ئه‌حمه‌د سه‌ید _كوردی

Description
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month, 2 weeks ago
1 month, 2 weeks ago
1 month, 2 weeks ago

سوپاس بۆ خوا دووەم کۆمەڵەی قوتابیان لە ئەکادیمیای (بناء المنهجي/ دفعة الثانية) تەخەرووجیان کرد.

کاتتان هەبوو بەدڵ گوێ لەم وتارە حەڤدە خولەک)ـییەی شێخ ئەحمەد سەید (خوای گەورە بیپارێزێت) بگرن. پێڕست و نەخشەیەکی گشتگیرە بۆ ئەو ئامانجەی لەڕێی خولەکەوە -پاش فەزڵ و تەوفیقی خوا- دەیەوێت بەهۆیەوە بەدی بهێنێت.

https://youtu.be/mf8wNWfNlwU?feature=shared

4 months ago
ئەو پێگە و مەقامانەی کە بارودۆخ …

ئەو پێگە و مەقامانەی کە بارودۆخ تێیدا تەنگ دەبێتەوە بەجۆرێک کەمینەیەکی موسڵمان دەبنە نوێنەر و پارێزەری ئیسلام و لەدژی باتڵ ڕادەوەستن، بەئەندازەیەک وەزعەکە دێتەسەر بوون و نەبوونی ئیسلام؛ لە ڕیزدارترینی پێگەکانە.
مرۆڤی موسڵمان لە وەها بارودۆخێکدا نابێ بێ ئومێد ببێت، با بگەڕێ و هەوڵی ئەوە بدات خوا لە یەکێک لەو بۆشاییانەی هەیە بۆ سەرخستنی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی باتڵ بەکاریبهێنێت، ئاخر وەها ڕێز و شەرەفێک بۆ ئینسان ئێستا نەبێت ئیدی کەی بەدی دێت!

لە بوخاریدا هاتووە: جوبرەئیل لە پێغەمبەری خودای پرسی ﷺ: ئەوانەی لە بەدردا - کە خودای گەورە بە ڕۆژی فورقان ناوی هێناوە، ڕۆژی یەکلابوونەوەی حەق و باتڵ- بەشدارییان کرد، لای ئێوە چ پێگەیەکیان هەیە؟ فەرمووی ﷺ: لە باشترین موسڵمانەکانن. جوبرەئیلیش فەرمووی: بەهەمان شێوە ئەو فریشتانەی -لەو شەڕەدا-بەشداربوون لای ئێمە باشترینی فریشتەکانن.

4 months ago
کامەیان بەرهەمی دڵخوازتە و بۆ هاوڕێکەتی …

کامەیان بەرهەمی دڵخوازتە و بۆ هاوڕێکەتی پێشنیار دەکەیت؟

بەرهەمە چاپکراوەکانی شێخ ئەحمەد سەیید لە ئاستانە

ئەم بەرھەمانە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەردەست دەبن.

لە ڕۆژانی: ٢٨/١١/٢٠٢٤ تاوەکوو ٨/١٢/٢٠٢٤
شوێن: سلێمانی - تاسڵوجە

#ئاستانە_Astana
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
#SulyBookExpo
#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
? تەلەگرام  ? فەیسبووک  ? ئینیستگرام  ? ئێکس

4 months ago

نزا و پاڕانەوەی شێخ ئەحمەد سەیید (خوای گەورە بیپارێزێت و پایەبەرزی بکات) بۆ کەس و کارمان لە غەززەی تاجی شکۆ و عیزەتی باوەڕداران.

4 months, 1 week ago
4 months, 1 week ago
4 months, 2 weeks ago

ئەوەی ناتوانێت لە بازنە گشتییەکاندا پشتیوانی بکات، با لە بازنە تایبەتییەکانی خۆیدا لە خێزان و کەسوکار و هاوڕێکانیدا پشتیوانی بکات، تەنانەت ئەگەر بە هۆشیارکردنەوە بێت سەبارەت بەوەی ڕوودەدات و جیاکردنەوە و ڕوونکردنەوەی ڕێگای تاوانباران بێت.

ئەوەی ناتوانێت لەم قۆناغەدا کاریگەری هەبێت، بۆچی خۆی ئامادە ناکات بۆ کاریگەری لە قۆناغێکی داهاتوودا؟

ئەوەی ئەمڕۆ بچووک و تازەکارە، ئایا هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی سبەینێ ببێتە ژمارەیەکی گران و خەریکی بنیاتنانێک بێت کە بناغەی ئوممەت بەهێز بکات لە داهاتوودا؟

پوختەی قسە:

ئەگەر بێتوانایی ڕاستەقینە هەندێک لە ڕۆڵەکانی ئەم ئوممەتە کۆت دەکات، ئەوا ڕاهاتن و لاوازی و سەرقاڵبوون بە دنیاوە هەندێکی تر کۆت کردووە - کە ئێجگار زۆریشن-، هەندێک کەسیش هەن نەزانین بە واقیع و تێنەگەیشتن لە ڕاستی پیلانی دوژمنان کۆتی کردوون، بۆیە هەر هەنگاوێک بۆ ڕەواندنەوەی ئەم سێ وەهم و بەربەستە: (بێتوانایی - العجز/لاوازی - الوهن/نەزانین - الجهل) لە ئەرکە گەورەکانی ئەم سەردەمەیە.

خودایە بەزەییت بە ئوممەتی خۆشەویست و دۆستەکەت محمد ﷺ دا بێتەوە و زیندووی بکەرەوە و سەری بخە.

4 months, 2 weeks ago

هەموو شتێک بە حیکمەت و هێزی خۆی بەڕێوە دەبات.
هەروەها باوەڕدارانی هەوڵدەر بۆ چەسپاندنی حەق و پووچەڵکردنەوەی باتڵ ئەنجامی بەخشین و بەخشندەیی و قوربانیدانیان دەبینن:{لينصرن الله من ينصره}، (بێگومان خودا ئەو کەسانە سەر دەخات کە ئاینەکەی سەری دەخەن).

ئەم ساڵە تەواوەی کە تێپەڕی لە دەستپێکی ڕووداوەکانی غەززەوە بەس بوو بۆ ئەوەی خەڵک ڕاستییەکان ببینن، و ئەوەی هەتا ئەمڕۆ نەیبینیوە ئیتر لە تەمەنیدا نایبینێت، و هیچی لێ چاوەڕوان ناکرێت دوای ئەوە، وای لە بێئاگاکان، وای لە سەماکەران و غافڵان، وای لەوەی خەڵکی تووشی فیتنە کرد و گەلانی سەرقاڵ کرد و ڕێگری کرد لە سەرخستنی براکانیان...
پیرۆزبایی لە ئارامگران، و پیرۆزبایی لە شەهیدان، و پیرۆزبایی لەوانەی دەستیان بە گومانی باشەوە گرتووە بە خودای بەرز و بڵند.

ئێمە ئەمڕۆ لەم لاپەڕە ئازاراویەدا دەژین، و سبەینێ ئوممەت - بە ئیزنی پەروەردگار - ئەم لاپەڕەیە هەڵدەداتەوە تاکو لە لاپەڕەی بەرەنگاربوونەوە بژی، پاشان لاپەڕەی جێگیربوون؛ خودا زاڵە بەسەر کارەکەیدا بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

ئەحمەد یوسف سەید.

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago