قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 4 months, 1 week ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months, 2 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 6 months ago
٨٧٨ - قال الکَوسج رحمه الله تعالی : قلت لأحمد : المهر علی ما تراضوا علیه؟
قال : (بذلک نقول) .
- الکوسج ئەڵێت : وتم بە أحمد : مارەیی بەو شێوەیەیە کە لەسەری ڕێککەوتوون؟
وتی : (ئەوە ئەڵێین) .
ـــــــــــــــــ
: واتە لەسەر چەند ڕێککەوتبن هەر ئەوەندەیە ئەگەر زۆر بێت یان کەم، کوسج بۆیە پرسیار ئەکات چونکە هەندێک زانا وتوویانە مارەیی نابێت لە چارەکە دینارێک کەمتر بێت، وە هەندێکی تر وتوویانە نابێت لە دە درهەم کەمتر بێت، یەک دیناری ئەوکاتە ئەکاتە چوار گرام و چارەکێک ئاڵتوونی ئێستا، وە دە بۆ دوانزە درهەمیش ئەکاتە یەک دینار .
ئیمام أحمد ئەوەی هەڵبژاردووە مەرج نییە مارەییەکە کەمتر نەبێت لە چارەکە دینارێک یان دە درهەم، بەڵکو ئەوەندەیە کە خۆیان لەسەری ڕێکبکەون ئەگەرچی لەوەش کەمتر بێت .
٨٨١ - قال الکَوسج رحمه الله تعالی : قلت : إذا تزوج الرجل المرأة أله أن يدخل بها قبل أن يعطيها شيئاً؟
قال : (نعم) .
قلت : بحديث من تقول هذا؟
قال : (حديث خيثمة) .
واحتج بحديث بروع بنت واشق .
قال إسحاق : (كما قال) .
- الکوسج ئەڵێت : وتم : کاتێک پیاو هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکدا بکات ئایا بۆی هەیە بڕواتە لای پێش ئەوەی هیچی پێ بدات؟
وتی : (بەڵێ) .
وتم : بە فەرموودەی کێ ئەمە ئەڵێیت؟
وتی : (فەرموودەی خیثمة) (١) .
وە بەڵگەی هێنایەوە بە فەرموودەی بروع بن واشق .
إسحاق وتی : (وەکو ئەوەی وتی) .
ــــــــــــــــ
: (١) أبو داود لە (السنن : ٢١٢٨) هێناویەتی عائشة رضي الله عنها ئەفەرمووێت : (رسول الله ﷺ فەرمانی پێ کردم ئافرەتێک ببەم بۆ لای هاوسەرەکەی پێش ئەوەی هیچی بداتێ) .
واتە پیاو ئەتوانێت بڕواتە لای خێزانی پێش ئەوەی مارەییەکی خۆی پێ بدات، بۆ نمونە لەسەر پازدە مسقاڵ ئاڵتونی قەرز ڕێک ئەکەون، کە مارە بڕدران ئەتوانێت بڕواتەلای پێش ئەوەی هیچ شتێک لە مارەییەکەی بداتێ .
٨٨٢ - قال الکَوسج رحمه الله تعالی : قلت : إذا أراد الرجل أن يتزوج المرأة ينظر إليها قبل ذلك؟
قال : (لا بأس به ما لم يكن يرى منها محرما) .
قال إسحاق : (کما قال، لأن النبي ﷺ قال : (إذا ألقى الله عز وجل في قل امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر إليها) .
- الکوسج ئەڵێت : وتم : پیاو کاتێک ویستی ئافرەتێک بهێنێت تەماشای بکات پێش ئەوە؟
وتی : (کێشەی نییە ئەگەر شتێکی حەرامی ئافرەتەکە نەبینێت) .
إسحاق وتی : (وەکو ئەوەی وتی، چونکە پێغەمبەر ﷺ ئەفەرمووێت : (کاتێک الله عز وجل هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکدا خستە دڵی پیاوێکەوە کێشە نییە تەماشای بکات)) .
ـــــــــــــــ
: (ئەگەر شتێکی حەرامی ئافرەتەکە نەبینێت) واتە ئەوەندە ببینێت کە حەڵاڵە بۆی بە ئاشکرا بیبینێت، وەکو دەست و ڕووخسار، وە بۆی هەیە تەماشای جەستەی بکات بە داپۆشراوی .
٨٨٥ - قال الکَوسج رحمه الله تعالی : قلت : إذا تزوج البکر علی الثيب، أو الثيب علی البکر؟
قال : (یقیم عند البکر سبعا ثم یدور، وعند الثيب ثلاثا ثم یدور) .
قال إسحاق : (کما قال) .
- الکوسج ئەڵێت : وتم : ئەگەر ئافرەتێکی بکر ـی هێنا بەسەر ثيب ـێکدا، یان ثيب ـێک بەسەر بکر ـێکدا؟
وتی : (لەلای بکر ـەکە حەوت - شەو - ئەمێنێتەوە پاشان دەست ئەکات بە سوڕانەوە، وە لەلای ثيب سێ - شەو - پاشان ئەسوڕێتەوە) .
ــــــــــــــــ
: (بِکر) واتە ئافرەتێک شووی نەکردبێت; واتە کچ، وە (ثَيِّب) واتە ئافرەتێک شووی کردبێت; واتە ژن .
واتە ئەگەر ژنی یەکەمی پیاوەکە کاتێک کە هێناویەتی کچ بووبێت، پاشان ژنی دووەم بهێنێت ثَيِّب بێت، ئەوە یەکەمجار سێ شەو لای ثَيِّب ـەکە ئەمێنێتەوە پاشان دەست ئەکات بە مانەوە لەلای خێزانەکەی دیکەی بە شەو، وە بە پێچەوانەوە .
٨٨٦ - قال الکَوسج رحمه الله تعالی : قلت : تزوج الیهودیة والنصرانیة؟
قال : (لا بأس به) .
قلت : فالمجوسیة؟
قال : (لا یعجبني إلا من أهل الکتاب) .
قال إسحاق : (کما قال، والمجوسیة لا تحل) .
٨٨٦ - الکوسج ئەڵێت : وتم : هاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئافرەتێکی یەهودی و نەسڕانی؟
وتی : (کێشەی نییە) .
وتم : ئەی ئافرەتی مەجوسی؟
وتی : (پێم باش نییە مەگەر لە ئەهلی کیتاب نەبێت) .
إسحاق وتی : (وەکو ئەوەی وتی، ئافرەتی مەجوسی حەڵاڵ نییە) .
📚 #مسائل_الکوسج : (٥)
*▫️دەروازەی وەلیمە و ئەوەی هاتووە دەربارەی*
٥٢٦ - سَعیدِ بنِ مَنصُور ئەڵێت : فرَج بن فَضالة بۆی گێڕاینەوە وتی : محمد بن الولید الزُّبَیدي بۆی گێڕاینەوە لە الزُّهري وتی : رسول الله ﷺ فەرمووی : (هەرکەسێک بانگ بکرێت بۆ وەلیمە و نەڕوات بەدەمیەوە ئەوە سەرپێچی الله و پێغەمبەرەکەی کردووە) .
ـــــــــــــــ
: الوَلِیمَة بەو خواردنە ئەوترێت کە لەلایەن زاواوە ئامادە ئەکرێت و لە بۆنە و کۆبوونەوەیەکدا ئەخورێت کاتێک هاوسەرگیری ئەکات .
٥٢٧ - سَعیدِ بنِ مَنصُور ئەڵێت : هشیم بۆی گێڕاینەوە لە یَعلی بن عطاء لە بشر بن عاصم وتی : أبو هریرة رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (خراپترین خواردن خوادنی وەلیمەیە، ئەو کەسە بانگهێشت ئەکرێت بۆی کە ڕەتی ئەکاتەوە، وە ڕێگری لەو کەسە ئەکرێت کە ئەیەوێت، دەوڵەمەند بانگهێشت ئەکرێت بۆی، وە ڕێگری ئەکرێت لە هەژارەکان) .
ــــــــــــــــ
: مەبەستی ئەوەیە کاتێک خراپترین خواردنە کە بەو جۆرە بێت باسی کردووە، واتە بدرێت بە دەوڵەمەند لەکاتێکدا هیچ پێویستی و منەتیان پێ نییە، وە هەژاری لێ بێبەش بکرێت کە هەم پێویستیانە و هەم چاویان لێیەتی .
*▫️دەروازەی ئەوەی وتوویەتی : (هاوسەرگیری نییە ئیللا بە وەلیەک نەبێت)*
٥٢٨ - سَعیدِ بنِ مَنصُور ئەڵێت : أبو عوانة بۆی گێڕاینەوە لە أبي إسحاق لە أبو بردة لە باوکی رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ فەرمووی : (هاوسەرگیری نییە تەنها بە وەلیەک نەبێت) .
ــــــــــــــــ
: واتە ئەگەر ئافرەتەکە وەلیەکی نەبێت نیکاحەکە دانامەزرێت .
٥٣٢ - سَعیدِ بنِ مَنصُور ئەڵێت : هُشَیم بۆی گێڕاینەوە وتی : یونس بۆی گێڕاینەوە لە الحسن .
وە مغیرة بۆی گێڕاینەوە لە إبراهیم وتی : (هاوسەرگیری نییە ئیللا بە وەلیەک یان خاوەن دەسەڵاتێک نەبێت) .
ــــــــــــــــ
: واتە ئەگەر ئافرەتەکە وەلیی نەبوو ئەوە خاوەن دەسەڵات یان دادوەر ئەبێت بە وەلی ئافرەتەکە .
٥٣٣ - سَعیدِ بنِ مَنصُور ئەڵێت : هُشَیم بۆی گێڕاینەوە وتی : هارون السُّلَمي وتی : ئافرەتێک هات بۆ لای جابر بن زید، وتی : تۆ أبو الشعثاء ـیت؟
جابر وتی : (بەڵێ) .
وتی : ئافرەتێک کە خۆی خۆیی داوە بە شوو؟
وتی : (ئەوە ئافرەتێکە عەرەب لەسنووردەرچووی پێ ئەڵێت) .
ئافرەتەکە وتی : چەندە بێشەرمیت ئەی شێخ .
وتی : (ئەوەی کە بێشەرمییەکەی کردووە بێشەرمترە) .
٥٣٤ - سَعیدِ بنِ مَنصُور ئەڵێت : هشیم بۆی گێڕاینەوە وتی : منصور بۆی گێڕاینەوە لە إبن سیرین لە إبن عباس رضي الله عنهما فەرمووی : (لەسنووردەرچوو ئەوەیە کە خۆی بە شوو داوە بەبێ وەلی) .
*?(دەروازەی نەفەقەکێشانی العِیال، وە پاداشتی نەفەقەکێشانیان)*
١ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (پیاو ئەوەندە تاوانی بەسە ئەو کەسە فەرامۆش بکات کە قُوت پێ ئەدات) .
ــــــــــــ
: لە فەرموودەکەدا ئەفەرمووێت (مَن یَقُوتُ)، واتە ئەو کەسەی کە قُوت ـی پێ ئەدات، (قُوت) واتە ئەوەی مرۆڤ ئەیخوات و پێی ئەژی .
وە مەبەست لە (العِیال) ئەوە کەسانەن کە پیاو نەفەقەیان ئەکێشێت، ئەویش ئەکاتە ژن و مناڵەکانی .
بۆ نمونە ئەوترێت : (هوَ عیالٌ علی غَیرِهِ : عیال ـە لەسەر جگە لە خۆی)، واتە پشت ئەبەستێت بە کەسێکی تر و بە تەنها کاروباری خۆی بەڕێوە نابات .
عیال ـی پیاویش واتە ئەوەی کە بە نەفەقەی پیاوەکە ئەژین و پشتی پێ ئەبەستن .
٢ - وَهب بن جابر وتی : (هاتم بۆ بیت المَقدِس دوو یان سێ شەو لە مانگی شعبان مابوو، حەزم کرد ڕەمەزان لەوێ بەڕۆژووبم، عبدالله بن عمرو بن العاص ـم بینی لەگەڵیدا دانیشتم، جا ڕۆژێکیان وەکیلەکەی هات، پێی فەرموو : (چ شتێک تۆی هێناوە؟) .
وتی : هاتووم بۆ پێویستیەکم .
فەرمووی : (ئایا نەفەقەت بۆ خێزانەکەمان بەجێهێشت؟) .
وتی : تەماشام کرد بینیم خۆراکمان هەیە .
فەرمووی : (والله ئەگەڕێیتەوە بۆ لایان پێش ئەوەی هەر پێداویستیەک بەجێ بگەیەنیت، گوێبیستی رسول الله ﷺ بووم فەرمووی : (پیاو ئەوەندە تاوانی بەسە ئەو کەسە فەرامۆش بکات کە قُوت پێ ئەدات)) .
٣ - لە إبي الزُّبَیر ـەوە لە أبي صالح ـی مولی ـی حَکیم بن حِزام ـەوە کە حکیم بن حزام پرسیاری لە رسول الله ﷺ کرد : ئاخۆ کام بەخشین باشترینە؟
فەرمووی : (دەست پێ بکە بەوەی کە العیال ـە لەسەرت، وە بەخشین لەسەر پشتی بێپێویستیە) .
ـــــــــــــ
: واتە باشترین بەخشین بریتیە لەوەی کە ئەیبەخشیت بە خێزان و منداڵەکەی خۆت .
٤ - لە یحیی بن جعدة ـەوە لە أبي هریرة ـەوە رضي الله عنه وتی : وتم ئەی رسول الله ﷺ کامە بەخشین باشترینە؟
فەرمووی : (هەوڵ و کۆششی ئەوەی کە کەمی هەیە، دەست پێ بکە بەوەی کە العیال ـە لەسەرت) .
? #العیال_لإبن_أبي_الدنیا : (١)
لە ئەثەری (١١٨١) لاپەڕە (٦١٨) ـی کتێبەکەدا لە غەفڵەتی خۆمان دوو وشەمان هەڵە وەرگێڕابوو .
وشەی (ثَور) ـمان بە ورچ وەرگیڕابوو، بەڵام لە ڕاستیدا بە مانای گا دێت .
وە وشەی (نَسر) ـمان بە باز وەرگێڕابوو، بەڵام لەڕاستیدا بە مانای هەڵۆ دێت، وە ئێستا چاک کراونەتەوە لە Pdf ـەکەدا .
وە داواکارم لە هەرکەسێک کە چاپی کردووە ئەو هەڵەیە لای خۆی چاک بکات، بارک الله فینا و فیکم .
الله عز وجل هەڵەکانی خۆمانمان زیاتر بۆ ڕوون بکاتەوە، وە پاداشتی ئەو بەڕێزە بداتەوە کە ئاگاداری کردینەوە .
الحَمدُلِلَّهِ الَّذي بِنِعمَتِهِ تَتِمُّ الصَّالِحَات
- پوختەی کتێبی : (أدَب النِّساء) لـ عَبدالمَلِک بن حَبیب المالِکيِّ .
- چەند بابەتێک دەربارەی فیقهی ئافرەتان و خێزانداری لە کتێبی (زَادُ المُسَافِر) لـ غُلام الخَلَّال .
- چەند بابەتێکی جۆراوجۆر دەربارەی ئافرەتان و خێزانداری .
*?(دەروازەی ئەوەی کە موستەحەبە بۆ ئافرەت لە سەبڕگرتن لەسەر هاوسەرگیریکردنەوە پاش وەفاتی هاوسەرەکەی)*
٢١٨ - لە أم الدرداء ـەوە بە أبو الدرداء ـی وت : (تۆ لە دنیادا داوای منت لە باوکم کرد و ئەوانیش پێیان دایت، منیش داوای هاوسەرگیریت لێ ئەکەم لە ئاخیرەتدا) .
أبو الدرداء ـیش رضي الله عنه پێی فەرموو : (دوای من هاوسەرگیری لەگەڵ کەسدا مەکە) .
عبدالملک بن حبیب ئەڵێت : (جا دواتر معاویة بن أبي سفیان هاتە داوای، ئەویش دەربارەی ئەوەی کە ڕوویدا هەواڵی پێدا .
معاویة رضي الله عنه پێی فەرموو : (کەواتە پەیوەستبە بە ڕۆژووگرتنەوە) .
واتە ڕۆژوو گرتن حەزی هاوسەرگیریکردنەوەی کەم ئەکاتەوە و یارمەتی ئەدات لەسەر ئارامگری) .
٢١٩ - لە الفزاري ـەوە کە أبو الدرداء رضي الله عنه بە أم الدرداء ـی فەرموو : (ئەگەر ئارام بگریت لەپاش من ئەوە ئەبیت بە خێزانم لە بەهەشت، وە ئەگەر پاش منیش هاوسەرگیریت کرد ئەوە ئافرەت بۆ کۆتا هاوسەریەتی - واتە لە بەهەشتدا - ) .
- وە أبو بکر الصدیق رضي الله عنه بە أسماء ـی کچی کە خێزانی الزبیر بن عوام بوو رضي الله عنهما وتی : (کچی خۆم، ئافرەت ئەگەر هاوسەرێکی باشی هەبێت و وەفات بکات، وە ئافرەتەکەش هاوسەرگیری نەکاتەوە ئەوە الله عز وجل کۆیان ئەکاتەوە لە بەهەشتدا) .
*?(دەروازەی ئەوەی هاتووە دەربارەی غیرەی پیاوان)*
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (غیرە لە ئیمانە) .
٢٢٥ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (پیاو ڕەخنەلێگیراو و تۆمەتبارکراوە مەگەر ئەوە نەبێت کە خاوەنی غیرە بێت) .
- وە ڕیوایەت کراوە لە معاذ بن جبل ـەوە رضي الله عنه کە سێوی خواردووە و خێزانەکەشی لەگەڵی بووە، خزمەتکارەکەی هاتووە لەو سێوەی خواردووە کە خێزانەکەی لێی خواردووە، ئەویش دانەیەکی پێدا کێشاوە .
٢٢٦ - وە سعد بن عبادة الأنصاري وتی : (ئەگەر پیاوێک ببینمەوە لەگەڵ خێزانەکەم - واتە زینا بکەن - ئەوە بە تیژایی شمشێر لێی ئەدەم و چاوەڕێ ناکەم چوار شایەت بهێنمە سەری .
جا خەڵکی سەریانسووڕما لە قسەکەی، رسول الله ﷺ فەرمووی : (ئایا سەرتانسووڕماوە لە غیرەی سعد؟ من بە غیرەترم لە سعد، وە الله بە غیرەترە لە من، هەر لەبەر ئەوەیە کە خراپەکاریەکان ئەوەی کە دەرکەوتووە و وە ئەوەی شاراوەیە حەرامی کردووە) .
?(دەروازەی ئەوەی هاتووە دەربارەی غیرەی ئافرەتان)
٢٢٩ - رسول الله ﷺ فەرمووی : (جیهاد لەسەر پیاوان نووسراوە، وە غیرەش لەسەر ئافرەتان، جا هەریەکێک لە ئافرەتان ئارام بگرن لەسەری هاوشێوەی پاداشتی موجاهیدێکی هەیە) .
کۆتا پۆست لە ?#أدب_النساء_لعبدالملک_بن_حبیب : (١٩)
*?(دەروازەی ئەوەی موستەحەبە لە شێوەی ئافرەت لە جلوبەرگ و هەیئەتدا)*
١٢٤ - عبدالله بن عمر دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَٱلۡقَوَ ٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَاۤءِ ٱلَّـٰتِی لَا یَرۡجُونَ نِكَاحًا فَلَیۡسَ عَلَیۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن یَضَعۡنَ ثِیَابَهُنَّ غَیۡرَ مُتَبَرِّجَـٰتِۭ بِزِینَةٍ وَأَن یَسۡتَعۡفِفۡنَ خَیۡرࣱ لَّهُنَّۗ وَٱللَّهُ سَمِیعٌ عَلِیمࣱ | (النُّور : ٦٠) .
ئەفەرمووێت : (مەبەستی بە لە | ٱلۡقَوَ ٰعِدُ | ئەو پیرەژنانەیە کە لە منداڵ چوونەتەوە، ئەوانە گوناهبار نابن کە جلەکانیان دابنێن، کە بریتیە لە جیلباب و خیمارەکان) .
١٢٥ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنه دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَلَا یُبۡدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ | (النُّور : ٣١) .
ئەفەرمووێت : (ئەوە جلە، وە ئەوەی کە شاراوەیە بریتیە لە ڕەنگی قژ و خشڵ و ئەو جۆرانە) .
ـــــــــــــــ
: واتە تەفسیری | إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ | ـی کردووە بە جل .
- أبو هریرة رضي الله عنه فەرموویەتی : (ئافرەت هەمووی عەورەتە، تەنانەت نینۆکیشی) .
١٢٩ - إبراهیم النخعي ئەڵێت : (کاتێک کچی بچکۆلە ئەکەوێتە سووڕی مانگانەوە ئەوەی لەسەر واجب ئەبێت کە لەسەر دایکی واجبە) .
١٣٠ - عبدالملک بن حبیب ئەڵێت : (هەموو ئەوەی کە بێزراوە لە لەبەرکردنی جلێکی تەنک کە دایناپۆشێت، وە جلێکی تەسک کە وەسفی ئەوە ئەکات کە لە ژێریدایەتی وە هاوشێوەی هەموو ئەوانەی کە باسکراوە لەم دەروازەیەدا بۆ ئەو کاتەیە کە ئافرەت ئەڕواتە دەرەوە یان یەکێک دێتە ژوور و ماڵیەوە لە جگە لە هاوسەرەکەی، وە لە نێوان پیاو و ژنەکەدا ئەوە ئاساییە) .
*?(دەروازەی ئەوەی کە موستەحەبە بۆ ئافرەتان لە لەبەرکردنی بیجامە - دەرپێ - )*
- عبدالملک بن حبیب ئەڵێت : (لەپێکردنی بیجامە - دەرپێ - موستەحەبە بۆ ئافرەت کاتێک سواری شتێک بوو یان سەفەری کرد) .
ــــــــــــــ
: پێشتر سواری حوشتر و گوێدرێژ و ئەو جۆرە شتانە بوون، جا لەوکاتەدا بەهۆی بەرزکردنەوەی قاچ ئەکرێت جەستەی ئافرەتەکە دەربکەوێت، وە ئێستاش بۆ سواربوونی سەیارەش هەر ئەکرێت بەشێک لە جەستەی دەربکەوێت، والله أعلم .
*?(دەروازەی ئەوەی موستەحەبە بۆ ئافرەتان لە لەبەرکردنی المآزر)*
١٣٢ - عمر بن الخطاب رضي الله عنه فەرموویەتی : (با ئافرەتان تەمبەڵی نەکەن لە شاردنەوە، خۆ ئەگەر ژێر ئەوە - واتە جلباب - دیار نەبێت ئەوە داپۆشەرترە بۆی، وە ئەگەر دیاریش بێت ئەوە زیاتر دایئەپۆشێت) .
عبدالملک بن حبیب ئەڵێت : (مەبەست لە شاردنەوەکە المآزر ـە، ئەوە ئیشی ئافرەتانە و وە سوننەتە لەبەری بکەن، وە هیچ ئافرەتانێکم نەبینیوە هێندەی ئافرەتانی ئەهلی مەدینە جددیتر بن لە لەبەرکردنی المآزر ـدا) .
ــــــــــــــ
: المآزر پارچەیەک جلی درێژە بەسەر جلباب ـدا لەبەر ئەکرێت، والله أعلم .
*?(دەروازەی ئەوەی ڕێگەپێدراوە بۆ ئافرەتان لە درێژکردنەوەی جلەکانیان)*
- لە صفية بنت أبي عبید ـەوە کە أم سلمة رضي الله عنها خێزانی رسول الله ﷺ وتوویەتی : ئەی رسول الله، ئافرەت چەندە لە جلەکەی درێژ ئەکاتەوە؟ - واتە لە بەشی خوارەوەی جلەکەی کە بەسەر زەویدا ئەخشێت -
فەرمووی : (بستێک درێژ ئەکاتەوە) .
وتی : ئەگەر وابێت لە ئافرەتەکە دەرئەکەوێت .
فەرمووی : (با لە قۆڵێک زیاتری نەکات) .
١٣٦ - لە مخرمة بن بکر بن الأشج ـەوە لە باوکیەوە وتی : (پێغەمبەر ﷺ مۆڵەتی نەدا ئافرەت بەشی خوارەوەی جلەکەی درێژ بکاتەوە ئیللا یەک قۆڵ نەبێت - واتە نابێت لەوەندە زیاتر بێت - ) .
?#أدب_النساء_لعبدالملک_بن_حبیب : (١٦)
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 4 months, 1 week ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months, 2 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 6 months ago