❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
چیرۆکێک لە جوبران خەلیل جوبران
لە باخچەی نەخۆشخانەیەکی دەروونیدا پیاسەم دەکرد، لاوێکم بینی خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکی فەلسەفە بوو. هەڵسوکەوت و ڕەفتاری لەگەڵ نەخۆشەکانی دیکە جیاواز بوو. لای دانیشتم و پرسیم:
"لێرە چی دەکەیت؟"
بە سەرسوڕمانەوە سەیرێکی کردم، بەڵام کاتێک زانی من لە پزیشکەکانی ئەوێ نیم، وەڵامی دایەوە:
"زۆر سادەیە. باوکم کە پارێزەرێکی ناسراو بوو، دەیویست بە شوێن ڕێچکەی ئەودا بڕۆم. مامم کە خاوەنی کۆمپانیایەک بوو، هەوڵی دەدا وەک ئەو ببمە بازرگان. دایکم زۆری پێ خۆش بوو ڕێک وێنەیەک بم لە باپیری ڕەحمەتیم. خوشکەکەم هەمیشە مێردەکەی وەک نموونەی کەسێکی سەرکەوتوو دەهێنایەوە. براکەشم هەموو هەوڵی ئەوە بوو من وا پەروەردە بکرێم کە وەک خۆی ببمە وەرزشوانێکی سەرکەوتوو."
هەڵوێستەیکی کرد و پاشان درێژەی پێدا:
"مامۆستاکانم لە قوتابخانە، مامۆستای پیانۆ و مامۆستای ئینگلیزیش بە هەمان شێوە، هەموویان پێیان وابوو کە خۆیان باشترین نموونەن. هیچ کامیان وەک مرۆڤێک سەیریان نەدەکردم... وایان دەزانی وەک ئەوە وایە سەیری ئاوێنە بکەن. هەر بۆیە بڕیارم دا بێمە ئەم نەخۆشخانە دەروونییە، بەڵکو لانی کەم لێرە بتوانم خۆم بم."
پاولۆ کۆیلۆ
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
.
دەنگی ڕەسەن
دەنگێکی کەمتر بیستراو
مامۆستای گەورە محمد گۆمانی
هۆنراوەی گۆرانیەکەش مامۆستا هەژار موکریانی
تایبەت بۆ منداڵان
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago