❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
(کۆشیرۆ تاناکا)ی ژاپۆنی تەمەن(٤٤)ساڵ ڕاهێنەری کاراتی.
تاناکا لە ساڵانی جەنگی نێوان
(یەکێتی سۆڤیەت-ئەفغانستان) خۆبەخشانە چوە بەرەکانی جەنگ و هاوشانی موجاهیدەکان جەنگا .
تاناکا کە کەسێک بوو ڕقی لە (کۆمۆنیزم)بوو ، جەنگی (ئەفغانستان)ی بەهەل زانی و لەوێ چەکی لەدژی بەرزکردەوە ، تاناکا پێش ڕۆیشتنی فەرمانبەری ئۆفیسێک ببو لە ناوچەی(شینجوکو)لە تۆکیۆ.
تاناکا هەرگیز لە هێزەکانی بەرگری ژاپۆن خزمەتی سەربازی نەکردووە ، وەخاوەنی پشتێنی ڕەشی
(پلە شەش)ی لە (کیۆکوشین کاراتی)ە و ڕاهێنەری هونەری جەنگی بووە ، شارەزاییەکەی لەگەڵ خۆی برد بۆ ئەفغانستان و وانەی شەڕی دەستی بە موجاهیدەکان دەگوتەوە .
هەرچەندە ئەو شانبەشانی ئەوان دەجەنگا، بەڵام(تاناکا)بنەماکانی ئیسلامی پەیڕەو نەدەکرد کە گەریلاکانی ئەفغانانستان لە سایەیدا دەجەنگان، بەڵکو پابەند بوو بە هەمان بنەمای جەنگاوەری ژاپۆنی(بوشیدۆ)کە زۆرێک لە سامۆڕاییەکانی ژاپۆن پەیڕەویدەکەن .
لە نێوان ساڵانی(1985-1987)دا ، حەوت گەشتی بۆ ئەفغانستان کردوە و دوای کۆتای هاتنی جەنگیش بەردەوام بوو لە وتنەوەی وانەی (کاراتی)لە ژاپۆن.
تێبینی:بە پێی یاسا وڵاتی ژاپۆن نابێت سوپای فەرمی هەبێت ، تەنها هێزێکی هەیە کە بۆ بەرگریکردنە .
موجاهیدەکانی پۆڵەند": ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری پۆڵەندی(ڕادۆستاو تۆماس)
وێنەیەکی "ڕادێک" سیکۆرسکی لەو دەمانەی پەیامنێری جەنگی بوو لەگەڵ موجاهیدەکان لە ساڵانی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستان(١٩٨٦-١٩٧٨).
سیکۆرسکی وەک ئەندامی دەرچووی کۆلێژی(پێمبرۆک)لە ئۆکسفۆرد لە ئینگلتەرا لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ و ١٩٨٩)
وەک ڕۆژنامەنووس بۆ "The Observer"و
"The Spectator"
کاری کردووە.
ساڵی(١٩٨٦)بووە پەیامنێری جەنگی لە
ئەفغانستان و دواتر لە ساڵی(١٩٨٩)لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئەنگۆلا بوو بە پەیامنێر لە ئەنگۆلا.
سەرکێشییەکانی سیکۆرسکی لە بەڵگەنامەی "موجاهیدەکانی پۆڵەند: ڕادۆستاو سیکۆرسکی" کە لەلایەن کەناڵی دیسکاڤەری بەرهەم هێنراوە باسکراوە.
دواتریش دەستبەکار بووە وەک ڕۆژنامەنووس بۆ ڕۆژنامەی (سەندەی تێلێگراف)لە وارشۆ.(پایتەختی پۆڵەند).
دواتریش بۆ ماوەیەکی کورت لە ساڵی(١٩٩٢)وەک جێگری وەزیری بەرگری پۆڵەندا و دواتر وەک جێگری وەزیری دەرەوە خزمەتی کردوە.
لە ساڵی(٢٠٠٢تا٢٠٠٥)سیکۆرسکی شیکەرەوەی سیاسی بوو لە پەیمانگای ئەمەریکی(ئینترپرایز)بووە.
دواتریش وەک وەزیری بەرگری(٢٠٠٥-٢٠٠٧)، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا (٢٠٠٧-٢٠١٤)، مارشال لە پەرلەمانی پۆڵەندا، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا(٢٠١٩-٢٠٢٢) و
لە(٢٠٢٣)وەزیری دەرەوەی پۆڵەندایە تاکو ئێستا.
ڕوسەکان ئەسوتێن
تانکێکی(پانزەرII/Pz)ی ئەڵمانی تێدەپەڕێت بە لای ئەو تانکە ڕوسەیەی کە پێش کەمێک تێکی شکاندوە لەجۆری(SU85)
٢،٠٠٠ ئەنداممان تێپەڕاند ، لای خۆمەوە زۆر سوپاسی هەموو ئەو پشتگیری و یارمەتیەکان ئەکەم کە بەچەناڵەکەمدراوە زۆر سوپاس بۆ هەر پشتگیریەک تەنهانەت ئەگەر ڵایک کردنی یەکێک لە بڵاوکراوەکان بوبێت ، زۆر سوپاس بۆ خاوەنی ئەو چەناڵانەی کە بابەتەکانمان لای خۆیانەوە بڵاوکردۆتەوە خۆم بە خۆشحاڵ ئەزانم کە توانیومە بە شێوەیەکی کەمیش بێت بەشداربم لە گەیاندنی زانیاری بەم خوێنەرە خۆشەویستانە.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویتی تەواوی دەستەی کارگێڕی چەناڵەکەمان
سوپاسی تایبەت بۆ بەڕێزان
@jango2003
@DyakoSozdar
سوپاس و ڕێز و خۆشەویستی بۆ هەموو ئەو کەسانەی هاوکارمان بوون
سوپاس و ڕێز بۆ
هێڵی ئاسنی فەلەستین ١٩٢٨،
دامەزراوەی خێرا و ئاسوودە بۆ گەشتکردن بۆ هەموو بەشەکانی فەلەستین
لەگەڵ پەیوەندیی و گەشتکردن بۆ
میسر، سوریا، ترانز جۆردەن(ئوردەن)
دوای دە ساڵ لە خۆڕاگری هێزەکانی ئەسەد بە هاوکاری فڕۆکە جەنگیەکانی ڕووسیا، سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریا توانی دەست بەسەر دیمەشق ی پایتەخت دابگرێ و حوکمەتی بەعسی سوری بروخێنێت دوای 60 ساڵ گرتنی دەسەڵات لەلایەن ئەو پارتەوە.
تب: شۆڕشی بەهاری عەرەبی لە ساڵی 2011 وای کرد زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکان شەڕو پێکدادانی لێبکەوێتەوە و سوریاش بێ بەری نەبوو لەو شەڕە و ئۆپۆزسیۆنی سوریا شەڕی دژ بە ئەسەد ڕاگەیاند ساڵی 2011 و پێشڕەویەکی تەواوی کرد و سوپای سوریا ئەو کاتەی لە ساڵی 2014 نزیک بوو بکەوێت تەنها دیمەشقی لەبەر دەست مابوو بەهاوکاری فڕۆکە جەنگیەکانی ڕووسیا توانی لەماوەی شەش ساڵ دا زۆرینەی خاکەکەی وەربگرێتەوە بەڵام دوای دەساڵ و نزیکبوونەوەی هەمان سیناریۆی 2014 ئەمجارە سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریا توانی دیمەشقی پایتەخت بگرێ و کۆتایی بە حوکمرانی ئەسەد بهێنێ.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago