❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
باسی خۆمتان بۆ بکەم؟
قەت ڕۆژێک نە سینوار و نە یاسین و نە هەنییە و نە ڕەنتیسیم هێندەی ئەبو خالد خۆشنەویستووە!
ئنجا حەماس پێکای کە لە کاتی شەڕەکەدا ئیعلانی شەهیدبوونی قائدی نەکرد، لام وانییە بەرگەی شەهیدبوونی سنوار و ضەیفمان گرتبا بەدوای یەکدا.
واللهُ غالبٌ علی أَمْرِه ولكنَّ أكثرَ الناس لا يَعلَمون
أبو خالد ـ رحمە الله ـ 60 ساڵی تەمەن کرد، لە جیهاد و بەرزکردنەوەی دینی خوا و شکاندنی لوتی دوژمنانی ئیسلامدا بەڕێیکرد، عاقبەتیشی بەو جۆرە بوو کە شایەنی ئەو تەمەنە نازدارەبوو.
ناکرێ و نابێ و ناگونجێ قائدی ئوممەت لە جەنگدا شەهید نەبێ، خۆ ئەگەر شەهیدیش نەبووبا ڕۆژێک بە ئازار و دەرد و نەخۆشییەوە دەمرد!
ڕەحمەتی خوایان لێبێت، هەم پیاوی حەدیس بوون هەم پیاوی فقه
هەم ڕەحمەتی خوا لەوانەی هەوڵدەدەن وەکو ئەوان پیاوی حەدیس و فقه بن
نەک ئەوانەی خۆیان بەوان بەراورد دەکەن و نە پیاوی حەدیسن نە فقه!
وە دەیفەرموو: پیاو نابێتە زانا، هەتا هەندێکی نەگێڕێتەوە و هەندێکی نەشارێتەوە!
وە عبد الله ی کوڕی وەهب دەیفەرموو: ئەگەر مالک نەبووایە تیادەچووم، وامدەزانی هەر فەرموودەیەکم بیست دەبێ کاری پێبکەم!
جارێکی تر ئیمامی مالیک فەرمووی:
کاتێک ئەو حەدیسەم ئەزانی، تۆ مناڵ بوویت، لەگەڵ کچاندا یاریت ئەکرد لەبەقیع!
فەرمووددکە:
البيعان بالخيار، ما لم يتفرقا.
دیارە ناوچەی بەقیع قەراغ و دەرەوەی شار بووە، بۆیە مناڵان لەوێ یارییان کردووە.
روی أحمدُ في المسنَد بإسناد فيه مَقال عن أبي مُوَيهبةَ مولی رسولِ الله ـ صلی الله عليه وسلم ـ أن رسولَ الله ـ صلی الله عليه وسلم ـ ذهبَ إلی البقيع قبلَ موتِه بليالِِ واستغفرَ لهم ثم قال: (السلام عليكم يا أهل المقابِر، لِيَهْنِيكُمْ مَا أَنْتُمْ فِيهِ مِمَّا فِيهِ النَّاسُ، أَتَتِ الْفِتَنُ كَقِطَعِ اللَّيْلِ يَرْكَبُ بَعْضُهَا بَعْضًا ، الْآخِرَةُ أَشَدُّ مِنَ الْأُولَى، فَلْيَهْنِيكُمْ مَا أَنْتُمْ فِيهِ)
پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ چەند شەوێک پێش وەفاتی سەردانی گۆڕستانی بەقیعی کرد و داوای لێخۆشبوونی بۆ کردن، ئنجا فەرمووی: (سەلامتان لێبێ ئەی ئەهلی گۆڕستان، یاخوا پیرۆزتان بێ ئەو ناز و نیعمەتەی کە تێیدان لەچاو ئەو زەحمەتی و مەشەققەتەی خەڵک تێیدایە، وادەبینم فیتنە دێ و شەپۆڵ دەدات، دووەمی بەدوای یەکەمیدا دێ، و دووەم لە یەکەم توندترە، دەسا یاخوا پیرۆزتان بێ ئەو حەسانەوەتان کە تێیدان).
سبحان الله چەندە مانادارە
بەڵێ، ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ دەرەنجامی ئەوەیە کە لەو ڕۆژەدا ڕوویدا و بووە کەسەر بەسەر دڵی هەموومانەوە.
ئەگەر نازانی ڕووداوی شکاندنی مانگرتنەکەی ڕابیعە چییە، هەر ئەمڕۆ بەدوایدا بگەڕێ و بزانە چییە و چۆن ڕوویداوە، ئەگەریش بە کوردی هیچت دەست نەکەوت بزانە کە:
١ـ هێشتا ئێمەی ئیسلامییانی کورد نەمانتوانیوە لە بابەتی هۆشیاری و ڕاگەیاندن لە قەدەر ئەرکەکەماندا بین ـ بەڵێ بەرەو پێشچوون هەیە سوپاس بۆ خوا ـ .
٢ـ بزانە کە زمانی عەرەبیت نەزانی، بە ئەگەری زۆرەوە دەبیە مرۆڤێکی دابڕاو لە ڕووداوە گەورەکانی ئوممەتەکەت، چ ڕووداوە مێژووییەکان، چ ڕووداوەکانی ئەم دواییە.
والله المستعان
سبحان الله، ئەمانە زۆر سەیرن زۆر!
خوای گەورە بیانپارێزێت
ئەو کتێبەی نابێ لەکیس بدرێ.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago