KEJ Medya / میدیای کەژ

Description
پلاتفۆڕمی میدیایی کەژ، سەکۆیەک بۆ ئاوێزانکردنی ڕاستییە لەبیرچووەکانی کورد بە حەقیقەتی ژیانی ئازاد.
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

hace 6 meses

نووسینێکی نوێی بەشی شرۆڤەیی پلاتفۆرمی میدیایی کەژ؛ سۆسیۆلۆژیای گەنجان.

پرسی کۆچبەریی؛ بەشی یەکەم.

گەنجانی وڵاتپارێز؛  ئاسۆی هزریان لە خۆرەتاوی وەڵات بەدوورناخەن!!

سەرەتا مانگ شەوی خۆشدەوێت و شەویش تاریکی خۆشدەوێت. سا هەنووکە بەهۆی ڕووناکی مۆدێرنیزمەوە ئەستێرەکانی ئاسمان نادیارن. تەنێ ئاگرێکی گەش لە دوورەوە دیارە وا هەر ئەچێت گەرمتر و گوڕتر ئەوێت و هاواری چرووسکی دەگاتە هەر شوێنێک.

لەو چوارچێوەیەدا، جەنگی جیهانی سێیەم کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەکات. تیرێژی گۆڕانکاریی ئەم شەڕە لە سەر کوردستانە. ئەنجامی جەنگی جیهانی سێیەم پێویستی بە هەڵسەنگاندنی دیالێکتیکی هەیە. چونکە وڵاتەکەمان ناوەندی ئەم شەڕەیە، ڕووبەڕووی چەندین بارودۆخی پڕ لە ئازار و سەخت دەبینەوە.

یەکێک لەو ڕووداوانە زیادبوونی ڕێژەیی ژمارەی پەنابەران و کێشەی کۆچکردنە لە سەرانسەری جیهاندا. وەک چۆن مانگ لە پشت هەورەوە ناشاردرێتەوە، واقیعی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی هەر دەچێت و زیاتر دەرئەکەوێت. قەیرانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری قووڵتر دەبێتەوە و ئەو سیستمە لە ئێستاوە دەستی بە داڕمان کردووە، تا دێت ململانێی چەکداری زیاتر دەبێت و لە ئەنجامدا ملیۆنان کەس شوێن و ناوچەکانی خۆیان بەجێدەهێڵن. جگە لە شەڕی چەکداری، گۆڕانی کەشوهەوا کە بەهۆی لەناوچوونی سروشتەوە دروست بووە، بووەتە هۆی ئەوەی دانیشتوانی خاوەنی دەوڵەمەندترین کەلتوور و خاکی دێرین  کە کوردستانە، بۆ ناوچە جیاوازەکان کۆچ بکەن.

جا دەپرسین، باشە ئەم خەڵکە بەرەو کوێ دەڕۆن؟ ئایا ئەو شوێنانەی دەچن خاکەکەی باشتر و بەنرخترن لە خاکەکەی خۆیان؟ ئایا بەڕاستی لە دۆزەخ هەڵدێن و دەچنە بەهەشت؟ لە ڕاستیدا کەس ناتوانێت ڕێگری لە کەسێکی تر بکات، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ڕاستییەکان لە پشت هەورە تاریکەکانەوە شاراوەتەوە. خەڵەتاندنێکی زۆر ڕوون لە گۆڕێیە. وەکوو قومارێکی بێکۆتا. بەڵام زۆر بە ڕوونی لە وڵاتی خۆر هەڵدێن بەرەو تاریکی ڕەها و بەرەو ناوەڕاستی بێهیوا بوون ڕادەکەن. وەلێ ئەو شوێنانەی دەچنە ئەوێ، نە چۆڵن، نە بێخاوەن. کەسیش چاوەڕێیان ناکات. بۆیە ئەم ژیاننامە نوێیەی گرتوویانەتە بەر سەختی و ئازاری گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. بێگومان سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تاوانبارە کە هەموو میراسی جیهان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە و مرۆڤەکانی کردووە بە کۆیلەی مۆدێرن. کەس ناتوانێت پێچەوانەکەی بڵێت. دەتوانین بە توندترین زمان تۆمەتباریان بکەین. ئەو کۆچبەرانەی خۆیان فڕێ دەدەنە ناو دەریاوە و بە سەختی سیم خاردارەکانی سنوور دەبڕن، لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان ڕادەکەن، بەڵام بەدوای چ جۆرە ژیانێکدا دەگەڕێت؟ سیستەمێکی زۆر دڕندانە بۆ تاڵانکردن و کوشتن هەیە. بۆیە پێویستە هەموو لایەک ئەم ڕاستییە ببینن بۆ ئەوەی نەکەونە داوی ئەم سیستمە و لە ڕەگ‌وڕیشەی خۆیان نامۆ نەبن. بێگومان پێویستە ڕەخنە لەو کەسانە بگرین و تەنانەت تاوانباریان بکەین کە بەم شێوەیە ڕەفتار نەکەن و پێچەوانەی ئەم واقیعە ڕەفتار بکەن. پێویستە پێیان بڵێین: "لەبری ئەوەی ببیتە کۆیلەی مۆدێرن، خۆتان لە دژی ئەم سیستمە ڕێکبخەن و لە ڕێگەی خەباتی خۆتانەوە لەسەر خاکی خۆتان ژیانێکی ئازاد تەژی لە بەرخۆدان بونیاد بنێن".

#پلاتفورمی_میدیایی_کەژ

https://www.instagram.com/kej_medya?igsh=cTBoaHZyemt0aDBp

https://www.facebook.com/profile.php?id=61554700341791&mibextid=ZbWKwL

http://www.tiktok.com/@kej.medya

https://www.youtube.com/@Kej_Medya

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

hace 9 meses, 1 semana
***📚******🔗*****لەو چوارچێوەیەدا بەڕێز ئۆجالان لە ٨ی …

📚🔗لەو چوارچێوەیەدا بەڕێز ئۆجالان لە ٨ی مارسی ٢٠١٣ بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە لەژێر ناونیشانی بۆ هۆگرانی حەقیقەت و یەکسانی و مرۆڤدۆستی پەیامێک بۆ ژنان دەنێرێت.
لەو پەیامەدا دەڵێت، دەستەواژەی «تەنیا هەشتی مارس ڕۆژی ژنانە»، ڕەخنەباران دەکەم، مەرجی بنەڕەتیی ژیان ئەوەیە، دەبێت هەموو ڕۆژێک پاڵپشتی ژنی ئازاد بیت، لێ ڕاستینەی هەشتی مارس نیشانی دەدات، کە ژن لە ژیاندا بوون و ناسنامەی نییە، ئەو پرسەی ئەمڕۆکە پێداگریی لێ دەکەن، قووڵایی کۆیلایەتیی دەسەلمێنێ.
دەربارەی هەشتی مارس، ئەمەیە پەیامی من. هەر نەتەوەیەک ژنەکانی ئازاد نەبن، ئازاد نابێت.
بێگومان، سەرپاکی مێژووی بەرخودانی ژنانی کورد، هەر لە چیا ئازادەکانەوە تا دەگاتەوە کوچە و کۆڵانەکانی شارەکان، لێوانلێوە لە حەقیقەتی ژیانی ئازاد کە هێدی هێدی و سات لە دوای سات زیاتر باڵ بەسەر جیهاندا دەکشێنێت. ئێمەش وەک پلاتفۆرمیی میدیایی کەژ، هەموو ڕۆژێک لە ژنانی ئازادیخواز و دیموکرات پیرۆز دەکەین.
📌#ڕووداوی_مێژوویی؛ ڕاستییە لەبیرکراوەکان.
#پلاتفورمی_میدیایی_کەژ
🔗 Instagram
🔗 Facebook
🔗 Tiktok
🔗 Youtube

#KEJ_MEDYA
@KEJ_platmedia

hace 9 meses, 1 semana
***?******?***ئەمشەو لە پەنجەرەی پلاتفۆڕمی میدیایی کەژ …

??ئەمشەو لە پەنجەرەی پلاتفۆڕمی میدیایی کەژ بینەری بابەتی نوێ لە بەشی ڕووداوی مێژوویی؛ ڕاستییە لەبیرکراوەکان بن.
تا ژن کە خودی ژیانە، ئازاد نەبێت، ژیان تراویلەکەیەکی تەواوە، ڕاپۆرتێکی تایبەتی پلاتفۆرمیی میدیایی کەژ دەربارەی تێکۆشانی ژنانی کورد
?#ڕووداوی_مێژوویی؛ ڕاستییە لەبیرکراوەکان.
#پلاتفورمی_میدیایی_کەژ
? Instagram
? Facebook
? Tiktok
? Youtube

#KEJ_MEDYA
@KEJ_platmedia
https://t.me/KEJ_PlatMedia
https://t.me/KEJ_PlatMedia
https://t.me/KEJ_PlatMedia

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago