?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
خوای گەورەمان بەسە پشتیوانمان بێت✍**
قال العلامة ربيع بن هادي المدخلي حفظه الله :
"هذه أمريكا التي عندها الأساطيل الجوية والبحرية والقوات -والله -لا قيمة لها عند الله تبارك وتعالى ،
والله النعمة العظمى عندنا نحن ؛نعمة الإيمان، نعمة التوحيد ،نعمة المنهج الصحيح الواضح "
📚[ الوصايا المنهجية ص104].
==========
زانای پایەبەرز ـ شێخ ڕەبیعی مەدخەلی خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:
ئەوە ئەمەریکایە کە کەشتی ئاسمانی و دەریایی و هێزی هەیە، سوێند بەخوا ئەوە هیچ نرخێکی نییە لای خوای گەورە پەروەردگار، سوێند بەخوا گەورەترین نیعمەت لای ئێمەیە؛ نیعمەتی ئیمان نیعمەتی یەکتاپەرستی، نیعمەتی ڕێبازی ڕاست و ڕوون و ڕەوان.
📚[ الوصايا المنهجية ص ۱۰٤]**
#کن_داعیا_لله
ڕەنگە زۆر بیرت کردبێتەوە باشە بۆ خودا هەمیشە لە ئایەتەکان دووبارەی دەکاتەوە دەفەرموێ سزای خراپەکاران و بێ باوەڕا ئاگرە؟!، دۆزەخ بۆ ئاگرە؟ بۆ نموونە با سزای لافاو بوایە، یان پارچە پارچە کردنی کەسەکە، یان سەربڕین، یان کوشتن یان چوزانم سزای دی بەڵام نا، خودا ئاگری داناوە وەک سزا، بەڕاستی قوڕسترین سزایە و هیچ نیە بەقەد ئاگر ترسناکتر و وە لە سوتان بە ئازارتر.
ئەگەر لە بەشی سوتانی خەستەخانەکان ئیشکەی باشتر لەم شتانە تێدەگەی، ئەگەر بیرکەینەوە باشتر تێدەگەین.
مرۆڤ گەر ئازاری یەک پەنجەت بخە بەر ئاگر با تەواو بسوتێ گەر توانیت ئینجا بزانە ئەوە خودا دەفەرموێ ئەو ئاگرەی دونیا هەر هیچ نیە لەچاو سەختی هی دۆزەخ، دەی بۆ ناگەڕێیەوە؟ تا نەخرێیە ناوی باوەڕ ناکەی کە دۆزەخ هەیە؟ ئێمە بۆ فشە دروست نەکراوین، لێپرسینەوە هەیە لە هەموو چرکەیەکی ژیانت، ئینجا قەدری چرکە چرکەی بزانە وە لەشتێک بەسەری ببە کە لەو دونیا شانازی پێوە بکەی سەرت بەرزبێ .
من یەقینم هەیە خوای گەورە چاوی پڕ لە فرمێسکی دایکم و دەست بەدووعاکانی ناگەڕێنتەوە ئێوەش دوعای خێر بکەن ،
بەیانی و ئەمشەو لەدووعاکانتان بێبەشمان مەکەن لای خۆشتان بڵاوی کەنەوە سوپاستان دەکەم ،🤲
خوای گەورە هەموو کەسێک تاقی ئەکاتەوە بێگومان وە هەر تاقی کردنەوەیکیش پێویستی بەصبر و خۆڕاگرییە و سوپاسگوزاریە ،
من تەنها پێتان دەڵێم ئەگەر کەسوکاری ئێوە برایکت دایکت ئەزیزێکتان لە ژێر چاودرێ بێت وە پاشان بێ هۆش بێت تەنها هەناسە بدات چی هەستێکتان دەبێت ناخۆشە وایە !
منیش الحمدلله کە ئێستاکە پێمەوە دیار نیە بە قسەکردنمان لەگەڵتان بەڵام براکەی منیش لە خستەخانەیە وە پێویستی بە دووعای ئێوەیە نزیکی دوو هەفتەیە بێهۆشە !
ـ دونیا ئەوە ناهێنێت دواڕۆژ لەدەستبدەیت👇
«من فقه حقِيقة الدُّنيا عَلم أنّ زيادة التَنعم في الدُّنيا تُنقص من نعِيم الآخرة، ومَن عرفَ حقِيقة الدُّنيا هانت عندهُ».
هەرکەسێک تێبگات لە ڕاستی دونیا، دەزانێت زۆری نازو نیعمەتەکانی دەبێتە مایەی ئەو لەودونیا کەمتری هەبێت، وە هەرکەسێک ڕاستی دونیا بزانێت چۆنە ئەوا پێی کەم دەبێت.
• أ.د.لبنى الراشد-وَفقها الله-.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێک هەموو خەمەکان بکاتە یەك خەم ئەویش خەمی ڕۆژی کۆتایی بێت ، خوای گەورە خەمەکانی دونیایی لێ دەڕەوێنێتەوە ، وە هەر کەسێك هەموو خەمێکی بۆ بەدەست هێنانی دونیا بێت ، خوای گەورە بەلایەوە گرنگ نییە لە کام شیو و دۆڵی دونیا تیادەچێت .
| صحيح سنن ابن ماجه ( ٣٣٣٠ ) |
زانایان لەمنداڵەکانیانەوە دەستیان پێ دەکرد وفێریان دەکردن ...
ئەوەیە نمونەی ئافرەتی زانا وژیر ....
دەگێڕنەوە لە کچەکەی سەعیدی کوڕی موسەییب (ڕەزای خوای لێبێت) کاتێ مێردەکەی گواستیەوە وچووە لای- مێردەکەی تەلەبەی باوکی بوو -
کاتێ ڕۆژیان کردەوە مێردەکەی پۆشاکەکەی هەڵگرت وویستی دەربچێتە دەرەوەی ماڵ.
کچەکە پێی فەرموو : دەتەوێت بۆ کوێ بڕۆیت ؟
فەرمووی : بۆ دانیشتگای سەعید فێری عیلم دەبم .
کچەکە پێی فەرموو: دابنیشە من عیلمەکەی سەعید ت فێر ئەکەم .
✹وەبەهەمان شێوە دەگێڕنەوە لەئیمامی مالیک (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لەکاتێکدا کتێبەکەی خۆیان (الموطأ) بەسەردا دەخوێندەوە، ئەگەر خوێنەرەکە پیتێکی هەڵە بکردایە، یان پیتێکی زیاد بکردایە، یان کەمی بکردایە، کچەکەی مالیک دەیدا لەدەرگاکە وباوکی دەیفەرموو بە خوێنەرەکە بگەڕێرەوە هەڵەت کرد، دەگەڕایەوە وهەڵەکەی دەبینی .
بڕوانە: { المدخل لابن الحاج ١/٢١٥ } .
ئەوە غوربەتە....
سبەی لەهەموو شار وڵاتان دەوامی حکومی نییە، تەنها سعودیەو لیبیا نەبێت.
- اللهُ أكْبَر .
- الحَمْدُلله .
- سُبْحانَ الله .
- لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهَ.
- لاحَولَ وَلاقوّة إلاَّ بالله .
- أَسْـتَغْفِرُ الله وأَتُوبُ إِليهِ .
- اللهُّم صلِ وسَلَم علَى نبيناَ مُحمدﷺ .
- سُبْحانَ الله وَبِحَمْدِهِ٫سُبْحانَ الله العَظِيم .
- لاَ إِلَهَ إلاَّ أنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago