?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
نزای هەڵکردنی با...
لەکاتی هەڵکردنی بادا سوننەتە کەئەم زکرەی خوارەوە بخوێنیت...
" اللهم إني أسألك خيرها وخير ما فيها وخير ما أرسلت به، وأعوذ بك من شرها وشر ما فيها وشر ما أرسلت به" رواه مسلم من حدیث عائشة
واتا : پەروەردگارا من داوای خێرو بێری ئەم بایەت لێدەکەم وەخێری ئەوەی کەوا تێیدایە وەخێری ئەوەش کە لەگەڵیدادێت ، وە پەنات پێدەگرم لەشەڕو خراپەی ئەم بایە ، وەشەڕی ئەوەی کە تێیدایە ئەوەش کەوا لەگەڵیدا ناردوتە ...
زنجیرەی ویردو نزاکان...
🤍کاتێک کە ئەم وتانە دەبیستیت هەرگیز صەڵاوات دان ئهمال ناکەیت...
ابن تيمية بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت :- خوای پەروەردگار هیچ نعمەتێکی نەناردوە بۆ ئەهلی سەرزەوی بەقەد ناردنی پێغمبەر محمد -صلی الله علیه وسلم-
❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
قال ابن تيمية رحمه الله :
الله لم ينعم على أهل اﻷرض نعمة أعظم من
إرسال محمد صلى الله عليه وسلم إليهم
اﻹخنائية ١٨٢
چیرۆکێکی پڕلەپەندو ئامۆژگاریی ...
باشترین کارت چیە کەلەدواڕۆژدا دڵت پێی خۆش بێت...⁉️⁉️
بە ئەبی عوسمانی نیسابوری گوترا:
باشترین کارت چی بووە کردووتە⁉️
فەرمووی: کە گەنج بووم ماڵەوە زۆریان لێ دەکردم ژن بێنم، رۆژێک ئافرەتێک هاتە لام و گوتی:
ئەی باوکی عوسمان من تۆم بە دڵە، سوێندت دەدەم بە خوای گەورە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە.
منیش لێم پرسی: باوکت هەیە⁉️
گوتی: بەڵێ باوکم فلانە کەسەیە و لە فڵان شوێنە کار دەکات.
پەیامم بۆ باوکی نارد بۆ ئەو کارە و ئەویش ڕازی بوو زۆریش دڵیشی خۆش بوو بەو کارە و شاهێدەکانی نارد و هاوسەرگیریمان کرد.
کاتێک ویستم بڕۆمە لای هاوسەرەکەم بینیم ئافرەتێکی ڕەش پێستی ناشیرین بوو.
وتم؛ خوایە گیان زۆر شوکر بۆ تۆ بەوەی کەوا پێت بەخشیم. ماڵەوەشم زۆر لۆمەیام دەکردم لەسەر ئەوە هاوسەرگیریە. بەڵام من قەرارم دا زۆر ڕێزی بگرم و خۆشەویستی نیشان بدەم و تەنانەت زۆر جار ڕێگری لێ دەکردم بڕۆمە دەرەوە منیش هەر لەبەر دڵی ئەو نەدەڕۆشتمە دەرەوە قەتیش ڕۆژێک بێڕێزی و نابەدڵیەکیم نەکرد. بەوجۆرە پانزدە ساڵمان تێپەڕاند تاوەکو وەفاتی کرد، بۆیە دەڵێم ئەو کارەی خۆمم لا باشترین کار بووە.
📒صید الخاطر ص ١/١٣٢ ابن جوزي*📒**💜*https://t.me/ahkamani_afratan
*❔پرسیار*
ئەگەر دوو هاوسەر چاکەکار بوون و هەردووکیان چوونە بەهەشتەوە لەبەهەشتیشدا هەر بۆ یەکتری دەبن و بەیەکەوە دەبن؟
*❕وەڵام*
بەڵێ ئەوە ڕاستە ئەگەر پیاو و ئافرەت چاکەکار بوون و هەردووکیان چوونە بەهەشت ئەوا بۆ یەکتری دەبنەوە ، بە پێی بەڵگەی ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرمووێت :- (رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)
وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرمووێت (**وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَيْءٍ ۚ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ)
وشەی ذریە هەموو مانای منداڵ و خێزانیش دەگرێتەوە بۆیە کە خوای گەورە دەفەرمووێت بە منداڵەکانیان شاد دەبنەوە کەواتە هاوسەرانیش بە یەکتری شاد دەبنەوە .
خوای گەورە لە وەسفی بەهەشتدا دەفەرمووێت ئەوەی لێیە کە هیچ چاوێک نەیبینیوە نە هیچ گوێیەک بیستویەتی نە بە دڵی هیچ کەسێکیشدا هاتووە، وە هەموو ئەو شتانەشی تێدایە کە چاو و دڵ و نەفس ئارەزووی دەکات.
📕پەڕەی فەرمی شێخ ابن عثیمین📕**
تێبینی / لەناو بەهەشتدا ئەو سیفەتە خراپ و ناشیرنانە نامێنێن کەلەدونیادا هەردووکیان هەیان بوە.
https://t.me/ahkamani_afratan
❔ ئەو سیفاتانەی کە لە حۆریەکانی بەهەشت باسکراون ئافرەتانی دونیاش دەگرێتەوە؟
❕ئەوەی بۆ من بەدیار کەوتووە ئەوەیە کەوا دەکرێ ئافرەتانی دونیا لە حۆریەکانیش باشتربن لە سیفاتە دیارەکانیان، ئەو بابەتە قسەی لەسەر نییە تۆی ئافرەت ئەگەر چویتیە بەهەشت ئەوا ئەو شتانە دەبینی کە قەت چاوەکان نەیانبینیوە وە ئەو شتانە دەبینی کە دڵت ئارەزووی دەکات وە هیچ گوێیەکیش گوێی لێ نەبووە و بە دڵی کەسیشدا نەهاتووە.
بۆیە پرسیارکردن دەربارەی ئەو جۆرە پرسە غەیبیانە دەکەوێتە حاڵەتی زۆر وردبوونەوە لە دین کە پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی فەرموویەتی زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون. بەڕێزم ئارام بگرە و کار بۆ چوونە بەهەشتت بکە بۆ ئەوەی لە نیعمەتەکانی بێ بەش نەبی.
*📕پەڕەی فەرمی شێخ عثیمین📕***
هەڵەکەت ڕاست کەوە بەناوی دینداریەوە خۆشت ناشرین مەکە.
دەبینیت لێرەو لەوێ کەسانێک لەژێر باگڕاوندێکی دینیدا خەریکی خۆ عەڕز کردنن پۆشاکەکەی تەسکە یان چاوەکانی پڕکردوە له کل و قەڵەم چاو خۆی ناسک کردۆتەوە ، هەر بەشەی لاشەی جۆرە ڕەنگ و پۆشاکێکە، پۆشاککەکەی لەبری ئەوەی لەدوای بخشێت بەرزی کردۆتەوە ، لەنجەو لار دەکات خۆی عەڕز دەکات، قەدری خۆت بزانە مەبە بەفتنە بۆ خۆت غەیری خۆت، نقاب و عابا واتا هەڵگری میراتی خێزان و کچەکانی رسول الله - صلی الله علیه وسلم - تۆ هەڵگری فەرمانی خودایت ، نقاب هەر ئەوەنیە دەم و چاوت دیار نەبێت بەڵکوو جسمت دەنگت لەنجەو لارت پۆشاکت هەمویان دەبێت وریا بیت عەوڕەتن
قەدری خۆتان بزانن ئێووە گەورەن ، ئێوە هەڵگری پەیامێکی پیرۆزن مەبەنە فتنە بۆ خۆتان و جگە لەخۆتان
نقاب و عابا عبادەتە عادەت نیە ، بۆ خۆشی نیە بۆ جوانی نیە بۆ خۆ عەڕزکردن نیە ، بەڵکوو لەوە گەورەترە کەبیرت لێ کردۆتەوە .
جیوازیت لەگەڵ کەسێکی ئاسایی ئەگەر تەنها نقاب بێت نەیکەیت باشترە
پێش ئەوەی ببیتە نقاب و عابا لەسەری بخوێنەوە بزانە بۆچی دەبیت ؟ پاداشتت چیە ؟ ترسی خۆ دانەپۆشین چیە
ئەم کتێبەی سەرەوە بخوێنەوە تابزانیت ئەرکی تۆ چیە
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago