?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
«پشتێندی بەقوڵاپ»
نووسەر: لەیلا نوورانی
چاپەمەنی: سەرای هێمن
بڵاوگە: ناوەندی ماد
کۆمەڵەچیرۆکی «پشتێندی بەقوڵاپ»، پێکهاتوو له ١٠ کورتەچیرۆک، یەکەمین کتێبی چاپکراوی خاتوو لەیلا نوورانییه. ئەم کۆمەڵەچیرۆکە تێمێکی ژنانەی هەیە و لە کەشوفەزایەکی تایبەتدا، لە ژیان و نەهامەتییەکانی بە ڕوانگە و زمانی ژنانەوە دەدوێ و بەردەنگی خۆی هان دەدا هاوڕێیەتی بکا. دکتور هاشمی ئەحمەدزادە لە بەشێک لەو پێشەکییهی کە بۆ ئەم کارەی نووسیوە، دەڵێ:
ئەگەر چیرۆکی کورت، گێڕانەوەی چڕی ئەدەبییانەی بەسەرهاتێکی وێنەئاسا بێت و لە سەردەمانی گرفتە بەربڵاوە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگدانەوەی هەلومەرجی مۆدێڕنی ژیان بێت و برینی نامۆیی و تەنیایی و بێدەرەتانی مرۆڤەکان سارێژ بکات، ئەم کۆمەڵەچیرۆکەی بەردەستت ئاوێنەیەکی گیرفایی زەریفی خانمە وەگێڕیکی توانای موکریانییە کە لەسەر "داشامەجید " و " ناڵەشکێنەوە" دە کۆڵانی کۆمەڵگەی کوردەواریی گرتووە و بە تیشکی دووربڕی چاولاوێنەوە یاریی گێڕانەوە بە وشەی ڕەسەن و خەزێنەی دەستەوشەی شاراوەی هەمبانە زێڕینەکەی ژنی موکریانی دەکات و هێدی هێدی بە سیحری داڕشتنەوەی وشەکان بەسەرهاتی چرکەساتە قەیرانییەکانی ژیانی تاکوتەرای کۆمەڵگەت لێ دەکات بە تابڵۆگەلی ڤانگۆکییانە و تۆش سەرمەست لە هاڵاوی ڕەنگ و نیگاری هێڵ و بۆنی کۆڵان و دەنگی هەناسە و ڕەنگی ڕوخسار هیچ ناکەی جگە لە ڕاگرتنی هەناسەت لە سینگدا و، چاوەڕوانیی سەفەری کورت، بەڵام پڕ لە هەیەجانی ئەزموونی خوێندنەوە و فەنابوون لە پەڕجووی بێدەنگی گێڕانەوەدا.
ئاسۆی چاوەڕوانییەکانت بەرز و نەوی دەبنەوە و لە نێوان دونیا جیاوازەکانی گێڕانەوەدا دێی و دەچی و پرسیارەکانی زەینت بێپەرسیڤ دەهێڵییەوە تاکوو لە خوێندنەوە بەردەوام بی.
(د. هاشم ئەحمەدزادە)
سەرچاوە؛ «کاناڵی تلێگرامی بڵاوگەی_کتێبی_ماد»
Telegram
ئێوارە چیرۆکی بنکەی ئایندەی بانە
ماڵێک بۆ چیرۆک؛ خانەای برای داستان خوێندنەوەی ئەدەبی چیرۆکی کوردستان، ئێران و جیهان خوانش ادبیات داستانی کوردستان، ایران و جهان ادمین؛ @behnamfatahi2021 @Xozge @midia010 آدرس کانال***👇***
کورتە چیرۆکی «تارا»
بەرهەمی خاتوو لەیلا نوورانی.
بەڕێزیان دانیشتوی شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتە.
https://t.me/dastanayanda2019
بەڵێن سابیر
ماچی قوتوو
کاروان عمر کاکەسور
عطا محمد
فریو و خۆحەشاردان
نقد و بررسی داستان کوتاه
«پەتاتە خۆرەکان»
نویسنده: فرهاد پیرباڵ
سەشنبە ۳۰خرداد ۱۴۰۲، ساعت ۱۶ الی ۱۸
محل: بانه، کافه کتاب آینده
شرکت برای عموم آزاد است.
اطلاعات بیشتر در تلگرام:
https://t.me/dastanayanda2019
لطفا قبل از حضور ، داستان را مطالعه فرمایید.
? هاوڕێمان بن بۆ پێنجەمین کۆبوونەوە، سەبارەت به ئەدەبی چیرۆکی کوردستان (بەشی هەرێمی کوردستان)
لێکدانەوە و ڕەخنەگری کورتە چیرۆکی:
«پەتاتە خۆرەکان»
لاپەڕەی ۵۳
? بەرهەمی «فەرهاد پیرباڵ»
⚪️ ئەم چیرۆکە تایبەتە بە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی جۆزەردان۱۴۰۲ هەتاوی
⏰ کاتژمێر : ۱۶
? شوێن؛ بنکەی فەرهەنگی ئایندەی بانە
? هاتن بۆ هەمووانە.
زانیاری زیاتر:
https://t.me/dastanayanda2019
تکایه پێش هاتن چیرۆکەکە بخوێننەوە.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago