?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
**بنەمای نۆیەم
تیشكخستنەسەر فێربوون نەك تەواوكردنی كتێب و مەنهەجەكان**
زۆرێك لە فێرخوازان هێشتا دەستیان بە كتێبەكە نەكردووە دەپرسن: "مامۆستا كەی تەواوی دەكەین؟ چەندی پێدەچێت؟"
فێربوون گرنگە نەك تەواوكردنی مەنهەج و كتێبەكان، زۆرن ئەوانەی كتێب و مەنهەجەكانیان خوێندووە و تەواوكردووە و ئیجازهشیان وهرگرتووه، بەڵام كەمن ئەوانەی باش لێیان تێگەیشتوون و پێگەیشتوون. ئەوەی دەربارەی كتێب خوێندنەوە وتراوە: "(لەجیاتی ئەوەی سێ چوار كتێبان بخوێنیەوە سێ چوار جار كتێبێك بخوێنەوە)" ئەوە بۆ خوێندنی كتێبەكانیش ڕاستە، لەجیاتی ئەوەی لە یەك زانستدا دە كتێبان بخوێنی، كتێبێك یان چەند دانەیەك بەباشی بخوێنە. چونكە سروشت و تەبیعەتی ئەو زانستانە بەجۆرێكە هەر ئەوەندەی كە ئەساسیەتەكان و بنەماكانیت وەرگرت، ئیدی تەواو، خۆت دەتوانی بچیە قوڵاییەكەوە، بەڵام ئەگەر بنەڕەتەكانی وەرنەگری بەدڵنیاییەوە هەرچەندە كتێبان زۆر بخوێنی كاریگەری نابێت.
بنەما گشتییەکان بۆ فێربوونی زانستە شەرعییەکان
م.صلاح الدین أحمد
پۆدکاستێکی گرنگ، کە تێیدا جەنابی م. جاسم کەلاری ڕۆڵی حوجرەکان لە کۆن و نوێدا دەخاتە ڕوو و، کۆمەڵێک بابەتی تری زانستی و ئەدەبیش دەخرێنە بەرباس.
https://youtu.be/KlucpSn9BdA?si=SMfA19mXdi2yKlSb
سبەی شەو پشتیوان بە خودای گەورە، لە پێنجەمین دیداری فەقێیان لە ژێر ناونیشانی (خۆشەویستی فەقێیان بۆ خۆشەویستﷺ)، چاوەڕوانی ئازیزانمانین.
بەروار: دووشەممە، 30-9-2024
کات: دوای نوێژی عیشا
شوێن: هەولێر، مزگەوتی بەختیاری
**بنەمای پێنجەم
لەبەرکردن (حفظ)**
یەکێکی دیکە لە بنەماکانی فێربوون و بەدەستهێنانی زانستە شەرعییەکان بریتییە لە لەبەرکردن، چونکە زانستە شەرعییەکان وەک هەندێ زانستی تر نیین کە لەبەرکردنیان نەوێت.
زانستە شەرعییەکان بەبێ لەبەرکردنی مەبادیئو یاسا گشتییەکانی بەدەستناهێندرێن، هەرنەبێ (علی الأقل) لە هەر زانستێک مەتنێک یان نەظمێک یان چەند مەتن و نەظمێک لەبەربکات، هەندێکی تر زەبت بکات، یەعنی بەبێ زەبت و حیفز قووڵبوونەوە و قاڵبوونەوەیان ئەستەمە، مەرج نییە هەموو مەنهەجەکان لەبەر بکات، بەڵکو دابەشیان بکات، مەتنە سەرەکییەکان لەبەر بکات، ئەوانی تریش زەبت بکات و موتاڵەعە و موتابەعەیان بکات و لە کاتی پێویستدا ئامادەیی (ئیستیحضاری) هەبێت و بتوانێت سوودیان لێ ببینێت، یان بگەڕێتەوە بۆیان.
زانستە شەرعییەکان بەبێ لەبەرکردن وەک مەعریفە و زانیارییەکی گشتییان لێدێت، نابنە زانستگەلێکی ڕاسیخ و قووڵ، نابنە مەلەکە و بناغە، بۆیە پێوستە فێرخواز لەبەریان بکات و بەتەنها بە فەهمەکەیان لێیان نەگەڕێت.
لە مەسەلەی لەبەرکردندا توانای کەسەکان جیاوازە، هەیە بە یەکجار لەبەری دەکات، هەشە بە دەجار و بە بیست یان سی جار بۆی لەبەر ناکرێت، بەڵام نابێ ساردببێتەوە، چونکە مێشک عادەتیەتی هەتا بەکارینەهێنی و ڕاینەهێنی بەباشی نایەتە ژێربار، بۆیە نابێ بێزار بی.
هەندێ ڕاهێنان و تەمرینیش هەیە بۆ بەهێزکردنی لەبەرکردن و حیفز، لە ئێستادا لە کوردستانی خۆشماندا گرنگی زۆری پێدەدرێت، خولی باش هەیە، بە ئۆنلاینیش هەر هەیە، خولی (بەهێزکردنی یادگە)، هەیە زۆر لاواز بووە لە لەبەرکردن، بەڵام ئێستا بە چەند خولەکێک دەتوانێت یەک لاپەڕ لەبەربکات!
بۆیە دەکرێ ئەم کەسانەی یادگەیان لاوازە، ڕێکاری جیاجیا بگرنەبەر بۆئەوەی زانستەکان لەبەربکەن.
یەکێکیش لە ڕێگەکان بۆ هاتنەبەر و لەبیرنەچوونەوە و بوونە مەلەکە بریتییە لە تەدریس و وانەوتنەوە.
بنەما گشتییەکان بۆ فێربوونی زانستە شەرعییەکان.
م.صلاح الدین أحمد.
https://t.me/salahaddinahmad
بنەمای چوارەم
"تێگەیشتن"
ئینجا دوای هەموو ئەوانە پێویستە فێرخواز تێگەیشتن پێش بخات بەسەر لەبەرکردنێکی ڕووتدا، ڕاستە لەبەرکردن زۆر گرنگە، بەڵام بەبێ تێگەیشتن بەرهەمدار نابێت، تێگەیشتن لە وانەکان پاڵنەرێکە هەم بۆ حەز و خۆشەویستی دروستبوون بۆ زانستەکان هەمیش بۆ لەبەرکردن و زەبت کردن و لەبیرنەکردن، واتە ئەوەی دەیخوێنێت لێی تێگبات، نەک هەر (بەڵێ) بۆ مامۆستاکەی بکات و بیەوێت کتێبەکان و مەنهەجەكە تەواوبکات، ئینجا هەر تێگەیشتن بەس نییە، بەڵکو تێگەیشتنی قووڵ و ورد گرنگە، چونکە فێرخواز بە تێگەیشتنی قووڵ و ورد دەبێتە زانای پێگەیشتوو و وردەکار و قووڵ، ئەگەرنا کەسێکی سەتحی و ڕووکەشگەرا دەردەچێت و تەنها لە لێواری زانستەکاندا هاتووچۆ دەکات و ناتوانێت بچێتە قوڵایی بابەت و پرسەکانەوە، کە ئەوە دواتر کاریگەری زۆر خراپ لەسەر خۆی و دەوروبەر و کۆی گشتی خەڵک دادەنێت، بۆیه زۆر گرنگه ههر كتێبێك ههر دێڕێك كه دهیخوێنێت به تێگهیشتنی ڕاست و قووڵهوه بیخوێنێت و لهبهری بكات، چونكه ئهگهر وا نهبێت نه خۆی پێدهگات نه دهشتوانێت هیچ كهسێك پێبگهیهنێت، یان ئهگهر بیهوێت خهڵكیش پێبگهیهنێت به سهقهتی و ناڕێكی پێیاندهگهیهنێت.
بنەما گشتییەکان بۆ بەدەستهێنانی زانستە شەرعییەکان
م.صلاح الدين أحمد
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago