ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her
واللە وەلامی من ئەوەیە بو ئەو کەسانەی لەخوای گەورە دوورن خوای گەورە هیدایەتیان بدات🙌❤️
چاکترین زیکر بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیحر ئەم دوانەیە
1 ـ ( حَسْبُنَا اللَّهُ ونِعْمَ الوَكِيلُ في كل ساحر وساحرة )
2 ـ ( حسبيَ اللَّهُ ونعمَ الوَكيلُ في كل ساحر وساحرة )
ڕۆژانە 100 جار و دوای نوێژی عیشا 100 جار بیکە
بە ئیزنی الله چاک دەبیتەوە بەو مەرجەی هەڵوەشێنەوەکانی شیفات تێدا نەبێت
(له رۆژى قیامهت باوك به منداڵهكانى دهڵێت: چۆن باوكێك بووم بۆتان؟ ئهوانیش دهڵێن: باشترین باوك، پێیان دهڵێت ئێستا من پێویستم به یهك حهسهنهو چاكهیهك ههیه بمدهنێ رزگارم دهبێت، پێى دهڵێن: ئهى باوكه داواى كهمترین و ئاسانترین شتت كردووه بهڵام وهكو تۆ خۆمان پێویستمانه و ئێمهیش دهترسین و ناتوانین بتدهینێ، پاشان روو له خێزانهكهى دهكات ئهویش بهههمان شێواز وهڵامى دهداتهوهو كهس یهك چاكه بهكهس نادات)
خەڵک تەواوی ڕابردووی جوانت دەسڕنەوە لەبەرامبەر هەڵە ومەقیفێکی خراپت..
پەروەردگار تەواوی ڕابردووی خراپ وپڕ لە هەڵە وتاوانت لە بەرامبەر تەوبە وگەڕانەوەیەکدا دەسڕێتەوە...
کامیان ئەحەقترە کە ڕازیان بکەین لە خۆمان؟!
{ئەوساتانەی تێی دەپەڕێنیت و لێی بێ ئاگای}
● إمامی الأوزاعي رحمه الله تعالى دەفەرمێت :
« ليس ساعةٌ مِن ساعاتِ الدنيا إلا وهي مَعروضةٌ على العبد يوم القيامة ، يومًا فيَوم ، وساعةً فساعة ..
● ولا تمر ساعةٌ لم يَذكَرِ اللهَ تعالى فِيها إلا تقطّعَتْ نفسُهُ عليها حسرات! فكيف بمن مَرَّتْ به ساعةٌ مع ساعة ، ويومٌ مع يوم ، وليلةٌ مع ليلة ؛ وهو لم يَذكُر ربَّه؟! » .
●واتە:-هەر ساتێک لەو ساتانەی بەندە بەسەر بەندەدا تێ پەڕیوە لەدونیادا ، لەڕۆژی قیامەتدا پیشانی بەندە دەدرێتەوە سات بەسات و ڕۆژ بەڕۆژ
●جاهەرساتێکی تێی پەڕاندبێت و اللەی سبحانەوتعالی لەیاد نەبوبێت هەناسەی توند دەبێت ، و حەسرەتی بۆ هەڵدەکێشێت
جا چۆن تێی دەپەڕێنێت کە ساتانێکی زۆڕ یان ڕۆژانێکی زۆر ، ئەی گەر ساڵانێک بێت کە اللەی سبحانەوتعالی هەر لەبیر نەبوبێت؟!
●قوڕبەسەر ئەوەی ساتەکانی لە تاواندا بوە لەشیرکدا بوە لە یادی کەسانێکدا بوە کە اللە ی سبحانەوتعالی لەبیر بردوەتەوە
حِلية الأولياء (٦/١٤٢)
ئەگەر دەتانەوێت ڕەشمەی بەختەوەری بگرنە دەست
بوغزی خۆتان دەرمەخەن بەرامبەر هیچ کەسێک هەر چەندە هۆکار وبەهانەشت هەبێت...
چاوەڕێی پاداشت وسوپاسی هیچ یەکێک لەوانە مەکە کە چاکەت لەگەڵ کردوون...
نەفست ڕابهێنە وتێیبگەیەنە کە بێگومان هاوڕێکانت نزیکەکانت قوتابیەکانت هەڵەدەکەن بەرامبەرت وهەڵەت لێدەگرن ودەکرێت دژت بوەستنەوە...
بۆیە ئارامی ناخ وهەڵسوکەوتی خۆتیان بۆ تێک مەدە...
مەهێڵن پیسەکان ببنە ڕێنیشاندەر و دەمڕاستتان.
ئەو بازرگانی دەکات بەناوی مۆدێل و جیا جیاوە!
ئەو ئەکتەرێکی بێ موڕاڵەو هەموو نمایشێ دەکات بە پارە!
تۆ مەبە بە نێچیری و جادەکەی بۆ تەخت مەکە.
ئەو کاڵایانەش بایکۆت بکەن کە ئەم جۆرە تەیرانە ڕیکلامی بۆ دەکەن!
ئەگەر بە کاریگەری ئەو بادانەی ئەو ئەو کاڵانە بکڕی، کەواتە نرخی بادانەکەی تۆ داوتە!
تۆ کە حەڵاڵ خۆری مەبە بە سپۆسنەری حەرامخۆرەکان.
••??️|
حەسەنی بەصری 'رحمه اللّٰه' دەفەرموێت:
❞ ئەی ئەهلی سوننە نەرمو نیان بن بەرامبەر یەڪتر ، ڕەحمەتی ️اللّٰه تان لێ بێت
چونڪە ئێوە ڪەمترینی خەڵڪن ❝
◆ اللاکائي ( 1/57/19)
-
عن معاذ بن جبل -رضي الله عنه- قال: قال رسول الله -ﷺ- :
«عمرانُ بيتِ المقدسِ ، خرابُ يثربَ ، وخرابُ يثربَ ، خروجُ المَلحمةِ ، وخروجُ الملحمةِ ، فتحُ قسطنْطينيَّةِ ، وفتحُ القسطنطينيةِ خروجُ الدجالِ . ثم ضربَ بيدِهِ على فخذِ الذي حدَّثَ أو منكبِهِ ثم قال : إن هذا لحقٌّ كما أنَّك هنا ، أو كما أنك قاعدٌ» . "يعني : معاذَ بنَ جبلٍ "
واتە: ئاوەدان بوونەوەی فەلەستین ، تێکچوونی مەدینەیە ، وە تێکچوونی مەدینە دەرچوونی مەلحەمەیە وە دەرچوونی ئەویش فەتحی شاری قوستەنتینە ئەکرێ لەپاشان دەجال دەرئەچێ . پێغەمبەر-ﷺ- بە دەستی موبارەكی لە ڕانی موعازیـدا وپێی فەرموو: ئەمە ڕاستە و ڕوو ئەدات وەك چۆن تۆ ئێستا لە بەرامبەرم دانیشتووی.
- مەلحەمە شەڕێكی گەورەیە لە نێوان مسوڵمانان لە شام و ڕۆمدا، والله أعلم.
[صحيح أبي داود: 4294] (حسن)
هیچ چاكەیەك بە كەم مەزانە
ئەبوزەری غەفاری ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە كەفەرمویەتی:
«لا تَحْقِرَنَّ مِنَ المَعْرُوفِ شَيْئاً، وَلَوْ أنْ تَلْقَى أخاكَ بِوَجْهِ طَلِيقٍ». ئیمامی مسلم گێڕاوەیەتییەوە
واتە: هیچ چاكەیەك بەكەم مەزانە، ئەگەر تەنها ئەوەیش بێ كە بەڕوویەكی گەشەوە ڕووبەڕووی براكەت ببیتەوە.
هەندێك لەسودەكانی ئەم فەرموودەیە
1/ سوننەتە خۆشی بخەینە دڵی موسڵمانانەوە چونكە دەبێتە هۆی بەهێزبونی برایەتی نێوانمان.
2/ بەكەم سەیر نەكردنی هیچ كردەوەیەكی چاك باكەمیش بێت چونكە لەوانەیە ئەوكردەوە كەمە ببێتە هۆی قورسكردنی میزانی كردەوەكان لە ڕۆژی دوایدا.
3/ ڕوو گەشی وزەردەخەنە بەرامبەر موسڵمان بەخێرو چاكە دادەنرێت، خۆ ئەگەر نەتوانی چاكە ئەنجام بدەیت هەوڵ بدە ڕوو خۆشبە لەگەڵ خەڵكدا با بە چاكە بۆت بنوسرێت.
4/ ئاینی ئیسلام فەرمانی كردوە بە هەموو كارو كردەوەیەكی چاك خۆ ئەگەر موسڵمانان جێ بە جێ بكەن دەبنە خاوەنی بەهابەرزەكان لەهەموو بوارەكانی ژیاندا.
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her