____________________
{ ژیان لەگەڵ قوڕئان }
پێشکەش کردنی
مامۆستا شوکر صابر
ــــــــــــــــــ🌐@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ
بەستەری کورتە ووتار لە یوتیوبـــ :
?عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا، قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلَاتٌ، رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ، لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ، وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا)) رواه مسلم ٢١٢٨.
⚫️واتە: ((دوو پۆل هەن ئەهلی ئاگرن وە من نەمبینیون: كۆمەلێَك قامچی یان پێ یە وەك كلكی مانگایەپێی لە خەڵكی دەدەن ، وە ئافرەتانێك هەن پۆشتەن وە لە هەمان كاتدا رووتن وە مەیلدارن و سەرنجڕاكێشەرن ، قژیان وەك پشتی حوشتر بەرز دەكەنەوە ، ئەوانە ناچنە بەهەشت ، وە بۆنیشی ناكەن ، كە بۆنی بەهەشت ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوا)).
?پۆشتەن لە هەمان كاتدا رووتن: واتا جلیان لەبەرە بەلام هەموو جەستەیان بەتەواوی دانەپۆشتووە ، وە یان جلیان لەبەرە بەڵام جلەكە تەنكە یان كورتە یان تەسكە.
?قژیان بەرز دەكەنەوە وەك پشتی حوشتر: واتا قژیان كۆ دەكەنەوە و لە ناوەڕاستی سەریان دەیبەستن والله أعلم.
? یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلۡكَـٰفِرِینَ أَوۡلِیَاۤءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِینَۚ أَتُرِیدُونَ أَن تَجۡعَلُوا۟ لِلَّهِ عَلَیۡكُمۡ سُلۡطَـٰنࣰا مُّبِینًا ?
?سورة النساء
?واتاکەی بۆخۆتان بڕۆن بەدوای
••
شێری ووڵات مەكوژن، گەرنا سەگی دوژمن ئەتانخوا!
كاتێك مەغۆل ویستی شاری بوخارا لە خۆراسان داگیر بكات، نەیانتوانی داخڵی شار بن، جا جەنگیز خان نامەیەكی نووسی بۆ خەڵكی شار: هەر كەسێك چەكەی دابنێت و بێتە ڕیزمانەوە ئەوە سەلامەتە، هەر كەسێكیش تەسلیم نەبێت لۆمەی كەس نەكات.
لێرەوە موسوڵمانان بوونە دوو كۆمەڵەوە:
كۆمەڵەی یەكەم ڕەفزیان كردەوە تەسلیم بن و ووتیان: گەر بیانتوانیایە شەڕمان لەگەڵ بكەن، داوای گفتوگۆیان نەئەكرد، تەنها دوو ڕێگای چاك بۆ موسوڵمانان هەیە: یان خوای گەورە سەرمان دەخات و دڵی موەحیدان خۆش دەكات یان شەهید دەبین و دوژمنانی پێ تووڕە دەكەین.
كۆمەڵەی دووەم ترسنۆك بوون لە ڕووبەڕوو بوونەوە و ووتیان: دەمانەوێ خوێن نەڕژێت و بەخوا كاكە توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەوانمان نییە، نابینن ژمارە و چەكیان چەن زۆرا؟
كە جەنگیز خان ئەوەی زانی نامەیەكی بۆ ئەوانە نارد كە ڕازی بوون تەسلیم بن: ئێمە یارمەتیتان دەدەین تاوەكو شەڕ لەگەڵ ئەوانە بكەن كە ئێوەیان ڕەفز كردەوە، پاشان ئێمە دێین و ئێوە دەكەینەوە بەكار بەدەستی ووڵاتی خۆتان.
كۆمەڵە ترسنۆكەكە غەڕا بوون بە قسە خۆشەكەی جەنگیز خان و داواكاریەكەیان جێبەجێ كرد، تاوەكو جەنگ بەرپابوو لەناو بوخارا لەنێوان دوو كۆمەڵەكە، كۆمەڵەیەك بەرگریان لە مەبدەئو دین و خاكی خۆیان كرد تاوەكو بەوە گەیشتن كە خۆزگەیان بۆ دەخواست، كۆمەڵەكەی تریش مەبدەئو و دین و ووڵاتی خۆیان فڕۆشت بە تەتار، ئیتر بوون بە بەندەیەك لە بەندەكانی تەتار!
لەكۆتاییدا: ئەوانە سەركەوتن كە تەسلیم بوون و بوونە بەكرێگرتە، بەڵام سەدمەی گەورە ڕوویدا، تەتار هەرچی چەك و ئەسلیحە هەبوو لێیانی وەرگرت و فەرمانی سەربڕینی ئەوانی دا وەكو مەڕ.
ئینجا جەنگیز خان قسە مەشهورەكەی كرد و ووتی: ئەگەر ئەوان باوەڕیان بە خەڵكی خۆیان هەبوایە هەرگیز زوڵمیان لە براكانی خۆیان نەدەكرد لە پێناوی ئێمەدا كە ئێمە دوژمنیان بووین!
ڕامێنە و پەند وەرگرە: شێری ووڵات مەكوژن، گەرنا سەگی دوژمن ئەتانخوا!
••
____________________