|ناساندنی گروپە گومڕاکان|

Description
بۆ ناسینی بەرەی ناحەق تا خۆمان بپاریزین لیان لە شەخسەوە هەتا گروپ و وڵات وشوینکەوتوان داواکارین لە الله تعالى گومڕامان نەکات.آمین
Advertising
We recommend to visit

" ببخشید اگه پادکست هام اعتیاد آوره "

تعرفه تبلیغات: @radiosmoking

Last updated 2 years, 8 months ago

Канал находится в топе жца на 6 месте🔥

🌈Предложка @opmanicure_bot 👈🏻
По всем вопросам @docu_lui (оплата)
Менеджер: @Maksim_rek0 @aleksander_manager

Last updated 1 week, 2 days ago

Команда 3d Oasis приветствует Вас!🌴

Здесь вы найдёте:
🔸3dsMax
🔸Corona
🔸Vray
🔸Blender
🔸Курсы

DMCA: если Вы считаете, что здесь могут использоваться объекты вашей интеллектуальной собственности, контакты для связи @Oasis3d_bot

@Oasis3bot - реклама/ads

Last updated 5 days, 6 hours ago

1 year, 4 months ago

#ووشەی_سەلەفیەت **کە دەردەبڕدرێت ئەوا مەبەست پێی یەکێک لەم دوو مانایانەیە :

یەکەمیان : ئەو حەقیقەتە مێژووییەیە کە تایبەتە بە ئەهلی سێ سەدە خاوەن فەزڵەکە ، لەبەر فەرموودەی :
( چاکترینی خەڵکی ئەم سەدەیەی منە ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ... )

دووەم : ئەو ڕێگایەیە کە ئەهلی ئەو سەدە فەزڵ دارانە لەسەری بوونە لە دەستگرتن و پابەند بوون بە قورئان و سوننەت وە پێشخستنی ئەم دووانە بەسەر هەر شتێک کە بێجگە لەم دووانەیە ، وە کار پێ کردن بە داوا کاریەکانی قورئان و سوننەت ، ئەوانیش بریتین لە هاوەڵان و سەلەف .

جا سەلەفیەت بە واتای دووەم مەنهەجێکی هەمیشەییە تاکو ڕۆژی قیامەت ، درووستە خۆدانە پاڵیان هەرکاتێک کە پابەندی مەرج و بنەماکانی بوو ، لەبەر فەرموودەی :
( به‌رده‌وام کۆمەڵێک له‌ ئوممه‌ته‌كه‌م له‌سه‌ر حه‌ق ده‌مێنن و نابه‌زن ، كه‌سێک بیه‌وێت سه‌رشۆڕیان بكات ناتوانێت زیانیان لێبدات ، هەتاوه‌كو فه‌رمانی الله ( به‌ مردنیان ) دێت و ئه‌وان هه‌روا ده‌بن .

السلفية تطلق ويراد بها أحد معنيين :

أحدهما : الحقيقة التاريخية التي تختص بأهل القرون الثلاثة المفضلة ، لحديث :
( خير الناس قرني ، ثم الذين يلونهم ، ثم الذين يلونهم ... )

الثاني : الطريقة التي كان عليها أهل تلك القرون الفاضلة من التمسك بالكتاب والسنة وتقديمهما على ما سواهما ، والعمل بها على مقتضى فهم الصحابة والسلف .

فالسلفية بالمعنى الثاني منهاج باق إلى يوم القيامة يصح الانتساب إليه متى التزمت شروطه وقواعده ، لحديث :
( لا تزال طائفة من أمتي ظاهرين على الحق ، لا يضرهم من خذلهم ، حتى يأتي أمر الله وهم كذلك )

? [ مجموعة من المؤلفين ، الموسوعة العقدية ، الدرر السنية ، ١٤٤/١ ]#گرينكه_زور#کورد#بڵاویبڪەنەوە |ناساندنی گروپە گومڕاکان|**

1 year, 4 months ago

**چوارەم : لەبەر دڵ ڕەقیان بوو ، هەروەکو چۆن الله تعالی هەواڵی لەبارەیانەوە پێداوە کە فەرموویەتی :

{ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ }

واتە : ( ئایا ئیتر ئەوە نەهاتووە بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە ، دڵەکانیان بە نوری ئیمان ملکەچ و ڕوناک بۆتەوە ، ترسی الله ـی تێدا بڕوێنن بەهۆی یادی بەردەوامی الله و ئەو قورئانەی کە ڕەوانەکراوە ، وەک ئەو کەسانە نەبن کە کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕەوانە کرا ، بەڵام دوای تێپەر بوونی ماوەیەکی دوورو درێژ ، دڵیان ڕەق و ڕەش بوو ، زۆربەشیان یاخی و سەرکەش و نالەبار دەرچوون ) .

وە ئەم ووتەیەی الله تعالی : ( فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ )
واتە : وەکو ئەو کەسانە مەبن کە الله تعالی کتابی بەسەردا دابەزاندن کە هۆکارێک بوو بۆ خشوعی و ملکەچ بوونی دڵ و گوێڕایەڵیەکی تەواو ، لەپاشاندا بەردەوام و جێگیر نەبوون لەسەری بەڵکو ڕۆژگارێکی زۆر بەسەریان تێپەڕی بەڵام هەر بەردەوام بوون لە غەفڵەت و بێ ئاگایی ، بەهۆیەوەش ئیمانیان لەدەستدا و یەقین و گومانیشیان نەما بۆیەش دڵەکانیان ڕەق بوو ، ( وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ )
جا لە هەموو کاتێکدا دڵەکان پێویستیان بەوەیە کە لە یادی ئەو کتابەی الله تعالی دابن کە دایبەزاندووە ، وە نابێت بێ ئاگابن لەمەدا ، چونکە بێ ئاگایی هۆکارێکە بۆ ڕەق بوونی دڵ و ووشک بوونی چاوەکان .

پێنجەم : هەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکەیان ، ئەو پەیمانەی کە الله تعالی لێیانی وەرگرتبوو ، الله تعالی دەفەرموێت :
{ فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ وَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ }
واتە : ( ئینجا بەهۆی ( پاش گەز بوونەوە و ) هەڵوەشاندنەوەیان بۆ پەیمانەکەیان نەفرەتمان لێ کردن وە دڵەکانیانمان گێڕا بە دڵێکی ڕەق و وشك ، وتە و فەرموودەی الله لادەدەن لە شوێنەکانی خۆی ، وە لە بیریان کرد بەشێکی زۆر لەوەی کە ئامۆژگاری کرابوون پێی ) .

داوا لە الله تعالی دەکەین کە یارمەتیمان بدات و بەردەواممان بکات لەسەر شوێنکەوتنی حەق و بمانپارێزێت لە شوێنکەوتنی هەواو ئارەزوومان ، آمین ... .#ماویەتی..

فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 4 months ago

••|| طاغوتەکان و شێخ و زانایانی خراپ ||••#وانـــەی_شــــەشــــەم **⑥

دووەم : حەسوودی و ئیرەیی بردنیان بوو بە رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) چونکە الله تعالی ئەوی دیاری کرد و هەڵیبژارد بۆ پەیامەکەی خۆی ، وە ئەو کۆتا پێغەمبەرەی لەنێو بەنی ئیسڕائیل ـدا نەنارد ، الله تعالی فەرموویەتی :

{ وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَمَّا جَاءَهُم مَّا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ * بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنفُسَهُمْ أَن يَكْفُرُوا بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ بَغْيًا أَن يُنَزِّلَ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۖ فَبَاءُوا بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٍ ۚ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُّهِينٌ }

واتە : ( كاتێك لە لایەن الله ـوە كتێبێك ( قورئان ) هات بۆیان ، كە : ئەو كتێبانەی ئەوانیش پەسەند دەكات و بەڕاستی دەزانێت ، ئەوان پێشتر داوای سەركەوتن و زاڵ بونیان بەسەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لە الله دەكرد بە هۆی شوێنكەوتنیان بۆ پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم )، كەچی كاتێك ئەو پێغەمبەرەیان بۆ هات كە دەیانناسی ، بڕوایان پێ نەكرد ، كەواتە با نەفرین و لەعنەتی الله لەسەر كافران بێت ٭ ( ئەو جوولەكانە ) خۆیان بە شتێكی ناپەسەند فرۆشت ( هەڵوێستێكی نادروستیان نواند ) كاتێك كافر بوون بەو قورئانەی الله ناردوویەتی ، ( لە حەسوودی ) و سەركەشیدا ( ڕەخنەیان گرت و وتیان ) : بۆچی الله دەرگای فەزڵ و لای ڕەحمەت دەكاتەوە لە هەركەسێك بیەوێت لە بەندەكانی !! ئەوسا ئیتر دووچاری یەك لە دوای یەكی ڕق و خەشمی الله بوون ( چونكە وەنەبێت تەنها كافر بوو بن بە محمد ( صلی اللە علیە وسلم ) و بە قورئان ، بەڵكو كافربوون بە موسا و تەوڕاتیش كە داوای شوێنكەوتنی محمدیان لێدەكات ) و بۆ كافر و الله نەناسان سزایەكی ڕیسواكەر ئامادەیە ) .

واتە : کاتێک کتێبـێکیان لەلایەن الله ـەوە بۆ هات لەسەر دەستی چاکترین درووستکراو و کۆتایەمینی پێغەمبەران کە بەڕاست دانانی ئەو کتێبەشی لەخۆگرتووە کە لەلایانە کە تەوڕاتە ، لەکاتێکدا عیلم و زانست و یەقینیشیان بەمە هەبوو ، هەتاوەکو کار گەیشتبووە ئەوەی کەوا کاتێک جەنگ ڕوویدەدا لەنێوان خۆیان و لەنێوان موشریکەکاندا لە سەردەمی جاهیلیەتدا داوای سەرکەوتنیان لە الله دەکرد بەهۆی ناردنی ئەم پێغەمبەرەوە ، وە هەڕەشەیان لە موشریکەکان دەکرد بەوەی کەوا جەنگ لەگەڵ موشریکەکان دەکەن لەگەڵ ئەو پێغەمبەرەی کە بۆیان دێت ، جا کاتێک ئەم قورئان و پێغەمبەرەیان بۆ هات کە دەیانناسی بڕوایان پێی نەکرد بەهۆی ئەو سەرکەشی و حەسوودیەی کە هەیانبوو لەوەی کە الله تعالی دەرگای فەزڵ و لای ڕەحمەت دەكاتەوە لە هەركەسێک بیەوێت لە بەندەكانی ، جا الله تعالی ـش لەعنەتی لێیان کرد وە خەشم و توڕەیی خۆی دەباراند بەسەریان بە خەشم و ڕقی یەک لەدوای یەکی خۆی لەبەر زۆری کوفر و بێ باوەڕیان و گومان و شیرکی یەک لەدوای یەکیان ،

( وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُّهِينٌ )
واتە : ( و بۆ كافر و بێ باوەڕان سزایەكی ڕیسواكەر ئامادەیە ) .
واتە : سزایەکی ڕیسواکەری بە ئێشی پڕ زەحمەت بۆیان ئامادەیە کە لەنێو دۆزەخدا دەسوتێنرێن ، وە لەدەست دانی خۆشیەکی نەبڕاوە و جێگیر .
وە هەروەها حەسودی لە گرنگترینی هۆکارەکان بوو کە زانایانی ئەهلی کتابی لە ئیسلام دوور خستەوە و لەبەرامبەریشدا موحارەبە و دوژمنایەتی ئیسلامیان دەکرد ، وە هەوڵیان دەدا ئەو کەسانەی کە موسلمان بووینە هەڵیانبگەڕێننەوە بۆناو کوفر ، الله تعالی دەفەرموێت :

{ وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ }

واتە : ( زۆرێك لە خاوەن كتێبەكان ئاواتە خوازن لەبەر حەسوودی و ناپاكی خۆیان ئەگەر بۆیان بكرێت بتانگێڕنەوە ڕیزی بێ باوەڕان ، ئەمەش دوای ئەوەی كە حەق و ڕاستییان بە تەواوی بۆ ڕوون بۆتەوە ) .

سێیەم : لە هۆکاری گومڕایەتی زانایانی ئەهلی کتاب :
نەبوونی خەوف و ترسانیان بوو له الله تعالی ، وە بەڵگەش لەسەر ئەمە ووتەی الله تعالی ـیە کە دەفەرموێت :

{ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ }

واتە : ( ئەی نەوەی ئیسرائیل ( نەوەی یەعقوب ( سەلامی الله ـی لەسەر بێت )) یادی نازو نیعمەتی من بكەنەوە كە بەسەرتاندا ڕژاندومە و بەوەفاو بەئەمەك بن و پەیمانەكەم جێبەجێ بكەن ( كە ئیمان و كردەوەی چاك و باوەڕكردنە بە هەموو پێغەمبەران بەبێ جیاوازی ) ئەوسا منیش پەیمانی خۆم بەجێ دەهێنم ( كە جێنشین كردنتانە لە دونیاداو ، بەهەشتی بەرینە لە قیامەتدا ) باترس و بیمتان تەنها لە من هەبێت ) .**

1 year, 4 months ago

#سوودێـک :-#خەڵکی **هەر هەموویان تووشی لەناوچوون بووینە تەنها زانایان نەبێت ، وە زانایانیش هەموویان تووشی لەناوچوون بووینە تەنها ئەوانە نەبێت کە کار بە زانستەکەیان دەکەن ، وە ئەوانەشی کار بە زانستەکەیان دەکەن هەموویان تووشی لەناوچوون بووینە تەنها دڵسۆز و نیەت پاکەکان نەبێت .

جا لەپێشترین کارو پیشە لەسەر هەموو بەندەیەک کە دەیەوێت بەندەیەکی گوێڕایەڵی کار بێت ئەوا با خۆی فێری نیەت بکات پاشان ڕاست و درووست کردنی ئەو نیەتە بە کارو کردەوە کردن لەدوای تێگەیشتنی حەقیقەتی ڕاستگۆیی و ئیخلاص .

جا ئەنجامدانی کارو کردەوە بەبێ نیەت تەنها ماندوو بوونە ، وە نیەتیش بەبێ ئیخلاص و دڵسۆزی ڕیاء و بەرچاویە ، وە ئیخلاص ـیش بەبێ تەحقیق کردنی ئیمان و باوەڕ ( ئەوا کارو کردەوەکەی ) وەکو تەپوتۆزێکی پەرش و بڵاوی لێ دێت . #فائدة :-#الناس_كلهم هلكي إلا العالمون ، والعالمون كلهم هلكي إلا العاملون ، والعاملون كلهم هلكي إلا المخلصون .

فالوظيفة الأولی علی كل عبد أراد طاعة تعلم النية ثم يصححها بالعمل بعد فهم حقيقة الصدق والإخلاص .

فالعمل بغير نية عناء ، والنية بغير إخلاص رياء ، والإخلاص من غير تحقيق إيمان هباء .#گومراکان#خوێنەربن#گرينكه_زور#کورد#بڵاویبڪەنەوە |ناساندنی گروپە گومڕاکان|**

1 year, 4 months ago

*?طاغوتەکان و شێخ و زانایانی خراپ ?*#وانـــەی_پـێـــنـجـەم

هەرکەسێک سیرە و ژیانی پێغەمبەرایەتی ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ هاوڕێکەی بخوێنێتەوە ، بە دڵنیاییەوە سەرسامی دەیگرێت لە مەوقیفەکانی جولەکە و زاناکانیان لە بەرامبەر پێغەمبەرمان محمد ( صلی الله علیه وسلم ) و بانگەوازی کردنی بۆ ئیسلام ، جا بێ گومان شتێکی شاراوەش نەبووە لەلایەن لە دەرکەوتنی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) لە مەککەدا ، جا نە چوون بەرەو ڕووی ، وە نە دەستپێشخەریان کرد بۆ سەرخستنی ، لەکاتێکدا ئەوانە هاتبوون بۆ مەدینە و نیشتەجێی ببوون بۆ چاوەڕوانی کردنی هاتنی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) هەتاوەکو الله تعالی " ئەنصار " ـی لەناویاندا هەڵبژارد ، بۆ سەرخستنی دینەکەی و لەخۆ گرتن و جێ کردنەوەی پێغەمبەرەکەی ( صلی الله علیه وسلم ) و شوێنکەوتنی ، بەڕاستی خۆشیان بێ ئاگا و نەزان و جاهیل کردبوو لە ئاست ناردنی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) هەتاوەکو کاتێک پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) هاتە لایان لە مەدینەدا ، وە دەوڵەتێکی ئیسلامی تێدا دامەزراند ، ئینجا دەستیان کرد بە حەسودی بردن بە پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) ، و دوژمنایەتیان بۆی دەرخست ، وە ڕق و قینەی خۆیان بە فووی دەمیان دەرخست ( بە قسە پێ ووتنی بە زمانیان ) ، وە فێڵ و پیلانیان بۆی دەگێڕا ، وە بانگەشەی درۆ و بوهتانیان دەکرد بەوەی کەوا ئەمە ئەو پێغەمبەرە نییە کە چاوەڕوانی بووینە تاوەکو ئیمان و باوەڕی پێ بهێنن .

محمدی کوڕی إسحاق لە [ السيرة ]ـدا ڕیوایەتی کردووە :
لە عاصم ـی کوڕی عومەر ، لە قەتادەی ئەنصاریەوە ( رەحمەتی الله لێیان بێت ) لە شێخەکانی خۆیانەوە ( واتە لە ئەنصاریەکان ) هاتووە :
گوتیان : والله ئەو پێغەمبەرە لە ئێمەیە ، وە لەوانیشە ، واتە : لە ئەنصار و لە یەهود ، ئەوانەی کە دراوسێ و نزیکیان بوون ، ئینجا ئەم باسە دابەزی ، واتە ئەم ئایەتە :
{ وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَمَّا جَاءَهُم مَّا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ ۚ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ }
واتە : ( کاتێک کە نامەیەکیان بۆهات ( کە قورئانە ) لەلایەن الله ـوە کە پشتیوانی تەوڕاتەکەی ئەوانە ( پەسەندکەری ئەو تەوڕاتەی کەلایانە ) وە ئەوان ( جوولەکەکان ) لەوەو پێش داوای زاڵ بوونیان ئەکرد لە الله بەسەر ئەوانەی کە بێ بڕوابوون ، کەچی کاتێک ئەو ( پێغەمبەر )ـەی دەیانناسیی بۆیان هات ، بێ بڕوابوون پێی ، کەواتە نەفرینی الله لەبێ بڕوایان بێ ).
جا گوتیان : ماوەیەک لە جاهیلەتدا بەرزمان کردنەوە ، وە ئێمە ئەهلی شیرک بووین و موشریک بووین ، وە ئەوانیش ئەهلی کتاب بوون ، جا دەیانگوت : بەم زووانە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکان دەنێردرێت ، کە ڕۆژگاری هاتنی نزیک بۆتەوە ، شوێنی دەکەوین و لەگەڵ ئەودا لەدژی ئێوە دەجەنگین وەک شەڕی عاد و ئیرەم کە چۆن لە بەین چوون ، بەڵام کاتێک الله تعالی پێغەمبەرەکەی ( صلی الله علیه وسلم ) نارد لە قوڕەیش ، ئێمە شوێنی کەوتین ، وە ئەوانیش ( جولەکەکان ) بێ باوەڕ بوون پێی ، الله تعالی فەرمووی :
( فَلَمَّا جَاءَهُم مَّا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ ).
واتە : ( کەچی کاتێک ئەو ( پێغەمبەر )ـەی دەیانناسیی بۆیان هات ، بێ بڕوابوون پێی ، کەواتە نەفرینی الله لەبێ بڕوایان بێ ) .....
.........
وە لە فەزڵ و رەحمەتی الله تعالی بوو کە هەندێک لەوانی هیدایەت دا بۆ ئیسلام ، لە ئەهلی کتاب ، جا عیلم و زانستیان بەو موژدەیە هەبوو کە پێیان درابوو بە هاتنی پێغەمبەرمان محمد ( صلی الله علیه وسلم ) ، وە دەیانزانی کەی دەردەچێت ، وە هەموو سیفەتەکانی پێغەمبەریشیان ( صلی الله علیه وسلم ) دەناسیەوە ، هیچ شتێک نەمابوویەوە تەنها هاتنی نەبێت ، جا چوون بۆ بینینی و گوێیان لێی گرت و پاشانیش ئیمانیان پێی هێنا و سەریان خست ، وە شایەتی حەقیان دا لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) ، هەروەکو چۆن الله تعالی فەرموویەتی :
{ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَكَفَرْتُمْ بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ فَآمَنَ وَاسْتَكْبَرْتُمْ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ }
واتە : ( ئەی موحەممەد ( صلی اللە علیە وسلم ) بڵێ : پێم بڵێن ئەگەر ( ئەم قورئانە ) لەلایەن الله ـوە بێ ئێوەش باوەڕتان پێ نەهێنابێ ، وە کەسێك لە نەوەی ئیسرائیل شایەتی دابێ لەسەر وێنەی ( ئەوەی وا لە ) قورئاندا جا ئیمانی هێنابێ ، کەچی ئێوە خۆتان بە گەورەزانی ، بێگومان الله ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات ) .#ماویەتی..

فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 4 months ago

#ئەگەر_جیهاد_نەکەیت **ئەی بەچی دەچیتە بەهەشتەوە ؟! یارب بێ بەشمان نەکەیت ...

لە موسنەدی ئیمام أحمد هاتووە ، کە بەشیری کوڕی الخصاصية دەڵێ : هاتمە لای پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ) بۆ ئەوەی بەیعەتی پێ بدەم ، ئەویش شەرتی لەسەرم دانا بە ووشەی شەهادە ، " لا إله إلا الله محمد رسول الله " ، وە نوێژ بکەم و زەکات بدەم و حەج بکەم و ڕۆژووی ڕەمەزان بگرم و جیهاد بکەم لە پێناوی الله ، دەڵێ منیش گوتم : ئەی رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) ، واللە ئەو دووانەم پێ ناکرێ و نایکەم ( جیهاد و صەدەقە ).
بۆیە پێغەمبەریش ( صلى الله عليه وسلم ) دەستی کشاندەوە و حەرەکەی پێ کرد و فەرمووی : نە جیهاد و نە صەدەقە ؟ ئەی کەواتە بەچی دەچیتە بەهەشتەوە ؟
دەڵێ منیش گوتم : باشە بەیعەتت دەدەمێ و بەیعەتم پێ دا لەسەر هەموو شەرتەکان .

~~~~~~

إذا لم تجاهد فبم تدخل الجنة ؟! اللهم لا تحرمنا ...

في المسند : عن بشير بن الخصاصية قال :
( أتيت النبي ( صلى الله عليه وسلم ) لأبايعه ، فاشترط علي شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ، وأن أقيم الصلاة وأن أوتي الزكاة وأحج حجة الإسلام وأن أصوم رمضان وأن أجاهد في سبيل الله ، فقلت : يا رسول الله ، أما اثنتين فوالله ما أطيقها ، الجهاد والصدقة فقبض رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) يده ثم حركها وقال : فلا جهاد ولا صدقة ! فبم تدخل الجنة إذا ؟ قلت : أبايعك فبايعته عليهن كلهن ) .

? [ رواه أحمد ( 5/ 224 ) ، والحاكم ( 2/ 347 ) ، وقال : هذا حديث صحيح الإسناد ولم يخرجاه ، ووافقه الذهبي ، وقال الهيثمي في ( مجمع الزوائد ) ( 1/ 47 ) : ورجال أحمد موثقون ]#جيهاد_لەپیناو_الله_تعالى#بەیعەت_دان#خوێنەربن#گرينكه_زور#کورد#بڵاویبڪەنەوە |ناساندنی گروپە گومڕاکان|**

1 year, 5 months ago

#مەرج_نییە

ئەوەی پاشگری #موەحيدی لەخۆی نابێت موەحيد بێت، هەروەکو چۆن #مەدخەلی پاشگری سەلەفیان لە خۆیان ناوە بە حیساب شوێنکەوتەی سەلەفن، کەچی نازانن شوێنکەوتەی جەهمی بن سەفوانن بۆ چەواشەکاری و گومڕا کردنی خەلکی بەکاردەهێنن تێبگەن مەبەستم لە برایان و خوشکانی بەڕێز نیە کە بەڕاستی موەحيدن.#گومڕایی#که‌سانێک#خوێنەربن#گرينكه_زور#کورد#بڵاویبڪەنەوە

|ناساندنی گروپە گومڕاکان|

1 year, 5 months ago

?طاغوتەکان و شێخ و زانایانی خراپ?**#وانەی_یەکەم

بسم الله الرحمن الرحیم

( #پێشەکی )

إبن رسلان ـی شافعی دەفەرموێت :

هەر زانایەک کار بە عیلمەکەی نەکات
سزا دەدرێت لە پێش بت پەرستەکان .

دەزانن و کاری پێناکەن ، هەر دەڵێن و ئەنجامیشی نادەن ،
بۆ دونیا کار دەکەن و وازیان لە قیامەت هێناوە ،
بۆ ماڵی دونیا و دەستکەوت و قازانجەکان پێشبڕکێ دەکەن ، بەڵام واز ناهێنن لەو شتانەی کە الله " عز وجل " ڕێگری کردووە لێیان .

فەتوا دەدەن بۆ ڕازی کردنی طاغوتەکان ، بەهۆی عیلمەکەیانەوە بەئارەزووی خۆیان ماڵی دونیا دەخۆن ، نموونەیان وەک نموونەی داری " الدفلى " وایە ( الدفلى : چرۆی دارێکە وەک گوڵی سوور وایە ) کاتێک سەیری دەکەیت سەرسامت دەکات بەڵام گەر بیخۆی دەتکوژێت ، جا نە بە ئازادی و بەڕێز و پایەداریەوە دەژین ، وە نە بەندەیەکیشن لە ڕێزی تەقوادارەکان .

فەهم و تێگەیشتنیان بە قفل ـی ئاسن قفل دراوە ، دڵیشیان بۆگەن بووە لەنێو قوڕ و لیتە و کێم و زوخاودا .

گومڕا و گومڕاکەرن دوژمنایەتی کارن لەگەڵ دۆستانی " الرحمن " کەچی دۆستن لەگەڵ دۆستانی شەیتان .
خۆیان وا نیشان دەدەن کە ڕێ نیشاندەرن بەڵام لە حەقیقەتدا ڕێگرن .#ماویەتی ..

فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 5 months ago

ئەگەر ئەتەۆی بەیەکجاری لەشوبهەی #مەدخەلیەکان **ڕزگارت بێت ئەمە بخۆینەوە زۆرگرنگە…. سی جۆر لەحوکمبردنەۆە بۆتاغوت فتوای

شێخ ابن سحمان پرسیاریەکەم ئایا کەسێک اعتقادی وابێ حوکمی تاغوت لەحوکمی خوا باشترەحوکمی چیە؟
شێخ سلیمان ابن سحمان دەفەرمۆێت {هەرکەسێک اعتقادی وابێ تحکیمکردنی شەرعی الله ئەبێتە هۆی شەڕ و ئاژاوە وە کۆبونەوە و خۆشەویستیش لەسەر حوکمی تاغوتە ئەوا ئەوکەسە کافرە کە وائەزانێ ئەوەی ئەولەسەریەتی تەواوترە}
پرسیاری #دوەم ئایا ئەگەر باوەڕی نەبێ بەحوکمی تاغوت وە ئەڵی حوکم بۆتاغوت کوفریشە بەس بۆ ئەوەی ئاژاوە دروست نەبێ حوکم بۆتاغوت بباتەوە حوکمی چیە #شیخ_سلیمان_بن_سحمان دەفەرمۆێ {ئەگەر زانیت حوکم بردنەوە بۆتاغوت کوفرە وە الله ش لەکتابەکەی فەرمویەتی ..کوفر لە کوشتن گەورەترە جا ئەگەر هەموو خەڵکی دەشتەکی و دێهاتەکان بکوژێ زۆر باشترە لای الله لەوەی کەوا #تاغوتێ_هەبێ_حوکم_بەغیری_شەرعی_الله_ـبکات#پرسیاری_سێهەم ئەگەر کەسێ باوەڕیشی وانەبێ حوکمی تاغوت باشە بەڵام تەنها لەبەر پارە و ماڵی دونیا حوکم بۆتاغوت بباتەوە ئایا کافرئەبێ #شێخ_سلیمان_ابن_سحمان دەفەرمۆێ ئەگەر زانیت حوکم بردنەۆە بۆ تاغوت کوفرە وە کێشە دونیاییەکانیش تەنها لەبەر پارە و ماڵی دونیایە جا تۆ چۆن خۆت #کافر دەکەی لەبەر ماڵی دونیا وە مڕۆڤ ئیمانی نابێت تا الله و پێغەمبەره کەی لەهەموشنێ خۆشترنەۆی جا ئەئەگەر کەسێک زۆری لێت کرد لەنێوان ئەوەی یان ماڵەکەت هەموی بڕوات یان حوکم ئەبیتەۆە بۆتاغوت ئەوا واجبە لەسەرت واز لەماڵەکەت بهێنت و حوکم نەبەیتەوە بۆتاغوت.
الدررالسنیە 10/503
جا وامەدخەلیەکان ئەڵین تەنها کاتێ کافرە ئەگەر بەدەم بڵی باوەڕم پێەتی کەچی زانایانی اهل السنە ئەوەتا ئەڵی ئەگەر لەبەر شهوەتیش حوکم بەقوانین تاغوتی بکات هەرکافرە چونکە کوفر بەقەوانینی تاغوت تەنها دڵ نیە کەسێ بە لاشە جیانەبێتەوە لەتاغوت ئەوا لەدڵیشدا باوەڕی بەتاغوت هیناوە باواڕبون بەتاغوت حوکم پێ کردنیەتی لای زانایان حوکم کردنیش بەتاغوت دلیلی باوەڕبونیەتی بەتاغوت وەک شێخ عبدالرحمن بن حسن مامۆستای ابن سحمان ئەڵی .. حوکم بردنەوە بۆتاغوت باوەڕهێنانە بەتاغوت..فتح المجید وە ئیمام القاسمی لەتەفسیری ئایەتی 60ی سوڕەتی نسائـ ..ئەڵی حوکم بردنەۆە بۆتاغوت باوەڕهێنانە بەتاغوت ….. جا ئەمە ئەسڵیکە لای زانایانی اهل السنە کە کوفری عمل پەیوەستە بەکوفری اعتقادیەوە ئەگەر کوفرەکە کوفری گەورە بێت**
#مەدخەلیەت

#خوێنەربن#گرينكه_زور#کورد#بڵاویبڪەنەوە

|ناساندنی گروپە گومڕاکان|

1 year, 5 months ago

#طاغوت **ئیمام عەلی کوڕی حسین (رضي الله عنهم) کوڕەکەی فێردەکرد و ئەیفەرموو :
بڵێ باوەڕم هێنا بە اللە و کافرم بە طاغوت.

[مصنف إبن أبي شیبة : ٣٥١٨]

سعيد بن المسيَّب (رحمە الله) دەفەرمێت : عمری کوڕی خطاب (رضي الله عنە) کاتێک سەلامی لە حجر الأسود دەکرد ئەیفەرموو : ئیمانم هێناوە بە الله و کافربووم بە طاغوت.

[مصنف ابن أبي شيبة : ١٦٠٤٤]**#خوێنەربن#گرينكه_زور#کورد#بڵاویبڪەنەوە

|ناساندنی گروپە گومڕاکان|

We recommend to visit

" ببخشید اگه پادکست هام اعتیاد آوره "

تعرفه تبلیغات: @radiosmoking

Last updated 2 years, 8 months ago

Канал находится в топе жца на 6 месте🔥

🌈Предложка @opmanicure_bot 👈🏻
По всем вопросам @docu_lui (оплата)
Менеджер: @Maksim_rek0 @aleksander_manager

Last updated 1 week, 2 days ago

Команда 3d Oasis приветствует Вас!🌴

Здесь вы найдёте:
🔸3dsMax
🔸Corona
🔸Vray
🔸Blender
🔸Курсы

DMCA: если Вы считаете, что здесь могут использоваться объекты вашей интеллектуальной собственности, контакты для связи @Oasis3d_bot

@Oasis3bot - реклама/ads

Last updated 5 days, 6 hours ago