❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان كرد و لە لایەن بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
👇
ئاڵاكەمان سیمبوڵی گیان فیدایی و قوربانیدان و سەرفرازییمانە، شانازی بە سەر بڵندی و شكۆمەندی ئاڵاكەمانەوە دەكەین، سڵاو و درود بۆ رۆحی پیرۆزی ئەو شەهیدانە دەنێرێن، كە لە پێناو "ئاڵای كوردستان"دا کاروانێک قوربانیان داوە و "كوڕانی كۆماندۆ" درێژە پێدەری ئەو كاروانەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٤ قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق لەساڵیادی ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزاکانی سیدصادق و شارەزوور ڕێوڕەسمی کردنەوەی هەردوو پڕۆژەی خێرخوازی مزگەوت و بنکەی تەندروستی "بابەگوڕگوڕ"ی ٢٤ کاتژمێری، کە لەسەر ئەرکی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دروستکرا بەڕێوەچوو.
فەرماندە ئەمڕۆ و لەساڵیادی شەهید بوونت لە حزووری ڕۆحی پیرۆزتدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە کوڕانی کۆماندۆی کوردستان ئێستا لە جاران زیاتر قەڵا و هێزی لەبن نەهاتووی گەل و دەستێکی پۆڵاینین بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.
ڕۆحی شەهیدان شاد و یاد و یادەوەرییەکانیان هەمیشە زیندوو.
شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر"
هەرگیز لە بیرت ناکەین
سبەی دوو ساڵ بەسەر شەهیدبوونی تێدەپەڕێت
ڕۆحت شاد و یادت هەمیشە زیندوو.
٢١ تشرینی دووەم
ڕۆژی شەهیدی یەکێتیی
یەکێکە لە ڕۆژە مێژووییە پڕ لە شانازی و سەروەرییەکانی (حزبی شەهیدان)، کە بۆ هەمیشە یادی شەهیدەکانمان لە بیر و هزرماندا دەمێنێتەوە و بەردەوام وانە لە نەبەردییەکانیان وەردەگرین.
فەرماندەیی "کۆماندۆ"ی کوردستان لەم ڕۆژەدا بەشکۆوە ئەو یادە بەرز ڕادەگرێت و دروود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدان دەنێرین و سەرمان لە ئاست خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دادەنەوێنین.
لە"ڕۆژی شەهیدی یەکێتی"دا کوڕانی کۆماندۆ شانازی دەکەین، کە بەو ڕێگەیدا دەڕۆین و تەواوکەری خەباتی ئەو جوامێرانەین، کە مێژوو شاهیدە بۆ ڕزگاری و سەرفرازی نەتەوەکەمان شوێنێک نیە، خوێنی پیرۆزی جوامێرێکی (ی.ن.ک) تێدا نەڕژا بێت.
بۆیە ڕێبازی "حزبی شەهیدان" کە خاوەنی هەزاران شەهیدە، بە شانازییەوە ئەرکە لە سەرمان پارێزگاری لێبکەین و بە وەفاین و لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبین .
جارێکی دیکە دروود بۆ رۆحی شەهیدانی یەكێتی و سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی و سەرفرازیی كوردستان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە تێكۆشەرەكانیان.
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
https://t.me/CDOkurdistan
هێزی کۆماندۆی کوردستان
https://t.me/CDOkurdistan
ئەمڕۆ پێكەوە ئەلبومی یادگارییەكی پڕ لە ئازار هەڵدەدەینەوە ... كە بۆ "كوڕانی كۆماندۆ" و كۆمەڵانی خەڵكی بەشەرەفی كوردستان، بۆتە ترۆپكی شانازی فیداكاری لە پاراستنی خاك و نیشتمان...
دوو ساڵ بەسەر شەهیدبوونی نەقیب (زوهێر محەمەد فایەق) و برینداربوونی شەهیدی فەرماندە (ئاكام عومەر) و پۆلێك لە كوڕانی كۆماندۆ تێپەڕ دەبێت، بۆیە بە شانازی و شكۆوە ئەو یادە خەمناكە دەكەینەوە.
شەهید "محەمەد ڕەشید ژاڵەیی"
وەك گەنجێكی ئازا و چاو نەترس ڕۆحی بەخشیە خاكی پیرۆزی كوردستان
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago