?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
خۆشحاڵ و دڵخۆشین کەوا پەردە لەسەر ڕاستیەکان لابراوە.
ئەو ڕاستیەیی ئێمە ساڵانێکە دەیزانین ئەمڕۆ بۆ خەڵکی بەگشتی ڕوون ئەبێتـەوە.
ئیدی پەردە لابرا لەسەر ڕووـی ئەوانەـی ساڵانێکە خۆیان کردوە بە ئەهلی سوننە و خاوەنی بانگەوازـی حەقیقی گەڕانەوە بۆ قورئان و سوننەت .
ئەم دژایەتیە ئاشکرایەیی مەنهەجی سەلەف
دەرخەرـی ئەوەیە کەوا شەپووڵی گەڕانەوە بۆ مەنهەجی سەلەف زۆر بڵندبووە.
وەكو دەڵێن : ئەگەر هیچ کەس دژایەتی و دوژمنایەتیت نەکـات کەواتە گرنگ نی .
کـاتێ ئەبینن بەو شێوە گەورە و دەستە کۆمەکیە لەهەموو لایەکەوە دژایەتی ئەکرێی.
دڵخۆش بە چونکە کاریگەریت کردوتە نێو خوێنی دەمارەکـانیان.
✍️.....
کە بێدەنگین و دابڕاوین
ماناـی ئەوە نیە وازمان لە گووتنی حەق هێنابێ .
ڕێگامان بۆ ئەهلی بیدەع و فیرەقی ضال واڵاکردبێ .
ئێمە تەنها یەك مەیدانمان بۆ گومڕاکان چۆڵ کردوە ئەویش دەمە دەم و چەلەحانێی فیسبووك و خۆ نمایشکردنە.
بۆیە پێیان دەڵێین : دڵنیابن لە دە ڕێگاـی ترەوە لە مەیدانین .
ئێمە خەریکی چاندنی نەمام و ئاودانی درەختە بەرهەمدارەکانین .
پەلەمان نیە لەوەـی زوو بەرهەمی لیبخۆین و پێڕابگا.
چونکە داری زەیتوون دوای دەساڵ بەرهەم ئەدا
بەڵام تا سەدان ساڵە دەمێنێ و گەشەی ناوەستێ و تەمەن ئەکا.
سیعلمون غداً.
مەرج نیە ئەوەـی بڵێ : قورئان و سووننەت کار بەقورئاـن و سوننەت بکات.
مەرج نیە ئەوەـی بڵێ : مەنهەجی سەلەف لەسەر سووننەت بێ.
مەرج نیە ئەوەـی بڵێ : ئەهلی سووننە و جەماعەم ، لەسەر سوننەت بێ.
مەرج نیە ئەوەـی بڵێ : کۆمەڵی ڕزگاربووم لەسەر سوننەت بێ و ڕزگاربووبێ.
مەرج نیە ئەوـەی بڵێ : من نامۆ و غەریب م لەسەر سوننەت بێ.
مەرج نیە ئەوەـی بڵێ : خیرالقرون بەفیعلی لەسەر سوننەت بێ.
مەرج نیە ئەوەـی بڵێ : لەسەر مەزهەبی حەنبەلیم ، لەسەر سوننەت بێ .
مەرج نیە ئەوەی بڵێ : موەحیدم لەسەر تەوحید بێ .
"شافیعیەکان پێچەوانەـی ئیمام شافیعین و مالیکیەکان پێچەوانەـی ئیمام مالیکن."
ئەمە بێ هیواکردنـی خەڵك نیە لەوەـی بڵێ : تەواو هەمووـی گومڕان ، نەخێر بەڵکو هاندانی خەڵکە بۆ ئەوەـی هەوڵدات بزانێ چۆن خۆـی لەنێو ئەو کێشمەکێش و جەنجاڵیە بدۆزیتەوە.
بەڵێ : هەیە و زۆریش هەیە
لەسەر سوننەتە و غەریبە و کۆمەڵی ڕزگار بووە و شوێن کەوتەـی فیعلی مەنهەجی خیرالقرونە و حەنبەلی ڕاستەقینە و تائیفەـی مەنسوڕەشە.
ئەبێ لەسەرچاوەـی ئەسڵەوە بزانین و پێبگەین و فێربین .
✍️....
بە ئیمام و پێشەواـی ئەهلی سوننە ئەحمەدـی کوڕی حەنبەلیان گووت : فڵان کەس دەڵێ : ئەهلی حەدیس کەسانێکی خەراپن ؟
ئیمام فەرمووـی : زیندیق زیندیق زیندیق
ڕاستەوخۆ حوکمی زیندیقی بەسەدا دان ، چونکە ئەگەر ئەوان خەراپن کەواتە کێ جێگاـی متمانەیە و کێ شایستەیە دینی لێ وەربگیرـێ ، ئەگەر ئەوان خەراپ بن کەواتە فەرموودە و ئەسەریش بەتاڵ دەبێتەوە.
بۆیە ئێوەش لە حوکم دان بەسەر ئەوانەـی ئەمڕۆ تەکفیرـی ئیمامی احمد و شافیعی و مالیك و بوخارـی و هتد دەکەن مەترسن و ڕاستەوخۆ پێیان بڵێن : زیندیق زیندیق زیندیق.
ئەمەش شایستەترین ناوە لەسەلەفەوە بۆ ئەوان جێماوە ..
گەڕانەوە بۆ فەرموودەکانی الفتن زۆر پێویستە لەم کاتەدا.
ئەم فەرموودەـی کە ئێستا ئێمە تێیداین ختورەت و سەختی ئەمڕۆمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە.
ئەم فەرموودەی ئەفەرموێ : ئیماندار بەیانی ئەکاتەوە بەئیمانەوە ، شەوەکەی کافرە ، یان بەپێچەوانەوە...
ئەفەرموێ : ئیماندار ، واتە کەسێکی موەحیدی لەسەر سوننەت ؟ ئەمەیە ترسناکیەکەی !
سبحان اللە لەماوەـی ٢٤ کاتژمێر بەدوو دەور تێپەڕی کوفرو ئیمان ؟
ئەمەیە ئێستا ڕۆژانە بەچاوـی سەر ئەیبینین.
بەڕاستی دەبێ هەموومان دایم دووعا بۆخۆمان بکەین ، لەدەست دەرچوە بڵێین فڵان و فیسار وا ،؟ چونکە وەکو گەڵا لە هەموو لایەك هەڵدەورـێ ، زەمانی چ هەیە ئێمەش نەگرێتەوە !!
تەنها دووعاو ڕەحمی اللە ، ئینجا دەستگرتن بەتووندی بە حەبلی مەتین .
خوێنەرێك دەپرسێت ؟
من ویستم دەستبکەمە خوێندنەوەی کتێبەکانی سەلەف ، بەڵام هەندێ کەس ڕێگریان لێکردم گوتیان : نابێ بیانخوێنیەوە تا سەرەتا لە کتێبەکانی زاناکانی ئێستاو متٲخرین تێدەپەڕی ئەوکات ؟
دەشڵێن : کتێبەکانی سەلەف قورسن و دەبێ بگەڕێیەوە بۆ تێگەیشتنی متٲخرین ؟
لەوەڵامی ئەم خوێنەرەدا ئەڵێین :
ئەمە قسەی گومڕاکانە بۆ دوورخستنەوەـی خەڵك لە مەنهەجی سەلەف، و قورس کردن و ناشرین نیشاندانی کتێبەکانی سەلەفە.
گومڕاکان ئەزانن هەرکەس بەس بچێتە سەر کتێبەکانی سەلەف ئیدی هەرچی سیحری گومڕاییانە بەتاڵ ئەبێتەوە و ڕووـی ڕاستیان دەردەکەوێ.
گەرنا کتێبەکانی سەلەف هێندە بەسادەی نوسراو و هێندە ئاسانن کەسێکی زۆر سەرەتا بیانخوێنتەوە تێیان ئەگا و لێشیان حاڵی دەبێ.
ئەبێ کتێبەکانی متٲخرین و خەلەف لە فلتەری سەلەف بدرێ ئینجا بخوێندرێتەوە ، نەك کتێبەکانی سەلەف لە فلتەرـی ئەوان بدرێ.
✍️مکتبة ٳقرٲ
عمرو بن میمون الٲودي دەفەرموێت :
من هەموو پێنج شەممەیەك دەهاتمە لای عبداللە بن مسعود
وە کاتێک بیگووتبا گوێم لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
بووە دەم و چاوی تێک دەچوو دەیفەرموو : جگە لەوە یان لەسەرووی ئەوە یان نزیک لەوە یان هاوشێوەی.۱)
زانستی الجرح والتعدیل .
هاوەڵان بۆچی فەرمودەیان کەم باس دەکرد ؟
(ابن عدي الجرجاني )لە کتابە پڕ بایەخەکەی بابێکی تایبەت بەوە داناوە (من أقلل الرواية عنه مخافة الزلة)
هێناویەتی لە كعب بن عبد الرحمن بن كعب بن مالك، لە
باوکیەوە دەڵێت : بە ٲبو قتادة م گووت شتێکمان بۆ باسبکە
کە لەپێغەمبەرت صلى الله عليه وسلم گوێ لێبووبێت ؟
فەرمووی : من ترسم لەوەیە زمانم شتێکی بەسەردا بێت کەوا رسول اللە صلى الله عليه وسلم نەیگووتبێتن ،
چونکە من گوێم لێبوو دەیفەرموو :
( هەریەك درۆیەك بەدەمی منەوە بکات باجێگای لەئاگردابنێت.1)
وە هێناویەتی لە عبد العزيز بن صهيب لە ٲنس بن مالك ەوە
رضي الله عنه فەرمووی : هیچ شتێک ڕێگریم لێناکات بەوەی فەرموودەتان لەرسول اللە وە صلى الله عليه وسلم بۆ باسبکەم تەنیا ئەوە نەبێت گوێم لێبوو دەیفەرموو :
(هەریەك درۆیەك بەدەمی منەوە بکات باجێگای لەئاگردابنێت.۲)
ـــــــــــــــــــــــ
۱) الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة ، وە فەرموودەکەش لە کتب الستة والتسعة واردة.
۲)الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة ، وە فەرموودەکەش لە کتب الستة والتسعة واردة .
شــعبة بن الجاج لە عتاب دەڵێت : ٲنس هات بۆلای الحجاج
فەرمووی : گەر ترسم نەبووایە ئەوا فەرموودانێکم بۆ باسدەکردیت لەسەرشتانێک کە رسول الله صلى الله عليه وسلم گووتویەتی یان لەوەوە یان گوێم لێی بوە چونکە من
گوێم لێیبوو دەیفەرموو :
(هەریەك درۆیەك بەدەمی منەوە بکات باجێگای لەئاگردابنێت).۱)
عامر بن سعد بن أبي وقاص دەڵێت : گوێم لە عثمان بن عفان
بوو دەیگووت هیچ شتێک ڕێگریم لێناکات لەوەی فەرموودە لە رسول اللەوە باسبکەم تەنیا ئەوە نەبێت گوێم لێیبوو دەیفەرموو : (هەریەکێک شتێک بڵێت ئێمە نەمان گوتبێت باجێگای لەئاگردابنێت).۲)
عمرو بن دينار لە هەندێک لەکوڕانی صهیب رضي الله عنه
بەباوکیان گووت ئەی باوکە بۆچی فەرموودەمان بۆ باسناکەیت وەك چۆن هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باسیدەکەن ؟
فەرمووی : (من كذب علي، كلف يوم القيامة أن يعقد بين شعيرتين، فذاك الذي يمنعني من الحديث.)۳)
ــــــــــــــــــــــ
۱) الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة ، وە فەرموودەکەش لە کتب الستة والتسعة واردة.
۲) الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة.
۳)الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة.
مسروق بن الٲجدع دەڵێت : عبداللە بن مسعود ماوەیەکی زۆری بەسەردادەچوو پێش ئەوەی بێت و فەرموودەمان بۆ لە رسول اللەوە بۆ باسبکاتن .
عبدالرحمن بن ٲبي لیلی دەڵێت : ئێمە دەهاتینە لای زید بن ٲرقم پێمان دەگووت : فەرموودەمان لەپێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم،بۆ باسبکە ؟ دەیگووت بەڕاستی ئێمە گەورەبووین بەتەمەن و لەبیریش دەکەین وە حدیث لە رسول اللەوە
زۆر قوورسە.۱)
دەڵێم :بۆیە دەبینرێت لەنێو هاوەڵانێك چینێکی کەم نەبێت قسەیان زۆر نەکردووە هێندە بەتەقوا بوون ، دەبینرێت زۆرێکیان لەکاتی سەرەمەرگدا فەرموودەیەکیان گێڕاوەتەوە .
السائب بن يزيد دەڵێت :
هاوەڵێتی هەریەك لە (عبد الرحمن بن عوف، وطلحة بن عبيد الله، وسعد بن أبي وقاص، والمقداد بن الأسود ) م کردووە.
گوێم لەهیچیان نەدەبوو هیچ شتێک لەپێغەمبەرەوە باسبکەن تەنها طلحة بن عبیدالله باسی ڕۆژی ئوحدی دەکرد.۲)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
۱) الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة.
۲) الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة وە البخاري له صحیح هێناویەتی.
بۆیە ئەگەر بێت و ترسی( کتم) واتە شاردنەوەی حەق وهدی نەبووایە، زۆرێک لە هاوەڵان لەترسی ئەوەی شتێک بڵێن و بێت بەدەمیان فەرموودەیان باس نەدەکرد وەك :
(أبي هريرة )رضي اللە عنە دەفەرموێت : ئەگەربەهۆی ئایەتێک نەبووایە لە قورئاندا ، ئەوا هیچ فەرموودەیەکم لە پێغەمبەرەوە بۆ باسنەدەکردن ، ئینجا ئەم ئایەتەی خوێند {إن الذين يكتمون ما أنزلنا من البينات} إلى آخر الآية.۱)
دەڵێم : هاوەڵان هێندە بەگەورە سەیری فەرموودەیان دەکرد
وەك ئیمام ( علي بن ٲبي طالب) رضي اللە عنە دەیگووت :
سوێند بە اللە ئاسمانم بەسەردا بەربێتەوە پێم خۆشترەوە لەوەی درۆ بەدەمی پێغەمبەرەوە بکەم .
لەریوایەتێکی تر دەڵێت : ئەگەر گووتم قال رسول اللە واللە ئاسمانم بەسەردا بێتەوە پێم خۆشترە لەوەی شتێک بڵێم
رسول اللە صلی الله علیه وسلم نەیگووتبێت.۲)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱) البخاري والمسلم و الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة.
۲)الكامل في الضعفاء الرجال لابن عدي الجرجاني جلد۱ مقدمة.
وەکاتێك فەرموودەیان باسبکردایە زۆر لایان قورس دەبوو.
( محمد بن سیرین) دەفەرموێت :( ٲنس) فەرموودەی کەم دەگێڕایەوە وەکاتێکیش باسی بکردایە ئەوا دەترساو دەیگووت بەو شێوەی کە رسول اللە دەڵێت.
مُحَمَّدُ بنُ أَبِي حَاتِم دەڵێ : گوێم لە باوکی عەبدوڵڵا ( پێشەوا بوخاری ) بوو ، دەیگووت : من لە مەجلیسی فیریابی دانیشتبووم ، گووتی : بۆـی باسکردین سوفیان ، لە (ٲبي عروة ،
لە ٱبي الخطاب )، لە ئەنەسەوە : دەڵێ : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، دەچوە لاـی خێزانەکانی بەیەك خۆ شوشتن .
هیچ کەسێك لەو مەجلیسەدا ، (أَبَا عُرْوَةَ، وَلاَ أَبَا الخَطَّاب.)نەناسی .
منیش گووتم : ئەبو عوروە ، ( معمر بن راشد)ـە.
ئەبو خەتتاب ( قتادة بن دعامة) یە.
دەڵێم : لە مەجلیسی فیریابی کە قوتابی پێشەوا سوفیانە ، بێگوومان دەیان پێشەوای سەلەف ئەوکات بوونیان هەبوە.
ئەمەش زیرەکی و وردی ئەم پێشەوایە دەرەخات.
پێشەواـی فەرموودە ، پێشەوا بوخارـی
ئـاگەدارـی
مانگێکی تر تاقیکردنەوە ئەکرـێ لە یەکێ لەگرنگترین و باشترین کتێبەکانی سەلەف ئەویش ( ٲصول السنة) ـی پێشەوا ئەحمەدە.
پێشەوا و ئیمامی بەڕێزمان وەکو چاوەکانم خۆشم دەوێ ( ئەحمەدی شێری سوننەت )
بەم شێوەـی کە تاقیکردنەوەتان کرد ئاوا بەئاسانی بۆتان ئەهێنینەوە.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago