?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
أستودعكمالله الذي لا تضيع ودائعه
﴿تِلۡكَ ٱلدَّارُ ٱلۡـَٔاخِرَةُ نَجۡعَلُهَا لِلَّذِینَ لَا یُرِیدُونَ عُلُوࣰّا فِی ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فَسَادࣰاۚ وَٱلۡعَـٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِینَ﴾ [القصص: ٨٣]
هەمیشە گاڵتەی بە چەند کەسێک ئەکرد کە چەند زانایەکیان تەکفیر و تەبدیع کردبوو دواتر پەشیمان ببوونەوە لەم کارە، کە ئەمە خۆی جێگای دەست خۆشیە کە کەسێک پەشیمان بێتەوە لە هەڵەکەی و دانی پێ بنێت، توشی کیبر نەبێت و مل نەدات بۆ حەق، بەڵام هەمیشە گاڵتەی پێ ئەکردن ئەیووت ئەمانە فلان و فلانیان تەکفیر و تەبدیع کرد دواتریش پەشیمان بوونەوە، لە کاتێکدا پەشیمان بوونەوە لە هەڵە فەزیلەتە نەک عەیبە و سەرشۆڕی، مانای ئەوەیە ئەم کەسە حەق ویستە هەرکات حەقی بۆ دەرکەوت شوێنی ئەکەوێت، نەک بەوە تۆمەتبار بکرێت مادام سەرەتا هەڵەی کردووە دواتر پەشیمان بۆتەوە واتا لەمەودوا ئەم کەسە حوکمی لەسەر هەر کەسێکدا ڕەخنەی لێ بگریت و بڵێی مادام لە ڕابردوو پەشیمان بۆتەوە واتا هەموو حوکمەکانی هەڵەیە لە داهاتوو لەمانەش پەشیمان ئەبێتەوە، بەڵکو مادام لە هەندێکیان پەشیمان بۆتەوە و لە هەندێکیان سوورە واتا شوێنی حەق کەوتووە لە هەندێکیان بۆی دەرکەوتووە کامەی هەڵەیە لێی پەشیمان بۆتەوە، وە زانیویەتی کامەی حەقە لەسەری بەردوام بووە، ئەمە حوکمێکی ڕەها نیە بۆ حاڵی هەموو کەسێک بەڵام زاهیری حاڵی کەسێک ئاوا بێت حەق وایە ئەم گومانەی پێ ببرێت نەک بە پێچەوانەوە، ڕیوایەت کراوە: (هەر کەسێک براکەی عەیبدار بکات بە تاوانێک ئەوا نامرێت تاکو خۆی تاوانەکە ئەنجام نەدات) فەرموودەکە زەعیفە، بەڵام وەکو استئناس باسی ئەکەم کە پەیوەستە بەم بابەتە، بینیمان کەسانێک کە الله ڕیسوای کردوون لەناو دەریای بیدعە و گومڕایی مەلە ئەکەن، گاڵتەیان بە ژمارەیەک کەس ئەکرد کە لە تەکفیر و تەبدیعی چەند زانایەکی سەلەف پەشیمان بوونەتەوە دوای ئەوەی زانیویانە کە هەڵەن، کەچی دوای ئەم هەموو گاڵتەیە خۆی پەشیمان بوویەوە لە تەکفیر و تەبدیعی ژمارەیەک کافر و گومڕا کە کتێبەکانیان پڕن لە کوفر و گومڕایی، ئیمامن لە کوفر و گومڕایی بە درێژایی سەدان ساڵ بە ملیۆنەها کەسیان توشی کوفر کردووە بەهۆی کتێبەکانیان، وەکو: أبو الحسن الأشعري و القاضي عياض و النووي و ابن حجر و أبو حنيفة، جا گەر باسەکە گاڵتە کردن بێت کێ شایستەیە گاڵتەی پێ بکرێت ؟ ئەوەی پەشیمان بۆتەوە لە تەکفیر و تەبدیعی چەند زانایەکی سەلەف، یان ئەوەی پەشیمان بۆتەوە لە تەکفیر و تەبدیعی ئەم ئیمامانەی کوفر و گومڕایی ؟ گەر باسەکەش عیلم و حەق ویستی بێت کێ عیلمی هەیە و لەسەر حەقە ؟
کەس لە بۆت پرسیارم لێ نەکات مەبەستت کێیە، لەوە کەمتر و سووکترە کە لە نامەی تایبەتیش باس بکرێت، حەزیشم نەئەکرد بە پۆستیش ئاماژەی پێ بدەم، بەڵام الله کردی بە پەند بۆمان بۆ سود وەرگرتن لە حاڵی ئەم جۆرە کەسانە پۆستم کرد.
ئاگادار بە ئەوانەی دەوروبەرت کە بە (مامۆستا) بانگت ئەکەن وات لێنەکەن کە هەڵەت کرد پێت عەیب بێت دان بە هەڵەکەت بنێیت و پەشیمانیت ئیعلان بکەیت، وات لێنەکەن گەر شتێکت نەزانی شەرم بکەیت لەوەی پرسیار بکەیت لە کەسێکی تر، وات لێ نەکەن کە شتێکت نەزانی پێت عەیب بێت بڵێی نازانم، کاتێک پرسیارێکت لێ ئەکەن و نایزانیت خەمی ئەوەت بێت خۆت ڕزگار بکەیت و بڵێی نازانم، نازانم ڕزگاربوونتە لەم بارە قورسەی کە ئەیخەنە سەر شانت، خەمی ئەوەت نەبێت پرسیارکەر ڕزگار بگەیت هەر چۆنێک بێت وەڵامێکی بدەیتەوە.
ئاگادار بن پۆستەکە بووەتە دوو بەش
⬆️ بوخارییە لە بابەتی لەفز لەلای ئەم گومڕایانە، بەڵام بە حیساب حیکمەتیان هەیە بۆ ئەوەی خەڵک ڕانەکات لێیان و دەوریان چۆڵ نەبێت باسی ناکەن بە ڕاشکاوی، چەندین زانای تری سەلەف بە بچووکترین شوبهە تەکفیر یان تەبدیع ئەکەن، ووشەی زندیق و جەهمی لای ئەمانە وەک چۆنی و چاکی وایە، وە من لێرەوە ئەڵێم بۆ بابەتی لەفز بێت یان ئیمان بەیەک پیتیش وەڵامیان نادەمەوە، شوێنی ئامۆژگارییەکەی ابن بطة ئەکەوم لە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی مخالفین کە کێ شایستەی ئەوەیە وەڵام بدرێتەوە و کێ شایستە نیە، بەو زنجیرە پۆستەی کردم لەسەر بابەتی لەفز ولله الحمد زۆرینەی خەڵک حاڵی تۆ و ئەمسالەکانی وەک تۆیان بۆ دەرکەوت، بۆیە خۆ خەریک کردن بە وەڵامدانەوەتان دوای ئەمە هیچ شتێک نیە جگە لە دەبەنگی و لادان لە مەنهەجی ئەهلی سوننە و ئامۆژگاری زانایانی سەلەف.
ابن قدامة ئەڵێ:
هیچ فرقەیەک نیە عەقیدەی بشارێتەوە تەنها زندیقەکان و ئەشعەریەکان نەبن.
ئەم ماوەیە عمومیەکانیش وەکو زندیقەکان و ئەشعەریەکانیان لێهاتووە هێندە بە جورئەت نین بۆ بەیان کردنی عەقیدەیان و دەعوە کردن بۆی، پێشتر هەموو تەوحید لەلایان تەکفیری عام بوو هەموو هەوڵ و هیممەتیان بۆ ئەم بیدعە پیسە سەرف ئەکرد، گەر دەعوەی ئێمە بۆ تەوحید بوایە هی ئەوان بۆ ئەوە بوو تەکفیری عام بکەیت، چونکە لەلای ئەوان بە تەکفیری عام داخیلی ئیسلام ئەبوویت نەک بەو تەوحیدەی کە الله رەسولەکەی پێناردووە عليه الصلاة والسلام، بەڵام ئێستا ئەبینی وانین گەر لێیان بگەڕێیت و سەر نەخەیتە سەریان هێندە باسی ناکەن، بۆ بابەتی لەفزیش ئێستا وایان لێهاتووە کە ئەم بیدعە پیسەیان لە کابرای جەزائیری وەرگرت قاتله الله، هەر لەبەر خاتری تەکفیری عامیش شوێنی کەوتن لەمەدا گەر تەکفیری عامی نەکردبوایە حیسابی زندیقێکیان بۆی ئەکرد بەڵام کە زانیان تەکفیری عام ئەکات بوون بە مەڕی ئەو، لەهەر دۆڵێک بیەوێت ئەیان لەوەڕێنێت، کابرای جەزائیریەکەی تریش قاتله الله تا ئەو کاتەی تەکفیری عامی نەئەکرد زندیقێک زیاتر نەبوو، بەڵام کە تەکفیری عامی کرد ئێستا شان بە شانی ئەوی تر لێیان بوونەتە شافعی و ئەحمەد، جا ماوەیەک پێش ئێستا کەناڵێکم بینی لە تیلیگرام بە ناوی نعش العلم (سەیری ئەم ناوە زلە بکەن) وا دیارە فەیسبوکیشی بە هەمان ناوە لە بۆت وێنەی کۆمێنتێکی ئەویان بۆ ناردم، هەر کۆمێنتەکەم بینی زانیم کێیە، عمومیە دەم شڕەکەیە کە زمانی لە زبڵدان پیستر بوو، گەر هەر نایناسن ئەوەیە کە لە ٦ پۆستدا لەسەر بابەتی لەفز ١٠ بەڵگەی هێنا بوو بەڵام ١٤٢ جار قسەی پێم ووتبوو، زۆربەی پۆستەکانی زندیق زندیق زندیق بوو لەگەڵ جنێوی زۆر، گەر هەر نایناسن ئەوە بوو کە وەک باطنیە زندیقەکان کەوتبووە تەئویل کردنێکی فاحشی ڕیوایەتەکانی ئیمام احمد و زانایانی سەلەف لە بابەتی لەفز، گەر هەر نایناسن ئەوە بوو کە پۆزی بە زمانی عەرەبی لێئەدا بەڵام کاتێک ڕیوایەتەکەی ابن هانئ هێنا بۆی کەوتە حاڵێکی ئاوا ڕیسوایی تەئویل و تەحریفەکەی بۆ مانا کردنی ڕیوایەتەکە قێزەونتر بوو لە تەئویلی باطنیە زندیقەکان، داوای موباهەلەشم لێکرد لەسەر مانای ڕیوایەتەکە بەڵام بێدەنگ بوو دوای چەند رۆژێک کەناڵەکەی سوتاند، گەر هەر نایناسن ئەوە بوو ڕیوایەتی فەرموودەیەکی هێنابوو لە کتێبی (الإبانة الكبرى لابن بطة) ئەیووت دەقی ئەم ڕیوایەتە کوفری تێدایە و هەمان عەقیدەی جەهمیەکانی تێدا هاتووە! تەنها بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ابن بطة لەم کتێبەدا کوفر ڕیوایەت ئەکات و لێی بێدەنگ ئەبێت، تاکو هەر کاتێک بە ڕیوایەتەکانی ئەم کتێبە گرتمان لە بابەتی لەفز، ڕێک بڵێ: مەنهەجی ابن بطة لەم کتێبە ئاوایە کوفر ڕیوایەت ئەکات و لێی بێدەنگ ئەبێت! ئەم بەڵگەیەی ئێوەش یەکێکە لە کوفرەکان کە کردووتانە بە بەڵگە، ئەمەش دەرگایەکی گەورەی زەندەقە ئەکاتەوە بۆ خەڵکی، وای لێدێت بەڵگە لە دژی هەر فرقەیەک بهێنینەوە لەم کتێبە، ڕێک ئەڵێن: ئەم بەڵگەیە کوفرە مەنهەجی ابن بطة ئاوایە کوفر ئەهێنێت و لێی بێدەنگ ئەبێت! الله خۆت و شێخە گومڕا و گومڕاکەرەکەت لەناو ببات کە ئاوا بێ ڕێزی و سوکایەتی بەم کتێبە بە نرخەی ئەم زانا گەورەیە ئەکەن و ئەی هێننە ئەم ئاستە، چونکە ئەزانم ئەم قسەیەت ڕێک لەو وەرگرتووە، جا خۆشیەکەی لەوە دابوو ئەو ڕیوایەتەی کە ئەو بە نموونە هێنابوویەوە ئەیووت کوفرە و عەقیدەی جەهمیەکانە، هەمان مانای دەقی فەرموودەکە لە قوڕئاندا هاتووە، سەلەفیش بە هەمان مانای دەقی فەرموودەکە کە ئەو بە کوفری ئەزانی ئایەتەکەیان تەفسیر کردبوو، ابن بطة ئەم فەرموودەیەی بۆ رەتدانەوەی جەهمیەکان هێنا بوو، جەهمیەکان ابن بطة تۆمەتبار ئەکەن بەوەی بە درۆ ئەم فەرموودەی هەڵبەستاوە، کە کاتی خۆی هەموویم پۆست کرد، کەچی ئەویش ئەیووت دەقی فەرموودەکە کوفرە و هەمان عەقیدەی جەهمیەکانە، جا وەرە ئەم جۆرە کەسانە قسە لە دین و بابەتە هەستیار و دەقیقەکانی عەقیدە بکەن کە کوفر و ئیمان لەیەکتر جیا ناکەنەوە! وابزانم ئێستا ناسیتان کێیە، بە الله قەسەم حەزم نەئەکرد پۆستی لەسەر بکەم، ئێستاش کە پۆست ئەکەم لەسەری و ناوی ئەهێنم زۆر نیگەرانم بەڵام ناچارم کاتێک ئەبینم بە ناوێکی تر و بە شێوازێکی ئەگەڕێتەوە دەعوەکەی بە جۆرێکی تر ئەکات تا ووردە ووردە خەڵک لە دەوری کۆ ئەبنەوە ئینجا دواتر کە قەرەباڵغی بینی لە دەوری دەست ئەکات بە بڵاوکردنەوەی بیدعە پیسەکانیان، بۆیە تکایە ئاگادار بن هەر یەکێک ئەم جۆرە کەسانە کە لەلاتانن چ لە تیلیگرام بێت یان فەیسبوک بێت یان هەر بەرنامەیەکی تر هەجریان بکەن و کەسانی تریشیان لێ ئاگادار بکەنەوە، چونکە بە پلە بەندی بیدعەکانیان بڵاو ئەکەنەوە، تاکو ئێستا جورئەتی ئەوە ناکەن بڵێن بوخاری جەهمیە زندیقە، هەزار پێچ و پەنا ئەکەن ئەڵێن تێکەوتووە، هەجر کرا، تەفسیلەکەیان لێ قبوڵ نەکرد، لە هەموو ئەم قسانەش مەبەستیان ئەوەیە کە بوخاری جەهمیە بەڵکو ئەمڕۆ ئیمامی جەهمیەکان ⬇️
ئەو کەسەی کە بڕوای بە دابەزینی الله هەیە بۆ ئاسمانی دونیا لە سێیەکی کۆتایی هەموو شەوێک، بەڵام هیچ شەوێک لەم کاتەدا دوعا ناکات، ئەوا تاوانبار نیە، بەڵام ئەو کەسەی کە هەموو شەوێک تا سێیەکی کۆتایی شەو خەریکی شەونوێژ و دوعا کردنە، فرمێسک لە چاوەکانی ناوەستێت، بەڵام بڕوای بەم سیفەتە نیە و نەفی ئەکات، ئەوا قوڕی کردۆتە سەری خۆی، بە هەمان شێوە ئەو کەسەش کە لەم کاتەدا دوعا ئەکات بەڵام هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەوانە دانیە کە سیفەتەکە نەفی ئەکەن ئەویش قوڕی کردۆتە سەری خۆی، من ساڵێک پێش ئێستا پۆستم کردووە کە لەگەڵ ئیسبات کردنی سیفەتەکانی الله و تەکفیر کردنی مخالفین ئەبێ بەرهەمی بڕوا هەبوون بەم سیفەتانە لە ژیانمان ڕەنگ بداتەوە، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نیە کە کەسانی گومڕا واحاڵیتان بکەن کە دوعا کردن لە سێیەکی کۆتایی شەو باشتر و گرنگترە لەوەی کە جەهمیەکان و بەچکەکانیان تەکفیر بکەیت، بەڵکو گەر کەسێک عەقیدەی دروست بێت لەم بابەتە و توند بێت لەسەر مخالفین ئەوا تا ئەمرێت هیچ شەوێک لەم کاتەدا دوعا نەکات ناتوانین تاوانباری بکەین، سەلەفیش کێشەیان لەگەڵ ئەوانە بووە کە باوەڕیان بەم سیفەتە نیە، کێشەیان لەگەڵ ئەوانە نەبووە کە لەم کاتەدا دوعا ناکەن، وە بێگومان کەمال ئەوەیە هەر سێکیان کۆ بکەیتەوە، بەڵام حیساب و حوکم لەسەر ئەوەی یەکەم و دووەمە نەک سێیەم.
أبو بكر الخصاف (٢٦١ هـ) لە کتێبی (أدب القاضي) لە ابن مسعود رضي الله عنه ڕیوایەتی کردووە کە پرسیاری لێئەکەن دەربارەی بەرتیل لە حوکمدا ؟ لە وەڵامدا ئەڵێ: کوفرە، پاشان ئەم ئایەتە ئەخوێنێتەوە ﴿وَمَن لَّمۡ یَحۡكُم بِمَاۤ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡكَـٰفِرُونَ﴾ [المائدة: ٤٤].
عمر بن عبدالعزیز بن مازة البخاري (٥٣٦ هـ) کە ناسراوە بە (الصدر الشهيد) لە شەرحی ئەم کتێبەدا ئەڵێ:
تەئویلی ئەم ووتەیە بە دوو ڕێگایە:
یەکێکیان: مەبەستی هەڕەشەیە نەک کوفری حەقیقی.
دووەمیان: مەبەستی کوفری حەقیقیە، بەڵام ئەمەی ووتوە دەربارەی ئەو کەسەی کە بەرتیل حەلال ئەکات، کاتێک حەلالی کرد کافر ئەبێت.
(شرح أدب القاضي : ١ /٣٠٢-٣٠٣)
الخصاف و الصدر الشهيد هەردووکیان حەنەفی مەزهەبن، ڕەنگە ئێستا خەواریجەکان (نەفسیەتیان تێک بچێت) بەم ووتەیە بڵێن: ئەمانە حەنەفین مورجیئەن ووتەکەیان قبوڵ نیە!
وەک بڵێی ئەبو حەنیفەی ئیمامیان مورجیئە نەبوو بێت، بۆ مەگەر ئەمانە ئیرجائیان لەکێ بۆ ماوەتەوە ؟ هەر لە ئەبو حەنیفەوە بۆیان نەماوەتەوە ؟ هەرچەندە لەم ووتەیەدا پێکاویەتی و موافقی ئەهلی سوننەیە کە ئەوانیش ووتەکەی ابن مسعود بە کوفری گەورە نازانن ئیلا ئەوکاتە نەبێت کە کەسێک حەلالی بکات.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago