پی ام سی موزیک | PMC MUSIC
.
تعرفه تبلیغات:
@pmc_ads
.
معدن انیمیشن های قدیمی و جدید🥰🔥😍
⚠️ Please Note that this Channel is Not Against Copyright Law and No Pornography is Published and is Law-Abiding.
Last updated 1 Woche, 5 Tage her
کتێبی مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
شەرح: #مامۆستا_کامەران_عبدالکریم ئەم نامیلکەیە باسی گەورەترین و بەڕێزترین وشە ئەکات، کە لەپێناویدا زەوی و ئاسمانەکان و هەموو مرۆڤ و فریشتەکان لەپێناو ئەم وشە گەورەیە دروستکراون، وە هەر ئەم وشەیەیە جیاوازی ئەخاتە نێوان موسڵمانان و کافران، جابۆیە وشەیەکی هێندە گەورە و مەزنە جێگای خۆیەتی کە موسڵمانان بزانن ماف و مەرجەکانی چیین و دەبێت چی ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی اللە تعالی ئەم ئیمانە و وشەیەمان لێ قبوڵ بکات.
ئاشکرایە لای موسڵمانان کە یەکەم شت ئینسانی بێبڕوای پێ موسڵمان ئەکرێت بریتیە لە وتنی وشەی تەوحید (لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه ️ﷴ ️رسول اللّٰه️ ﷺ) لەبەر ئەوە یەکەم شتێکە دەبێت لە ئیسلامدا گرینگی زیاتر و تەواوی پێبدرێت، بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمە زۆربەی موسڵمانانی جیهان لە مەرجەکانی وشەیە بێئاگان و بگرە واتاکەشی نازانن، جا لەبەر ئەوە پێویستە مرۆڤی موسڵمان بزانێت مانا و مەرجی (لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه) چییە؟
🔉 زمان : کوردی
🗒 ژمارەی لاپەرە : 16
🔖 جۆر : PDF
📝لە ڕاڤەکردنی : مامۆستا کامەران کەریم
《 خۆشویستنی بەندەکان بۆ اللە 》
السلام علیکم
برایەک داوای دوعای خێری لێتان کردوە و داوای ئەوەی کردوە کە دوعای استقامە و ثباتی بۆ بکەن🤍
توخوا زۆر پێوستم بە دوعایە دوعای هیدایەت و بەردەوامیم بۆ بکەن
دوعا بۆ خوشک و برایانی زیندان خوشک و برایانی فەڵەستین بکەن بۆ هەموو موسڵمانان
#کـاتـی_قـبـوڵ_بـوونـی_دوعـاء 🤲
خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّه ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( إِنَّ فِي الجُمُعَةِ سَاعَةً لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ فِيهَا شَيْئًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ، وَهِيَ بَعْدَ الْعَصر ) رواە أحمد(7631)، وصحیحه محققو المسند، وصححه الألباني في صحيح النسائي(1430).
واتا : ( ڕۆژی جومعە ساتێكی تێدایە هیچ موسڵمانێك نیە دوعاء و پاڕانەوەكەی بەر ئەو كاتە بكەوێت وە داوای هەرچی لە《ٱللَّە》بكات پێی دەبەخشێت، ئهو ساتهش له دوای عهسرهوهیه ).
الطب النبوي - پزیشکی پێغەمبەرایەتی
نوسینی : شیخ #إبن_قیم_الجوزية **وەرگێڕ: نوری هەمەوەندی | لاپەڕە: ٦٨٢
كاتێك پێغهمبهر️ ﷺ بۆ خۆی یاخود دهوروبهرهكهی توشی نهخۆشی دهبوون، چ جۆره چارهسهرێكی بهكاردههێنا؟!
وهڵامهكهی لهم كتێبهدا بەدەست بهێنە.
"دانەر هەوڵی داوە کتێبەکەی ڕێنماییەکانی پێغەمبەر️ ﷺ لەخۆ بگرێت سەبارەت بە پاراستنی جەستەی مرۆڤ لە نەخۆشی و دەردەکان و زۆر شتی تریش.
ئاشکرایە پەیامی پێغەمبەری نازدار ﷺ زۆر تەواو و ڕێک بوە لە هەموو بوارەکاندا، بواری پزیشکیش یەکێک بوە لەو بوارانەی کە پێغەمبەر️ ﷺ گرینگی پێداوە و بە جوانتریش شێوە چارەسەر و دەرمانەکانی بۆ هاوەڵ و کەسوکار و خەڵکی وەسف کردوە، ئەم شتەش بۆ تێکڕای مرۆڤایەتیە تا ڕۆژی قیامەت.**"
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَكَرَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ فَقَالَ : " فِيهِ سَاعَةٌ لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ وَهُوَ يُصَلِّي يَسْأَلُ اللَّهَ شَيْئًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ ". -متفق علیە واللفظ لمسلم-
لە ئەبو هورەیرەوە ڪە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی { بێگوومان لە جومعەدا ڪاتێك هەیە، بەندەی مسوڵمان تێیدا داوای هەر شتێڪی چاك لە اللَّهُ تَعَالَى بڪات پێی دەبەخشێت }
خوشك و برایانمان لە دووعاڪانتان لەبیر مەڪەن، خوای گەورە سەلامەت و سەرفرازیان بڪات و بیانپارێزێت🤲🏻
زۆربەی وتەڪان لەسەر ئەوەیە ڪە ئەو ڪاتە ڪۆتا سەعاتی رۆژی هەینیە ڪە ئەڪاتە دوای عەسر و پێش مەغریب!
أبي سلمة کوڕی عبدالرحمن دەڵێت :
خەڵکی لە هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ کۆبونەوە، باسی ئەو سەعاتەیان کرد کە لە ڕۆژی جومعەدایە-دوعای تێدا قبوڵە-، جیابونەوە لەیەکتری هیچیان ڕاجیاوازیان نەبوو لەوەی کە ئاخر سەعاتی ڕۆژی جومعەیە.
هەر لەبەر گرنگی ئەم سەعاتەیە ووتراوە
لا تبكي الميت إذا مات
وابكي عصر الجمعة إذا فات..
مەگری بۆ مردوو کاتێك مرد
بگری بۆ عەسری جومعە کاتێك لەدەستت چوو..
.
**- (بەڵای عەقڵ سەرسامبوون بە خۆ و لەخۆبایی بوونە) .
روضة العقلاء : ٤٣
.**
پی ام سی موزیک | PMC MUSIC
.
تعرفه تبلیغات:
@pmc_ads
.
معدن انیمیشن های قدیمی و جدید🥰🔥😍
⚠️ Please Note that this Channel is Not Against Copyright Law and No Pornography is Published and is Law-Abiding.
Last updated 1 Woche, 5 Tage her