گەنجینەی دەستنووس

Description
ئەم کەناڵە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هەوڵەکانی (طارق یارئەحمەدی) بۆ ناساندنی گەنجینەی دەستنووسی زانایانی کورد بە گشتی و زانایانی جوانڕۆیی بە تایبەتی دامەزراوە.
بۆ پەیوەندی (@tareghyarahmadi)
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 week, 4 days ago
**"غایة الإمكان في درایة المكان" بەرهەمی …

"غایة الإمكان في درایة المكان" بەرهەمی تاجوددینی شنۆییە کە زانایەکی کۆنی کوردی سەدەی شەشەم و حەوتەمی کۆچییە

تاجوددین مەحموود کوڕی خودادادی شنۆیی، سۆفی و خواناسێکی کوردی خەڵکی شنۆ بووه کە لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەم و نیوەی یەکەمی سەدەی حەوتەمی کۆچیی مانگی ژیاوە. لە زێدی خۆی کۆچ دەکات و ڕوو دەکاتە "هەرات"ی ئەفغانستان و لەوێ دەست دەکات بە فێرکردنی زانستی خواناسی و عیرفان و سۆفیگەریی؛ دواتر بانگەشەی ئەو فێرکاریانەی کردووە. بەناوبانگترین بەرهەمی ئەم زانایە، نامیلکەیەکە لە ژێر ناوی "غایة الإمكان في درایة المكان"
وێنەی خوارەوە لاپەڕەی یەکەمی دەستنووسێکی ئەم نامیلکەیەیە کە لە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی تاران به ژماره 3299 هەڵگیراوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەندە، ئەم بەرهەمە لانیکەم 84 دەستنووسی هەیە کە دابەشکراوەتە سەر کتێبخانەکانی 6 وڵاتدا بەم شێوەی خوارەوە:
ئێران= 44 دەستنووس
هند= 16 دەستنووس
تورکیا= 12 دەستنووس
پاکستان= 7 دەستنووس
میسر= 3 دەستنووس
بەریتانیا= 2 دەستنووس

2 weeks, 5 days ago
3 weeks ago
2 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/4d0ac547c703d63c6b2bb766ce31bfdaAgACAgQAAxkBCMcK92eBhVNMqPqnHlu2V1MTengR4JfnAAJGxjEbF-0JUDhSJKPJM70pAQADAgADeQADNgQ.jpg) [‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/4d0ac547c703d63c6b2bb766ce31bfdaAgACAgQAAxkBCMcK92eBhVNMqPqnHlu2V1MTengR4JfnAAJGxjEbF-0JUDhSJKPJM70pAQADAgADeQADNgQ.jpg) **باسی شەری نێوان سڵێمان …

باسی شەری نێوان سڵێمان پاشای بابان و محەممەدپاشا لە پەراوێزی دەستنووێکدا

لە پەراوێزی دەستنووسێکی کتێبی "قواعد الٳعراب" کە بە ژمارەی 15484/3 لە کتێبخانەی مەجڵس لە تاران هەڵگیراوە چەن زانیارییەکی مێژوویی سەبارەت بە میرنشینی بابان تۆمار کراوە.
لە پەراوێزی لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسی ناوبراودا باسی شەڕی سڵێمان پاشا و محەمەدپاشا بەم شێوەیە هاتووە کە گوایە لە کاتی کۆتایی هاتنی نووسینەوەی ئەو دەستنووسە؛ سڵێمان پاشا لە گوندی بادانە ویستوویەتی لەگەڵ محەممەدپاشا شەڕ بکات. محەممەدپاشا زانیویەتی کە توانای بەرنگاربوونەوەی ئەوی نیە؛ هەربۆیە لەگەڵ ئەو عەجەمانەی کە هێنابووی هەڵدێن... سڵێمان پاشاش چەن کەس دەنێرێ بۆ ئەوەی بیانگرن و تا کاتی نووسینی ئەو نوسراوە دیار نەبووە کە ئەنجامەکەی بە چی بووە.

این کتاب در آن وقت تمام شد که اعدل الولاة سلیمان پاشا عنقریب و در دورادور (چولان)؟ قریه بادانه با محمدپاشا اراده جنگ و محاربه داشت. آخر الأمر محمدپاشا توانای مقاومه آن عالی دستگاه نداشت و با عجم هایی که آورده بود گریخت. عجم ها رو به طرف ولایت نمودند و نماندند، خضرآقای؟ نوکر پاشای عالی، متعاقب ایشان شد و خودش با قشون خود رو به قصبه ذهاب نمود و نواب عالی، محمدخان و عثمان بگ و الیاس در عقب او فرستاده که او را بگیرند. جواب مشخص نشده بود.

ئەم دەستنووسە ساڵی 1175 لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی تاهر خزر کوڕی محەممەدجان لە قەڵاچولان نووسراوەتەوە چونکە بەم شێوەیە کۆتایی بە نووسینەوەی هێناوە:
تمت الکتابة من کتاب قواعد الإعراب بعون الملک المعبود الوهاب في بلدة قلعەچولان في مدرسة استاذي الأعظم دام یمنه مولانا؟ غزایی في أیام حکومة أعدل الولاة سلیمان پادشان ابن خالد پاشا في سنة ۱۱۷٥ في شهر ذي القعده في یوم العشرین منه. نمقه طاهر خضر ابن محمدجان

لە کۆتایی دەستنووسێکی تردا کە ئێستا بە ژمارەی  ۱۳/۱۳ت/۲۳۱۵ لە کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی پارێزراوە و لە لایەن عەللامەی بێتووشی نووسراوەتەوە، دەردەکەوێ کە پاش سێ ساڵ لەم ڕووداوە سڵێمان پاشا لە قەڵاچۆلان دەکوژرێ. لەو دەستنووسەدا نووسراوە " (تاریخ فوت سلیمان پاشا ابن خالد پاشا لیلة الجمعة فی أول ذی الحجة سنة /۱۱۷۸ ه قتل فی بیته داخل الحرم دخل علیه لیلة رجل (كوﻱ) اسمه فقي ابراهیم فضربه خنجراً وهو نائم علی فراشه فمات من تلك الضربة بأیام قلائل رحمه الله)
واتە: بەرواری کۆچی دوایی سڵێمان پاشا کوڕی خالید پاشا لە شەوی هەینی یەکەمی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1178، لە ناوی ماڵەکەی خۆیدا، کابرایەکی خەڵکی کۆیە بە ناوی فەقێ ئیبراهیم دەچواتە ماڵەکەی و لە کاتێکدا کە ـ سڵێمان پاشا ـ لە خەو بووە خنجەرێکی لێ دەدا، کە بە هۆی ئەم برینەوە پاش چەن ڕۆژێک کۆچی دوایی دەکات.

2 months, 2 weeks ago
**بەڵگەنامەی مامەڵەیەکی نێوان دوو ئافرەتی کورددا**

بەڵگەنامەی مامەڵەیەکی نێوان دوو ئافرەتی کورددا

ئەم بەڵگەنامەیە کە بە فارسی نووسراوە، تێیدا لە زمانی خاتوونێک بە ناوی "خانم گەورە"وە ڕاگەیدندراوە کە لە بەرامبەر پاراستنی یەک دانگ لە پشکی گوندی مارج؛ بڕی 20 تمەنی لەلایەن ماهتەلعەت خانمەوە، پێ دراوە. ساڵی نووسرانی ئەم بەڵگەنامەیە 1332ی کۆچیی مانگیە.

تێبینی1: ڕەنگە مەبەست لە گوندی مارج، گوندی مارنج بێت کە سەر بە ناوچەی مووژژی لای کامێرانە. تکایە ئەگەر هەڵەیە ئاگادارم بکەنەوە.

تێبینی 2: مۆری ئەو خاتوونە هەمان ناوی "خانم گورە" واتە "خانم گەورە"ی لێ نووسراوە.

2 months, 2 weeks ago
گەنجینەی دەستنووس
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago