خەمی قـیـامـەت...🖤

Description
پێغەمبەر ﷴ ﷺ
فەرموویەتی:

دینەکەم بگەیەنن
ئەگەر بە ئایەتێکیش بێت ..🤍
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

1 month, 3 weeks ago

کتێبی :
[ چـۆن دەبیتە کەسێکی موەحید ]

بۆ ئەم چەند ڕوژە پیرۆزانە برا و خوشکە سەنگینەکانم کتێبێکی یەکجار نایابم بۆ هێناون ، بۆ ئەوانەی سەرەتا و نوێن لە بابەتی تەوحید و ئەوانەی دەیانهەوێ تەواو ئەو حەق و مافە گەورەیەی اللە لەسەری داناون کە تەواو مافی پێ بدات و وە بیکاتە هۆی ئەوەی اللە لە خۆی رازی کات بە ویستی اللە تعالی، چونکە تەنیا و تەنیا بە تەوحید مرۆڤ سەرفراز دەبێت، ئەوا با ئەم کتابە بە پێز و گرنگە بخوؽنؽتەوە بە تایبەت لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا بۆ پەیمان دان بە اللە تعالی و بەیعەت دان بە دینەکەی جل ثناؤە، هەول بدەن خۆتان فؽر بکەن و عەمەلی پێ بکەن بۆ سەرفراز بوون لە هەردوو دنیا بە ویستی اللە تعالی....

کە کتێبەکە لەچەندین بابەتی زۆر گرنگ پێکهاتووە کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو کوفر و شیرکانەی لەم سەردەمە بوونیان هەیە و خەڵکی کەوتوونەتە ناویەوە تیایدا باسکراوە و ڕوونکراوەتەوە ، بۆیە کەمتەرخەم مەبن تیایدا بۆ هاوڕێ و کەسە خۆشەویستەکانتانی بنێرن ٳن شاءالله تعالی....

1 month, 3 weeks ago

کتێبی دووهەم

1 month, 3 weeks ago

إن شاء اللە لەم مانگە پیرۆزەدا وانە و بابەتە کانی تەوحید بە بەش بەش و لە سەرەتاوە دا دەنێین بۆ ئەوەی گەر نایزانین یاخود کاڵ و کرچە عقیدەکەمان ئەوا لەم مانگە پیرۆزەدا خۆمان جێگیر بکەین بە ویستی اللە سبحان و تعالی، ئەوە بزانن کە اللە ئەم دەرفەتەی پێ داینەوە تا لەم مانگە پیرۆزەدا دوبارە بتوانین عیبادەتی بۆ ئەنجام بدەین کە تێیدا سلف رحمهم اللە لە با بەهێز تر بوون بۆ کرداری چاکە، وە سەری چاکە و باشترین چاکە خۆ فێر کردنە بە تەوحید و فێر کردنی کەسانی ترە لە چواردەورت چونکە اللە جل ثناؤە ئاگاداری پێمان داوە کە امر بە مەعروف و نەهی لە منکر بکەین، بۆیە ئەم کتێبانە إن شاء اللە دایان دەنێین لەسەر تەوحید هەولبدەن لەم مانگە پیرۆزەدا بە جوانی و ڕێک و پێکی هەولی لەگەل بدەن و رەمەزان بکەنە ئەو دەستکەوتە گرنگەی کە اللە تعالی بە هۆیەوە لێتان خۆش بێت ، وە بزانن بەبێ تەوحید و بونی تەوحید و بیر و باوەڕێکی پاک و دروست و دور لە هەڵوەشێنەرەوە و کفر و شیر کەس موسلمان نابێ و عەمەلەکانت لێ وەر ناگیرێ پەنا بە اللە، تا هێندەی دەتوانن بلاوی بکەنەوە و بینێرن بۆ کەس و کار و خزمانتان تا بەهۆیەوە سەرفراخ بن إن شاء اللە.......

5 months, 2 weeks ago

ئەگەر لە قوڵایی دڵەوە باوەڕتان وایە هیچشتێک باش نابێت، ئەوە ڕوونە کە هیچ شتێک باش نابێت. بەڵام ئەگەر باوەڕتان وایە هەموو شتێک باش ئەبێت، ئەوە دیسانیش هیچ شتێک باش نابێت و هیچ ناگۆڕێت . بۆیە بیری لێ مەکەنەوە و نیگەران مەبن و بخەون ...

1 year, 1 month ago

السَّلَامُ عَلَيْكُمْ

ئەمە کۆتا پۆستە ئیتر تلیگرام جێدەهێڵین

الله هەموو لایک دامەزراو بکا لەسەر دینەکەی و بمێنن بە خێر …

1 year, 3 months ago

ئەگەر مرۆڤێکی ژیربیت ئەم دوو ئایەتەت بەسە !!

( إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمۡ رَٰكِعُونَ ) المَائدة : ٧٢٤

به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه‌، هه‌ر خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه‌، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره‌.

( يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَكُمۡ هُزُوٗا وَلَعِبٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَٱلۡكُفَّارَ أَوۡلِيَآءَۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ) المَائدة : ٧٢٦

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه‌یان به ئاینه‌که‌تان کردووه‌، چ له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوه‌ڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.

1 year, 3 months ago

الله تعالی دەفەرموێت :

{ إن الله لا يغفر أن يُشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشاء }

واتە : ( بەڕاستی الله خۆش نابێت ئەگەر هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت ، بێجگە لەوە لە هەر گوناهێکی تر بیەوێت خۆش دەبێت ، بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت )

لێرەدا الله تعالی نەفی کردووە بە نەفی کردنێکی تەواو کە هەرگیز لە کەسێک خۆش نابێت ئەگەر شیرک و هاوبەشی بۆ بڕیار بدات ، وە هەروەها لەمەدا مرۆڤی جاهیلی لێ جیا نەکردووەتەوە ، لەبەرئەوەی ئەمە ئەصلی دینە و عوذر بە جەهلی تێدا نیە .

1 year, 3 months ago

بەبێ تەوحید هیچ کار و کردەوەو عیبادەتێکت لێ وەرناگیرێت بیزانە
پێناسەی تەوحید :
بە تاک دانانی خودا بەوەی تایبەتە بەئەو لە ئولوهیەت و ربوبیەت و ئەسماء و سیفات .

وەهەروەها بەم جۆرەش پێناسە ئەکرێت :
( باوەڕ هێنان بە خودا کە هیچ هاوەڵ وشەریکێکی نییە لە ئولوهیەت و ڕبوبیەت و ئەسماء و سیفاتدا ) .

تەوحید دابەش ئەبێتە سەر سێ جۆر :
١- تەوحیدی الالوهیە
٢- تەوحیدی الربوبیە
٣- تەوحیدی الاسماء و صفات

1 year, 4 months ago

ئێستا ڪاتیەتی لە بیری مەڪەن :
‏⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ،
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ،
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ،
وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ،
وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

1 year, 4 months ago

ئەمڕۆ دوای کێ بکەوین ؟

حوذَیفە بن یمان (رضی اللە عنە) دەفەرمووێت :

پرسیارم کرد لە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەی فیتنە و دەرکەوتنی گروپ و تاقمی زۆر و پەرتەوازەیی ئومەتی ئیسلام..!

ووتم : ئەی ئەگەر موسوڵمانان نە كۆمەڵیان هەبوو وە نە پێشەوا (واتا ئەگەر ئوممەت پەرتەوازە بوو، هیچ ئیمامێکیان نەبوو، بەڵکو هەموو گروپ گروپێنێ وحیزب حیزبێنێ بوو چیبکەم).. ؟

پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی : خۆت دوور بگرە لە هەموو ئەو فیرقانە و گروپانە، ئەگەر بە قەپ گرتنیش بێت بە ڕەگی درەختێك دا، تاوەكو مردن پێت دەگات تۆ هەر لەسەر ئەوە بە و شوێن هیچیان نەكەویت..!

[صحيح البخاري : ٣٦٠٦]

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago