❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
بەشێک لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئەم پایزە
هەوشار- تیکاب
٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی
بەشداری من بۆ شرۆڤە و لێدانەوە و باسێکی کورت بوو لەسەر لێکۆڵینەوەی" تراژدیای عەزیز و کوبرا" وەک یەکێک لە کارەساتەکانی ناوچەی هەوشار.
دووهەمین خەڵاتی ئەم پاییزە بە ڕێوە دەچێت.
کات: پنجشنبە، ۴ی ڕێبەندان، ۷ی شەو،
شوێن: تیکاب، روبروی فرمانداری، آمفیتئاتر ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی
نوێترین ژمارەی حەفتەنامەی ئاگرین رۆژ
فايلی pdf
@smail74
دیداری گەرم و خۆماڵیانەی هاوڕێیانی پاوە و سنە لەگەڵ چاوپێکەوتن و رێزگرتنێک لە نووسەر و بیرمەندی بەڕێز کەیهان عەزیزی
.
.
١٠ی خەزەڵوەر ٢٧٢٤ی کوردی
بوون بە واتای داهێنان
حەفتەنامەی گۆڕان ژمارە ١٨٢
@smail74
بوون بە واتای داهێنان
سمایل عەزەمی
مانای سەرەکی هونەرمەند بوون و بە گشتی ، شاعر بوون راستگۆبوونە لەگەڵ خەیاڵ و هاوکات پێبەس بوونە بە داهێنانەوە. چ ئەگەر خەیاڵ لە شوێنی خۆی - ئەمڕۆی زمان - مسۆگەر نەکرابێ و داهێنان لە جەغزی بەرپرسایەتی هونەرمەند- من وەک شاعر- خۆی نەبینێتەوە، ئەوە رێگەکە ون دەبێ و هەموو کەسێک کە هونەر وەک کەرەستە و ئامراز چاو لێئەکەن ئەتوانن بێنە نێو بازنەی هونەر- شێعر-ەوە و ببنە کاسبکاری هونەری و ئەدەبی...
مارتین هایدیگەر لە باسی پرۆسەی دەربڕیندا ئەڵێ:( ئەوەی پرسیاری لەبارەوە دەکرێت "بوون"ە. ئەوەیە کە هەبوونەکان وەکوو بوون دیاری ئەکات و لەسەری بناغەی ئەویشە لە هەبوونەکان تێدەگەین و باسیان دەکەین.)
مارتین هایدیگەر. بوون و کات . لاپەڕەی ٤٣
وەرگێڕاوی؛ د.موحەمەد کەمال
لەسەر ئەو دوو تێبینیەی سەرەوە ئەتوانین رێگایەک ببینینەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەقی ئەدەبی داهێنەرانە- ئەمڕۆیی- ناکرێ لە داهێنەر- نووسەر و شاعری رچەشکێن و ئاوانگارد جیابکرێتەوە.
نالی دەقی پێش خۆی و شاعری پێش خۆی بە ڕابردوو ناو دەبات- نەک بۆ ئەوەی بە سووک چاویان لێبکات و بە کەم بیاننرخێنێ- لەبەر ئەوەی لە ڕاستیدا رابردوون و ئەوە هیچی پێ ناکرێ! گۆران لەسەر خەزێنەیەکی گەورەی دەقی پێش خۆی دانیشتووە و وەک ڕابردوو سەیریان دەکات و هاوکات زەمەن و سەردەمی خۆی دەبینێ. تەنانەت داهاتوویش نابینێ!لەبەر ئەوەی کە ناتوانێ بیبینێ. داهاتوو هێشتا نەهاتووە و کەس بۆی نیە بیبینێ.
خۆرخە لوویس بۆرخیس ئەڵێ:( ئێمە ئیمڕۆژین. ئەمە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە و بەردەستە کە ئێمە لە ئێستادا ئەژین و کەسیش تا ئێستا نەیتوانیوە زەمەنی ڕابردوو ببینێتەوە و دەرکی لێ وەربگرێ. تەنانەت داهاتوو خوازەکان نەیانتوانیوە تێگەیشتنێک لە زەمەنی داهاتوو بەدەستەوە بدەن. ئێمە ئیمڕۆژین و ئەوە تەواوە بۆ ئەوەی وەک ئیمڕۆژی خەیاڵ و داهێنانمان ڕێک بخەین.)
بۆرخێس. هونەری شێعر . لاپەڕەی ١٠١
بە گشتی دام و دەزگا و شوێنە ئاکادێمیەکان لە بواری ئەدەبیدا- ئەوانەی کە خوێندنەوە و دەقی دیاریکراو ئەسەپێنن بەسەر خوێندکارەکانیان- بەردەوام هەوڵیان ئەوەیە ئیجازە نەدەن خوێندکار- دانشجو- لە بازنەیەکی دیاریکراوی ئەو باسانەی کە فێرکراون لا بدەن. لەبەر ئەوەی فێرکار - استاد- تووشی قەیران دەبێ! - زۆر کەسی داهێنەرمان بوونە کە نەیانتوانیوە لەو کەش و هەوادا تاقەت بگرن و تەنانەت کۆرسەکانیان جێهێشتووە - رەوتی شوێنە ئاکادێمیەکان وابووە کە لەبەرانبەر هەوڵی نوێ و داهێنانی جیاوازدا رائەوەستن و بەرپەرچی ئەدەنەوە و ڕێگری لێئەکەن یان ئەیخەنە پشت گوێ و بەهەند وەریناگرن یان ئەگەر لێی نێزیک ببنەوە بۆ ئەوەیە بە لاڕێدا بیبەن و نسکۆی بکەن. ئەوەیش دوو هۆی سەرەکی هەیە کە یەکەمیان تێنەگەیشتنە لە بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ئەویتر تووش بوونە بە نەخۆشیی رابردووخوازی!
بۆ ئەوەیە هەرکات شوێنێکی رەسمی و دەوڵەتی هەوڵ ئەدات دەس بخاتە ناو دەقی ئەدەبی ئەمڕۆیی ئەیەوێ وەک ئاکادێمیا ئاستی هەوڵی ئەدەبی و کەسایەتی داهێنەر و چالاک دیاری بکات، ترسی ئەوەم هەیە چەواشەکاری و سەرشێواوی بخاتە نێو تاقمی زۆر زۆر کەمی شاعران و نووسەرانی ئەمڕۆیی کە هێشتا و سەرباری بێ بژێوی و سەخڵەتی ماڵی و...هەوڵیان بەردەوامە بۆ داهێنان!
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago