Why Pay for Entertainment? Access Thousands of Free Downloads Now!

iKURD STORE - کۆگای ئایکورد

Description
چەناڵی سەرەکی کۆگای ئایکورد، بڵاوکردنەوەی
زانیاری ڕۆژانە.

یەکەمین کۆگای دەرەوەی ئاپستۆر تایبەت بە یاری و بەرنامەی مۆد کراو بۆ ئایفۆن و ئایپاد لە عێراق.

بۆ پەیوەندی:
https://t.me/ikurdstore/1165

بەهێزی ئایکورد لێرەوە ببینە:
https://t.me/ikurdfeedback
Advertising
We recommend to visit

👇❌پخش رایگان اول کتب امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 month, 2 weeks ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month ago

Last updated 3 months, 1 week ago

1 месяц назад
iKURD STORE - کۆگای ئایکورد
1 месяц назад
یەکێک لە جوانترین ئاپەکان، گەر ئاشقی …

یەکێک لە جوانترین ئاپەکان، گەر ئاشقی ڤیدیۆ گەیم و ئەنیمی و کارەکتەری فلیمە ئەنیمەیشنەکانیت هەر ئێستا ئەم بەرنامەیە دابەزێنە و هەزاران وێنەی سەر شاشە بە بەرزترین کوالێتی دابەزێنە هەموو وێنەکانیش تایبەتن بە یاری و فلیمە ئەنیمەیشنەکان

تایبەتمەندی:
کردنەوەی تایبەتمەندیە بە پارەکان خۆڕایی ، پەنجە لەسەر کڕین بدە پاشان پاشگەزببەوە

1 месяц назад
یەکێک لەم یاریانەی کە لە کوردستان …

یەکێک لەم یاریانەی کە لە کوردستان بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە یاری ئۆکەی

تایبەتمەندی:
سڕینەوەی ڕێکلامە بێزارکەرەکان چیتر لەدوای یاری ڕێکلام پێشان نادرێت و بێزار نابیت

تەنها لە ئایکورد بەردەستە

1 месяц, 1 неделя назад
**بابەت: هۆشیارکردنەوە** ***⚠️***

بابەت: هۆشیارکردنەوە ⚠️

تکایە ئاگاداربن وەک دەزانن چەند رۆژێکە سناپچات پلەس کێشەی تێکەوتووە و ناتوانیت داخلی ئەکاونت بیت بەڵام بەداخەوە ئێستا جۆرە سناپێک پەیدا بووە بە پارەیە و کێشەکەت چارەسەر دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا داتای ئەکاونتەکەت ئەدزێت ئەتوانێت بەبێ پاسوۆرد بچیتە ژوورەوە لە ئەکاونتەکەت بەبێ ئەوەی لەلای تۆ لۆگ ئاوت بێت خۆتان بەدوور بگرن لە دابەزاندنی سناپچاتەکان لە وێبسایت و چەناڵەکانی فایلی iPA

ئێمە وەک تیمی ئایکورد ئەم جۆرە سناپانە بە خۆڕایی بێت یان بە پارە بە هیچ شێوەیەک بڵاوناکەینەوە بەداوای لێبووردنەوە تاوەکوو ١٠٠٪ دڵنیانەبین و پشکنینی تەواوی بۆ نەکەین کە پارێزراوە بەردەستی ناکەین بۆتان گەر لەم دەقەیەوە تا ١٠٠ ساڵی تریش بێت ئێمە شتێک بڵاو ناکەینەوە مەترسی درووستبێت لەسەر ئەکاونتەکانتان بۆیە تکایە نامە مەنێرن بۆ ئەدمینەکان و بلێیت بۆچی لە کۆگاکانی دەرەوەی عێراق بەردەستە و لای ئێوە بەردەست نیە ، با ئەمە وەڵامێک بێت بۆتان ئێمە هیچ شتێک بڵاو ناکەینەوە کە بزانین بچووکترین زیانی هەبێت بۆتان هیوادارین لێمان تێ بگەن ئێمە لێرەین بۆ هاوکاریتان هەر کارێکیش کە بیکەین لە بەرژەوەندی گشتیە

بۆیە تکایە بە هەموو شێوەیەک خۆتان و هاوڕێیانتان بەدوور بگرن لەم جۆرە سناپانە و چاوتان لەسەر چەناڵی ئایکورد بێت هەر سناپێکی ١٠٠٪ پارێزراو هەبێت وەک پێشوو ئێمە بەردەستی دەکەین بۆتان

ئایکورد وەک گەورەترین پەیجی تەلگرام لە سەرتاسەری عێراق، بە پێویستی زانی کە ئەم بابەتە بڵاو بکاتەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی تاکی هاونیشتمانیانمان. تکایە بابەتەکە شەیر بکە بۆ هاوڕێکانت.

#ئایکورد_باوەڕپێکراوترین_ستۆر

1 месяц, 1 неделя назад
ئایکورد ، گەورەترین ستۆر لە رۆژهەلاتی …

ئایکورد ، گەورەترین ستۆر لە رۆژهەلاتی ناوەراست 🔔

١- خێرایی لە نوێکردنەوەی ئەپەکان
٢- زیادکردنی یاری و بەرنامە لە هەموو ڕۆژانێکی حەفتە
٣- چەندین ئەپ و یاری کە تەنها لە ئایکورد بەردەستە لە هیچ شوێنیتر بەردەست نیە
٤- دابەزاندنی هەموو بەرنامەکانی دەرەوەی ئاپ ستۆر و ئایکورد ستۆر تەنها بە یەک کلیک
٥- خزمەتگوزاری بەردەوام

1 месяц, 1 неделя назад
**ڕوونکردنەوە:**

ڕوونکردنەوە:

تکایە تۆی بەڕێز تەنها لەبەر خاتری ئەپێک و یاریەك ئایکورد مەکڕە کە لەوانەیە ئەو ئەپە بەردەوام ئەپدەیت نەکرێ لەلایەن گەشەپێدەرەکەیەوە یاخود کێشە بکەوێتە خودی ئەپەکە یاخود بۆ ماوەیەکی کاتی ئەپدەیتی بۆ نەیەت. بەمجۆرەش دەکرێ بە خراپی باسی ئایکورد بکەیت کە ئەمە شتێکە ئێمە نامانەوێت رووبدات و ئایکورد هەمیشە پێشەنگە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆتان.

ئێمە هەمیشە و بەوردی چاودێری ئەپدەیتەکان دەکەین هەر ئەپێک و یاریەک ئەپدەیتی بۆ بێت هەوڵدەدەین بە زووترین کات بەردەستی بکەین بۆ بەژداربووان ئایکورد بەتەنها ئیشی ئەوە ناکات یەک ئاپ و یاریەك بەتۆ بفرۆشێت یاسایی ئایکورد فرۆشتنی خودی ئایکوردە کە هەزاران یاری و بەرنامە لەناو ئایکورد بەردەستە!

بەردەوام ئاگاداری دانراوە لە کەناڵ کە ئایکورد بەرپرس نیە لە هیچ ئەپ و بەرنامەیەک کە لە ناو کۆگاکە ئەپلۆد دەکرێت و ئەوەی دا ئەنرێت و یاخود دانراوە لەسەر خواستی بەکارهێنەرانە و بەرپرس نین لە وەستانی ئەپێک بە تەنها لە ناو هەموو ئەپەکانی تری ناو ئایکورد.

سوپاس بۆ بەکارهێنانی ئایکورد! چاوەڕێی نوێکاری و خزمەتگوزاری تر بن بەم زوانە!

3 месяца, 1 неделя назад

زانیاری تەواو وەربگرە لەسەر sideloading کۆمپانیای ئەپڵ بۆ سەر سیستەمی IOS کە بەکارهێنەرانی بە تامەزرۆیەوە چاوەرێی بوون، کە وا بڕیار بوو ئەپەکانی دەرەوەی ئاپستۆر بەبێ هیچ رێگریەک بەکارهێنەران بتوانن دایبەزێنن.

⁃ کۆمپانیای ئەپڵ تەنها رێگە بە دابەزاندنی ئەپەکان ئەدات لە ڕێگەی کۆگای تایبەتی جێگرەوەی App Store.

⁃ هەموو کۆمپانیایەک ئەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات تا ببێت بە کۆگایەکی جێگرەوە بۆ ئاپستۆر. نمونە، هەر کۆمپانیایەک ئەتوانێت داواکاری بداتە ئەپڵ کە وەک کۆگایەکی دەرەوەی ئاپستۆر کاردەکات بەڵام پێویستە کە بڕی 1M€ یەک ملیۆن یۆرۆ بدات بە کۆمپانیای ئەپڵ تا گرەنتی بەکارهێنەرەکانی بکات.

⁃ هەر ئەپێک کە زیاد ئەکرێ بۆ کۆگاکانی جێگرەوەی ئاپستۆر، بە تەواوەتی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە چاودێری دەکرێ و review دەکرێ و دواتر بلاو دەکرێتەوە.
⁃ ئەپڵ رێگە نادات بەکارهێنەرانی سیستەمی ئایۆس لە دەرەوەی ئەو ئاپستۆرانە بتوانن راستەوخۆ فایلی .ipa داببەزێنن.

⁃ کۆگاکانی دەروەی ئاپستۆر ڕووبەروی مەرجێکی قورس کراونتەوە و بەو پێیەی، پێویستە بڕی نیو یۆرۆ (0.5€) بدەن بۆ هەر دابەزاندنێک کە لە کۆگاکان دەکرێت. بەو واتایەی، ئەپێکی وەک انستاگرام بتەوێ لە کۆگایەکی دەرەوەی ئاپستۆر دایبەزێنیت، پێویستە دۆلارێک بدەیت تەنها بۆ یەک جار دابەزاندن! واتە ئەپێک ئەگەر ١٠٠ ملیۆن داونلۆدی هەبێ، دەبێت ٥٠ ملیۆن یۆرۆ ساڵانە بدات بە ئەپڵ!

⁃ مانگی سێەمی ئەم ساڵ بە فەرمی وەشانی 17.4 بەردەست دەبێت بەو گۆرانکاریانەی باس کران.
⁃ ئەپڵ لەوانەیە ناچار بکرێ کە دوبارە گۆرانکاری لە یاساکانی دابکات بەو پێەی، بەشێک لە بڕیارەکانی قۆرەخکاری هاوسەنگی بازاری تێدایە.

⁃ بە فەرمی تەنها لە ئەوروپا و بۆ کۆمپانیاکانی ئەوروپا ئەم گۆرانکاریانە بەردەست دەبێت!

⁃ ئەپڵ رێگە بە گەشەپێدەران ئەدات لە ئەوروپادا کە پارەدانی دەرەوەی ئاپستۆر بەکاربهێنن بەڵام بە پێدانی ٪٣ ی عمولەی زیاتر.

⁃ ئەپڵ لەوانەیە داوای زانیاری تەواو بکا سەبارەت بە ژمارەی ئەو ترانزاکشنانەی کە کراون، بە واتایەکی تر داوای ژمارەی تەواوەتی فرۆشتنەکانت بکا و ئەگەر خاوەن ئەپ ئامادە نەبێت دەرخستەی فرۆشتنەکانی بدا ئەوا ئەپەکەی ئەسڕێتەوە.

⁃ بلاوکردنەوەی ئەپەکان لە کۆگاکانی دەرەوەی ئاپستۆر پەیرەوی بەشێک لە یاساکانی ئەپڵ و خودی کۆگاکە دەکەن.

ئەمانەی سەرەوە کورتەی تەواوی ئەو گۆرانکاریانە بوون کە لە ئەپدەیتی تازەی ئەپڵ باسکراون.

ئایکورد هەڵبژێرە و خۆت توشی ئەم سەرئێشانە مەکە😄.
ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایان تیمی ئایکوردەوە.
@ikurdstore

3 месяца, 1 неделя назад
iKURD STORE - کۆگای ئایکورد
3 месяца, 1 неделя назад
٣ بەرنامەی زۆر گرینگ زیادکرا ***😱***

٣ بەرنامەی زۆر گرینگ زیادکرا 😱

کاتێک ناوی ئایکورد بیسترا ڕێک بزانە ئایکورد واتا بەرنامەی جیاواز و بەرنامەی تاك کە لە هیچ شوێنێکی تر بەردەست نین و تەنها لە ئایکورد بەردەستن

ناتەوێت ئیمەیڵ یاخود ڕەقەمی شەخسی خۆت بەکار بێنی بۆ درووستکردنی هەر ئەکاونتێک کە بتەوێت ؟

لە ڕێگای ئەم بەرنامەیەوە ئەتوانی ئیمەڵ و ڕەقەمی حازر بەکار بهێنی بۆ پشتراستکردنەوەی کۆدی دڵنیایی

هەرسێک بەرنامەکە خاوەنی ئەم تایبەتمەندیانەن:
١- بەکرێ گرتنی ڕەقەمی حازری وڵاتەکان
٢- درووستکردنی ئیمەیڵی حازر
٣- درووستکردنی ئایدی حازر

تایبەتمەندی:
کردنەوەی تایبەتمەندیە بە پارەکان بە خۆڕایی ، پەنجە لەسەر کڕین بدە پاشان پاشگەزببەوە

3 месяца, 2 недели назад
یەك ڕۆژ بەکار هێنانی ئایکورد تەنها …

یەك ڕۆژ بەکار هێنانی ئایکورد تەنها بە ٧٠ دینار ! 😱

گەر یەک ساڵ ئایکورد بەکار بهێنیت ڕۆژانە کەمتر لە ٧٠ دینار ئەکەوێت واتا لە ٢٥٠ دینار کەمتر ئایە ئەمە نرخێکی زۆرە؟

We recommend to visit

👇❌پخش رایگان اول کتب امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 month, 2 weeks ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month ago

Last updated 3 months, 1 week ago