ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 2 months ago
Last updated 2 months, 1 week ago
پەرێشانی زۆڵفەکانت
چارە دەکرێ بە شانەیەک
پەرێشانیم
چارەی ناکا مەیخانەیەک!
چۆن بێم بۆ لات؟
چۆن گەمارۆ تێک بشکێنم
چۆن بێ پرسی یاسا و ڕێسا
بێم بت دوێنم؟
خۆشەویستی
تەنیا مەرگێکی شیرینە
کە بۆخۆت هەڵیدەبژێری
تا لە سەرخۆ
دوایی بێنی بە ژینی تۆ!
گەر
خۆشەویستی تۆ نەبێ
من
لەم شارە تاڵانکراوە
چیم دەوێ!
جوانی:
وەکوو یەکەم بەفری زستان
وەکوو شکۆی گەڵاڕێزان
وەکوو تاڤگەکەی بەهاران
وەکوو ڕێژنە و لێزمەی باران
وەکوو
ئازادی نیشتمان!
ئەوەی پاش تۆ
پێی نایە ناو پەرەستشگام
قەت نەیتوانی
مەلی هەستم دەستەمۆ کا و
چۆک دا بدا بە ئەندێشەم!
جیهانی من
وەکوو زوڵفەکانی تۆیە!
شنەبایەک
دەیشێوێنێ!
عاشقی تۆ بووم
تا بیر له خۆم نەکەمەوە!
دەست ڕاست و ئەنگێوەی باشم
بەڵام هەرگیز
لە نێوانی چەک و قەڵەم
چەکم نەکردۆتە سەروەر!
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 2 months ago
Last updated 2 months, 1 week ago