?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
ســوێند بــەخوا ئـەگەر شتێک نسیبی تـۆ بـێت،
بـە موعجیزەیش بێت دەگاتە بەردەستت،
ئەگەر شتێکت ویست و دڵت هۆگری بوو،
دواتر نەبوو بەنسیبـت، ئەوا بزانە
خودا بە جوانتر و باشتر و مەزنتر قەرەبووی دەکـاتەوە،
بەجۆرێک وەك ئەوەی هیچـت لەدەست نەدابـێت🧡.
خودا قەرەبووت بۆ دەکاتـەوە،
تــۆ چوزانیت قــەرەبووی خودا چۆنـە؟!
فەرموودە🌸…
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«النَّاسُ مَعَادِنُ، خِيَارُهُمْ فِي الجَاهِلِيَّةِ خِيَارُهُمْ فِي الإِسْلاَمِ، إِذَا فَقُهُوا»🤍
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:خەڵک (لە سروشت و سیفەتیان وەک) کانزاکانن، چاکترینیان لە سەردەمی نەفامییدا چاکترینیانە لە ئیسلامدا، ئەگەر تێیبگەن (واتە: لە عەقیدەو بنچینەکانی ئایینی ئیسلام تێبگەن و کاری پێبکەن)🌸
لەدوای ڕۆژێکی سەخت و پڕ لەناڕەحەتی،
شەونوێـژ وەک باران وایە بۆ دڵ...
🤍😇
ئەم (10) خاڵە گرنگە بزانە سەبارەت بە مانگى موحەڕەم ...?
1- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە .
2- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.
3- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا .
4- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە.
5- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى .
6- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان .
7- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت .
8- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە.
9- گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی .
10- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی بوون.
.
زۆر وتنی: (أسْتَغْفِرُاللَّه)
- پـلەت بەرز دەکاتەوە.
- زۆرترین سوودت پێ دەگەیەنێت.
- شەفاعەتت بۆ دەکـات.
- خودا لەتاوانەکـانت خۆشدەبـێت.
(أسْتَغْفِرُاللَّه) زۆر بـکـە
?…
جوانتریت سات ئەو ساتەیە
پێغەمبەری خوداﷺ بەناوی خۆتەوە بانگت دەکات.
دەپرسیت: چۆن ناوم دەزانیت؟
دەفەرموێت: "سەڵاواتەکانتم پێ دەگەیشت"?
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago