Moslem Ehmedi

Description
🌱🌻
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

1 month, 2 weeks ago

زەواج و جووتبوون واتە سەرلەنوێ پێکهێنانەوەی
نێرمایی (نیربوون و مێبوون).
ئەگەر تەنیا لەبەر پێوەندیی خۆشەویستی هاوسەر بگری،
ئەوە زۆر ناخایەنێ.
دەبێ لە ئاستێکی تریشدا جووت بن
کە بتوانن ئەو نێرماییە پێک بهێننەوە،
کە ئەو خودە کامڵ ببێ،
کە دیسا نێر و مێ لە خودێکدا بگەنەوە بەیەک.

... با سەرنج بدەینە چیرۆکە هێماییەکەی کتێبی میوانیی ئەفلاتوون، لەوێ ئاریستۆفانێس - بەگەمەوە بەڵام لە هەمان فۆرمی ئۆستوورەییدا - باسی ئەوە دەکا کە مرۆڤە سەرەتاییەکان "گرد بوون و چوار دەست و چوار پێ، پشت و پەنایان هەبوو و بەوجۆرەش بازنەیەکیان پێک دەهێنا، سەرێکیان هەبوو بە دوو دەمووچاوەوە کە دەیانڕوانییە دوو ئالیی پێچەوانەی یەک و لەسەر گەردنێکیش هەڵکەوتبوون کە گرد بوو. ئەم دەموچاوانەش ڕێک وەک یەک وا بوون؛ هەر وەها چوار گوێ، دوو ئەندامی زایەندییشیان هەبوو، باقی ئەندامەکانیش هەر وەها." بەپێی ئەم تێڕوانینە ئەفلاتوونییە، ئەم بوونەوەرە سەرەتاییانە سێ جۆر بوون: نێر-نێر، نێر-مێ، مێ-مێ. ئەم بوونەوەرانە زۆر بەهێز بوون؛ لەبەر ئەوەش خوداکان لە هێز و توانایان دەترسان و وا بوو کە زێئووس بڕیاری دا دوولەتیان کا، وەک چلۆن سێوێک ئەکەن بە دوو کوتەوە..."

"پاش ئەم دابڕانە، دوو بەشە دابڕاوەکەی مرۆڤ کە هەرکامیان ئارەزووی ئەوی تری دەکرد پێکەوە کۆ بوونەوە و باوەشیان بەیەکدا کرد، تامەزرۆی ئەوە بوون دووبارە ببنەوە بە یەک و چون نەیاندەویست جیا لەیەکتر هیچ کارێک بکەن، هەوڵی هیچ کارێکی تریان نەدەدا و بەو جۆرە لە برسا دەمردن ...: دەبینن ئارەزووی ئێمە بۆ یەکتر ئەوەنە کۆنە و لە ناخماندا چنراوە، دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ سروشتی سەرەتاییی خۆمان، دووبارە دوانەکەمان ببینەوە بە یەک و ئەم دۆخە نالەبارە چا بکەینەوە. هەر کام لە ئێمە جودا لەو بەشەکەی ترمان تەنیا نیوەمرۆڤێکین، تەنیا لایەکمان هەیە وەک نیوەی ماسییەکی لەتکراو، و هەمیشە لە نیوەکەی ترمان دەگەڕێین."

کە بەشوێن هاوسەرەکەتدا دەگەڕێی
ئەگەر هەست و هەناوت پاک و بێگرێ بێ
دەیدۆزیتەوە. ئەگەر نا،
بەردەوام کەسێکی هەڵەت تووش دەبێ.

وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە - لە کتێبی "ڕامانگەلێک لە هونەری ژیان": جۆزێف کەمبڵ

1 month, 2 weeks ago

خودا باخێکی هەبوو و پیویستی بە باخەوانێک بوو، بۆیە ئادەمی خولقاند. ئادەم وەڕەز بوو. ئیشی خۆی دەکرد بەڵام بێ‌تاقەت دەبوو. خودا کە وای بینی، گیاندارەکانی دیی خولقاند سەری پێ گرم بکات. بەڵام ئادەم هەر ئەوەی بە مێشکدا هات ناویان لێ بنێ.
ئیدی خودا وتی: دە باشە، با کارێکی دی بکەین." بۆیە ئادەمی خەواند و حەوای لە پەراسوویەوە دەرکێشا - وەک جۆیس دەیوت حەوا "هاوسەری قەوارەکۆتلێت" بوو. ئەوسا دەردیسەرەکە دەستی پێ کرد و ئێمە کەوتینە گەمەکەوە.

نێر و مێ، ژیان و مەرگ،
چاکە و خراپە: کێشەی دژەکان.

گێروکێشەکە پەیبردن بە دوانەیەتی بوو. دابەزینی مرۆڤ لەوێوە دەستێ پێکرد. پێش ئەوە مرۆڤ بە دوانەیەتیی نەزانیبوو. دوانەیەتی چلۆن لە باخی خودادا ڕووی دا؟ دوو دار لەو باخەدا هەبوون کە قەدەغە بوون. "ئێوە بۆتان هەیە لە مێوەی هەموو دارەکانی ئەم باخە بخۆن جگە لەم دارە و لەو دارەی ئەوێ." داری ژمارە یەک داری زانست بە چاکە و خراپە بوو، زانست بە دوانەیەتی. داری ژمارە دوو داری زانست بە ژیانی هەتاهەتایی بوو."

مار - کە لەڕاستیدا هۆشیاریی مانگی و ژیان لە بەستێنی زەماندا دەنوێنێتەوە، واتە ئەو شوێنەی دوانە دژبەیەکەکانی تێدایە - حەوای بینی و وتی حەوا دەبێ وەڕەز بووبێت، وەک زۆربەی ژنانی ئەو پیاوانەی هەمیشە سەرقاڵی ئیش و کارن. لە دۆخێکی وەهادا هەمیشە هاوڕێیەک پەیدا دەبێت و لێرەدا ئەو هاوڕێیە مارێکی بچووک بوو.

مارەکە وتی: "چاو، شتێ سەرنجڕاکێش لەمەڕ ئەم دارە هەیە. گوێ بەو پیرە ئەوقات تاڵە مەدە - تامی مێوەکەی کە و لە شتێک تێدەگەی." ئەویش تامی کرد و کە ئادەمیش گەڕایەوە، پێی وت "سا، وەرە، شتێ باشە ئەمە."

ئادەمیش تامی کرد و خودا کە لە فێنکاییی دەمەو ئێوارەدا لە باخەکەدا پیاسەی دەکرد ئادەم و حەوای بینی بە گەڵای دارهەنجیر خۆیان داپۆشیوە. پێیانی وت "ئەمە چییە؟ ئەوە گەڵاتان لەبەر کردووە."

مێ نێر دەبزوێنێ؛
و نێر دەسبەکار دەبێ،
و مێ دەبێ لەگەڵ ئاکامی کارەکەدا بەرەوڕوو بێتەوە.

ئادەم و حەوا حاڵ و حەکایەتیان بۆ خودا گێڕایەوە، و هەمان ماجەرای هەمیشەیی بوو، واتە: پیاوەکە ژنەکەی خەتابار کرد و ژنەکەش مارەکەی خەتابار کرد. خوداش هەموویانی بە کەم و زیاد بەر نەفرەتی خۆی خست. پیاوەکە سزایەکی وای بەرنەکەوت: دەبوو کار بکا و ئارەقە بڕێژێ. ژنەکە دەبوو بە ئێش و ژانی منداڵبوونەوە بتلێتەوە و مارەکەش ناچار بوو تا ئاخری عمری سینگ بەسەر زەویدا بخشێنێ. خودا هەموویانی لە باخەکە کردە دەرەوە و دوو فریشتەی نیگابانی بە شمشێری ئاگرینەوە لەبەر درگای باخەکە دانا. ئیدی ئاوا بوو ئێمە هاتینە ئەم دونیا ساردوسڕەوە و چی دی لەو باخەدا ڕێمان ناکەن.

ئایینی مەسیحییەت و جوو
ئایینی دوورخران و غوربەتن:
مرۆڤ لە باخی خودا دەرکراوە.

ڕەنگە لای مرۆی ئەمڕۆییەوە جێی باوەڕ نەبێ بەڵام زەمانی خۆی خەڵک بەڕاستی باوەڕیان بەو چیرۆکە هەبوو، لانی کەم تا نیوسەدە لەمەوبەر و ئەوانە وا بوو: قەشە، فەیلەسووف، بەرپرسی حکوومت، هەمووان باوەڕیان پێی هەبوو. ئەمڕۆ ئێمە دەزانین - و بۆمان ڕوون بووەتەوە - کە ئەو چیرۆکە هیچ فڕی بەسەر ڕاستییەوە نییە: هیچ باخی بەهەشتێک لە هیچکوێی ئەم زەوینەدا نەبووە، لە هیچ کات و زەمانێکدا مار قسەی نەکردووە، هیچ کەوتن و دابەزینێکی پێش مێژوویی لەئاڕادا نەبووە، لە هیچ باخێک دەرنەکراوین، هیچ لافاوێک هەموو زەوینی دانەگرتووە و کەشتیی نۆحیش ئەفسانەیە. هەموو ئەو مێژوویە دینە ڕۆژئاواییەکانی ئێمە لەسەری دامەزراون گوڵبژێرێکە لە چیرۆکی خەیاڵی. بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەتە ئەم چیرۆکە خەیاڵییانە بنەڕەتی هەموو ئایینەکانی دیکەش بوونە. هاوتای ئەم چیرۆکانە لە هەموو شوێنێکی دونیادا سەریان هەڵداوە - و کەچی هەرگیز باخ و مار و دار و لافاوێک لەئاڕادا نەبووە.

لە باخەکەدا
مار ژیرەکەیان بوو.
ئادەم و حەوا
فڕێ درانە زەویی زەمانەوە.

"... لە دەستپێکدا ئەم جیهانە خودێک بوو لە شکڵ و شێوەی پیاوێکدا. پیاوەکە چاوی بە دەوروبەری خۆیدا گێڕا و جگە لە خۆی هیچی نەبینی ..."

"قەوارەی ئەو پیاوە بەقەد قەوارەی ژن و پیاوێک بوو کە باوەشیان بەیەکدا کردبێت. ئیدی ئەم خودە خۆی دوولەت کرد؛ و بەو جۆرە پیاو و ژن پێک هات. - بۆیە ئەم جەستەیە، بۆخۆی، وەک یاجناڤالکیای زانا دەڵێت، وەکوو نیوەی نۆکێکی لەتکراوە. و بۆیەشە ئەم فەزایە بە ژنێک پڕ دەکرێتەوە. - پیاوەکە لەگەڵ ژنەکەدا جووت دەبێت و لەوەوە مرۆڤایەتی سەر هەڵدەدات ..."

"ژنەکە بوو بە مانگا، پیاوەکە گا، جووت بوون و لەوێوە گایەل سەری هەڵدا. ژنەکە بوو بە مایین، پیاوەکە ئەسپ؛ ژنە بوو بە ماکەر، پیاوەکە نێرەکەر، جووت بوون؛ لەوێوە یەکسمەکان سەریان هەڵدا. ژنە بوو بە بزن، پیاوە سابرێن؛ ژنە بوو بە مەڕ، پیاوە بەران و جووت بوون؛ و لەوێوە پەز و بزن سەری هەڵدا. - ئا بەو جۆرە هەموو جووتەکان تا هەتا مێروولەش دەرکەوتن." - بهادارانیاکا ئووپانیشاد

1 month, 2 weeks ago

"Au silence de celle qui laisse rêveur."

— René Char, “Artine”

4 months, 1 week ago

پەیوەندییەکی شاراوە لەنێوان هێواشی و بیرەوەری، و هەروەها لەنێوان خێرایی و فەرامۆشیدا هەیە. با چاو لە بارودۆخێکی ئاسایی بکەین: پیاوێک بە شەقامێکدا تێدەپەڕێت. لەپڕدا دەیەوێت شتێک وەبیر خۆی بهێنێتەوە بەڵام بیرەوەرییەکە لە زەینی هەڵدێت. ڕێک لەو کاتەدا، بەبێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێت، هەنگاوەکانی شل کردووەتەوە. لەو لاوە، کابرایەک کە دەیەوێت ڕووداوێکی ناخۆشی ئەم دواییانە لەبیر خۆی بباتەوە بەبێ ئەوەی هیچ ئاگای لێ بێت هەنگاوەکانی توند کردووەتەوە، وەک ئەوەی بڵێی بیەوێت خێراتر لەو ڕووداوەی بەم نزیکانە بەسەریدا هاتووە دوور بکەوێتەوە.

لە بیرکاریی بوونناسانەدا ئەم ئەزموونە بە دوو هاوکێشە پیشان دەدریت: ڕادەی هێواشی لە پەیوەندییەکی ڕاستەوانە لەگەڵ ڕادەی بیرەوەریدایە؛ ڕادەی خێراییش لە پەیوەندییەکی ڕاستەوانە لەگەڵ ڕادەی فەرامۆشیدایە.

میلان کوندێرا - هێواشی

جا بیهێننە پێش چاوتان: کورد ڕۆژ نییە لێی نەکرێ بە کۆڵبەر و لە بەکۆڵبەربووەکانی نەکوژن؛ ڕۆژ نییە لێی نەگرن و زیندانی نەکەن؛ ڕۆژ نییە حوکمی سێدارەی بەسەردا نەسەپێنن؛ ڕۆژ نییە لێی لەسێدارە نەدەن. ئێمە چلۆن لەبیر دەکەین؟ دەموچاوی ئەم کوردانەی کە چ زیندوو بن چ مردوو کوژراون خێراخێرا دەگۆڕێن. ئەو دەموچاوانە جێی هەنگاوە خێراکانی ئێمەیە. هەر هەنگاو توند دەکەینەوە و کەچی هەر لە لەبیرکردندا سەرناکەوین! باشتر نییە هەنگاو شل کەینەوە و ڕاوەستین و تۆزێ بیر کەینەوە؟

4 months, 1 week ago
Moslem Ehmedi
4 months, 1 week ago

دیسا دایدەنێمەوە، لەبەر خۆم و ئەم دوو ساڵە و لەبەر فیلمەکەش. لەبەر تۆ نا!

دەنگیم بڕیبوو، وا سەیرم دەکرد. وەک چلۆن یەکەم جار بەس گوێم لێ گرتبوو و سەیرم نەکردبوو. TheBrownBunny#. بیری ئەم بەیانییەی مێترۆ کەوتبوومەوە کە سەیری چاوەکانم دەکرد. چاوەکان کە لە ڕوخسار دایانەبڕی، لە باقی ئەندامەکانی لەش، لە لەشەکان. چاوەکانی ئەمڕۆی مێترۆ کە هیچیان هی تۆ نەبوون. هیچیان هاوسێی چاوی تۆ نەبوو. تەنانەت ئەو دوو چاوەی هاوسێی گریان بوون و کە دواتر سەیرم کردبوو بە سەرسووڕمانەوە بۆم دەرکەوتبوو هی پیرەمێردێکی دەم‌بەپێکەنینن. شەوی فیلمەکەم خۆش دەویست. وتم دەبێ بگەڕێمەوە سەر هەموو ئەو فیلمانەی بینیومە و شەویان تیا بووە و دەنگی فیلمەکان ببڕم و سەیری شەوەکانیان کەم. وەک چلۆن لە نزیکەوە سەیری چاوی خۆشەویستەکەت بکەی. ئەوەنە نزیک کە گەرمای هەناسەی بەر ڕوخسارت کەوێ و ئەوە تەنیا دەنگێ بێ دەیبیسی. وا چاو ببڕیتە چاوی شەو و دەنگی هەناسەدانی تەنیا دەنگێ بێ دەیبیسی. تازە لە خەو هەستابووم. شەو بوو. دوانزە و نیوی شەو. دەزانم تۆ لە خەوما بووی. هەر ئەوەنە. وەک تەنیاییی جەستەی ڕۆژانەی من لە قەرەباڵغیی مێترۆ و پاس و شەقام و پیادەڕێیەکانی تارانا، تۆش لە خەوەکەما وا تەنیا بووی. کە هەستام هێشتا دەسم بە درێژکراوی مابووەوە کە دەست گرم و لەو قەرەباڵغییە بێکەسکوژەت دەربێنم و دەسم هەر نەگەیشتبوو. هەستابووم و ویستبووم سەیری #TheBrownBunny بکەم. بێ دەنگ. بێ دەنگی فیلمەکە. هەموو ڕۆژێ لای ئێوارە لە چوارڕێیانی وەلیعەسرا لە پاسەکە دائەبەزم، تا مەیانی ئینقلاب بەپێیان ڕێ دەکەم. لە تۆ دەگەڕم. ئەو کچانەی لە دوورەوە لە تۆ ئەچن و هیچیان تۆ نین. ئەو ماسکە ڕەشانەی چاوەکانی ژوورسەریان لە هی تۆ دەچێ و نا هی تۆ نین. عەترەکەی تۆ کە بۆنی دێ و نازانی هی کام کچ بووە و کەی بە لاتا تێپەڕیوە. کە دەگەیە شەقامی ئازادی ئیتر ناتوانی خۆت فریو دەی لەوانەیە لێرا بەر ئەو کەوی. ئەوەتە دیسانەوە سەر پاسێ ئەکەوی و دەگەڕێیتەوە ماڵ. دیسا لە فیلمەکەیا شەوە. گالۆ لە ژووری هوتێلێکا دانیشتووە و گڵۆپەکان هەڵ کراون و ئای خوایە چەن شەوە. ئەوەنە شەوە دەڵێی شەوبوونی ئێرەشی دزیوە. دەگەڕێمەوە ژوورەکە، گڵۆپەکان هەڵ ناکەم و کەچی هێشتا هەست دەکەم شەو نییە. سەیری ئەو دەفتەر و قەڵەمەی دەکەم پێت داوم. پێکەوە ئەوێ ڕۆژێ لە کرماشان لە لاپەڕەی یەکەمیدا نووسیبوومان، نووسیبوومان چی؟ ئێستا هەرچی جارێ دێمە سەر سەری ڕادەوەستم هەست دەکەم چاو لە تەرمی خۆم دەکەم و هاوکات کە من ئەو دەبینم، ئەویش من دەبینێ. زیندوویەک کە چاو لە مردوویەک دەکا و هاوکات مردوویەک دەیبینێ. ئا دیسا شەوە، ئێرەش شەوە.

4 months, 1 week ago
***?*** [**نەتەوە چییە؟ چی نەتەوە نییە؟**](https://t.me/moslemehmedi)

? نەتەوە چییە؟ چی نەتەوە نییە؟

✍️ موسلیم ئەحمەدی

"ئێرنێست ڕۆنان" لە وتارە بەناوبانگەکەی "نەتەوە چییە؟" دەڵێت، بنەچە، زمان و ئاڕاستەی زنجیرەچیاکان تەنیا هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی نەتەوەکانن، بەڵام ڕەگ و ڕیشە، زمان و سنووری هاوبەش نین کە نەتەوەیەک پێک دێنن و ڕای دەگرن. ئەوەی نەتەوەیەک ڕادەگرێت دوو شتە، کە لەڕاستیدا تەنیا یەک شتە: ڕابردوو - میراتێکی دەوڵەمەند لە بیرەوەرییەکان - و ئێستا - ویست و ئیرادە بۆ درێژەدان بەو ڕابردووە.

لە وڵامی پرسیاری نەتەوە چییەدا، "ئێرنێست ڕۆنان" دەڵێت کە شانازیی هاوبەشت لە ڕابردوودا هەبێت، ویست و ئیرادەی هاوبەشت لە ئێستادا هەبێت؛ واتە لە ڕابردوودا پێکەوە کاری گەورە و گرانتان کردبێت و بتانەوێت هەمدیسان لە ئێستادا درێژەی پێ بدەن.

ئێرنێست ڕۆنان دوو ئەرک بۆ مێژوونووس دەبینێتەوە. دەڵێت، پێگەیشتووەکان میراتی شانازیی نەتەوەکەیان وەبیر دەهێننەوە و تاوان و توندوتیژییەکان لەبیر دەکەن. توندوتیژی بنەڕەتی نەتەوەیە. یەکگرتنی فەڕەنسای باشوور و فەڕەنسای باکوور ئاکامی کوشت و کوشتارێک بوو کە نزیکەی سەدەیەکی خایاند. بەڵام ئەگەرچی پاشای فەڕەنسا بەر نەفرەتی ئەو نەتەوەیە کەوتووە کە بۆ خۆی سازی کرد، مێژوونووس دەرک بە نرخ و بەهای دەسکەوتەکانی دەکات. ئیدی ئێستا هاووڵاتییانی فەڕەنسا حەتم کوشت و کوشتاری ڕۆژی سەنت بارتێلمییان لەبیر کردووە. ئیدی ئێستا کەسیان نازانن بورگوندی بوونە یان ئالان، تایفال بوونە یان ڤیزیگات. ئێستا هەموویان فەڕەنسین.

ئێرنێست ڕۆنان لە وڵامی پرسیارێکدا کە نەیپرسیوە، واتە "چی نەتەوە نییە؟" عوسمانییەکان بە نموونە ناو دەبات. دەڵێت تورک، سلاڤ، یۆنانی، ئەرمەنی، عەرەب، سووری و کورد کە وڵاتی عوسمانی پێک دێنن ئێستاش هەر ئەوەندەیان جیاوازی هەیە کە ڕۆژی یەکەم بوویان.

#یادداشت

? Telegram ? Instagram

? Facebook

4 months, 1 week ago

ئێرنێست ڕۆنان لە وتارە بەناوبانگەکەی "نەتەوە چییە؟" دەڵێت بنەچە، زمان، و ئاڕاستەی زنجیرەچیاکان تەنیا هەنێک لە تایبەتمەندییەکانی نەتەوەکانن، بەڵام ڕەگ و ڕیشە، زمان و سنووری هاوبەش نین کە نەتەوەیەک پێک دێنن و ڕای دەگرن. ئەوەی نەتەوەیەک ڕادەگرێت دوو شتە، کە لەڕاستیدا تەنیا یەک شتە: ڕابردوو - میراتێکی دەوڵەمەند لە بیرەوەرییەکان - و ئێستا - ویست و ئیرادە بۆ درێژەدان بەو ڕابردووە. لە وڵامی پرسیاری نەتەوە چییەدا، ئێرنێست ڕۆنان دەڵێت: کە شانازیی هاوبەشت لە ڕابردوودا هەبێت، ویست و ئیرادەی هاوبەشت لە ئێستادا هەبێت؛ واتە لەڕابردوودا پێکەوە کاری گەورە و گرانتان کردبێت، و بتانەوێ هەمیسان لەئێستادا درێژەی پێ بدەن. ئێرنێست ڕۆنان دوو ئەرک بۆ مێژوونووس دەبینێتەوە. دەڵێت پێگەیشتووەکان میراتی شانازیی نەتەوەکەیان وەبیر دەهێننەوە و تاوان و توندوتیژییەکان لەبیر دەکەن. توندوتیژی بنەڕەتی نەتەوەیە. یەکگرتنی فەڕەنسای باشوور و فەڕەنسای باکوور ئاکامی کوشت و کوشتارێک بوو کە نزیکەی سەدەیەکی خایاند. بەڵام ئەگەرچی پاشای فەڕەنسا بەر نەفرەتی ئەو نەتەوەیە کەوتووە کە بۆخۆی سازی کرد، مێژوونووس دەرک بە نرخ و بەهای دەسکەوتەکانی دەکات. ئیدی ئێستا هاووڵاتییانی فەڕەنسا حەتم کوشت و کوشتاری ڕۆژی سەنت بارتێلمییان لەبیر کردووە. ئیدی ئێستا کەسیان نازانن بورگوندی بوونە یان ئالان، تایفال بوونە یان ڤیزیگات. ئێستا هەموویان فەڕەنسین. ئێرنێست ڕۆنان لە وڵامی پرسیارێکدا کە نەیپرسیوە، واتە "چی نەتەوە نییە؟" عوسمانییەکان بەنموونە ناو دەبات. دەڵێت تورک، سلاڤ، یۆنانی، ئەرمەنی، عەرەب، سووری، و کورد کە وڵاتی عوسمانی پێک دێنن ئێستاش هەر ئەوەندەیان جیاوازی هەیە کە ڕۆژی یەکەم بوویان.

4 months, 1 week ago

کورتەچیرۆکێکی ئێمیل زۆلایە. زووتر لە فەڕەنسییەوە کردبوومە کوردی؛ جا ناشزانم لە شوێنێ بڵاو بووەتەوە یان نا. دەستێکم پیا هێنا و با ئەمەش لێرا بێ.

4 months, 2 weeks ago
Moslem Ehmedi
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago