ک.د.ئازاد(دەنگ وفیلم)

Description
@azadbane
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago

1 week, 6 days ago
شەڕ و سیاسەت

شەڕ و سیاسەت
شێوە و ڕوخساری ژن نادەن
ژن
نەرمتر لەوانەیە
ڕوخساری شەڕ پیاوانەیە!

#ک_د_ئازاد

╭━━⊰ 🌹🌸🌹 ⊱━━╮ 
🌹@ciwanewane11🌹🌸
╰━━⊰ 🌹🌸🌹 ⊱━━╯

3 weeks ago

" گریان "فرمێسکەکانم **سوێرترن
هەناسەم لێوڕێژە لە خوێ!

لەو ڕۆژەوە،
بە جێتهێشتووم
بوومە هاوڕێی گۆلی ورمێ!🪽🤍🌱**#ک_د_ئازاد

3 weeks ago

ژیاننامەی کەریم دافعی:
کەریم دافعی ناسراو بە
#ک_د_ئازاد **لە دایکبووی  1960 ( 1339 کۆچی هەتاوی)  لە ناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵات.

لە دەڤەری 
سەردەشت لە دایک بووە. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی بە دوای یەکدا لە سەردەشت و بانە و میاندواو خوێندووە. پاشان چۆتە زانستگەی تەورێز و بڕوانامەی کارناسی لە بواری دەروونناسی و ڕاوێژکاریدا وەرگرتووە، تێزی بڕوانامەکەی لەسەر کوردانی سۆران نووسیوە؛ لە ژێر ناوی: معرفی ویژگیهای فرهنگی کوردان سۆران( ناساندنی تایبەتمەندییە کلتوورییەکانی کوردانی سۆران)
دواتر وەک مامۆستای قۆتابخانە لە شاری بانە دەستی بە کار کردووە لە سەردەمی خوێندنی دواناوەندییەوە هۆگری شێعر بووە ساڵی ( 1985) یەکەم شێعری لە گۆڤاری سروەدا بڵاو کردووتەوە.
لە ساڵی ( 1989) بناغەی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری بانەی داڕشتووە و ماوەی ( 5) ساڵ بەڕێوەبەری ئەو ئەنجومەنە بووە و تێیدا وانەی کوردی وتووە.#داڕشتەی_شێعرییەکانی زمانی دەربڕینی #مامۆستا_ک_د_ئازاد سادە و ڕوان و شێعرەکانی زۆربەیان دەچنە خانەی کۆرتە شێعرەوە بابەتی سەرەکی شێعرەکانی باسی #خۆشەویستی_ئەوین_و_ نیشتمانە#بەرهەمەکانی:

  1. چ بکەم تا تۆ قەت بەهارت لێ نەتۆرێ، کۆمەڵە شێعر و چاپی سوێد
    2.تا ئاربەبای خۆشەویستی_کۆمەڵە شێعر (1990)

3.چریکەکانی خامۆشی_ کۆمەڵە شێعر ( 2014)

4.برینەکانم بە خوێ دەشۆم _کۆمەڵە شێعر ( 2015)
5.بالۆرەکاتۆ غەریبی _کۆمەڵەچیرۆک ( 2015)

6.چریکەی خەونی ئەرخەوانی _کۆمەڵە شێعر ( 12015)

  1. نیشتمانی تازەی شێعرم_ کۆمەڵە شێعر (2017)
    8.ویژگیهای کوردان سۆران تۆێژێنەوە (2017)**
3 months, 3 weeks ago

" گیانبازی "

بەرەو کوێستانی ئاواتم ئەگەر دێم
ئەگەر هەوراز و هەڵدێریش بێ هەر دێم

کوڕئازای کوردم و ناترسم هەرگیز
ئەگەرکوو دەست وپێم ببڕن، بە سەر دێم

لە هەر وەرزێ وەکوو داری هومێدم
خەزانیش بێ، چرۆ دەگرم، وەبەر دێم

ڕەقیب، نازانێ بەم عەشق و ئەوینە
بە سەر دێم، بێ تەتەر دێم، بێخەبەر دێم

برۆی شمشیر، نگای تیرە کچی کورد
لە مەیدانی ئەوین دا، بێ سپەر دێم

سیاسەت، فێڵە خۆ لەم کوردە دەکرێ
لە مەولا خۆم، لە چارەی خۆم وەگەر دێم

خەیانەت گەر چی ڕیشەی داکوتاوە
بە یەکڕیزی لە فێڵ و مەکری دەر دێم

شەوی تاریکی ئێمە، درزی برد و
گەلۆ مژدە، وەکوو خۆری سەحەر دێم

بە شێعرم هەر وەکوو باران دەبارم
لە ماکۆ تاکوو کۆ، تا ئاوییەر دێم

لە بانە تا بە هەولێر، تا مەهاباد
لە ئیلام تا شنۆ دور لە کەسەر دێم

قەڵای عەشقم، لە ڕووخان نایە هەرگیز
وەکوو ئازادی، بێ خۆف و خەتەر دێم!

ک.د.ئازاد

خوێندنەوەی: چەنگیز سیگارچی

We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago