يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ۖ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ ۖ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ اللَّهِ ۚ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ ۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢١٧)]
دیسان ئه‌ی محمد️ﷺ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كوشتار كردن له مانگه حه‌رامه‌كاندا (أشهر الحرم) كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ره‌م و ڕه‌جه‌به) ئه‌ی محمد️ﷺ بڵێ: شه‌ڕ كردن له‌و مانگانه‌دا تاوانێكی گه‌وره‌یه، ئه‌مه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا️ﷺ كه‌سانێكی نارد گه‌یشتن به (عه‌مری حه‌زره‌می) كه له (طائیفه‌وه) هات كافر بوو نه‌یانزانی كه مانگی ڕه‌جه‌به‌و مانگی حه‌رامه یه‌كێك له موسڵمانه‌كان كوشتی دوای ئه‌وه موشریكه‌كان تانه‌یان له پێغه‌مبه‌ری خواداﷺ ئایا كوشتار كردن له مانگی حه‌رامدا حوكمی چیه؟ خوای گه‌وره فه‌رمووی: بڵێ تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌ڵام ئێوه ڕێگری ئه‌كه‌ن له بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوا وه كوفر ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره وه ڕێگری ئه‌كه‌ن له (مسجد الحرام) له كه‌عبه‌ی پیرۆز كه خه‌ڵك عیباده‌تی تیا بكات وه خه‌ڵكی موسڵمانی مه‌ككه ده‌رئه‌كه‌ن ئه‌م هه‌موو تاوانانه ئه‌كه‌ن ئه‌مانه هه‌مووی لای خوای گه‌وره گه‌وره‌تره، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆتانی ناهێنن كه ئه‌م هه‌موو شته ئه‌كه‌ن له مانگی حه‌رامیشدا ئه‌یكه‌ن وه لێره فیتنه واته: كوفر، كه ئه‌تانه‌وێ موسڵمانان تووشی فیتنه بكه‌ن له دینداو بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ كوفر ئه‌مه گه‌وره‌تره له كوشتن، ئێوه فیتنه‌تان تیایه وه به‌رده‌وام كافران كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن تا له ئیسلام هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانن و بۆیان بگونجێ به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌ی موسڵمانان له دینی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه وه به كافری بمرێت ئه‌وانه كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه له دونیا‌و له قیامه‌تیشدا وه‌ئه‌وانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و به نه‌مری تێیدا ئه‌مێننه‌وه.
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقا‌ء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago