?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
**( باسی بهرماوهی پشیله )
«75» حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْلَمَةَ الْقَعْنَبِيُّ عَنْ مَالِكٍ عَنْ إِسْحَاقَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي طَلْحَةَ عَنْ حُمَيْدَةَ بِنْتِ عُبَيْدِ بْنِ رِفَاعَةَ عَنْ كَبْشَةَ بِنْتِ كَعْبِ بْنِ مَالِكٍ- وَكَانَتْ تَحْتَ ابْنِ أَبِي قَتَادَةَ- أَنَّ أَبَا قَتَادَةَ دَخَلَ فَسَكَبَتْ لَهُ وَضُوءًا فَجَاءَتْ هِرَّةٌ فَشَرِبَتْ مِنْهُ فَأَصْغَى لَهَا الإِنَاءَ حَتَّى شَرِبَتْ قَالَتْ كَبْشَةُ فَرَآنِي أَنْظُرُ إِلَيْهِ فَقَالَ أَتَعْجَبِينَ يَا ابْنَةَ أَخِي فَقُلْتُ نَعَمْ. فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((إِنَّهَا لَيْسَتْ بِنَجَسٍ إِنَّهَا مِنَ الطَّوَّافِينَ عَلَيْكُمْ وَالطَّوَّافَاتِ)).
﴿ صحيح ﴾
٧٥ - واتە : لە کەبشەی کچی کەعبی کوڕی مالیکەوە. کە ژنی ئیبنو ئەبو قەتادە بوو - دەگێڕنەوە، کە ئەبو قەتادە چۆتە ماڵیان ئاوی بۆ کردۆتە دەفرێکەوە بۆ ئەوەی دەستنوێژی پێ بگرێت، لەو کاتەدا پشیلەیەک هاتووە لە ئاوەکەی خواردۆتەوە، ئەویش دەفرە ئاوەکەی بۆ لار کردۆتەوە بۆی ڕاگرتووە هەتا پشیلەکە تێری خواردۆتەوە، کەبشە وتی : کاتێ کە منی دی سەرنجی دەدەم وتی : ئەی کچی برام بەلاتەوە سەیرە؟! وتم : بەڵێ! وتی : رسول اللە ( ﷺ ) فەرموویەتی : (ئەوە پیس نیە، پشیلە لەوانەیە کە زۆر هاتوچۆتان دەکەن و تێکەڵاوتان دەبن).**
**«74» حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ حَنْبَلٍ حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ سَعِيدٍ عَنْ شُعْبَةَ حَدَّثَنَا أَبُو التَّيَّاحِ عَنْ مُطَرِّفٍ عَنِ ابْنِ مُغَفَّلٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَرَ بِقَتْلِ الْكِلاَبِ ثُمَّ قَالَ: ((مَا لَهُمْ وَلَهَا)).فَرَخَّصَ فِي كَلْبِ الصَّيْدِ وَفِي كَلْبِ الْغَنَمِ وَقَالَ: ((إِذَا وَلَغَ الْكَلْبُ فِي الإِنَاءِ فَاغْسِلُوهُ سَبْعَ مِرَارٍ وَالثَّامِنَةُ عَفِّرُوهُ بِالتُّرَابِ)).
﴿ صحيح ﴾
٧٤ - واتە : لە ئیبنو موغەففەلەوە دەگێڕنەوە، کە رسول اللە ( ﷺ ) فەرمانی کرد بە کوشتنی سەگ، پاشان فەرمووی : (خەڵک بۆچی سەگ بکوژن یان بۆچی سەگ بکوژرێت). ئینجا ڕێگەی یا بە ڕاگرتنی سەگی ڕاوکەر بۆ ڕاو وشکار، وە سەگ بۆ شوان بۆ پاسەوانی مەڕەکان، وە فەرمووی : (ئەگەر سەگ دەمی خستە دەفری یەکێکتانەوە با حەوت جار بیشوات هەشتەم جار خۆڵاوی بکات و بیشوات).
قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَهَكَذَا قَالَ ابْنُ مُغَفَّلٍ.
ئەبو داود دەڵێت ئیبنو موغەفەل بەم شێوەیە گێڕاویەتیەوە.**
**«73» حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ إِسْمَاعِيلَ حَدَّثَنَا أَبَانُ حَدَّثَنَا قَتَادَةُ أَنَّ مُحَمَّدَ بْنَ سِيرِينَ حَدَّثَهُ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ نَبِيَّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((إِذَا وَلَغَ الْكَلْبُ فِي الإِنَاءِ فَاغْسِلُوهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ السَّابِعَةُ بِالتُّرَابِ)).
﴿ صحيح ﴾
٧٣ - واتە : لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە، کە رسول اللە ( ﷺ ) فەرموویەتی : ئەگەر سەگ دەمی خستە دەفری یەکێکتانەوە با حەوت جار بیشوات، حەوتەم جاریان بە قوڕاو.
قَالَ أَبُو دَاوُدَ:
رَوَوْهُ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ وَلَمْ يَذْكُرُوا التُّرَابَ.
ئەبو داود دەڵێت : لە ریوایەتێکی تردا فەرمودەکەی سەرەوە لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە، بەڵام باسی قوڕاوی نەکرد.**
«65» حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ إِسْمَاعِيلَ حَدَّثَنَا حَمَّادٌ أَخْبَرَنَا عَاصِمُ بْنُ الْمُنْذِرِ عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ قَالَ: حَدَّثَنِي أَبِي أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((إِذَا كَانَ الْمَاءُ قُلَّتَيْنِ فَإِنَّهُ لاَ يَنْجُسُ)).
قَالَ أَبُو دَاوُدَ: حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ وَقَفَهُ عَنْ عَاصِمٍ.
﴿ حسن ﴾
65 - واتە : (عبدللە)ی کوڕی عومەر ڕەزای خوایان لێ بێ دەڵێت : باوکم بۆی گێڕامەوە، کە رسول اللە ( ﷺ ) فەرموویەتی : (ئەگەر ئاو گەیشتە ڕادەی قولەتەین ئیتر پیسی هەڵناگرێت).
**«64» حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ إِسْمَاعِيلَ حَدَّثَنَا حَمَّادٌ (ح) وَحَدَّثَنَا أَبُو كَامِلٍ حَدَّثَنَا يَزِيدُ- يَعْنِي ابْنَ زُرَيْعٍ- عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ إِسْحَاقَ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ جَعْفَرٍ- قَالَ أَبُو كَامِلٍ ابْنُ الزُّبَيْرِ- عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ عَنْ أَبِيهِ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سُئِلَ عَنِ الْمَاءِ يَكُونُ فِي الْفَلاَةِ. فَذَكَرَ مَعْنَاهُ.
﴿ ضعیف ﴾
64 - واتە : (عبدللە)ی کوڕی عومەر ڕەزای خوایان لێ بێ دەڵێت، کە سەبارەت بە ئاوێ کە لە چۆڵەوانی و دەشت و دەردا بێت پرسیار کرا لە رسول اللە ( ﷺ ) ئەویش بەو مانایە باسی فەرمودەکەی سەرەوەی کرد. واتە : ئەگەر گەیشتنە وادەی قولەتەین ئیتر پیس نابێت.**
**(باسی ئاو بهچی پیس دهبێت)
«63» حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْعَلاَءِ وَعُثْمَانُ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ وَالْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ وَغَيْرُهُمْ قَالُوا حَدَّثَنَا أَبُو أُسَامَةَ عَنِ الْوَلِيدِ بْنِ كَثِيرٍ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ جَعْفَرِ بْنِ الزُّبَيْرِ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ عَنْ أَبِيهِ قَالَ سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْمَاءِ وَمَا يَنُوبُهُ مِنَ الدَّوَابِّ وَالسِّبَاعِ فَقَالَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((إِذَا كَانَ الْمَاءُ قُلَّتَيْنِ لَمْ يَحْمِلِ الْخَبَثَ)).
قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَهَذَا لَفْظُ ابْنِ الْعَلاَءِ وَقَالَ عُثْمَانُ وَالْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَبَّادِ بْنِ جَعْفَرٍ.
قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَهُوَ الصَّوَابُ.
﴿ صحيح ﴾
63 - واتە : لە (عبدللە)ی کوڕی عومەرەوە ڕەزای خوایان لێ بێ هاتووە، کە وتویەتی : سەبارەت بە حاڵەتی ئاو کە حەیوانات و دڕنەدە دەچنەسەری و لێی دەخۆنەوە لە رسول اللە ( ﷺ ) پرسی؟ ئەویش فەرمووی : (ئەگەر ئاو گەیشتە ڕادەی (قولەتەین) ئیتر پیسی هەڵناگرێت واتە : پیس نابێت).**
ابوهریره (خوای لێ ڕازی بێت) دهڵێ پێغهمبهر ﷺ بهڕێی مهككهدا دهڕۆیشت ڕابورد بهلای كێوێكدا پێی دهوترا جُمرانفهرموی بڕۆن، ئهمه جُمرانه، یهكتاپهرست پێشكهوتن، وتیان یهكتاپهرست كێن ئهی پێغهمبهری خوا، فهرموی ئهو پیاو و ئافرهتانهی كه یادی خوا زۆر دهكهن.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَسِيرُ فِي طَرِيقِ مَكَّةَ، فَمَرَّ عَلَى جَبَلٍ يُقَالُ لَهُ جُمْدَانُ، فَقَالَ (سِيرُوا، هَذَا جُمْدَانُ، سَبَقَ الْمُفَرِّدُونَ). قَالُوا وَمَا الْمُفَرِّدُونَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ (الذَّاكِرُونَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتُ). [بخاري / المغازي/ ٣٨٨٨٤]
**«44» حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْعَلاَءِ أَخْبَرَنَا مُعَاوِيَةُ بْنُ هِشَامٍ عَنْ يُونُسَ بْنِ الْحَارِثِ عَنْ إِبْرَاهِيمَ بْنِ أَبِي مَيْمُونَةَ عَنْ أَبِي صَالِحٍ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((نَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةُ فِي أَهْلِ قُبَاءَ: {فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا} قَالَ كَانُوا يَسْتَنْجُونَ بِالْمَاءِ فَنَزَلَتْ فِيهِمْ هَذِهِ الآيَةُ)).
٤٤ - واتە : لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە، کە رسول اللە ( ﷺ ) فەرموویەتی : ئەهلی ( قُبَاء ) لەبەر پاک و خاوێنیان کە بە ئاو خۆیان پاک دەکردەوە خوای گەورە وەسفیان دەکات و ئەم ئایەتەی دەربارەیان دابەزاند : {فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا} واتە : پیاوانێکیان تێدایە دەیانەوێت خۆیان لە هەموو کردەوەیەکی خراپ دوور بخەنەوە و خۆیان پاک ڕابگرن.**
**26» حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ سُوَيْدٍ الرَّمْلِيُّ وَعُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ أَبُو حَفْصٍ وَحَدِيثُهُ أَتَمُّ أَنَّ سَعِيدَ بْنَ الْحَكَمِ حَدَّثَهُمْ قَالَ أَخْبَرَنَا نَافِعُ بْنُ يَزِيدَ حَدَّثَنِي حَيْوَةُ بْنُ شُرَيْحٍ أَنَّ أَبَا سَعِيدٍ الْحِمْيَرِيَّ حَدَّثَهُ عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((اتَّقُوا الْمَلاَعِنَ الثَّلاَثَ الْبَرَازَ فِي الْمَوَارِدِ وَقَارِعَةِ الطَّرِيقِ وَالظِّلِّ)).
٢٦- واتە : لە (مُعَاذ)ی کوڕی جەبەلەوە دەگێڕنەوە، کە وتویەتی : رسول اللە ( ﷺ ) فەرموویەتی : (خۆتان لەو سیانە بپارێزن کە دەبنە هۆی نەفرەت لێ کردنی خەڵک : دەست بە ئاوگەیاندن لە شوێنی ئاوهێنانی خەڵک و ، لەسەر ڕێگەوبانیان و، لە سێبەردا).**
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago