تەوبە بکە

Description
سەر بە هیج حزب و گروپ و تاقم و لایەنێك نیم
تەنها ئامانجم سەرخستنی دینەکەمە.

بەشانازیە موسلمانم❤️
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

1 year, 3 months ago

ژان و ناخۆشی زۆرمان دیووە،ژانی مردن نەبێ.!

لەماوەی شەش مانگ ئەمە دووەم جارە تووشی ئەو نەخۆشیە ئەبم ئەم شەویش نزیکەی کاتژمێر 10 شەو بوو سبحان الله تووشی ژانی سینگ و سک ببووم لە جێگا پالکەوت بووم خەوم لێکەوت، لە ناکاو ژان سینگی گرتم زۆر بە ئازار بوو، فەوری چوومە دکتۆر دوو ئاوی بەسەر وەکردم سوودی نەبوو هەر ناوە ناوە ژانەکە لە سینگم تا سکم دەهات و دەڕۆیشت باوەڕکەن بەخۆم گوت تەواو دەمرم ئەوە ئازاری مردنە بۆیە شەهادەم هێنا پەنجەی شەهادەم لەگەڵی بەرزکرد.
گوتم خوایە شاهید بە گەر مردم من تەنها بەندەی تۆم و موسڵمانم، هاوڕێکەم لە لام وەستابوو، پەنجەی دیتم ترسا گوتی ئەوە چیە جوابم نەدا لەبەر ئازارم دووبارەی کردەوە ئینجا گوتم هیچ نیە بۆخۆم دوعا دەکەم مەبەستم لەو باسە ئەوەیە ئاخۆ ساتی گیان کێشان چۆنە ئاخۆ دەبێ چ ئازارێکی هەبێ کاتێک گیانمان لە لاشەمان جیا ئەبێتەوە زۆر ئازارمان دیوە ژانی ددان، ژانی سەر. ژانی سینگ ژانی قاج ، ژانی پشت، چەندان ژانمان دیووە بەلام هێشتا ژانی مردن و گیان کێشانمان نەدیووە.

بۆیە خوشکی من برای من بابەندەی خوای گەورە بین، لەم ژیانە کەم و کاتیه با الله لە خۆمان ڕازی بکەین، ژیان ئەوەندە کورتە شایەنی ئەوەنیە هیوای درێژی تێدا بخوازین با تاوەکوو نەمردووینە بەندەی خوای گەورە بین، الله لە خۆمان ڕازی بکەین، تا سەرەنجام بەهەشت ئەبێتە شوێنی مانەوەی هەمیشەیمان.

1 year, 3 months ago

ئەو ئافرەتە عەرەبە بەنەخۆشی وەفاتی کرد خوا لێی خۆش بێت.

ئەزانن بۆچی ئەمە پۆست ئەکەم؟!

لە ڤیدیۆکەیا شتێ سەرنجی ڕاکێشام ئەویش دەست ماچکردنی ئەو ئافرەتە بوو بۆ مێردەکەی.

مێردەکەی سەری ماچ کرد و ئەویش دەستی ماچ کرد.

دەستی ماچ کرد لەو حاڵ و وەزعە کە لەسەر جێیە لە خەستەخانە هەموو گیانی دەرزی و کانۆلایە، زەرد هەڵگەڕاو و بێ هێز، لەنێوان ژیان و مردن.

تێ ناگەم، بۆچی ئافرەتی ئێمە (ٳلا من رحمها الله) بە کەم و عەیبە و خۆکەمکردنەوەی ئەزانێ گەر دەستی مێردی ماچ بکات

بەڵام لێرەیا مەبەستم لەهەموو مێردێ نییە، ئەو مێردەی ڕێزی ژنی ئەگرێ، سووکایەتی ناکات بەخۆی و کەسوکاری، گەر هەڵەیەکیشی بەرامبەر بکات زوو ئاشتی ئەکاتەوە و داوای لێبوردنی لێ ئەکات، چاولەدەر نییە و هەموو چرکە و دەققە و سەعاتێ پێی ناڵێ ژن ئەهێنم بەهۆ و بێ هۆ، لەخوا ترسە و بەو پێیە مامەڵەی لەگەڵ ئەکات کە خوا پێی ڕازییە و ئەوەنەشی خوا یاویەتی پێی لە پارە درێغی لێ ناکات و دڵ پیس نییە و هتد، تەنها ئەو جۆرە پیاوانە مەبەستمە و شایەنی دەست ماچ کردنن.

دەی خۆ پیاوانی وامان زۆر هەیە، من خۆم لە خزمەکانم چەندین ئافرەت ئەناسم مێردیان بەو مواصەفاتەنەیە کە ئاماژەم پێیا، کەچی ڕەفتاری ئەڵێی پیاوە لەگەڵ مێردی ئاخر بۆچی، خۆیان بەچی ئەزانن و ئایا وا ئەزانن کە نەرمبوون و باشبوون و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ مێرد و دەستماچ کردن و دەستخۆشی لێکردنی بۆ کڕینی پێداویستی خۆت و مناڵ و ماڵەکەت (هەرچەنە واجبی سەرشانیەتی، بەلام ئەوەی سوپاسی خەڵك نەکات سوپاسی خواش ناکات و پێزانینە بەرامبەری)، وائەزانن بەوە کەم ئەکەن لای پیاو

خوشکی من، پیاوان تەختە و دار نین، مرۆڤن و پێویستیان بە خۆشەویستی و گرنگی پێدان هەیە، بەهەمان شێوەش تۆ برای من، خێزانت سێ هێندەی تۆ پێویستی بە گرنگیپێدان و دەربڕینی خۆشەویستی هەیە، ڕەحمەتەکەی خوا بەرجەستە بکەن لەنێوانتان.

لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەوە لەسەر مامەڵەکردنی ژن بۆ پیاوەکەی.

1 year, 3 months ago

إنا لله وإنا إليه راجعون

كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلا مَتَاعُ الْغُرُورِ )

1 year, 6 months ago

خوشکانی من.!

ئەی خوشکی من سەیری ئەم ڤیدیۆیە سەرەوە
بکە ئەگەر کار لە دلت نەکات ئەوە بزانە کە ئیمانت لاوازە خوشکی من سوێند بە رب العالمین هەر هەموومان دەمرین ئێرە مالی ڕاستەقینەتانە. باشە خوشکی خۆتان کە سور ئەزانی دەمری بۆچی خۆت دانا پۆشی سوێند بە ٲلله هەر هەمووتان لەمن باشتر دەزانن کە بالا پۆشی وەک نوێژ و ڕۆژی فەرزە لەسەرتان .خوشکی خۆم ئێوە با کەمێک بیر بکەنەوە بیر بیر لەو ڕۆژە بکەنەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە کە ئەو ڕۆژە دایک لە مندالەکەی ڕادەکات ئەو ڕۆژەی بەس عەمەلت بە هانات دێت خوشکی من باشە ئێستا تۆ و ئەم و ئەو بۆ کێ خۆتانە سفور ئەکەن ها.باشە ئەو کەسەی کە ئێوە خۆی بۆ دەڕازێنەوە لە ڕۆژی قیامەت بە هاناتان دێت. نا سوێند بە رب العالمین ئەو کەسەش کە ئێستا جەنابتان خۆی بۆ دەڕازێننەوە بەس بۆ ئەوەی پێتان بلێن جوانی بە الله لە ڕۆژی قیامەت نایێت بلێ خوایە بەهۆی من وای کردوە نایە خوشکی من بە خوای نایە بە الله نکۆلی لێدەکات و دەلێ ئەی پەروەردگارا با وای نەکردبوە من پێم نەگوتوە خۆت سفور بکە .خوشکی خۆم خوای گەورە نەفرەت لەو ئافرەتانە دەکات کە خۆیان بە پیاو شوبهاندوە .
باشە کە ئێوە سور بزانن بەبەر نەفرەتی خوا دەکەون چۆن دەتوانن بێفەرمانی الله بکەن .بەسە خوشکی من بەسە وەالله هی هەمووی بۆخۆتان زەرەرە ئەگەر هەموو ئادەمیزاد سوجدە بۆ الله ببات هیچ لە گەورەی خوا زیاد نابێت وە هەموو کەس بێفەرمانی الله بکات و واز لە دینی پاکی ٳسلام بێنێت بە الله هیچ لە گەورەی خوا کەم نابێتەوە .سبحان الله .سەیربکە خوشکم واتا بەس ئێوە پێویستان بە ٲلله یە هەمووی بۆ خۆتان زەرەرە . خوشکی من بیر بکەوە ئێوە با هەموو ڕۆژێک لەخۆشی دابن با یەک ڕۆژ بەبێ خۆشی تەمەنتان بەڕێ نەکەن یەک چرکەش بێ خۆشی تێنەپەڕێت بێگومان زۆر زۆر با 100سال بژیت بەلام لەدوای ئەوەدا دەمرن ئەو ڕۆژەی بە ڕوت و قوتی لەبەر دەستی پەروەردگارمان دا ڕاوەستاون باشە چی وەلامی خوا ئەدەنەوە ها . کە پسیاریان لێت کرد تەمەنی گەنجیت لەچی سەرف کرد چی وەلام ئەدەنەوە ها.؟ خوشکی من با زۆر درێژەی پێنەدەم بەلام سوێند بە رب العالمین پێش مردن تۆبە نەکەن پەشیمان دەبنەوە ئەو کاتیش پەشیمانی هیچ سودێکی نییە جا با پێش مردنتان خۆتان حازربکەن بۆ ئەو ڕۆژە با ژیانێک بژین لە ڕووتان بێت سەرتان بەرز بکەنەوە لە بەرامبەر خوای گەورە. هیوادارم بیرێک لەو تەمەنەشتان بکەنەوە کە لەسەر چی دا سەرفتان کردوە کە توانیوتانە خوای گەورە لە خۆتان ڕازی بکەن . هیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێت.خوای گەورە عاقیبەت خێرتان بکات و هیدایەتی هەموو لایێکمان بدات.

1 year, 6 months ago

مرۆف هیج کاتێ تەنها نیە.

خوا و دوو فریشتە بەردەوام لەگەلیان و ئاگایان لێیە. بۆیە برای من کاتێ سەیری فدیۆیی بەدڕەوشتی ئەکەی لە مۆبایلت. ئەوە الله و دوو فریشتە ئاگایان لێیە.
بۆیە مردنت باشترە لە حالەتە. جا بیهێنە پێش جاوت قەدەری تۆ وابێت لەو کاتە تەماشای ئەو شتانە ئەکەی. فریشتەی گیان کێشان بێت و بتباتەوە. بەو شێوەیە بمری. جا هەر بەو شێوەیە زیندوو ئەکرێیتەوە.

بەجدی جۆن شەرم ناکەن. جۆن تەریق نابنەوە.
خوایە تۆبە. ولله وبالله وتالله خەلک سەیرت کات باشترە و شەرمی کەمترە. نەك خوا و دوو فریشتەکە.

جا ئەوە بێنە بەر جاوی خۆت کاتێ لە قیامەت لەبەردەم خواوە ئەوەستی و پێت ئەفەرمووێت.
فلان کەس تۆ فلان ڕۆژ و فلان سەعاتە تەماشای فلان بەدڕەوەشتیت ئەکرد. وەی خوای لەو ڕوو ڕەشیە.

تەوبە بکە و داوای لێخۆشبوون لە خوا بکەن. نەك هەر لێخۆشبوون. ( مغفرە) بەلکوو داوای ئەوە بکەن کە مەلەفەکەتان بسڕێتەوە( عفو ) خوا مەکەن بە سوکترین بینەر بەسەرتانەوە.

خوا ئەتبێنی؛ دوو فریشتەکەی ئەملا و ئەملاشت ئەتبینن.بۆیە نەلێی زۆر جاکە و تەنهام و فوورسەتە. تەنها نیت برای من. تا مردن تەنها نیت.
لە قەبرەکەتیش تەنها نیت. ئیمان و تەقوات کاتێ دەرئەکەوێت بە حیسابی خۆت تەنهایت هەموو ئاسانکاریەکانی ئەنجامدانی حەرامت لەبەر دەست بێت. نەکەی بۆ جرکەیەکیش تەماشای بەدرەوشتی بکەی. یان کاری حەرام ئەنجام بدەی. جونکە تۆ نازانی کەی ئەمری. ڕەنگە لەو جرکەیا بمری. خۆ فریشتەی مەرگ ( ملك الموت ) پێت نالێ فلان کەس خۆت حازرکە. تۆزی تر یێم ئەوبەم.

بیرت نەجێ برای من لەقەبرەکەتیش تەنها نیت.

1 year, 6 months ago

سەرەتای پۆستەکەم بە ئایەتێک دەست پێ دەکەم کە خوای گەورە دەفەرمووێ {وَلا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ}.. سوێند دەخوات بە نەفسێ کە لۆمەی خۆی دەکات، کەوایە خراپ نیە دەرسێ لەم هەموو موصیبەت و بەلاو ناڕەحەتیە وەرگرین و بیکەینە پەندێ بۆخۆمان و گەرتا ئێستا لە گومان و گوناهدا ڕۆچوینە بگەڕێینەوە. بێگومان هەمووتان بیستووتانە ئەو مامە حاجیە لەماوەی شەش مانگ جوار کوڕی گەنجی کۆجی دوای کرد. وە جەند ڕۆژێك لەمەبەر هاوڕێکەی منیش کۆجی دوای کرد بۆیە ئەمڕۆ ئەوانەن سبەی ئێمەیە بۆیە ناکرێ وەک ڕێژەی نەگۆڕ بین و بەهیچ کارەساتێک پیداچونەوە نەکەین بەڵکو مراجەعەی نەفسی خۆمان بکەین و ژیان هەل و سەرەیە ئەمڕۆ هەلە بۆتۆ هەناسە ئەیەی و ئەژیت سبەیش سەرەمانە و کاتمانە بۆیە ناکرێ دڵمان ڕانەچڵەکێ بەو هەموو باس و هەواڵی مەرگ و لەناوچون و موصیبەتانەکە ڕۆژ نیە هەواڵی مەرگ و مەوتمان پێ نەگات هەر یەکەو بەجۆرێ،برای من خوشکی من یەک خێر بەکەم مەزانە ،یەک استغفار بەکەم مەزانە بەسعات دەمت داخستوەو دووری لە یادی الله هیچی تێ ناچێ لەکاتی ئیشەکەت لەکاتی ڕۆیشتن لەکاتی سیاقەت لەکاتە فەراغەکانت توێشویەك پێش بخە بەڕاستی کەس نازانێ کەی وچۆن چی ڕۆژێ سەرەی ئێمە یەت ودوونیای فانی جێدەهێڵین، کەسانی وا هەیە ئەم هەموو بەلاو موسیبەتە دەبینێ هەر لە کەیفی خۆیدایە هەر بەردەوامە لەسەر پلانە دووبارەکانی گۆڕانکاریەک ناکات لەژیانی هەر دەڵێی پاپۆڕی غەرق بوە بەردەوام هیچ کێشەیەکی نیەو تێروتەسەلە بەڵام دایمە بێزارو خەمبارو مشغول! شتێکیش ناکات جێ دەستی دیار بێ بۆ دین و ئیسلام ، ئەسڵەن بۆ پێشکەوتنی ژیانی خۆی، دائیمەن ناوێری قسەی لە گەڵ بکەی ئەڵێ تۆیش دڵت خۆشە جەوت هەیە! وەک ئەوەی ئەو لەغەزا گەڕابێتەوەو ڕۆژانە نانی سەدان هەژار بات بۆْ وایە! چونکە ژیانی کۆکردۆتەوە لە دڵیدا دڵیش تێرنابێ ئیلا بە خۆڵ نەبێ!

1 year, 6 months ago

99٪ گەنجی ئێستا ئامادە نین ئافرەت سەروی ٣٠ سال یاخود پێوەژن مارەکەن بە حەلالی. خۆ ئەگەر خۆشیان ڕازی بن ئەوا کەس و کاریان ڕازی نابن. ئافرەتی موسلمانی بێوەژن. ژنی یەك پیاو بووە. گەرجی تەمەنی بیست سالە و منالیشی نابێ. ئەلێ من کوڕم
( الا من ڕحم ربي) بەلام هەر هەمان کوڕ ئەجێتە ئەوڕوپا کجێکی ئەوروپی مارە ئەکات کە لایەنی کەم سەت پیاوی بینیوە بە حەرامی. پۆز بەجیەوە لێ ئەیەی بە وەی کە هەر ڕۆژە و لای پیاوێك بووە بە حەرامی. جا ئیتر گرنگ نیە بۆ ج مەبەستێك مارە ئەکات. گرنگ ئەبێت بە ژنی ئەشیهینێتەوە کوردستان خۆی کەس و کارە سەقەتەکەی پۆزی پێوە لێ ئەیەن جا ئەوە سەیر و سەمەرەشە کە تەنانەت گۆمەلگە سەقەدەکەش بەلایەوە ئاساییە کە کوڕەکە ئەو دەسڕە جلماوییەی هێناوە بەلام بەلایەوە ئاسایی نیە بێوەژنێکی کوردی خۆمانی هێنابێت. عجیب و غریب.
جیا بیانوەکەشیان جیە ئەلێن ئەخر ئەورپیە عادەت و کلتوریان وایە ههههه لەو بێ ئەقلیە. یان کجە ناقص ئەقلەکە بۆ ئەوەی شوو بکات ئەبێت بە موسلمان. ئێ بەخوا ئەوانە ئامادەن ببن بە مانگا پەرستیش بۆ ئەوەی شوو بکەن. جونکە کجی ئەوڕپی بە دەگمەن پیاو داوای زەواجی لێ ئەکات. ڕێك وەك و دەسڕی جلماو وان هەر ڕۆژە و بەدەست یەکێکە. لەوەش نەگبەتر دایك و باوکی کوڕەکە پۆز بە بووکە دەسڕە جلماوەکەی لێ ئەیەن کەجی ڕێگر بوون لەوەی کوڕەکەیان بێوەژن بێنێت. ئەلێ کوڕەکەم کوڕە بۆ بێوەژن بێنێت. ئێ ڕاست ئەکات بۆ بێوەژن بێنیت. با دەسڕی جلماو بێنێت کە لەباتی جارێ سەت جار بەحەرامی پێوەژن بووە.
مەعقلولە مەسجم بۆ دێت ئەلێت کاك حکیم دایکی کوڕەکان ڕازی نین داوام کەن تەنها لەبەر ئەوەی بێوەژنم و تەمەنم بیست سالەوە منالیشم نیە.

تێبینی؛ من حەزم بە وشەی( بێوەژن ) ناکەم بەلام لەبەر ئەوەی لە گۆمەلگا هەر بەو ناوەی ڕۆیشتوو ناجارم منیش بلێم بێوەژن. ئەینا بێ (هاوژین ) وشەی ڕاستیە.

1 year, 6 months ago

رۆژێکی نایاب دەبێت کەزیندوو دەبیتەوە و دەبینیت فریشتەکان چاوەرێن تاکو پیشوازيت لێ بكەن و فریشەکان بەڕووی خۆشەوە پێشوازیان لێ دەکەن و دەڵێن ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە کاتی خۆی بەڵێنیان پێدەدرا ئیوه ئیتر رزگارتان بوو له تەنگانەو ناخوشی دونیا بۆ هەمیشه کەوتنه خۆشیەوه.

ڕۆژێکی نایاب دەبێت بۆهەموو هاوسەردارەکان کەپێشوازی لێ دەکرێت بۆبە هەشت و پێیان دەڵێن بفەرموون وبچنە بەهەشتە وه خوتان وهاوسەرانتان خۆتان و ئەوانەی وەك ئێوە خواناس بوون ولەوێ ژیانی کامەرانی وشادی و بەختەوەریتان بێ دەدرێت،
رۆژێکی نایاب دەبێت کاتێک ئەوەی لێرەدا خوێندوتەوە لەوێ بیرت دێتەوە یان ئەو کەسەی بەڵێنێکی چاکمان داوەتێ و پێی دەگات وەکو ئەو کەسە وایە هەرل ە ژیانی دونیادا کەمێك ڕابواردنی پێببەخشین پاشان لە دەرئەنجامی کاروکردە وەی ناپوختيدا له ئاماده كراوان بیت بۆ لیپرسینەوەو ئاگری دوزەخ؟

ڕۆژێکی نایاب و جوان دەبێت بۆ ئەوانەی پەیڕەوی پەیمان دەکەن و کار بۆ ئەو ڕۆژه دەکەن و ئەو بەختەوەرانە ليقەومانی گەورەو تەنگانەی بێ سنووری ڕۆژی قیامه ت تووشی خەمباری و پەژارەیان ناکات.

ئەو ڕۆژەی هەرگیز ناتوانی ئەو دڵ خۆشییه لە سەر ڕوخسارت بشارییه وه کاتێک دەگەیت بەسەروەرمان وپەیامبەرانی وەك عیسا و موسا و نوح و ئیبراهیم سەلامی الله یان لێ بێ ج ائەوانە لەگەل ئەو کەسانەدا دەبن لە بەهەشتی بەریندا کە الله نازو نیعمەتی رژاندووە بەسەریاندا لە پیغەمبەران وراستگویان و شەهیدان و پیاوچاکان، ئای کەئەوانە وهاوەڵ و هاوڕێ و هاودەمێکی چاک و بی وێنەن.

وەرگرتنی کتابی اعمال بەدەستی ڕاست و خواردنەوەی ئاوی حەوزی کوثر بەدەستی رسول الله علیە الصلاة والسلام، یەکێکە لە هەرە دڵخۆشیەکانی چاکەکاران و جگە لەوەی چیت بوێت لەو کاتەدا الله پێت دەبەخشێ وبۆت دەهێنێتە بەر و ڕۆیشتنی خزمان وهاوڕێیان بۆلای یەکدی و بیرەوەریەکانیان لە دوونیا باس دەکەن، جگە لە چونیان بۆ بازاڕ لە ڕۆژانی جمعەدا و هەڵگرتنی هەمووشتێ ودڵخوازی دڵ بەبێ ئەوەی ترسی هەژاریت هەبێ و،ترسی پارەت هەبێ.
کۆتا شت بینی خوای گەورە یەکێکە لە هەرە خۆشترین دیمەنەکان الله پێمان عەتا بکات الله بەشایەنی پاداشتمان بزانێ نەك سـزا

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago