⏺️ لینکدونی اصلی ⏺️
✡️ با بزرگترین لینکدونی تلگرام در کانال و گروه مورد علاقـه خود عضو شوید ✡️
☜جهت تبلیغات
✅تبلیغ هزینه ای ارزان :
@linkdoniV
?قویترین ربات ضد لینک رایگان بدون تبلیغ? :
? @SlarkBotss
...
Last updated 1 year, 5 months ago
🔻 سفارش تبلیــغات :
👉 t.me/Tab_Com
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
تمامى مطالب معتبر هستند و اگر مطلبى صحتش زير سوال برود اطلاع رسانى خواهد شد
Last updated 2 months ago
چۆن سەرکەوتوبم لە لەبەرکردنی قورئان ؟
دەبێت بزانیت کە سەرکەوتن پێویستی بە هەوڵدان و ئارام گرتن و خۆ هیلاک کردنی زۆرە ، چونکە ئەو قورئانەی بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ بە ٢٣ سال دابەزییە بە گشتی ناکرێ لە چەند ڕۆژ و هەفتەیەکدا لەبەر بکرێ
📌 بۆیە پێویستت بە ئارامگرتنە لە لەبەرکردن و دووبارە کردنەوە و جێگیرکردنی ئەوەی لەبەرت کردووە و پەلە نەکردن چونکە لە سروشتی مرۆڤەوەیە پەلە دەکات { وكان الإنسان عجولا } [ الإسراء : ١١ ]
بە هەمان شێوە ئارامگرتن لەسەر بەردەوام بوون لە لەبەرکردنی نوێ و تەواوکردنی بە جوانی ، تەسلیم نەبوون بەو ناڕەحەتییانەی دێتە رێت چونکە بێگومان نارەحەتی لە ڕێگایە بۆ ئەوەی ئەو کەسەی بە راستی دەیەوێ قورئان لەبەربکات جیابکرێتەوە لەوەی تەنها حەزی هەیە و هەوڵ نادات .
سا پەرورەدگار قورئان بکەی بە بەهاری دڵمان
"لە تایبەتمەندی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز"
تەنانەت چێژ لە ساتە زەحمەتەکانیشی دەبینی.
بەتایبەت کاتێک نزیک دەبیتەوە
لە کوتاییەکەی زۆر بە دڵخوشیەوە
بیرلە زەحمەتیەکانی رێگاکەت دەکەیەوە و چێژی لێ دەبینی. کە ئەمە بۆ هەموو نارحەتیەکانی ژیان پێچەوانەیە، هەرگیز مرۆڤێک نابینیت چێژ لە ساتە زەحمەتیەکانی خۆی ببینێت لە ڕابردوودا. بەڵام وەکو هەموو تایبەتمەندیەکانی تر
لە کەلامی پەروەردگار ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی
ئەم کەلامە پیرۆزە.
ئامۆژگاری دکتۆر ئەیمەن سوید بۆ ئەو کەسانەی قورئان دەخوێنن ؛ دەڵێ:-. بەخوا شەرم لە خودا دەکەم کە بۆتانیبینێرم . ئەو خوایە حاڵ وبارودۆخی من باشتر دەزانێت... بەڵام بۆ ئەوەی لە قیامەتدا ببێتە شەفاعەتکارمان
خودای گەورە فەرموویەتی: (يؤفك عنه من أفك )واتە:
واتە هەرکەسێک كه لە قورئان دوور کەوتبێتەوە، وەک سزای گوناهەکانی و دوورکەوتنەوە لە خودا لێی دوور دەخرێتەوە.
براکانم خوشکەکانم...:
هەرکەسێک دەستی بە لەبەرکردنی قورئان نەکردبێت، با دەست پێ بکات!
هەرکەسێک کەمتەرخەم بوو لە پێداچوونەوە، با ڕاستی بکاتەوە!
هەرکەسێک ویردێکی ڕۆژانەی لە قورئان نییە، با وویردی هەبێت و سوربێت لە سەری و ئاگاداری بێت! سەبروئارامی لەسەر بگرێت و سەبر بەخۆی بدات و تێکۆشان بکا... چونکەلەبەرکردنی قورئان و ڕێکخستنی و خوێندنەوەی لە شەو و ڕۆژدا چێژێک دەڕەخسێنێت کە ماندوێتی خەباتت لەبیر دەبات.
لە سەرقاڵی خۆت دەرباز بکە وە چەند خولەکێک لە کاتەکانت بگرەوە . لە خەو هەڵسە... ڕەنگە تۆش بچیتە ڕیزی ئەوانەی کە پلەبەرزن لای خوا وە بەهرەمەند بە لە چێژی نوێژخوێنان وەربگرە سوجدە ببە و نزیک ببنەوە. بۆ خۆت ویردێکی بەردەوام دابنێ لە قورئانی پیرۆز ..
هەرچییەک بێت جێی مەهێڵە.
وە هەموو ڕۆژێک.. تەسبیحات بکە.. وە داوای لێبوردن بکە.. وە لا اله الا الله بڵێوە.. وە سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر بدە.. صلى الله عليه وآله وصحبه وسلم.. دوعا بکە بۆ خۆت... وە بۆ دایک و باوکت.. بۆ ئەوانەی خۆشت دەوێن و ئەوانەی خۆشت ناوێت هۆکارێک بە بۆ بیرهێنانەوەی زۆر کەس!
یەکێک لە نیعمەتەکانی قورئان ئەوەیە کە خودا بەرەکەت بە عەقڵی خوێنەر و ئەزبەرکارەکەی دەبەخشێت.
لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبدولمەلیک بن عومەر: دەوترا
(زیرەکترین کەسەکان ئەوانەن کە قورئان دەخوێنن).
وە لە گێڕانەوەیەکدا: (ئەو کەسانەی کە قورئانخوێنن پاکترین عەقڵیان هەیە )
ئەلقورتوبی دەڵێت؛ هەرکەسێک قورئان بخوێنێت چێژ لە عەقڵی وەردەگرێت و ناخەڵەفێت ، تەنانەت ئەگەر بگاتە سەدساڵ!
توێژینەوە زانستییەکان سەلماندوویانە کە لەبەرکردن و خوێندنەوەی قورئان یادەوەری بەهێز دەکات!
ئیمام ئیبراهیم المقدیسی ئامۆژگاری خوێندکارەکەی عەباس بن عبدالدایمی کرد، ڕەحمەتی خوایان لێ بێت: (زۆرتر قورئان بخوێنەوە و کەمتەرخەمی مەکە، چونکە ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێیت بەپێی ئەو بڕە کە دەیخوێنیتەوە بۆت ئاسان دەبێت).
ئەبو الزەنناد دەڵێت؛ (لەبەرە بەیانی سەحەر دەچوومە دەرەوە بۆ مزگەوتی پێغەمبەری خودا سەلامی خوای گەورە لەسەر بێ، وە بەلای هیچ ماڵێکدا تێنەدەپەڕێم کە خوێنەرێکی قورئانی تێدا نەبێت).
شێخ الاسلام وتی؛ (هیچ شتێکم نەبینیوە کە خۆراکی عەقڵ و ڕۆح بدات و جەستە بپارێزێت و گەرەنتی بەختەوەری بکات زیاتر لە ڕەچاوکردنی بەردەوامی کتێبی خودای گەورە!).
خۆت بە قورئانەوە ببەستە و نیعمەتت دەست دەکەوێت خودای گەورە لە وەحییە یەکلاکەرەوەکەدا فەرموویەتی:( كتاب أنزلناه اليك مبارك)«کتێبێکی پیرۆز کە بۆتانمان دابەزاندووە». هەندێک لە شرۆڤەکاران دەڵێن؛ (خۆمان بە قورئان سەرقاڵ کرد و لە دونیادا غەرقی نیعمەت و شتی باش بووین).
ئای خوایە داوات لێدەکەین دڵمان پابەند بکەیت بە لەبەرکردنی کتێبەکەت. وە بە ئێمە ببەخشە کە ئێمە بیخوێنینەوە و بیری لێ بکەینەوە بەو شێوەیەی کە تۆ دڵت خۆش بکات لەگەڵ ئێمە.... ئێمەش دەیکەین
خەمی ڕزق مەخۆ، خودا سەرچاوەی نیعمەتە لە ڕۆژگارەکەتدا ئەگەر لە دڵەوە نیەتی خودات هەبێت.
بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوانەی خۆشت دەوێن، خوای گەورە لێت خۆش بێت
لەبەرڪەری قورئان
دانانیشێت ڪاتی بەفیڕۆ بدات
بەڵڪو لەخوای دەوێ ڪاتەڪی بەتاڵی هەبێ و مڕاجەعەی تێدابڪات.!
تەمەنی نزیڪەی شەست ساڵ بوو
پێش نیو کاتژمێر لێم پرسی چەندت قورئان لەبەرە؟
وتی لەبەقەرە تاوەکو هود زیاتر لە ۱۰ جزء .!
وە وتیشی بەردەوامم تا هەموی لەبەر دەڪەم پشت بەخوا ! گەنجیش دەڵێت مێشکم وەرناگری؟!!
ئەی گەنج تو بۆ مێشکت وەرناگری ⁉️
چۆن ڕووت دێت لە ڕۆژى دوایی دا لە خزمەتى خوادا سەر بەرز بڪەیتەوە، لە ڪاتێڪدا لە هەموو قورئان تەنها سورەتى فاتیحەت لەبەر ڪردووە⁉️
کەی قەرارە دەست پی بکەی ؟!
خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ وَعَلَىٰٓ أَبْصَٰرِهِمْ غِشَٰوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (البقرة: ٧)
خودا مۆریداوە بهسهر دڵ و بیستنیان و پەردە بهسهر چاویانهوهیه سزایهكی مەزنیان بۆ ههیه.
1_ واز لە لەبەرکردنی قورئان دەهێنیت،
2_ واز لە خوێندنەوەی دەهێنیت،
3_ واز لە گوێگرتنی دەهێنیت،
4_ هەتا ئەوەی لەبەریشتبوو لەیادت دەچێت،
5_ مۆر لە دڵت دەدرێـت و نابیتەوە هاوڕێی قورئان.
- ئەو دەمەی بە کاتژمێر زیاتر موبایلەکەت بەدەستەوەیە کەسێکی تر قورئانێکی بەدەستەوەیە و لاپەڕەیەک بۆ دوو لاپەڕە قورئان لەبەر دەکات.
- بەردەوامە لە لەبەرکردن ئاواتی ئەوەیە بگات بەو ڕۆژەی هەموو قورئانی لەبەرکردوە بۆ ئەوەی چاوەکانی دایک و باوکی ببینێت کە فرمێسک خۆشی جوانتری کردووە.
- هەسـتە و دەست پێ بکە بەڕاستم بزانـە دەتوانیت ئەو خەونە بەدەست بهێنیت.
?گەورەیی سورەتی الکهف?
?" من قَرَأَ سُورَة الْكَهْف فِي يَوْم الْجُمُعَة أَضَاء لَهُ النُّور مَا بَيْنَ الْجُمْعَتَيْنِ " ?
?واتە: هەركەسێك لەڕۆژى (هەینى)دا سورەتى (الْكَهْف)ى خوێند، ئەوا ئەوەندە ڕۆشنایی بۆ دائەگیرسێت بەئەندازەى نێوان هەردوو هەینیەكە.?
روژی هەینی سورة الكهف لە بیرمەكەن
و با زمانتان بەردەوام لەسەر لێدانی سەڵاوات ??
?اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ آلِ مُحَمَّدٍ?
هەرگیز کۆۆچ نەکە لە خوێندنەوەی #قورئانی_پیرۆز
ئەوە تاکە شیفایە کە تۆ پێویستت پێیە
تَقَبَّلَ اللهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ.
جەژنی هەموو موسڵمانێك پیرۆزبێت
و تاعەت و عیبادەتان قبوڵ بێت.
⏺️ لینکدونی اصلی ⏺️
✡️ با بزرگترین لینکدونی تلگرام در کانال و گروه مورد علاقـه خود عضو شوید ✡️
☜جهت تبلیغات
✅تبلیغ هزینه ای ارزان :
@linkdoniV
?قویترین ربات ضد لینک رایگان بدون تبلیغ? :
? @SlarkBotss
...
Last updated 1 year, 5 months ago
🔻 سفارش تبلیــغات :
👉 t.me/Tab_Com
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
تمامى مطالب معتبر هستند و اگر مطلبى صحتش زير سوال برود اطلاع رسانى خواهد شد
Last updated 2 months ago