« ئێسمێرای »

Description
هەوری یادت بە سەر دار
بەڕووی باڵاما ڕادەبوورێ.
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month, 2 weeks ago

زۆر زەحمەتە تێبگەی لەو هەستەی کە
ڕق و خۆشەویستیت لۆ کەسەکی
هەبی لە یەک وەختیدا.

1 month, 2 weeks ago

نیوان من و ئەو؛
وەک دوو موگناتیس بوو،بە دەست منداڵێکەوە کە حەزی بە یاری کردنە ئەو منداڵەش دڵی ئێمە بوو، هەموو وەختێک کە لێک دوور ئەبین هەر یەکمان بە جیا ئەکەوینە گۆشەی یەک ژوور، وەلی کە نزیک ئەبینەوە یەک ئەگرین وەک خەریبی و خوربەتی چەند ساڵە ئەلکێین بە یەکەوە، دونیا وایە، ئەکری من یان تۆ رۆژێک بشکێین و ئەوەی ئەمێنیتەوە بۆ هەمیشە فری بدرێت.

1 month, 2 weeks ago

بە غەمبارییەوە وتم؛
ڕۆژێک لە ڕۆژان منیش ئازیزی کەسێک بووم
بە زبریەوە وەڵامی دامەوە و وتی؛
•کەس ئازیزی خۆی جێناهێڵێت

4 months, 2 weeks ago

درۆ دەکەن، ئەوان لەبەر خۆت تۆیان ناوێت
لەبەر خۆیانە، کاتێک هەست دەکەن
ئاسوودەن لات و پێویستیان پێتە وەک
کاڵایێک بەکارت دێنن، بۆ خۆشگوزەرانی
رۆژەکانیان، هەرگیز لەبەر تۆ نییە ئەوان
ڕۆحت بەکار دێنن، بۆ ئاسوودەیی ڕۆحی
خۆیان، خۆ ئەگەر بێت و ڕۆژێک پێویستیان
پیت نەمێنی بە جۆرێک فڕیت ئەدەن کە
بە بەر چاویانەوە ئەشکێی و ئازارت هەیە
کەچی، ئەوان پێ ئەنینە سەر سەرت
وەک ئەوەی نەبووبێتی و نەبیت، ئەوان
ونت ناکەن نا بەڵکوو هەیت و بە نەبوونت
هەژمار دەکەن، ئەوە تۆی خۆت ون دەکەی
لەبەر ئەوان بی ئاگا لەوەی شتانێکت داناوە
لەم ڕێگایە، ئەویش «هەمووی خۆتە».

||ڕەیان

4 months, 2 weeks ago

ھەموو ئەوانەی نھێنیەکان دەزانن پاک نین
زانینی نھێنیەکان پیسمان ئەکەن
ئێمە تا ئەو کاتە پاکین کە شتەکان نازانین و
کە گومان ناکەین.
کە ئینسان تێکەڵ بە نھێنیەکان بو کە حەقیقەتی ئەوانی تری بینی ئیتر دەبێتە گوناھبار ،
مرۆڤ تا ئەو شوێنە پاکە کە ھیچ لە گوناھی ئەوانی تر نازانێت تا ئەوشوێنە پاکە کە درکی بە
پیسی دونیا نەکروە

| بەختیار عەلی

4 months, 3 weeks ago

خودایە،
بەندەیـەکی بچووکی تۆم، غەرقی لاوازی و تاوانم،
ئەی ئەو زاتەی لە تۆ میهرەبـانتر و بەخشندەتر نییە،
ڕەحم بەو کەسـە بـکە کە لەو لاوازتر و تاوانبارتر نییە.

7 months ago

ڕاستیەکە ئەوەیە کە مێشکم
هەموو شتێکی دەزانی بەڵام
دڵم ئامادە نەبوو..

7 months ago

تۆ نیت تا ببینی دڵی بیزارم
جگە لە تۆ وازی لەیادی
هەموو شتێک هێناوە!

7 months, 1 week ago

نەیگوت بێزار بووم و تۆم ناوێ، گوتی
دایک و باوکم تۆیان قبول نیە و ناچارم بڕۆم..

9 months, 3 weeks ago

چیتر لە ڕۆیشتنت خەم ناخۆم
ئەمشەو جیاوازتر لە جاران دەنووسم،
لە بازنەی ڕەشبینی دێمە دەرێ و
غەمی ڕۆیشتنی تۆ کە پارچەیەک بووی لەدڵم
دەگۆڕم بە بزەیەکی شەیتانی!
ھیوادارم کە دڵخۆش بی
ئەگەر چی شایستەی گریانی،
ئەو کەلێنەی بە ڕۆیشتنت دروست بوو
بە ھیوای زیندوو پڕی دەکەم،
ئەو درزانەی کە کەوتوونەتە دڵمەوە
ھەمووی بە ئومێد سواخ دەدەم!
ئەو گەردی غەمانەی لەسەر ڕۆحم
نیشتوون بە دەستەسڕی سەبر دەسڕم،
هەموو ئەو شیعرانەی بۆم نووسیویت
بە خەنجەری پەشیمانی دەدڕم،
ئەو تەنیایییەی داگیریی کردووم،
بە سۆزی دایکم دەڕەوێنمەوە!
لە بری خنکان لە ناو غەمدا،
چیرۆکی عەشقێکی تر دەنووسمەوە.

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago