? ➤رَبیـعُ القـُلُـوب∣

Description
∿≀اللهم اجعَلِ القرآنَ ربیعَ قَلبي ونُور صَدري≀∿
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

2 years, 3 months ago

(ڕێگای چارەسەری کێشەکان و دەرچوون لە تەنگانە)

سەرسوڕماوم لە چوار کەس، کە لە چوار کار بێئاگان..

یەکەم:

?سەرسوڕماوم لەو کەسەی کە تووشی خەم و تەنگانەیەک هاتووە و بێئاگایە لە گووتنی:

? [لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ].
لەکاتێکدا خودای پەروەردگار دەفەرمێت:
[فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ].(سورة الأنبیاء:٨٨)

دووەم:

?سەرسوڕماوم لەو کەسەی کە لەشساغی لە دەستداوە و بێئاگایە لە گووتنی:

? [رَبَّي أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ]
لەکاتێکدا خودای پەروەردگار دەفەرمێت:
فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ

سێیەم:

?سەرسوڕماوم لەو کەسەی کە تووشی ترس بووە و بێئاگایە لە گووتنی:

? [حَسْبي اللهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ]
لەدواتردا خودای پەروەردگار دەفەرمێت:
[فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ]
(سورة آل عمران:١٧٤)

چوارەم:

?سەرسوڕماوم لەو کەسەی کە ئەکەوێتەوە داوی خەڵکەوە و بێئاگایە لە گووتنی:

? [وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ]
وە خودای پەروەردگار لە دواییدا دەفەرمێت:
[فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا ۖ].
(سورة غافر:٤٤)

??????

ئەگەر بە جوانی بیر لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بکەینەوە، هەموو چارەسەرییەکیان تیادا دەبینین...
بێگومان هەموو تەنگانە و کێشەیەک هۆکارەکەی دوورییە لە قورئان و غەفلەتە لە خودای میهرەبان.

2 years, 3 months ago

بەهۆی ڕاهاتنم لەگەڵ میهر و لوتفی خودادا،
هەر ناڕەحەتیەک دێتـە ڕێـم،
ئیللا دڵنیام ڕزگاربوونم نزیکـە،
دڵنیام لەوە...

2 years, 3 months ago
2 years, 3 months ago

ڕووداوەکانی غەزە دەرخەری کۆمەڵێک ڕاستین :

1_ خوێنی موسڵمان بێ بەهاترین خوێنە لای مرۆڤایەتی لە ئەمڕۆدا.
2_ دروشمی (مافی مرۆڤ) لە درۆیەک زیاتر هیچیتر نیە.
4_ بێ باوەڕان لەگەڵ جیاوازی دین و بیر و باوەڕ و خاک و زمان و ڕەنگیان بەڵام پشت و پەنای یەکترن بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان.(بعضهم أولياء بعض)
5_ڕۆژئاوا پێشەنگە لە داگیرکاری و دەست درێژی.
6_دوای هەموو کارێکی چەپەڵیان دەستی چەوریان بە موسڵمانان دەسڕن.
7_ موسڵمانان بەگشتی و دەسەڵاتداری وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت لەبەر خۆشویستنی دونیا و ترسی مردن باکیان نیە بەحاڵی کەسانی مەزڵوم. (يجعل في قلوبكم الوهن)
8_لەجیاتی کارێک کە لەدەستمان بێت بۆ هاودینانمان ئەنجامی بدەین، کەوتووینەتە تۆمەت بەشینەوە بۆ یەکتری.
9_ نیشانەی لەناوچوونی زاڵمان زیادبوونی زوڵمەکەیانە. وەک فیرعەون و صدام ان شاء الله جولەکەش نزیکە.

*هۆکارەکانی سەرکەوتنی موسڵمانان:
1_ گرنگیدان بە تەوحید و یەک خوا پەرستی.
2_دەست گرتن بە ڕێبازی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام.
3_یەکڕیزی و دورکەوتنەوە لە تەفرەقە.
4_ئامادەکردنی هێز بۆ ڕوو بەڕوو بوونەوەی دوژمن.

2 years, 3 months ago

عـــــــــــــــومــــــــــــــــــڕە
شێواز و یـــاد و ڕێکارەکانی
بــــــــــــــــە کورتـــــــــــــی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

١- بە گەشتن بە میقات عومڕە دەست پێ دەکات ، جا لەبەر ئەوەی خۆمان سەرەتا زیارەتی مەدینەی پیرۆز ئەکەین لە میقاتی زولحولەیفەوە کە ـ ئێستا پێی ئەوترێ ئەبیار عەلی ـ لەوێدا میقاتمان دەست پێ ئەکات ، لەناو مزگەوتەکەدا غوسڵ ئەنجام ئەدرێ هەر وەکو غوسڵی دەرچوون لە جەنابە ، وە ئیحڕام دەپۆشرێت و نییەتی عومڕە دەهێنرێت ، ئەنجا ئەڵێی [لبيك الله عمرة] ، ئەگەریش بڵێی [وان حبسني حابس فمحلي من حيث حبستني] شتێکی باشە نەوەک لە ڕێگا مەنشەئەکە پەکی بکەوێت و تەئخیر ببن .

٢- لە پاش نییەت هێنان ئیتر تۆ لەناو عومڕە دایت و حەڕامە لەسەرت عەتر لە خۆت بدەیت ، وە نینۆک و موی لەشت ببڕی ، وە جیماع و پێشەکییەکانیشی حەڕامە لەسەرت ، وە خوازبێنی و ماڕەبڕینیش بەهەمانشێوە ، وە دروستیش نییە هیچ جلێکی دروودراو بپۆشیت لە کراس و شەڕواڵ ، وە پیاویش بۆی نییە سەری داپۆشێت یان ڕیدائەکەی بخاتە بان سەری ، ئافرەتیش بۆی نییە نیقاب ببپۆشێ بەڵکو لە بری نیقاب عەباکەی یان پارچە قوماشێک دەخاتە بان سەری و شۆڕی دەکاتە خوارەوه بەڵام نابێت بلکێ بە ڕوومەتییەوە .

٣- لە ڕێگاوە تاکو حەرەم ئەڵێین [لبیک اللهم لبیک] بەپێی توانا .

٤- کە داخڵی حەڕەمی کەعبەی پیرۆز ئەبین ئەڵێین : [اللهم صل علی رسول اللە ، اعوذ بالله العظیم ، وبوجهه الکریم ، وسلطانه القدیم ، من الشیطان الرجیم ، اللهم افتح لي ابواب رحمتك]

٥- بەبینیی کەعبە ئیتر لە وتنی تەلبییە ڕادەوەستین ، بەرەو ڕوکنی حەجەر ئەسوەد ئەڕۆین ، ئیطیباع ئەکەین واتا باڵی ڕاستمان لە ڕیدائەکە دەر ئەکەین ، ئیتر لە ڕوکنی حەجەر ئەسوەدەوە تەواف دەست پێ ئەکات و سەیرێکی ئەکەین و ئەڵێین [بسم الله ، اللە اکبر] ، بەو جۆرەش یەکەم فڕەی تەواف دەست پێ ئەکات تاکو دەگەینەوە بۆ ڕوکنی حەجر ئەسوەد ، ئەنجا تەنیا ئەڵێین [الله اکبر] بۆ دەستپێکی فڕەی دووەم و فڕەکانی تریش ، تەنیا لە کۆتا فڕەدا نەبێت کە تەکبیر ناکرێ .

٦- لە نێوان ڕوکنی یەمانی و حەجەر ئەسوەددا ئەڵێین [ربنا آتِنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار] ، ئیتر لە ڕوکن و لاکەشەکانی تری کەعبەی پیرۆز هەر دوعایەکت ئەوێ بیکە بە هەر زمانێک ، چیت ئەوێ دوا لە خواگیان بکە ، بە کەیفی خۆت لێی بپاڕێوە کەس سەیرت ناکات کەس حەقی بە کەسەوە نییە ، گشتی سەرقاڵی داوایە لە خوای گەورە ، ئەنوزێنەوه و داوا لە خوای گەورە ئەکەن .

٧- دوای تەواو بوونی تەواف باڵی ڕاستمان دادەپۆشین و لە پشت مەقامی ئیڕاهیم دوو ڕکات نوێژی سونەت ئەکەین ، لە ڕکاتی یەکەم سوڕەتی فاتیحە و کافرون ئەخوێنین ، لە ڕکاتی دووەمیش سوڕەتی فاتیحە و ئیخڵاص ئەخوێنین .

٨- ئەنجا بەرەو مەسعا ئەچین لە ڕێگادا موستەتەحەبە ئاوی زەزەم بخۆینەوە ، جا کە دەگەینە صەفا ئەڵێین [ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] ئەنجا ڕوو لە قیبلە ئەکەین و ئەڵێین [الحمد للە واللە اکبر] .

٩- ئەنجا ئەڵێین [لا الە الا اللە وحدە لا شریڪ لە ، لە الملڪ ولە الحمد ، وهو علی کل شيء قدیر ، لا اله الا اللە وحدە ، انجز وعده ، ونصر عبدە ، وهزم الاحزاب وحده] سێ جار ئەیڵێینەوە لە نێوانی هەر جارێک لەو دوعایە هەر دوعایەکی ترمان ئەوێ لە خوای گەورەی داوای ئەکەین .

١٠- ئەنجا له صەفاوە ئەچین بۆ مەڕوە بە دەم زیکر و دوعاوە ، کە گەشتین بە شەمعە سەوزەکانی سەقفەکان خێراتر ئەچین "بۆ پیاوان" کە شەمعەکان تەواو بوون خاو ئەبینەوە ، تاکو ئەگەین بە مەڕوە دیسانەوە ئەڵێینەوە [لا الە الا اللە وحدە لا شریڪ لە ، لە الملڪ ولە الحمد ، وهو علی کل شيء قدیر ، لا اله الا اللە وحدە ، انجز وعده ، ونصر عبدە ، وهزم الاحزاب وحده] ، ئیتر هەر حەوت فڕەکە بەو شێوازە تاتەواو ئەبێت ، چونیش فڕەیەکە و هاتنەوەش فڕەیەکە .

١١- بەوەش ڕێکارەکانی عومرەت تەواو کردووە ، جا بۆ دەرچوون لە ئیحڕام دەچین بۆ سەرتاشین ، ئەگەر قژت کورت بکەیتەوە یان بە مەکینە لای بەری ئەوا بەر یەک ڕەحمەتی پەیامبەر صلی الله علیە وسلم دەکەوی ، ئەگەریش بە موس لایبەری ئەوا بەری سێ ڕەحمەتی دەکەوی .

خوای گەورە بیکاتە قسمەتی گشت لایەک ...

2 years, 3 months ago

«دەنگێکی زۆۆر ئارام و بیرهێنانەوەیەك»
لەوەیە سبەی بەخەبەر نەیەینەوە سات بەسات لەمردن نزیک دەبینەوە ..ئەرێ لێپرسینەوەیەك لەگەڵ خۆمان نەکەین ؟!

هاوار بەحاڵـمان گەر ئاوا بگەڕێینەوە لای خوا سبحان وتعالی...

زۆر کاریگەرە ?

2 years, 3 months ago
شێخ عبد المحسن القاسم خوای گەورە …

شێخ عبد المحسن القاسم خوای گەورە پارێزراوی بکات هەینی ڕابردوو وتارێکی پێشکەش کرد لەناو مزگەوتی پەیامبەر صلی الله علیە وسلم دەنگی کڵپەی گیریانی زۆرێک لە خەڵکی دەنگی دایەوە ، وتارەکە سەبارەت بە حادیسەی ئیفک بوو ، بەڕاستی لە کاتێکی زۆر گونجاویش بوو چونکە وەکو ئەوترێ نزیکەی حەوت ملیۆن کەس هاتووە بۆ عەمره لەم یەک دو هەفتەیەدا .

2 years, 3 months ago

هەموو پیاوێکی سەرکەوتوو ئافرەتێکی گەورەی لە پشتەوەیە .
لەپاش ئیمان هیچ نیعمەتێک نیە بگات بە خێزانی باش ...

2 years, 3 months ago

نشید رائع?

2 years, 3 months ago
" ئەو ئیماندارەی ئارەزووی ژیانی دوای …

" ئەو ئیماندارەی ئارەزووی ژیانی دوای مردنی دەکات، لۆمەی کەس ناکات و ناکۆکی دروست ناکات، داواکاریەکانی زۆر نین و نابینێت کە هیچ مافێکی بەسەر کەسدا هەیە، سەرقاڵی حاڵی خۆیەتی و ڕێز لە خەڵکی دەگرێت و زمانیشی دەپارێزێت "

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago