?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
**سەلام و مێهری خواتان لێ بێت.
لە وتووێژی 13ـەم لە چەناڵی ئەییووب شێروانی.
باسکردنی« گەشبینی »
تێڕامان لە وێنـــــە
وتووێژ و تەوەری ئێمە دەبێت لەگەڵ ئێوە.
▪ ئەمشـــــــــــــــــەو
▪ کاتژمێر: 9ـی شەو
دەتوانی تێڕوانین و ڕستەکانت لەو بابەتە بیخەیەڕوو بەشێوەی ڕاستەوخۆ.
🔻لینکی پێگەی چەناڵی ئەییووب شێروانی و وتووێژەکان:https://t.me/ayubsherwani شەوێکی پڕ بەرهەم و سوود لەگەڵ ئێوە**
هیچ کاتێک گلەی لە دڵە جوانەکەت مەکە، چونکە خوای پەروەردگار پاداشتت دەداتەوە نەک مرۆڤ.#ئەیووب_شێروانی
هەموو ڕۆژێک گوڵێک لەدڵتــدا بچینە
جوانیی ئەوان لە ڕووخسارت و ڕەفتارت دەردەکەوێت.#مەجلیسی_زیکر
کەس هەوڵدانەکەت نابینێت!
تەنیـــــــا ئەنــجامەکەت دەبینێت.#ئەیووب_شێروانی
جەژنی قوربان لەهەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆزبێت، داواکارین خوای گەورە حەجی حاجیانمانی قبوڵ فەرموو بێت، و هەموو لایەکمان سەرفرازبکات.#مەجلیسی_زیکر
#جەژنی_قوربان
*?*یــــا دەستپێبکەین....
خاڵی گەورەی سەرکـەوتن چییـــــــــە؟
بۆ گەیشتن بە دەستکەوت، تـــــــــۆ یەکەم هەنگاو کە دەستیپێدەکەیت گرینگـــــە، بـەڵێ سەرکەوتوونابیت، کە هیچ هەنگاوێک نەنێیت دەستپێ نەکەیت،
ئەو مرۆڤانەی بەدوای سەرکەوتنی درێژ و فراوان دەگەڕێن و هەمیشە بەهیوان چێژ لە هیلاکیی ژیانی خۆیان دەبینن، نەک وەکوو ئەو مرۆڤانەی بەدوای سەرکەوتنێکی زۆر کورت و ماوە کورت. سەرکەوتن لە دونیایەوە دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت تــاوەکوو دیداری خوای بەرز و مەزن لە باخەکانی بەهەشت.
ئەو شەو و ڕۆژ و کاتانەی سەخت بوون ئازاربەخش بوون خەوت نەبوو، تەنیا بۆ گەیشتن بە خاڵی ئامانج و بەدەست هێنانی دەستکەوت بوو. بــــــەڵێ ئێستە گەیشتیت بە خاڵە کۆتاییەکە و سەرکەوتوویت خاڵی ئەم کۆتاییە مولکی تۆیە کە «سەرکەوتنـــــە»
خـــــوای بەرز و مەزن دەفەرمووێ: ئـەو کەسەی لە ئاگری دۆزەخ دەربازی بووە چووە بـەهەشتەوە ئەوە بردییەوە و سەرکەوت.
ئەمـــــە "گرینگترین و کامڵترین پێناسە و ئاماژە و ڕاستەقینەییە مەزنەکەی سەرکەوتنـــــــە".
دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن ماڵئاوای لە ڕۆژە سەختەکان بکە، چەند وشەیەکی جوانە کە پێت دەڵێن: پیرۆزت بێت ئەو سەرکەوتنە. گرینگە هەر یەکێک لە ئــێمە چرکە بە چرکەی ژیان و ڕۆژەکانمان چێژی لێ ببینین، ڕۆژە خۆشەکانت لای خۆت توماربکە و پــــــێبکەنـــە و شادومان و ئاسوودە بژین، چوون ڕۆژانێکی سەخت دێن و ئاسان نیین بۆ پشوودان بۆیە با چرکە کەیفخۆشەکانمان توماربکەین و توماریکەین...
هەرگــــــیز دۆڕاندن واتایی کۆتاییی نییە،
مــــرۆڤەکان دەبێت تێبگەن کە شکست دێنێت ئایا هێشتان دەتەوێ ئەوە بەدەست بێنی کە خۆت دەتەوێ؟
بۆیە با دۆڕاندن نەمان چەقێنێ و پاشمان نەباتەوە، بە ئەزموون لە دۆڕاندن وەرگرین با بەرز بڕوانین با باوەڕمان بە سەرکەوتنێکی فراوان و ماوە درێژ هەبێت تا بگەیت، (محمد علی کلایی) دەڵێت: " لە ژیانمدا شکستی زۆرم هێنا هەر ئەمەشە نهێنی سەرکەوتنم بوو".
مرۆڤی گەورە هەرگیز بێ ئۆمێد نییە، چونکە دەزانێت هەر شکستی خوارد دەتوانێ هەستێتەوە، لە بێ ئۆمێدیدا چەند چرکەیەک بیرکەوە لەوەی دونیایەک هۆکار هەن لەم ژیانەت گەشبین بیت دایکت خێزان، منداڵەکانت، باوکت کچ و کوڕ و هاوڕێت ئازبزانت هەموویان چاویان لە زەردەخەنە و گەشبینی تۆیە. تۆ ئەو مرۆڤەی بە ئۆمێد و گەشبینیتەوە وزە پەخش دەکەیت بۆ چواردەورت.
ئەییووب شێروانی ـ سەرکەوتن✅**#ئەیووب_شێروانی
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago