لێکۆڵینەوە زانستییەکان

Description
بڵاوکردنەوەیی نوێترین لێکۆڵینەوە زانستییەکان کە ڕۆژانە دەربارەی بابەتە زانستییەکان لە گۆڤارەکان بڵاودەکرێنەوە وەکو(مێشک ٫تەندروستی ٫خۆراک٫دەروونی ٫ یادگە,پزیشکی،فێربوون,هتد.... )
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

2 months ago

**چۆنیەتی بەڕێوەبردنی فشاری دەروونی لە خوێندکارانی پزیشکی

بەڕێوەبردنی فشار: کلیلی سەرکەوتنە لە پیشەی پزیشکیدا.
خوێندنی پزیشکی چەندین تەحەدای ئەکادیمی و پراکتیکی لەگەڵدایە.  بەڕێوەبردنی کاریگەری فشار دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ڕێگریکردن لە سووتانی جەستە و پاراستنی تەندروستی دەروونی.

1️⃣ هۆکارە باوەکانی فشاری دەروونی لە خوێندکارانی پزیشکی:
قەبارەی زۆری  وانە و کاتی زۆر بۆ  سەعیکردن  و بەرپرسیارێتی گەورە و قورس،وە هەروەها   کێبڕکێیەکی چڕ لە ژینگەی پەروەردە و فێرکردنی پزیشکی بۆ چونە سەرەوە .
فشارە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان،
کەمی خەوتن و کات بۆ کات بەسەربردن.

2️⃣ تەکنیکە زانستیەکان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی:
وەرزشی بەردەوام: چالاکیی جەستەیی وەک یان پیاسەیەکی ڕۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی سترێس.
بەڕێوەبردنی کات: دانانی خشتەی ڕۆژانە و یەکەمایەتیدان بە ئەرکەکان.
ڕاهێنانی هەناسەدان: تەکنیکەکانی وەک هەناسەدانی قووڵ (Diaphragmatic Breathing) یارمەتی ئارامکردنەوەی دەروون و جەستە دەدەن.
ئەپەکانی بەڕێوەبردنی فشار بەکاربهێنە: وەکو Headspace یان Calm.

3️⃣ گرنگی پشتیوانی کۆمەڵایەتی:

  1. قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ و هاوپۆلەکان سەبارەت بە ئاڵۆزی وانەکان و ئاسنکردنیان .
    ئەگەر پێویست بوو ئامۆژگاری پیشەیی وەربگرە و لە کەسێکی ئاست بەرزتر لە خۆت لەهەمان پیشە .

4️⃣ ڕۆڵی خۆراک و خەوتن:

دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردنی کافاین.
خەوتنی پێویست (٧-٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا).*?*https://t.me/lekolinaway_zanste_new

3 months, 1 week ago

**پزیشکی لە ڕوانگەی فەیلەسوفە گەورەکانەوە؛  زانست، ئەخلاق یان هونەر؟
پزیشکی، وەک هونەرێک کە مامەڵە لەگەڵ جەستە و ڕۆحی مرۆڤدا دەکات، هەمیشە جێگەی سەرنجی فەیلەسوفەکان بووە.  سەیرکردنی پزیشکی لە ڕوانگەی فەلسەفیەوە ڕەهەندێکی قووڵتر ئاشکرا دەکات لە تەنها چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.  ئەمانەی خوارەوە بۆچوونی چەند فەیلەسوفێکی گەورە سەبارەت بە پزیشکییە:

? بوقرات
باوکی پزیشکی، بوقرات، پزیشکی هەم بە زانست و هەم بە هونەر دەزانی.  لە سوێندخواردنە بەناوبانگەکەیدا جەختی لە "هیچ زیانێک نەگەیاندن" و ڕەچاوکردنی ئەخلاق کردەوە لە کاری پزیشکیدا، پزیشکیشی بە ئەرکێکی پیرۆز بۆ پاراستنی کەرامەت و خۆشگوزەرانی مرۆڤ دەزانی.  ?

? ئەفلاتون
ئەفلاتون پێی وابوو کە پزیشکی پێویستە گرنگی بە جەستە و دەروون بدات.  لە کتێبی سەرۆکەکاندا باس لەوە دەکات کە پزیشکی باش دەبێت "فەیلەسوفی پزیشک" بن، چونکە چارەسەرکردنی جەستە بەبێ ئەوەی ڕۆح بناسێت، ناتەواوە.

? ئەرستۆ
ئەرستۆ لە چوارچێوەی چوار هۆکاردا هەڵسەنگاندنی بۆ  پزیشکی کردووە:

1️⃣ هۆکاری ماددی (جەستەی نەخۆش)
2️⃣ هۆکاری فەرمی (تەندروستی)
3️⃣ هۆکاری چالاک (پزیشک)
4️⃣ هۆکاری کۆتایی (ئامانجی چارەسەر: ژیانێکی باشتر)
پزیشکی بە هونەرێکی کردەیی بۆ گەیشتن بە تەندروستی دەزانی.  ?

? ئەبو عەلی سینا (ابن سینا)
فەیلەسوف و پزیشکی ئێرانی، ئەبو عەلی سینا، پزیشکی بە زانستێک دەزانی کە لە فەلسەفەوە وەرگیراوە.  لە کتێبی یاساکەیدا پەیوەندییەکی قووڵی لە نێوان جەستە و عەقڵدا دامەزراندووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە پزیشک پێویستە لە مێشکی نەخۆشەکە تێبگات هەروەک چۆن لە جەستەی خۆی تێدەگات. 

? نیچە
نیچە لە ڕوانگەی دەسەڵات و ئیرادە گرنگی بە پزیشکی دەدا.  ئەو پێی وابوو کە پزیشکان نابێت تەنها چارەسەری نەخۆشییەکە بکەن، بەڵکو دەبێت هانی نەخۆشەکە بدەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئیرادەی ژیان.

?میشێل فۆکۆ
فۆکۆ باسی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و هێزی پزیشکی کرد و بە ئامرازێکی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا لە پاڵ چارەسەری تاکەکەسیدا زانی.  ئەو پێی وابوو کە پزیشکی پەیوەندییەک لە نێوان مەعریفە و دەسەڵاتدا دروست دەکات کە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە.**

https://t.me/lekolinaway_zanste_new

3 months, 3 weeks ago

**لە زۆربەی ئەو گەڕانانای لەم ماوەیەدا کردومە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکان یاخود کەمرکردنەوەی نەخۆشیەکە دوای توشبونیان هەر نەخۆشیەک بێ درێژخایەن یان نەخۆشیە دەماریەکان یاخود شێرپەنجەییەکان یان دەرونیەکان کە ئەمانە باوترین ئەو نەخۆشیانەن لەم ڕۆژگارەدا هەیە .

دووخاڵی زۆر گرنگ هەیە کە پێشتر و ئێستا و بۆ داهاتوش زانایان و دکتۆران پزیشکی زۆر جەختی لەسەر ئەکەنەوە بۆ پاراستن لە توشبون بە هەریەکێک لە نەخۆشیەکان ئەویش :چۆن خانەکانی جەستەو مێشکمان لە بەرکەوتنی زیان بپارێزین یان چیبکەین تاوەکو خانەی نوێ وچالاک دروست ببێت و کاربکەن.
کە بەم دوو ڕێگایە ئەتوانین ئەم دوو خاڵە جێبەجێ بکەین :

وەرزشکردن :وەرزشکردن چ هەوایی یان بێهەوایی زۆر جەختی لەسەر ئەکرێتەوە چ لە ڕابردو ئێستاش چونکە دەبێتەهۆی دروستبون و چالاکبونی خانەی زیاتر لە لەش و خانەی نوێ و چست و چالاک دروست دەبێت ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆرباشە بۆ،ڕێگریکردن لە تێکچونی خانە و دەمارەکان و تێکشکاندنیان چونکە لە ئەنجامدا بەهێزترن بۆ ڕوبەروبونەوەی هەر زیانێک کە ڕوبەروی خانەکان دەبێتەوە .

فێربونی لێهاتویی نوێ و نیورپلاستیسیتی:فێربونی هەر شتێکی نوێ کە وابکات خویەکی نوێ لە مرۆڤدا دروست بکات دەبێتە هۆی چالاکبونی خانەی زیاتر لە مێشکدا و وە قەرەبوی ئەو خانانەش دەکاتەوە کە ناچالاک بون بەهۆی ئەو ڕۆتینە زیانبەخشانەی ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین ،بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیە دەمارییەکان زۆر گرنگە کە وادەکات باشتر ببن یاخود ڕێگری دەکات لە دروستبونیان .**

هەتا زیاتر گرنگی بەو چالاکیانە بدەین کە هۆکارن بۆ دروستبونی خانەی نوێ و چالاک لەجەستە و مێشکماندا کەمە هەتاوەکو کاتی زیاتری بۆتەرخانبکەین زیاتر تەندروست دەبین وە لە زۆر لە گرفتە دەرونیەکان و جەنجاڵیەکانی ژیان دورت دەخاتەوە و دەتپارێزێت .

https://t.me/lekolinaway_zanste_new

4 months, 1 week ago

**وەڵامی ئەو پرسیارەی کردمان :

لە کتێبی سەرچاوەی  فارماکولوژی کاتزونگ :پارسۆنز کە بە باوکی پزیشکی دادەنرێت لە ناساندنی جیاوازی نێوان ژەهر و دەرماندا دەڵێت :

دەرمان و کاریگەری چۆنیەتی کارکردنی لەسەر وەرگری خانە چالاکەکانی لەش و ژەهر  دا بریتییە لە concentration واتە چڕی دەرمانەکە .

ئەم وەسفە لەدوای ئەوە هات کە لە هەوڵێکی زۆر بۆ جیاکردنەوەی فارماکولۆجی لە زانستی ژەهرناسی کە لەسەرەتایی دەرماندا لقێک بو سەر بە ژەهرناسی ، دواتر دوای هەوڵێکی  زۆر لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە دەرمانناسییان لە لقی ژەهرناسی هێنایە دەرەوە** و وەکو لقێکی سەربەخۆ ناساندرا

4 months, 2 weeks ago

**?‍⚕پرسیارێک بۆ جەماعەتی پزیشکی ?بەتایبەت دەرمانسازەکان ?*

ئادەی کوان خۆتان دەرخەن ?*

لە زاستی پزیشکی دەرمانزانی دەرمان لە ژەهر بە چی جیادەکرێنەوە ؟**

5 months ago
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago