Last updated 1 year, 2 months ago
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated 1 year, 3 months ago
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 weeks, 5 days ago
کلُّ مَنْ عَلیها فَان وَ یبقَی وَجْهُ رَبَّک ذوالجلالِ والاکرامِ
شاعیران، نووسەران، هۆگرانی زمان و کولتووری کوردی و هاوڕێیانی سەنگەری وێژە و هونەر!
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، پێتان ڕادەگەیەنین کە کوڕی بەڕێز مامۆستا «ڕەسووڵ خزری (قەلەندەر) و برازای مامۆستا «ڕەحیم خزری» (خۆشناو)، بە ناوی «ناسر خزری» (کارۆ ئاسنگەر) کە ساڵانێکە بە کۆچەری چۆتە ئورووپا، لە کاتی گەشت و سەیرانی دەریا، بە هۆی وەرگەڕانی بەلەم، لە ئاوی دەریادا خنکاوە.
دوای دوو ڕۆژ گەڕان و پشکنین، لە لایەن پۆلیسی ئەو وەڵاتە، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ڕادەستی پزیشکی داد کراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٥ی ڕەزبەری ۱٤۰۳ی هەتاوی، هەواڵی کۆچی دواییی «کارۆ» بە مامۆستا قەلەندەر و خزمانی گەیشتووە.
بەو هۆیە کە ئێستا مامۆستا قەلەندەر و بنەماڵەکەی لە دۆخێکی ناجێگیر و قەیرانی ڕۆحی و ڕەوانیدان، هەتا ڕاگەیاندنی کات و شوێنی پرسە، پێویستە لە پەیوەندیی تەلەفۆنی و ڕاستەوخۆ لەگەڵ مامۆستا قەلەندەر و خزمانی خۆ ببوێرین.
بۆ گەیاندنی پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی ئێوەی بەڕێز، کۆڕێکی تێلێگرامیی پرسەمان کردۆتەوە و پەیامەکانتان بە دەنگ و نووسراوە، بنێرنە ئەو کۆڕە.
تکایە!
لە دانانی پەیامی پرسە و هاودەردی لە کۆڕەکاندا خۆ ببوێرن، چونکە مامۆستا قەلەندەر بە هۆی سەرقاڵی و ناجێگیریی باری ڕۆحی، پەیامەکانتان نابینێت.
بەڵام دوای تەواوبوونی سەرەخۆشی و ئاساییبوونەوەی دۆخی ڕۆحی، دەرفەت و بواری خوێندنەوە و وەڵامدانەوەی پەیامەکانی کەسایەتی و ئەنجومەنەکان دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوی پرسەدا
شوێن و کاتی پرسە و ژمارەی پەیوەندی مامۆستایان «قەلەندەر» و «خۆشناو» بڵاو دەکەینەوە.
خودا لێی خۆش بێت و ڕۆحی شاد.
خودا خۆڕاگری و سەبووری بە مامۆستا قەلەندەر و بنەماڵە و خزمانی بدات.
بەستەری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی:
https://t.me/+wSaqRUvsNAJhZTRk
مامۆستا «قەلەندەر»
09145101740
مامۆستا «خۆشناو»
09148164570
⚫️ دەستەی بەڕێوەبەری و ئەندامانی کۆڕی زایەڵە
و
دەستەی بەڕێوەبەری و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم - سەردەشت
۱۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی
? خولی پاییزەی فێرکاریی سەرەتاییی ڕێنووسی کوردی ?
⚜ بە وانەبێژیی مامۆستا ناسر (ڕاوێژ) خزرپوور
? بەڕێوەبەر: ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم
? شوێن: سەردەشت - فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیڕشاد - ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم
✅ ناونووسی: @mohammad_aliz_1
دوایین مۆڵەت بۆ ناونووسی، ۲۰ی ڕەزبەرە.
*✍ ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم*@anjumaniadabiasardam
Last updated 1 year, 2 months ago
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated 1 year, 3 months ago
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 weeks, 5 days ago