?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
دەپرسم؛
بە بۆچونی تۆ ، ئایا هونەر بۆی هەیە هەموو سنورەکان تێک بشکێنێت ؟ تۆ وەکو تاکێکی کورد ،ئامادەی گوێ لە گۆرانییەکانی ئیبراهیم تاتڵیساس بگری لەپێناو هونەر؟
من دڵم ئاسمانی دەوێت
ئاسماااننن..
هەر نایەیت، لە ڕۆژێکەوە دەمدەیتە دەست ڕۆژێکی تر
وەک ئەو جگەرەیەی زیندانیەکان قومە قومە دەیدەنە یەکتر.
تەڵعەت تاهیر
ـ
بۆ بارانی هەر ئاسمانێ نوشتامەوە ئاوی لێڵ بوو.
جێ پەنجەی بە پەنجەرەی ژورەکەیەوە جێما
وەک باڵندەیەکی تەڕ لە سەر زەویەکە لە عارەقی خۆیا نقوم ببوو
چایەکی ڕژاو، وەرەقەی پەرشو بڵاو .. کە پڕ بوون لە ووشەی ناڕێک ، لە زۆرینەیانا بە خەتێکی ناقۆڵا لەسەری نوسرابوو کۆتایی .
ئەمە کۆتایی یەکێک لە چیرۆکەکانی مرۆڤە کۆتایی هەر ئەوە نیە سەری دێڕێکی تر نەبێت تیایا بنوسین
کۆتایی خاڵێکە لەناو ئەندێشەمانا
خاڵێکە لە منداڵیەوە بێ ئەوەی بمانەوێت گەورە ئەبێت
دەستی ئازیزێکمان توند گرتوەو ئەو خاڵە تۆختر
خەریکین ئارام بخەوین ئەو زەقتر
کۆتایی لەسەرەتامانەوە وەک سەگێکی ڕەش چاودێریمان ئەکات
لە گەشتەکانمانا لە تەنیشتمان دانیشتوە
لە خۆشیەکانمانا چاودێریمان ئەکات
دەست بۆ هەر شتێک بەرین ئەو پێشتر دەستی بۆ بردوە
تامی هەر شتێک بکەین ئەو بەر لە ئێمە چێژی کردوە
کۆتایی زۆر پێش ئێمە لەدایک بوە
کۆتایی هەمیشە چاوەرێی کردووین.
کاروان سۆفی
_
تۆ بۆ من ئەو دەنگە جوانە بوویت کە بەخاتری هیچ دەنگێکی دیم نەبیست.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago