فیدباکی چالاککردنەوەی مێشک?

Description
??خولی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە ??
Advertising
We recommend to visit


‌بزرگ ترین‌ چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
‌‌
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot

Last updated 6 дней, 1 час назад

وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️

Last updated 1 год назад

⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️

?Telegram?
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+


? تبليغات بنرى
@Pink_Bad

? تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad

Last updated 2 месяца, 3 недели назад

1 year, 3 months ago

سلام علیکم مامۆستا
دەمەوێت وەکو ئەرکێک لەسەر شانی قوتابییەکی خولی چالاککردنەوەی مێشک
فیدباکی خۆم بدەم لەسەر ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی لە خولەکە بەسەرم هات
من سەرەتا پێش ئەوەی بەشداری ئەو خولە بکەم تاکە کێشەم لە خوێندن لەبەرکردن بوو واتە لای من مامۆستاکانم هەر شتێکیان باس کردبا لەبەری تێدا نەبا زۆر باش بووم بەس کە باسی لەبەریان دەکرد دەیوت مەرحەلەی وەحشەکەیە ئەوەندە قورس بوو بۆم بیرمە جارێک بۆ لەبەر کردنی ژیاننامەی شاعیرێک 2سەعات خەریکی بووم کە لای مامۆستا دەموت وەستانم هەبوو یان لە ڕیزی سەرەتا دەچومە ئاخیرو دەگەڕامەوە
بەڵام لە دوای هاتنم بۆ ئەم خولە ئێستا وام لێهاتووە ئەوەی لەبەربێت بێخەمم لێی لەبەرم لێ بویتە ئاو خواردنەوە ئەوەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ پاداشتی خودای میهرەبان کە خولەکەی ئێوەی پێناساندم بەڕاستی ئەو شتەی لەم خولە فێری دەبی ئەوەندە زۆرە کە ئەگەر بە شاخێک لە زێڕ بەراوردی بکەی هێشتا کەمە هەڵسوکەوتی مامۆستاکان لەگەڵمان ئەوەندە باش بووە لەگەڵمان کە دەتوانم بڵێم دوای هاتنم بۆ ئەم خولە زانیم قەدری مامۆستا چەندە بەرزە، من لە سەرەتای خولەکە بە4کاتژمێر 3لاپەڕەم لەبەرکرد بەڵام ئێستا دەتوانم لە بیستنی 1لاپەڕە لە 1خولەک لە بینینی 1لاپەڕە بە 2خولەک وەکو ناوی خۆم دەیڵێم لە کۆتاییدا دەڵێم ٱلْحَمْدُ لِلَّٰهِ  کە خوا خولێکی وای پێ ناساندم کە پڕە لە مامۆستای خەمخۆر بۆ قوتابییەکانو باشترین لە دەربڕینی عیلم بە قوتابیەکان

1 year, 3 months ago

بسم اللە الرحمن رحیم
هەرچەند سوپاسی خوای گەورە بکەم کەمە بۆ هەموو ئەو بەخششانەی پێی داوم یەکێک لەوانە
ناسینی ئاوات ئەکادیمی و بەشداریکردن لە خولی چالاک کردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە و ناسینی هەموو مامۆستا بەڕێز و دڵسۆزەکانم
لەم خولەوە ئەوەندە سوودم بینیوە کە خۆم پێشبینی ئەوەم نەئەکرد!
ڕاهێنانەکانم لەسەر قورئان ئەنجام ئەدا
?پێشتر لە خێرابینین 7 لاپەڕەم لە 5 خولەک ئەبینی بەڵام ئێستا 42 لاپەڕە لە 5 خولەک ئەبینم?
?لە لەبەرکردنی بینینی  لەبەرکردنم زۆر باشبووە بەڕادەیەک ئەتوانم لاپەڕەیەکی قورئان بە 8 خولەک لەبەربکەم لە کاتێکدا پێشتر بە چەندین کاتژمێر خەریکی ئەبووم!!?(لە 4 کاتژمێری لەبەرکردنەکە توانیم 28 دێڕ لەبەربکەم)
?لە لەبەرکردنی بیستنی سەرەتا 3 دێڕم لە 20 خولەک لەبەرکرد ئێستا ئەتوانم 15 دێڕ لە 10 خولەک لەبەربکەم?
وە ڕاهێنانی خێرابیستن زۆر تایبەت بوو کە زۆر زۆر کاتی بۆ گەڕاندوومەتەوە چونکە ئێستا هەموو ڤیدیۆیەک بە 2× گوێ لێ ئەگرم و پێم خۆشە خێراتریش بێت
?ئێستا سیستمی خەو و خۆراکم زۆر تەندروستە ?
?وە هەروەها وانە ڕاستەوخۆکانی م.عطا و م.ئاوات زۆر زۆر بەسوود بوون بەڕاستی بیرکردنەوەم گۆڕاوە و لە مانای ڕاستی ژیان تێگەیشتووم ئەزانم کە فێربوونی علم چەند گرنگە و مێشک و یادگەی مرۆڤ چەندێک بەهێزە و لە تواناماندایە زۆر شت بکەین کە پێشتر مەحاڵ بووە بە لامانەوە?
?وە کاتێک زانیارییەکان بە تەکنیکەکانی سیستمی سەرەکی یان کۆشکی یادگە لەبەرئەکەم و وێنا بۆ زانیاریەکان ئەکەم ئیتر بیرمناچنەوە کە پێشتر ئەبوایە چەندین جار بە نوسینەوە زانیاریەکان لەبەربکەم و هەر دوای دوو سێ کاتژمێر بیرم نەئەما[کە من بۆ ئەمە هاتمە ئەم خولە و ئەوەی ویستم بەدەستم هێنا]?
?هەروەها ستراتیژیەکانی فلاشکارد و نەخشەی زەینی لەبەرکردنی زۆر بۆ ئاسانتر کردووم  ?
ئەمە لە کاتێکدا ڕاستە هەموو ڕۆژێک ڕاهێنانەکانم کردووە بەڵام ساردبوومەتەوە و زۆر مەجالم نەبووە کاتێکی باش بۆ ڕاهێنانەکان دابنێم گەر بێت و لە ماوەی خولەکە ڕاهێنانەکانم بە باشتر بکردایە دڵنیام دەستکەوتی زۆر باشترم ئەبوو
وە زۆر سوپاس بۆتۆ مامۆستا شادی گیان کە زۆر ماندووبووی پێمانەوە بەردەوام پرسیاری زۆرمان ئەکرد و ماندوومان ئەکردی زۆر یارمەتیدەرمان بوویت بەڕاستی

1 year, 3 months ago

ێکی پێشکەشکردنی وانەکانیان هەموو شتێک زۆر ڕێکخراوە و بەتایبەتتر شێوازی کارکردنی ورد و ڕێک کە بەجۆرێک ئەزانن چی لەکەیا باس ئەکەن ئەوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام چونکە هەر کاتێک بابەتێک مێشکمی سەرقاڵ بکردایە و ببوایەتە پرسیار لەلام ڕێک ئەو وانەیەی باس ئەکرا وەڵامی ئەو پرسیارە بوو کە بەدوای وەڵامەکەیا ئەگەڕام ،بەڕاستی وتەکانیان کلیلی پرسیارە گرێدراوەکانی مێشکم بوون و یارمەتیدەرێکی زۆر باش بوون بۆئەوەی ڕێچکەی بیرکردنەوەکانم بگۆڕم بۆ ئەو ڕێگەیەی پێویستە لەسەری بێت الحمداللە،وبەڕاستی بەها باڵاکانی ژیانیان پێناساندین وە ماندوو نەناسانە بەردەوام بوون لە بەخشینی زانیاری و بوونە ورە بەرزکەرەوەیەک بۆ تەواوی ژیانم .هەموو ستافە بەڕێزەکە بەو شێوازە وردەی کارکردن و بەجوانترین شێوە ئامادەبوون وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە پێویستت بوو و ڕوونکردنەوەی بابەتەکان سەرەڕای ئەوەی ئەگەر دووبارەش بوایە ،تەنانەت ئەو گرووپەی تایبەت بوو بەقوتابییەکانیش زۆر تایبەتە هەموویان بەشێوەیەکی زۆر باش هاوکاری یەکتری ئەکەن و هانی یەکتری ئەیەن لەسەر بەردەوام بوون.
خولێک بەو جۆرە ڕێک و ورد بێت ئەبێ من چ پێشنیارێکم هەبێت بۆی ،خۆی بەو جۆرەی هەیە زۆر شتی بەخشیوە ان شاءاللە زیاتریش ئەبەخشێت ،خوای گەورە بەردەوامییان پێببەخشێ.
تایبەتترین ڕاهێنان لای من خێرا بینینە بەڕاستی ڕاهێنانێکی زۆر سەرسوڕهێنەر و بەسوودە بەتایبەت بۆ خیراکردنەوەی چاو و جوڵاندنی ماسولکەی چاو بە نەرمی و بەخێرایی.
لەکۆتایدا پەیامم بۆ هەر فێرخوازێک کە ئەیەوێت بەشدار بێت و دڵنیا نییە پێی ئەڵێم بێ دوودڵێ و بێ ترس ئەو ڕێگایە بگرەبەر چونکە بەڕاستی ئەوەی لەم خولە بەدەستی ئەهێنی ناتوانی لە هیچ شوێنێکی تر دەستت بکەوێ ناتوانی مامۆستایانێکی بەبەهای وەک ئەم مامۆستایانە بدۆزیتەوە ناتوانیت سەرچاوەیەکی بڕوا پێکراوی وەک ئەمە بدۆزیتەوە بەڕاستی ئەوەی لەم خولە بەدەستی ئەهێنی بە هەموو پارەی دونیا دەستت ناکەوێت ،ئەکادیمیایەکی بەم جۆرە و سیستمێکی ئاوها ڕێکخراو بە زمانی کوردی و ستافێکی بە توانا بڕوا بکەن لەهیچ شوێنێک دەست ناکەوێت ،دەستت ناکەوێت هاوشێوەی ئەوان دڵسۆزانە ڕێگاکانت نیشان بدەن،نەک تەنها پەشیمان نابیتەوە بەڵکو حەز ئەکەی تەواو نەبێت ،ڕاهێنانەکان ئەبنە بەشێک لەژیانت ،بەڵام زۆر گرنگە سەرەتا پشت بەخوا ببەستیت دواتر زۆر بەباشی ڕاهێنانەکان بکەیت چونکە بەدڵنیاییەوە ڕاهێنانەکان شادەماری خولەکە و پێشکەوتنتن .سوپاسی خوای ئەوێت کە توانیوتانە ئاشنا ببن بەم خولە ،ئەم دەستکەوتە بە نرخە لەدەست مەیەن دڵنیا بن ئەوەی بەدەستی ئەهێنن زۆر زیاترە لەوەی پێشبینی ئەکەن وسلام علیکم.

1 year, 3 months ago

السلام علیکم
بسم اللە الرحمن الرحیم من ساڤیا یاسینم دەرچووی قۆناغی یازدەی زانستی بەشداربووی گرووپی شەشەمی خولی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە بەشی ئامادەیی لە شاری سلێمانییەوە بەشداربووم .
کاتێک دەستم کرد بەڕاهێنانەکان بڕیارم دا تەوای ڕاهێنانەکانم لەسەر قورئان بکەم و الحمداللە ئەنجامی باشی بەدواوە بوو .سەبارەت بەڕاهێنانەکان ڕاهێنانە سەرسوڕهێنەرەکە ڕاهێنانی خێرا بینین کە سەرەتا دەستم پێکرد تەنها توانیم ٢١ لاپەڕە ببینم لەماوەی ٥خولەک ، سەرەتا سەخت بوو چونکە هەندێک جار چاووم ماندوو ئەبوو یان ڕاهێنانەکەم بە هەڵە ئەکرد ئەنجامی زۆر یان ئەنجامی کەمم بەدەست ئەهێنا هەندێک جاریش سارد ئەبوومەوە بەڵام جاری وا هەبوو چەندین جار بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک ڕاهێنانم ئەکرد تا وەکو زیادی بکەم ،هەموو کات ئەو قسەیەی مامۆستا عطا لەمێشکم بوو کە ئەیوت ئەگەر وشەیەکیش بێت زیادی بکە ئەمە وای لێئەکردم بەردەوام بم و نەوەستم و الحمداللە ئێستا گەیشتوومەتە خەتمێک لەماوەی ٥خولەک سەرەتا ئەمە بەیارمەتی خودا دواتر هیممەتی مامۆستا بەڕێزەکان و قسە بەبەهاکانیان ،بەڕاستی ڕاهێنانی خێرا بینین دەرگایەکی نوێی کردەوە به ڕووی مێشکم و بیرکردنەوەکانم بووە هۆی ئەوەی ئەو بەربەستانەی چەندین ساڵە لەمێشکم دروست بوون بەتەواوەتی تێک بشکێنم ،مەودای بینینم زۆر فراوان بووە الحمداللە تەنانەت ئەمتوانی بچوکترین وردەکارییەکانیش ببینم مێشکم بەجۆرێکی سەرسوڕهێنەر خێرا ببوو تەنانەت پێش ئەوەی دەست بکەین بەڕاهێنانی خێرا خوێندنەوە من خوێندنەوەم زۆر خێرا ببوو .
سەبارەت بە لەبەرکردن من هەر لەقوتابخانەوە تا هەرجێگەیەکی تریش باسی لەبەرکردن بوایە لێیم ڕائەکرد تەنانەت مامۆستاکانیش ئەو وێنەیەیان لەمێشکی ئێمە درووست کردبوو کە پێویستە تەنها لێی تێبگەین و لەبەری نەکەین بەڵام الحمداللە ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی من چاوەڕێی بووم ڕوویدا سەبارەت بەلەبەرکردن کە تەنانەت خۆشم پێشبینیم نەئەکرد کاتێک سەرەتا ٤کاتژمێرمان هەبوو بۆ لەبەرکردنی بینینی من لەو ماوەیەدا توانیم تەنها یەک لاپەڕە لەبەر بکەم و بێگومان بە اتقانێکی کەمیش بەڵام الحمداللە ئێستا ئەتوانم لەماوەی ۳خولەک کەمتریش لاپەڕەیەک لەبەر بکەم کە ئەمە بۆ من خەون بوو تەنانەت کە بەشداری ئەم خولەشم کردبوو لەسەرەتاکان هێشتا ئەو باوەڕەم بۆ دروست نەببوو کە ئەتوانم ئەمە بەدەست بهێنم .سەبارەت بە لەبەرکردنی بیستنی بەڕاستی ئەزموونێکی زۆر جیاواز و زۆر تایبەت بوو چونکە پێشتر هەرگیز من نە بیرم لێ کردبوویەوە نە هەوڵیشم بۆ یابوو بەلامەوە سەیر بوو کاتێک ئەوترا شتێک هەیە بەناوی لەبەرکردن بە بیستنی لەسەرەتاکانا ئەمویست باوەڕ بەخۆم بهێنم کە ئەتوانم ئەوە بکەم بەڵام کاتێک بیرم لەوە ئەکردەوە پێویستە من ٥دێڕ لەبەر بکەم لەماوەی ۲۰خولەک و بەبیستنیش بەڕاستی مێشکم وەری نەئەگرت ، بیرمە کە سەرەتا ئەو ڕاهێنانەم کرد نەمتوانی بەربەستەکە ببڕم ،بیرم ئەکردەوە ئەموت ئەم هەمووە چۆن لەبەر بکەم تەنانەت وام لەمێشکما دانابوو ئەمووت با ئەم ٥دێڕە لەبەر بکەم و ئەو بەربەستە ببڕم ئیتر قەیناکە بەربەستەکانی تر نابڕم ئەوەنە بەسە بەڵام الحمداللە ئێستا ئەتوانم لاپەڕەیەک لەماوەی ۳خولەک لەبەر بکەم کە ئەمە لە خەونێکیش زیاتر بوو بۆ من .
لەسەر لەبەرکردنی ژمارەوهێما یەکەمجار توانیم تەنها ۱۰دانە لەبەر بکەم لەماوەی یەک خولەک بەڵام الحمداللە ئێستا ئەتوانم ٥۰دانە لەبەربکەم ئەمە سەرەڕای ئەوەی من پێشتر ئاواتەخواز بووم ٤ژمارەم بیرنەچێتەوە تا ئەچمە مەکتەب و بۆ مامۆستای ئەڵێم .
بیروباوەڕ و تواناکانم لەنێوان ڕابردوو و ئێستادا ۱٨۰پلە پێچەوانە بووەتەوە سەبارەت بە [فێربوون ،لەبەرکردن ،هەوڵدان،بەردەوامی ،بیرکردنەوەی درووست،ویست، ئامانج،توانای مێشک....] هەموو ئەمانەو زۆر زیاتریش کاتێک مامۆستا ئاوات و مامۆستا عطا باسی ئەزموونی خۆیان یان باسی زانایانیا بۆ ئەکردین کە چەنێک پێداگربوون جاری وا هەبووە کتێبێکیان ٤۰جار خوێندووەتەوە تا لێی تێبگەن یان تەنها بە یەک جار بینین هەموویان لەبەرکردووە زۆر پێی کاریگەربووم زۆر بیرکردنەوەی گۆڕیم ،سەرەڕای ئەوەی ئێمە تەنها لەچەند جارێک هەوڵدان ئەوەستین و وا ئەزانین ناتوانین، هەموو ئەمانە بوونە خاڵی وەچەرخانی گۆڕانی بیرکردنەوەکانم.
سەبارەت بەو سیستمە خۆراکییە بەسود و خۆراکە بەبەهایانەی باسئەکرێ لەم خولە زۆر تایبەتن باسکردنی ئەو هەموو خۆراکه بەسوودانەو زیانی خۆراکە خراپەکانیش وایلێکردم بەڕادەیەدی باش واز لەهەندێک خۆراک بهێنم و دەست بکەم بە خوادنی هەندێک خۆراکیش کە بەڕاستی زۆر بەسوودن .
وانە ڕاستەوخۆکانی مامۆستا ئاوات و مامۆستا عطا سەرسوڕهێنەرن بەتایبەتی ئەو کەشەی کە لەکاتی وانەکانا هەبوو زۆر سەرنجی ڕاکێشام بەجۆرێکە وەک ئەوەی مامۆستا و قوتابییەکان هەموویان لەهەمان ژوور بن و وانەکە بخوێنین ،بەڕاستی وانەکانیان پڕ ئامۆژگاری و وتەی بەسوودە ،هیممەتی مامۆستاکان ،وتە بەنرخەکانیان ،شێوازی ڕێکوپ

1 year, 4 months ago

26/7/2023…Wednesday

بڕینی بەربەستی لەبەرکردنی بینینی:
١) ١٥ دێڕ٪١٠٠
٢) ١٦ دێڕ٪٩٥
٣) ١٨ دێڕ٪١٠٠
٤) ١٩ دێڕ٪٩٥
٥) ٢٠ دێڕ٪١٠٠
٦) ٢٢ دێڕ٪٩٠
٧) ٢٣ دێڕ ٪٩٥
٨) ٢٥ دێڕ٪١٠٠
٩) ٢٦ دێڕ٪١٠٠
١٠) ٣٠ دێڕ٪٩٥

بڕینی بەربەستی لەبەرکردنی بیستنی:
١) ٢٠ دێڕ٪١٠٠
٢) ٢٢ دێڕ٪٩٥
٣) ٢٥ دێڕ٪١٠٠
٤) ٢٧ دێڕ٪٩٥

لەبەرکردنی ژمارە بە سیستەمی سەرەکی لەماوەی ١ خولەک کەمتر :
بینینی٣ جار
بیستنی ٥ جار

ڕاهێنانی تەرکیز ٤ جار
خێرا خوێندنەوەی بە لێشاو:
٥ خولەکی:
١) ١٩ لاپەڕە.
٢) ١٩ لاپەڕەو نیو.
١٠ خولەکی:
١) ٣٦ لاپەڕە.
٢) ٣٧ لاپەڕە.

ڕاهێنانی ئەمڕۆم
سوپاس بۆ خودا☺️?

1 year, 4 months ago
1 year, 4 months ago
1 year, 4 months ago
هەفتەی هەشتەم***?️******?***

هەفتەی هەشتەم?️?

1 year, 4 months ago
فیدباکی چالاککردنەوەی مێشک?
1 year, 4 months ago
سوودی لە چایەکانمان بینیوە***?******?******?***

سوودی لە چایەکانمان بینیوە???
پاش بێ ئومێدی کەچی ئاستێکی زۆر تایبەت و جوان??

We recommend to visit


‌بزرگ ترین‌ چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
‌‌
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot

Last updated 6 дней, 1 час назад

وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️

Last updated 1 год назад

⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️

?Telegram?
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+


? تبليغات بنرى
@Pink_Bad

? تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad

Last updated 2 месяца, 3 недели назад