↩🍁شێعر،گۆرانی،دیکلەمە🍁↪

Description
کاناڵێ بۆ شیعر و گۆرانی کوردی بە هاتنتان و بەشداریتان دڵخۆش دەبین🌹
@nishtiman9
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

1 month, 2 weeks ago

**خەم و زووخاوی ئەم عەشقە
لە کام مەیخانە ھەڵڕێژم؟
بەتەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟

شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران

یەکێ یەخسیری گۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوە
منیش زنجیری سەد حەڵقەم
لە دەست و گەردن ئاڵاوە!#جەلال،مەلەکشا

🎋@nishtiman9🎋**

1 month, 2 weeks ago

‏من دڵێکم بە تۆ دا
کە بەس دایکمی تێدا بوو …!
#فەرهاد پیرباڵ

*🎋@nishtiman9🎋***

1 month, 2 weeks ago

ڕەجمم بڪەن، تاوانبارم
سەرم بڪەن بە بنچینەے منارەڪان
وەرن بمڪەن بە حەللاجێ
بۆ سەماے سەر قەنارەتان
تاقە شێعرێڪم ناتوانن دەستەمۆ ڪـــەن
لە گێژەنے هەستے خۆما نوقمەسارم!
ببن بە خوا تووڕتان دەدەم
خواے وەڪــــ ئێوە ناپەرەستم
نابم بە بەرد سەرے خەڵڪم پێ بشکێنن
نابم بەدار بۆ فەلاقە
چقڵی ئێوە قەت ناڕوێ
لە ناو بێستانے سەد تەرزم
بۆ ئێوە قەت لینی نابێ
خامەے ڕەنگینے سەربەرزم
سەختم وێنەے پۆڵا و ئاسن
شەپۆلێڪے شێت و یاخیم
خەوے بەندەر ئەشێوێنم
دیلم دەڪـــن هانێ دەســــــــتم
ئەوەش گەردن هەڵمواسن.

🔹مامۆستا مەلەڪشا

@nishtiman9

4 months ago

?‍♀لقی شکاوی گوڵێکم کرده‌
قه‌ڵه‌م
به‌خوێناوی بولبولێکی کوژراو
نووسيم

نووسيم:
ئاسمان قه‌ڵه‌مڕه‌وی باڵنده‌يه
نووسيم
ئه‌وين ياسای بێخه‌وشی دڵداره
گوڵ و ئاسمان و ئازادی
قانوونی خوای
ئه‌وينداره

?مەلەکشا

@nishtiman9

4 months ago

?‍♀مامۆستا حەسەن زیرەک?
وا من نەخۆشم... ?

@nishtiman9

4 months ago

?‍♀لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟

ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم

لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم

جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم

بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم

بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم

?کاکەی فەللاح

@nishtiman9

4 months, 1 week ago

?‍♀جوانترین پێکەنین
ئەو پێکەنینەیە کە بۆ کەسێك
ئەیکەیت لات نییە
بەڵام بە خەیاڵتا هاتووە . . .

#ژیان

شەوتان پڕ لە ئارامش هاوڕێیان?‍♀?

‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌@nishtiman9
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

4 months, 1 week ago

**چەند وشەیەک دەربارەی دڵی خۆم"

ئەم دڵەی من
وەک واگۆنی قیتارێکە_
هەزار و یەک وێستگەی هەیە.
لە هەر یەکێک لەو وێستگانە ڕابوەستێ،
ڕێبوارێک بەجێی دەهێڵێ،
ڕێبوارێک خۆی تێدەپەستێ.

بەڵام وەتی ئەم دڵەی من بۆتە واگۆن
ڕێبوارێکی پەستی تیایە،
دانابەزێ،
دانابەزێ
له سووچێکی ئەم دنیایە.

ئەو ڕێبوارە بەدوای ناوی خۆیدا وێڵە...
ئەو ڕێبوارە بەدوای چاوی خۆیدا وێڵە
ئەو ڕێبوارە برینمە.
ئەو ڕێبواره زەردەخەنە و گرینمە.
ئەو ڕێبوارە کوردستانە،
لانەی یەکەم ئەڤینمە.

عەبدوڵڵا پەشێو**

*?@nishtiman9?***

4 months, 1 week ago

**شاریش هەناسەی نەماوە نەخنکابێ لە بێتاقەتییا

ئەی شەو!
شێعرێکت پێیە و نایدرکێنی...?**#پێشەوا_په‌رته‌و

*?@nishtiman9?***

4 months, 2 weeks ago

?‍♀چیتر لە کەس ناپارێمەوە، ئەگەر تۆ ئەمرۆ جێم بهێلی منیش بەیانی لەبیرت ئەکەم، ئەمە ژیانە !

#ژیان

شەوتان پڕ لە ئارامش هاوڕێیان?‍♀?

@nishtiman9

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago