Last updated 1 month, 2 weeks ago
حسن بصري (رحمه الله) دهفهرمووێت:
هیچ شتێك نیه بۆ بهندهی الله بهوێنهی خهمێكی درێژ..
الهم والحزن
لابن ابي الدنیا..
خۆشویستنی پێغەمبەر ﷺ بەوە نیە ساڵی جارێ یادی بکەیتەوە ، بەڵکو خۆشویستنی ڕاستەقینە بەوە دەبێ کە :
١- سوننەتەکانى زیندو بکەیتەوە ، فەرمانەکانى جێبەجێ بکەى ، خۆت بەدوور بگری لەو شتانەى قەدەغەى کردووە.
٢- خۆت شارەزابکەی لە ژیاننامەى ، هەڵسوکەوتی ، عیبادەت و پەرستشەکانى ، ئەخلاق و ڕەوشتى .
٣- خۆشویستنی ڕاستەقینە بۆ پێغەمبەر ﷺ ئەوەیە کە كارو كەسابەتی حەڵاڵ بكەی و خۆت بەدور بگری لە غەش و فیڵ و ڕیبا .
٤- جلوبەرگی خێزانەكەت ، كچەكەت ، خوشكەكەت شەرعی بن و بەو شێوەیە بن كە ئەو فەرمانی پێ كردوە.
٥- منداڵەكانت لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ پەروەردە بكەی .
٦- گرنگی بدەی بە نوێژەكانت لە مزگەوت و نوێژە سونەتەكان شەونوێژ چێشتەنگا .
٧- گرنگی بدەی بە ڕۆژوی سوننەت وەك دووشەمان و پێنج شەمان .
٨- بەردەوام بیت لەسەر زیكرەكانی بەیانیان و ئێواران .
٩- ڕۆژانە قورئان بخوێنی نەك ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان.
١٠- یارمەتی فەقیر و هەژار و داماو بدەیت .
١١- بەردەوام سەڵاواتی لەسەر بدەی.
١٢- غەیبەتی موسڵمانان نەكەیت و ئاگات لە زمانت بێ .
١٣- سیلەی ڕەحم بەجێ بگەیەنی ، باش بیت لەگەڵ دایك و باوكت ، لەگەڵ دراوسێ و خزم و کەسوکارت.
١٤- سەروسیما و جلوبەرگت بەو شێوەیە بێ کە شەرع فەرمانی پێ کردوە .
ئەمە مانای خۆشەویستی ڕاستەقینەیە بۆ پێغەمبەرى خوا ﷺ ، نەك ساڵی جارێك یادی بكەیتەوە و هەندێ شرینی دابەش بکەی بەڵام هیچ ئاگات لە سوننەت و ڕێبازەکەى نەبێت .
((اللَّهُمَّ أَعِنِّـي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)) .
خوایە یارمەتیم بدە لەسەر زیكركردن و شوكركردن و چاكێتی پەرستنت .???
پێغەمبەر خوا (ﷺ) فەرموویەتی:
(لَا يَدْخُلُ الجنةَ قتَّاتٌ)
ئەو کەسەی قسە دەهێنێت و دەبات
-دووزمانی دەکات ناچێتە بەهەشت .
«رواە مسلم ١٠٥»
Last updated 1 month, 2 weeks ago