✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••
خوێنەرانی کتێبی کوردی
کتێبی کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی لە نووسینی بەڕێز موحسین جەڵدیانی
چاپ و بڵاو بووەوە.
ئەو کتێبە قەبارەی ڕوقعی و ٣٤٢ لاپەڕەیە، نێوەرۆکی کتێبەکە باس لە بەسەرهاتی ٧ ساڵ مێژووی نەتەوەی کورد لە نێوان ساڵانی ١٢٩٣ تا ١٢٩٩ کۆچی هەتاوی لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا دەکات.
نووسەر هەوڵی داوە هەر لە سەرەتای کتێبەکەیدا خوێنەر بەرەوڕووی ئەو پرسیارانە بکاتەوە کە:
" کوردەکان بە چ هۆگەلێکەوە لە شەڕی یەکەمی جیهانییەوە گلان؟ چۆنیان شەڕ کرد و دەسکەوتیان لەو شەڕەدا چ بوو؟"
توێژەر هەوڵ دەدا لە بەشە جۆربەجۆرەکانی کتێبەکەدا بە شوێن دۆزینەوەی وڵامی پرسیارەکانی بێت.
لە ڕاستیدا ئەم کتێبە باس لە دەرئەنجامی ئەو شەڕە دەکا کە بەسەر نەتەوەیەکی وەک نەتەوەی کورد داسەپا و زۆری خایاند بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆیان لەژێر باری ئەو شەڕە نەگریسە و لێکەوتەکانی ڕزگار بکەن و بێنەوە سەر دۆخی ئاسایی ژیانی پێشوویان.
لەبەر ئەوەی کتێبەکە هەم بە گۆشەنیگایەکی دیکەوە باسی لەو بڕگە مێژوویییە کردووە و هەم کۆمەڵێک ڕیوایەتی نوێی لەناو دایە کە تا بەئەمڕۆ لە کتێبە مێژوویییەکاندا باسیان لێوە نەکراوە.
وێنەیەکی مێژوویی کە ڕۆکۆ مۆرابیتۆ لە ٢٦ی تەمموزی ١٩٦٧ گیراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ خەڵاتی بەناوبانگی پولیتزەری بەدەستهێنا. وێنەیەکی درێژخایەن کە بە "ماچی ژیان" ناسرا، ڕەنگدانەوەی فراوانی لە جیهاندا هەبوو.
ڕاندال چامپیۆن کە وایەرمەن بوو، بەهۆی دەست لێدانی وایەری کارەبایی گرژی بەرزەوە، بە بێهۆشی لە نێوان زەوی و ئاسماندا هەڵواسرا. لەم نێوەندەدا تۆمسۆن هاوکارەکەی بە خێرایی گەیشتە دەستی و دەستی کرد بە زیندووکردنەوەی دەم بە دەم. بەردەوام بوو لەم کارە تا هەناسەی ڕاندال گەڕایەوە و زیندوو بووەوە.
ڕەنگە ئەگەر تۆمسۆن کەمێک دواتر لەو ڕۆژەدا بگاتە دەستی هاوکارەکەی، ئەوا نەدەگەڕایەوە ژیان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەم وێنەیە بە "ماچی ژیان" ناسرا.
#چیرۆکێکی واقیعیە بیخوێنەرەوە....
لەدەورانی منداڵیما لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری تاراندا دەژیام ...
لەوسەردەمەدا بەهۆی ئاژاوەیەکەوە کە ڕوی کردبووە ووڵاتەکە قات وقڕی بوو ،ژیانی خەڵکی زۆر خراپ بوو، هەموو خەڵک خەریک بوو لەبرسا دەمردن ،،،
لەوکاتەدا هەندێ کەسی لەخوا نەترس زۆر بێویژدانانە دەیانویست دۆخەکە بقۆزنەوە بەقازانجی خۆیان ،بۆیە شتومەکەکانیان زۆر لەسەر خەڵکی گران کردبوو،،،
بیرم دێت هیچ لەماڵماندا نەبوو بۆ خواردن ،خەریک بوو لەبرسا دەمردین،باوکم کەمێ پارەی پێ بوو ، شەوێکیان دەستی گرتم و ووتی: بابچین بەڵکو بتوانین کەمێ گەنمی پێ بکڕین ، ڕۆشتین بۆلای کەسێکی ناسیاو لەگەڕەکەکەدا کە گەنمی هەبوو ، باوکم داوای هەنێ گەنمی لێ کردو دەستیان بەمامەڵە کرد ،گەنمەکە زۆر کەم بوو، بەڵام باوکم هەر نرخێکی لەسەر دادەنا گەنم فرۆشەکە هەردەیوت بڕۆ سەرتر ،باوکم زیادی دەکردو ئەو هەردەیوت بڕۆ سەرتر،واتە پارەی زیاتر بدە،،،
ئەم دیمەنە منی زۆر ناڕەحەت کرد ،،،
ساڵ هاتو ساڵ چوو ،چەندین ساڵ بەسەر ئەو وەزعە ناخۆشەدا تێپەڕی.
لەخەستەخانەی( فەیروز ئابادی) وەک هاوکار لەگەڵ دکتۆر (مظفری )دا کارم دەکرد،
ڕۆژێکیان دکتۆر مظفری بانگی کردم که پیاوێکی پیرم پیشان بدات نەخۆش بوو لەژوری نەشتەرگەریدا بوو قاچەکانی ئیلتهابی کردبوو، دکتۆر مظفری ووتی :دەبێت قاچەکانی ببڕینەوە، وە دەبێ تۆ ئەوکارە ئەنجام بدەیت، منیش ویستم قاچەکانی لەخوارەوە ببڕمەوە دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر ،ویستم لەخواری ئەژنۆکانیەوە بیبڕمەوە، دکتۆر مظفر ووتی:بڕۆسەرتر،،،
ویستم لەسەرئەژنۆکانی قاچەکانی ببڕمەوە ،دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر لەبنی ڕانیدا هەردوو قاچی ببڕەوە،چونکە قاچەکانی هەتا بن ڕانی ئیلتهابی کردووەو جگە لەبڕینەوە چارەسەرێکی تری نیە، ناچار هەردوو قاچەکانیم لەبنی ڕانیدا بڕیەوە،،،
پاش چەند کاژێرێک پیاوە پیرەکە بەهۆش هاتەوەو قسەم لەگەڵ دەکرد ،هەستم کرد بەم پیاوە پیرە ئاشنام و دەیناسم ،بەڵام هەرچەند بیرم دەکردەوە نەمدەزانی کێیە،،،
لێم پرسی تۆ خەڵکی کوێیت و ئیش وکارت چیە..؟
ووتی: من فڵان کەسم ، چەندین ساڵە لەفڵان گەڕەکم و کاری من فرۆشتنی گەنم و جۆیە، ئینجا بیرم کردەوەو ناسیمەوە ئەوە هەمان ئەو دەڵاڵی گەنم و جۆیەیە کەچەندین ساڵ پێش ئێستا گەنمی پێمان فرۆشت و بەباوکمی ئەوت بڕۆ سەرتر ،بڕۆ سەرتر.
ئیتر تاقەتی بینینیم نەماو لەخەستەخانەکە هاتمە دەرەوەو بەجێم هێشت،،،،
ئەم چیرۆکەی گێڕامەوە چیرۆکێکی واقیعیەو دکتور (مرتضی عبدالوهابی) گێڕاویەتیەوە کە خۆی ئەو مناڵە بچوکە بووە لەگەڵ باوکیدا گەنمەکەیان کڕیوە ...
?پەندو ووتەی جوان ?
https://t.me/xanaxve
دانیشتنی یازدەهەمی کۆرسی ڕەخنەی ئەدەبی، ۱۸ خەرمانانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
?تەوەر: ڕەخنەی ئەدەبی، شێوازەکان و بنەماکان (پاشپێکهاتەخوازی، فۆکۆ)
?دکتۆر ڕهھبهر مهحموودزادە
?ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ٥٤:۲۱ خولەک
?قەبارە: ۲٦.۰۹ مێگابایت
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••