ကြော်ငြာထည့်သွင်းလိုပါက 👇
@sithuaung2006
فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م
عَنْ أَبِيْ عَبْدِ اللهِ النُّعْمَانِ بْنِ بِشِيْر رضي الله عنهما قَالَ: سَمِعْتُ رَسُوْلَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَقُوْلُ: (إِنَّ الحَلالَ بَيِّنٌ وَإِنَّ الحَرَامَ بَيِّنٌ وَبَيْنَهُمَا أُمُوْرٌ مُشْتَبِهَات لاَ يَعْلَمُهُنَّ كَثِيْرٌ مِنَ النَّاس، ِ فَمَنِ اتَّقَى الشُّبُهَاتِ فَقَدِ اسْتَبْرأَ لِدِيْنِهِ وعِرْضِه، وَمَنْ وَقَعَ فِي الشُّبُهَاتِ وَقَعَ فِي الحَرَامِ كَالرَّاعِي يَرْعَى حَوْلَ الحِمَى يُوشِكُ أَنْ يَقَعَ فِيْهِ. أَلا وَإِنَّ لِكُلِّ مَلِكٍ حِمَىً. أَلا وَإِنَّ حِمَى اللهِ مَحَارِمُهُ، أَلا وإِنَّ فِي الجَسَدِ مُضْغَةً إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الجَسَدُ كُلُّهُ وإذَا فَسَدَت فَسَدَ الجَسَدُ كُلُّهُ أَلا وَهيَ القَلْبُ) (1) أخرجه البخاري كتاب: الإيمان، باب: فضل من استبرأ لدينه، (52) ، ومسلم - كتاب: المساقاة، باب: أخذ الحلال وترك الشبهات، (1599) ، (107) .
واتە: ده‌گێرنه‌وه له‌نعمانی كوری به‌شیر ره‌زای خو‌دای لێ بێت گوێم له‌پێغه‌به‌ری(دروودی خو‌دای لێبێت) بوه ده‌یفه‌رموو بێگومان حه‌ڵاڵ ئاشكرایه‌و بێگومان حه‌رامیش ئاشكرایه وه‌له‌نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌رامدا چه‌ند شتێكی وه‌یه‌كچویی هه‌یه وه‌ك حه‌رام وه‌هایه وه‌وه‌ك حه‌ڵاڵ وه‌هایه وه‌ئه‌م شتانه زۆر كه‌س نایزانن جاهه‌ركه‌سێك خۆی بپارێزێت له‌شتی شوبهه‌دارو گومان لێ كرا‌و ئه‌وه ئاینی و ئابرووی پاراستوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ناو شتی شبهه‌دارو گومان لێ كرا‌و ئه‌و ده‌كه‌وێته ناو حه‌رامه‌وه وه‌ك شوانێك وه‌هایه كه‌ئاژه‌ڵه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری پاوانێك واتا له‌وه‌رگه‌یه‌كی قه‌ده غه‌كراو بله‌وه‌رێنێت نزیك بێ بكه‌وێته پاوانه‌كه هه‌موو پاشای شتێكی پاوان كراوی هه‌یه وه‌سنوری بۆداناوه ئاگه‌داربن پاوان كراوی خودا ئه‌و شتانه‌یه كه حه‌رامی كردون ئاگه‌داربن له‌ناو جه‌سته پارچه گۆشتێك هه‌یه ئه‌گه‌رئه‌م پارچه گۆشته باش بوو جه‌سته هه مووی باش ده‌بێت وه‌ئه‌گه‌ر خراپ بوو ئه‌وا جسته هه‌موو جه‌سته‌كه خراپ ده‌بێت جا بزانن ئه‌م پارچه گۆشته‌ش دڵە
الاربعین النوویة بەکوردی
فه‌رمووده‌ی پینجه‌م
عَنْ أُمِّ المُؤمِنِينَ أُمِّ عَبْدِ اللهِ عَائِشَةَ - رَضِيَ اللهُ عَنْهَا - قَالَتْ: قَالَ رَسُوْلُ اللهِ: (مَنْ أَحْدَثَ فِيْ أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ) (1) رواه البخاري ومسلم، وفي رواية لمسلم (مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ) رواه البخاری (2697)ومسلم (1718)
واتە: گێردراوه‌ته‌وه له‌دایكی ئیماندارانه‌وه دایكی عبدالله ره‌زای خو‌دای لێ بێت كه‌ده‌كاته عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خو‌دای لێبێت) ده‌فه‌رمێت فه‌رموویه‌تی هه‌ریه‌كیك شتێكی داهێنا له‌م ئاینه‌ی ئێمه‌دا كه‌به‌شێك له‌ئاینه‌كه‌وه ده‌گێرێته‌وه به‌سه‌رخاوه‌نه‌كیدا
وه‌له‌گێرانه‌وه‌یه‌كی موسلیمدا پێغه‌مبه‌ری(دروودی خو‌دای لێبێت) خودا ده‌فه‌رمێت هه‌ریه‌كێك كارێك ئه‌نجام بدات فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌و شته ده‌درێته‌وه به‌سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌یدا
الاربعین النوویة بەکوردی
?وانەی سێیەم چەن باسێکی زۆر گرنگ دەکات شێخ
لەوانەیە:
1️⃣باسی ( عبادِلة ) دەکات کە مەبەست پێی چیە؟
2️⃣باسی حوکمی نوێژ نەکەر ئەکات
3️⃣چەند فائیدەیەکی دیکە
وەڵام
مەبەستی چوار کەسە لە صحابی کە ناوی هەمویان عبدالله یە
عبدالله بن عمر
عبدالله بن عباس
عبدالله بن زبیر
عبدالله بن عمرو بن عاص
فه‌رمووده‌ی سێیه‌م
عَنْ أَبِيْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ عَبْدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ بْن الخَطَّابِ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا قَالَ: سَمِعْتُ النبي صلى الله عليه وسلم يَقُوْلُ: (بُنِيَ الإِسْلامُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ الله وَأَنَّ مُحَمَّدَاً رَسُوْلُ اللهِ، وَإِقَامِ الصَّلاةِ، وَإِيْتَاءِ الزَّكَاةِ، وَحَجِّ البِيْتِ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ) رواه البخاری(8) ومسلم (16) والترمذی (2609)
واتە: له‌عبدالله كوری عومه‌ری كوری خه‌تابه‌وه(خو‌دای گه‌وره له خۆی و باوكی رازیبێت) ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رمێت گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری (دروودی خو‌دای لێبێت) ده‌یفه‌رموو ئیسلام دامه‌زراوه له‌سه‌ر پێنج شت یه‌كه‌مینیان بریتیه له‌شایه‌تیدان به‌وه‌ی كه‌هیچ پرستراوێك نیه جگه له‌خودای گه‌وره‌نه‌بیت وه‌محمدیش نێردناوی خودایه وه‌نوێژ كردن وه‌زه‌كات دان وه‌حه‌ج كردن وه‌به‌رۆژوو بوونی مانگی ره‌مه‌زان
الاربعین النوویة بەکوردی
فه‌رمووده‌ی دووه‌م
عَنْ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ تَعَالَى عَنْهُ أَيضاً قَال: بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوْسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيْدُ بَيَاضِ الثِّيَاب شَدِيْدُ سَوَادِ الشَّعْرِ لاَ يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ وَلاَ يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ حَتَّى جَلَسَ إِلَى النبي صلى الله عليه وسلم فَأَسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إِلَى رُكْبَتَيْهِ وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْهِ وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ أَخْبِرْنِي عَنِ الإِسْلاَم، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: (الإِسْلاَمُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدَاً رَسُولُ الله، وَتُقِيْمَ الصَّلاَة، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُوْمَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ البيْتَ إِنِ اِسْتَطَعتَ إِليْهِ سَبِيْلاً قَالَ: صَدَقْتَ.
فَعَجِبْنَا لَهُ يَسْأَلُهُ وَيُصَدِّقُهُ، قَالَ: فَأَخْبِرْنِيْ عَنِ الإِيْمَانِ، قَالَ: أَنْ تُؤْمِنَ بِالله، وَمَلائِكَتِه، وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الآَخِر، وَتُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ قَالَ: صَدَقْتَ، قَالَ: فَأَخْبِرْنِيْ عَنِ الإِحْسَانِ، قَالَ: أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ السَّاعَةِ، قَالَ: مَا الْمَسئُوُلُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ قَالَ: فَأَخْبِرْنِيْ عَنْ أَمَارَاتِها، قَالَ: أَنْ تَلِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرى الْحُفَاةَ العُرَاةَ العَالَةَ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُوْنَ فِي البُنْيَانِ ثُمَّ انْطَلَقَ فَلَبِثَ مَلِيَّاً ثُمَّ قَالَ: يَا عُمَرُ أتَدْرِي مَنِ السَّائِلُ؟ قُلْتُ: اللهُ وَرَسُوله أَعْلَمُ، قَالَ: فَإِنَّهُ جِبْرِيْلُ أَتَاكُمْ يُعَلِّمُكُمْ دِيْنَكُمْ) رواه مسلم: كتاب الإيمانن باب: الإيمان والإسلام والإحسان ووجوب الإيمان بإثبات قدر الله سبحانه وتعالى، حديث (8) ، (1)
واته: له‌عومه‌ری كوری خه‌تاب(خو‌دای گه‌وره لێی رازیبێت)ده‌فه‌رمت ئێمه له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا بووین (دروودی خو‌دای لێبێت) دانشتبووین له‌ناكاو پیاوێكمان لێ به‌ركه‌وت كه‌جل و به‌رگه‌كه‌ی زۆر سپی بوو وه مووی لاشه‌ی زۆر ره‌ش بوونیشانه‌ری سه‌فه‌ركردنی لێ نه‌ده‌بینرا وه‌هیچ كوسێكیش له‌ئێمه نه‌ی ده‌ناسی هه‌تا كه‌یشته لای پێغه‌به‌ر(دروودی خو‌دای لێبێت)دانیشت هه‌ردوو چۆكی خۆی به‌هه‌ردوو چۆكی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خو‌دای لێبێت) نوساند وه‌هه‌ردوو ده‌سته‌كانی خۆی له‌سه‌ر هه‌ردوو رانه‌كانی خۆی دانا وه‌گوتی ئه‌ی محمد(دروودی خو‌دای لێبێت)هه‌واڵم بده‌رێ له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ئیسلام چییه؟
پێغه‌مبه‌ر(دروودی خو‌دای لێبێت) فه‌رمووی: ئیسلام ئه‌وه‌یه كه‌شایه‌تی بده‌یت هیچ په‌رستراوێك به‌راستی نیه ته‌نها خودا نه‌بێت وه‌محمدیش نێردراوی خودایه وه‌نوێژبكه‌یت وه‌زكات بده‌یت وه‌مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بیت وه‌حه‌جی ماڵی خودا بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو.ئه‌و پیاوه‌ی كه‌پرسیاری لێی كرد وتی راست ده‌كه‌یت ئیمامی عومه‌رره‌زای خو‌دای لێ بێت فه‌رمووی سه‌رمان سورما له‌كاتێكدا خۆی پرسیار ده‌كات وه‌خۆیشی ده‌یگوت راست ده‌كه‌یت دیسان پیاوه‌كه پرسیاری لێ‌كرد فرمووی ئه‌ی ئیمان چیه؟ پێغه‌مبه‌ریش (دروودی خو‌دای لێبێت) فه‌رمووی ئیمان ئه‌وه‌یه باوه‌رهێنانه به‌خودای گه‌وره وه‌به‌فریشته‌كانوه‌به‌كتێبه كان وه‌به‌پێغه‌مبه‌ران وه‌به‌رۆژی دوایی وه‌باوه‌رهێنانه به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر وه‌خیری وه‌شه‌ری دیسان پیاوه‌كه وتی راست ده‌كه‌یت پیاوه‌كه فه‌رمووی چاكه‌كردن (احسان)چییه؟پێغه‌مبه‌ر (دروودی خو‌دای لێبێت) فه‌رمووی چاكه‌كردن بریتیه له‌وه‌ی كه‌خودا بپه‌رستییت وه‌ك ئه‌وه‌ی بینی وه‌ئه‌گه‌ر تۆیش ئه‌و نه‌بینی ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بینێت پیاوه‌كه گوتی پێم بڵێ كه‌ی رۆژی دوای دێت پێغه‌مبه‌ر(دروودی خو‌دای لێبێت) فه‌رمووی من زاناتر نیم له‌و باوه‌ری له تۆیه پیاوه‌كه گوتی پێم بڵێ نیشانه‌كانی كاتی هاتنی رۆژی دوایی چییه؟پێغه‌مبه‌ر (دروودی خو‌دای لێبێت) فه‌رمووی كنیزه گه‌وره‌ی خۆی ببی وه‌بینینی پیاوی پێخواس رووت و هه‌ژاری شوانی مه‌رانه شانازی به‌سه‌ر یه‌كتربكه‌ن به‌به‌رزی وه‌جوانی كۆشك به‌ته‌لاره‌كانیانه‌وه ئیمامی عومه‌ر(ره‌زای خو‌دای لێ بێت)ده‌فه‌رمێت له‌پاشان پیاویكه رۆیشت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مامه‌وه له‌پاشان پێغه‌مبه‌ر (دروودی خو‌دای لێبێت) فه‌رمووی ئه‌ی عومه‌ر ده‌زانیت ئه‌وه‌ی پرسیاری كرد كێ بوو گووتم خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كی ده‌زانن پێغه‌مبه‌ر (دروودی خو‌دای لێبێت) فه‌رمووی ئه‌وه (جبریل)بوو هات بۆلای ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌تان فێر بكات.
الاربعین النوویة بەکوردی
کچەکە دەستی بەقسان کرد‌و گوتی با منیش قسەیەک بکەم مامەگیان دەزانی ئەو دوو ساڵ‌و چەند مانگەی لەخانەی بێسەر پەرشتان بووین ناخۆشترین ڕۆژ ڕۆژی جەژنەکان بوو ، لەبەر ئەوەی زۆری ئەوانەی لەگەڵمان بوون دۆست و خزم و کەسوکاریان دەهاتن بەدوایاندا لەگەڵ خۆیان دەیانبردنەوە بۆ ماڵی خۆیان لەگەڵ خزم و کەس و کاری خۆیان ڕۆژی جەژنییان بەسەر دەبرد زۆر بەخۆشی و شادی ئێمەش لەگەڵ براکەم و هندێک کەسی تر وەکو ئێمە هەر لە خانە دەماینەوە وەکو ئەوەی جەژن هەر بونی نەبێ گوتم کچەکەم
بەئیزنی خودا ئەوڕۆژانە ڕۆیشتن ناگەرێنەوە دەبێت
ژیانتان بگۆڕێت ، ئێوە ئێستاخەڵکی بەهێزن، چونکە تاقیکردنەو تەجروبەیەکی قورسی ژیانتان هەیە کەخەڵکی تر نەیبینیە ، بۆیە دەڵێت ئەو بۆکسەی پێت دەکەوێت ئەگەر نەتکەوێنێت بەهێزت دەکات بۆیە نامەوێت بیر لەڕابردە بکەنەوە تەنها بۆ د‌س و عیبرەت نەبێت، دەبێت تەنها بیر لەداهاتو بکەنەوەبەرنامەتان هەبێت چۆن بەرەو گەورەیی و بەرزی دەڕۆن سەریانم ماچ کرد‌و گوتم دەستان بێنن
بیخەنە بیخەنە سەردەستم ئەوان دەستییان لەسەر دەستم دانا منداڵە بچوکەکانیش وایان دەزانی یاری دەکەن ئەوانیش دەستییان هێنا سەردەستمان گوتم هەموو پێکەوە بڵێن خوایە بەهانای ئێمە و کەسانی وەکوئێمە بێت ، پێکەوە دەستمان بەرزکردەوە چەپڵەمان لێدا ، منداڵە بچوکەکان زیاتر دڵیان خۆش بوودەیان گووت دووبارە دووبارە وایان دەزانی یاری و گەمە دەکەین گوتم بەیانی دێمەوە لاتان خودا حافیزیم کرد‌و ڕۆیشتم ئەوە شەوە زۆر دڵم لایان بوو بەتایبەتی منداڵا بچوکەکان بەیانی داهات خۆم و دوو هاوڕێی ترم چوینە بازاڕ‌و هەرچی ماڵ پێویستی پێی هەیە بۆمان دابینکردن ، لەکەنتۆر و غەسالەو سەلاجەو تەباغ و قاپ و قاچاغ و کومبارو تەلەفیزیون وکەنتۆررو ژورێکمان ڕازاندەوە بۆمنداڵاکان دیوارەکانی کۆمەڵێک زەخرەفەو لەعابەو بوک وشتی جوانی پێی هەڵواسرا پاشان بەرنامەی چونە قوتابخانە بۆ منداڵاکان داندرا، سوپاس بۆپەروەردگار ئێستا هەمویان ئاسودەن و دوولەمنداڵەکانی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە ، هاوکاری دەکرێن ، مانگانە ڕاتبی خۆیان هەیە واکو خەڵکی ئاسای دەژین
کۆتاقسەشم لەسەر ئەم خێزانە دیارە دایکی منداڵاکان وەکو وەفایەک لەبەرا مبەر دەستە
خوشکەکانی لەبەندیخانە ، کەزیاتر لەدوو ساڵ لەگەڵیان ژیانی گوزەراندبوو ڕۆژی مواجەهە سەردانی کردن ، کەچاویان پێی کەوتبوو هەمویان
دڵخۆشی خۆیان دەربڕیبوو دەستیان لەملی کردبوو ماچیان کردبوو ، پێیان گوتبوو زۆر گۆڕاوی زۆر جوان بوی و ئەو جلوبەرگە جوانەت لەبەرکردوەو و جوان خۆت داپۆشتوە ئەویش گوتبوی من ئەو کەسەی جاران نیم من ئێستا زۆر جیاوازم ڕێگای ڕاستم دۆزیەوە ، هیچ کارێک ناکەم پێچەوانەی ئەمری پەروەردگارم بێت ، ئێستا دەزانم چەندە گوناهن چەندە بێ‌ئاگان ئەو کەسانەی کەلە ڕێگای خودا لایان داوەو سەرگەردان بوونە کەبەحیسابی خۆیان بەدوای خۆشی دادەگەڕێن ، بەڵام ڕێگای نەهامەتی و قوڕبەسەریان هەڵبژاردوە خۆشی ڕاستەقینە و حەقیقی لەپابەنبوون بەفەرمانەکانی پەروەردگار و خۆپاراستن لەگوناهو تاوان بەدەست دێت ئێستا هەست بەبونی خۆم دەکەم ئێستا هەست بە بەهێزی و گەورەیی و هابونی کەڕامەت ، عزت دەکەم ئێستا کەس ناتوانێت بەکارم بێنێت بۆخۆی ئێستا دەزانم بەهۆی گوناهکردن مرۆڤەکان چەندە زەلیل ، هەست بەبێقیمەتی و بێهێزی خۆیان دەکەن لەهەموو شتێک دەترسن و بەردەوام دڵتەنگ و خەمبارن ، بەڵام خۆیان
وانێشان نادەن بۆیە ئامادەنیم جارێکی تر خۆم ببینم فەزحکراو بێکەڕامەت سەیربکرێم و بەکارم بهێنینن و خوای گەورە چاکەو فەزلی لەگەڵ کردوم کە کەسانێکی ڕوان کردوە ڕێزم دەگرن و یارمەتیم دەدەن ، وادەزانم ئەوە فرسەتێکە خوای گەورە پێیباخشیوم ئەگەر بەو بەخشیشە نەزانم زۆر خەسارەت مەندو کەم عەقڵم بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ئێوەش خوشکەم بەڕێزەکانم ئەوەیە کەنێوان خۆتان وخودا چاک بکەن ، خۆتان بپارێزن دۆستایەتی و پەیوەندی لەگەڵ کەسانی خراپ نەکەن ،بەقسەی باق و بریقەکانیان هەڵتەخەڵتێن ، لێنەگڕێن باکارتان بینن و بەناوی ئازادی و تاک و سەربەخۆیی ، کەهەموو قسەن و دوور لەڕاستی و پاشان ئامادەنین ئەو کێشەو گرفت و خەمەی توشتان دەبێت لەگەڵ ئێوە هەڵیبگرن ئێستا ئێوە دەزانن و هەست دەکەن کەلێرە کەسیان هاتون کیشەکانتان بۆچارەسەر بکەن ؟ کەسیان هاتون هاوکاریتان بکەن ؟ بۆیە ئاگاداری خۆتان بن نەکەون داویان جارێکی تر وەکو من و ئێوە توش بووین بگەڕێنەوە ژیانتان بگۆڕن ئینجا هەست بەبونی خۆتان و گەورەیی خۆتان دەکەن و ئێوەش وەکو من ڕێز لێ‌گیراو دەبن و ڕزگارتان دەبێت
کتێبی : کورسی دکتۆرە
...) دینارە وەرەوە بابەڵێن نامەکەش بنوسین وەمن خۆم دەهاتم لەبەر ئەم میوانانە ناتوانم بێم
گوتم زۆر باشە بانگی کوڕەبکە بابڕۆین من زۆر پەلەم
چونکە خەریکە شەو دادێت کوڕەکە هات و کەوتینە ڕێ گەیشتینە لای خانوەکە دەرگامان کردەوە کەسەیری خانوەکەم کرد خانوێکی خاوێن بوو ، بەڵام چۆڵ هۆڵ هیچی تێدا نەبوو ، تەلەفۆنم بۆدایکی منداڵەکان کرد گوتم تەکسیەک بگرن و بەڕێ بکەون چاوەڕێتانم لە لای مزگەوتی .... کاتێک گەیشتنە لام لەتەکسیەکە هاتنە خوارەوە جانتیەک کەجلو بەرگیانی تێدابوو و منداڵە بچوکەکان لەعابەو بوکەڵەیان بەدەستی وەبوو هیچی تریان پێ نەبوو ، پێکەوە بەڕێکەوتین بۆ سەیر کردنی خانوەکە منداڵەکان دیار بوو دڵیان خۆش بوو کەلەپارک بەئازادی و بەدڵی خویان تێر ڕاکردن و یاریان کردبوو
پێشتر لەگەڵ دایکیان لەناو چوار دیوار بەندیخانە ژیانیان دەبردەسەر شتی وایان نەدبینیبوو ، کاتێک گەیشتینە لای خانوەکەو دەرگایەکمان کردەوە چوینە ناو حەوشەکە گوتم ئێوە لێرە دەژین و ئێرە دەبێتە ماڵی ئێوە دایکی منداڵەکان دەستی کرد بەگریان گوتی سوپاسی پەروەردگارم دەکەم کەلەسەر جادە و پارک وشەقامەکان نەکەوتم و خۆم و منداڵەکانم ستر دەبین لێرە ، گوتم ئێوە لێرە بن ئێستا خواردن و هەندێک دۆشەک بەتانی ، ترمزێکی گەورەم ئاوی ساردتان بۆدێنم چونکە ئێستا شەو دادێت ئەو شەوە بیگۆزەرێنن خوا حەزبکات بەیانی ماڵێکتان بۆ پێک دێنین هیچ شتێکتان کەنەبێت دایکی منداڵەکان گوتی خۆ کەس دەرمان ناکات ؟ گوتم نەخێر
لێرە نزیک بۆ وەو بەگریانەوە ویستی دەستم ماچ بکات منیش دەستم کیشاوەو لێ نەگەڕام خۆم لێ توڕەکرد و گوتم دەستی هیچ کەسێک ماچ نەکەیت ئێمە هەموومان مرۆڤین مرۆڤیش بەڕێزە لای خو‌دای گەورە نابێت خۆت بچۆک بکەیتەوە ، هەموو کەسێک عزەتی نەفسی هەیە ، پاراستنی شکۆی مرۆڤەکە لەهاوکاری و یارمەتی دانی زۆر گەورەترە نامەوێت هیچ کەسێک لەپێش چاوی خۆم بەزەلیلی ببینم کەهاوکاری بکریت دایکی منداڵەکان بەگریانەوە گوتی من وازانی لەسەر شەقامەکان دەکەوم و زەلیل دەبم ، بەڵام ئێستا شوێنێک دەبێت کەتێدا پارێزراو ستر دەبین کوڕە گەورەکەی ١٣ ساڵ و کچەکەی کەتەمەنی ١٠ بوو ، کە گوێیان لەقسەکان بوو پێکەوە خویان بەمن داداو دەستیان لەملم کرد‌و دەستیان بەگریان کرد ، سەریانم ماچ کرد‌و باوەشم پێداکردن
نەمدازانی بۆ ئاوایان کرد گوتم ئێوە ئامانەتی خودان لای ئێمە هیچ مەترس و دڵەڕاو کێتان نەبێت ئەوتی پێمان بکرێت بۆ تان دەکەین ، ئێوە خۆ تاوانبارنین ئێوە قوربانی تاوانی خەڵکانی ترن ، ئینجا گوتم منداڵە خۆشەویستەکانم بەس نیە ئێوە چەند ساڵە لەبەندیخانەو لەخانەی بێ سەر پەرشتان ژیانتان بردۆتە سەر کاتی ئەوەی نەهاتوە تۆزێک پشوو بدەن ئێوەش وەکو منداڵانی تر ماڵ وحاڵی خۆتان هەبێت و بچن بۆ قوتابخانە ؟ کوڕەکە سەری بڵند کرد چاوی فرمێسکی لێ دەهات خوارەوە گوتی مامە ئێمە زۆر بێکەسین ئەو دوو ساڵەی لەخانە بوین کاتێک سەردانی دایکم و خوشک و برایە بچوکەکانمان دەکرد لەبەندیخانە کەپێ دەڵێن چاکسازی هیچ کەسێک نەبوو بێتە لامان و دڵنەوایی و هاوکاریمان بکەن ، خەڵیکانی تریشمان دەبینی کەدەهاتنە سەردانی کەسوکاری خۆیان جل‌و بەرگ و خوراردن و پارەیان پێدەدان و قسەی خۆشییان بۆ دەکردن و پێدەکەنین و دەیانگوت خەریکین ئیشەکەتان بۆ چاک دەکەین ان شا‌ء️ اللّٰه زۆر تان نەماوە دێنە دەرەوە ، ئێمەش بەغەریبی بەبێکەسی لەچوار دەوەری یەکتر دادەنیشتین و خوشک برایە بچوکەکانم دەگریان و دایانگۆت نابێت بڕۆن لەگەڵ ئێمە بن لێرە یان لەگەڵ ئێوە دێینە دەرەوە ئێرە ناخۆشە ئێمەش لەگەڵ دایکم سەیری یەکترمان دەکردو فرمێسک‌مان دەڕشت بەبێدەنگی کاتێک کاتی سەردانەکە تەواو دەبوو پۆلیسەکان دەهاتن دەیانگوت سەردان تەواو فەرموو بڕۆنە دەرەوە ، ئینجا من و خوشکەکەم دایکم و منداڵەکانمان ماچ دەکردو لەگەڵ خوشک و برایە بچوکەکانم دەڕۆیشتین ، بەڵام بەگریان و کۆڵێک خەم و خەفەت خودا حافیزیمان دەکرد خوشک وبرایە بچوکەکانیشمان بەدەنگی بەرز دەگریان و داوایان دەکرد لەگەڵمان بێنەدەرەوە ، بەڵام سودی نەبوو ئەو خەڵ کانەی کەبۆ سەردان هاتبوون سەیریان دەکردین و ئاوڕیان لێدەداینەوە ئێستاش ئێمە هەموومان پێکەوەین و ئازادین وتۆش ئەو قسانە دەکەی بۆیە من بەڵێنت پێدەدەم کەزۆر بایەخ بەخۆم و دایک خوشک و برایەکانم بدەم و ڕۆژێک دابێت ئەو قەرزەی تۆ بەباشترین شێوە بدەینەوە ، کەبووی بەهەموو کەسی ئێمە
تەواوکەری لەکۆمێنتە
دیاربوو ئەوانەی لەلای دانیشتبون کێشیەکییان هەبوو
هاتبونە لای ئەو بۆیان چارەسەر بکات ئەگەر کیشەکانتان ببەن بۆدادگا ئەو کات لەدەست دەردەچێت و دەبێت هەموو ڕۆژی لەبنکەی پۆلیس و مەحکەمەی بن ئەوکات دەزانن پۆلیس کێیە کەئێستا هیچ حسابی بۆ ناکەن ، ئینجا لەوێ خۆتان دەبینیەوەو پارەکی زۆریش دەبێت بدەن بەپارێزەر و هەر خەریکی واستە واستەکاری بن و ئەوجا کامەتان
واستەتان بەقوەتبێت ئەو دەیباتەوە نەک ئەوەی حەقە لەلایەکی تریش توشی غەیبەت و درۆ‌و بوختان و نارەحەتی و دڵ تبوندی و کەم خەوی دەبن ، ئیناجا ئەم کێشەیە دادەبەزێت بۆ سەر خێزان و منداڵەکانتان و ئەوانیش دەبنە بەشێک لەو کێشەیە و
لەوانەیە لەزۆر شت بێبەش دەبن ، چونکە ئەگەر کێشە هەبوو لەناو هەر خێزانێک هەموویان بەشێکییان لەخەم وپەژاریە بەردەکەوێت، ئەوکات کێشە گەورە دەبێت و کەسانێکی تر دێنە ناو کێشەکەو ئاڵۆزتری دەکەن ، ئینجا دەبێت تەنازول لەبەر کەسانێک بکەن کەئێستا ئێوەی هیچ حسابێکییان بۆ ناکەن ، بەڵام ئەوکات دەچنە لایان دەستییان ماچ دەکەن وسەدخۆزگە دەخوازن بەئێستا کەلێرە چارەسەر بایە لەکوتایش هەر دەبێت دابیشین و خۆتان چارەسەری بکەن بۆیە تکاتان لێ دەکەم هەر یەک تۆزێک وەرنە پێش‌و بائەوگرفتە چارەسەر بێت
لەکوردەواریش گوتویانە ئەگەر سوارو پیادە بیانەوێت
پێکەوە بڕۆن دەبێت پیادەکە تۆزێک خێرا بڕوات و سورارەکەش کەمێک سەبر بڕوات، ئینجا دەتوانن پێکەوە بڕۆن ئێوەش ئاوابکەن یەکێکیان گوتی کاکە من سیقەی تەواوم بەو برادەرەم هەبوو ، داوام لێکرد
ئەو مەجموعە شوقەم بۆ بکڕی ،ئەویش بەقسەی لوس پوس و برادەراتی چەند سوێندی دەخوارد دەیگوت بەبرایەتیمان ئەم نەبم ئەو پیاوە بەونرخانە نافرۆشی دەیگوت هەر فرۆشیان نییە لەبەر خاتری من دەفرۆشێ ، ئەمن نەبم ئەو پیاوە هەرقەناعەتی نایەت بیفرۆشێت وای لەمن کرد زۆرمەمنونی بم بەس کابرا پێم بفرۆشێت دەیگوت بەس بەو سعرەی
لێبستێنم هەر یەک سەر بەقازانجەکی زۆر بۆت دەفرۆشمەوە ، منیش بڕاوم کرد ئەوشەوەی هەر خەوم لێ نەدەکەوت تا ڕوژ هات دوعام دەکرد خوایە ئەو شوقانەم لەقیس نەچێت و پەشیمان نەبێتەوە ئەمن چوزانم ئەوە فێڵە گەورەم لێ دەکات و کە شوقە شوقەی خۆیەتی وهەرمەتری دولار گرانترە لەسعری بازاڕ پێداوم !
دوای ئەمن چەند ڕۆژێک لێم کریەوە خۆساڵ مانگ تێنەپەڕیە چۆن بازاڕ ئاوا دابەزی ! ئەوانە لەو قسانە دابون منیش لەسەر ئاوئاگرم تفەنگی بەدەقەوەدەنێم
بەجەستە لێرەم و خەیاڵم هەر لای ئەو ئافرەت و منداڵانایە بۆ ئەوەی خانوێکییان بۆ پەیدا بکەم ئەوانیش هەتا دەهات لەگەڵ یەکتر تونتر دەبوون و دەنگیان بەسەر یەکتر بەرزددەکردەوە سەد سوندیان
دەخوارد ، خەریک بوو تەلاقیش بکەوتە گۆڕێ ، هەستامەوە سەر پێیان و قسەکانم پێ بڕین و گوتم
بەئیجازەجەماحەت یەک دەقیقە ئیشم بەو پیاوە هەیە داوای لێبوردن دەکەم ، من یەک قسەم هتی بۆتان دەڵێن دووکەس بەشەڕدەهاتن لەسەر چەند مەترە زەویەک ئەو دەیگوت ئی منە ئەوی تریش دەیگوت ئی منە و من خاوەنیمە زەویەکەش بێزار بوولێیان هاوارێکی کرد لەسەریان و بێدەنگی کردن گوتی ئەوەی ئێوە لەسەری بەشەڕدێن بۆ کەسانێک بەجێی دەهێڵن پاشی خۆتان هیچ سوپاستان ناکەن ؟ لەوانەشە قسەشتان پێبڵێن ، بڵێن تەماشاکەن بابی خەڵکی چی بەجێ هێشتوە بابی ئێمەش لەچاو ئەوان هیچ ؟! ئینجا دەستی هاوڕێکەم گرت و چوینە دەرەوە گوتم من خانوێکی چۆڵم دەوێت هەر ئەمڕۆ
گوتی بۆ وا بەپەلەی ؟
گوتم ئافرەتێک و شەش منداڵ ئێستا لەپارکن بێ حاڵ و ماڵ سێ لەمنداڵەکان بچوکن یەک شوێن نییە بچن تێیدا دانیشن ، گوتی جاتۆ کارە چیە بەو ئافرەت و منداڵانە ؟ بۆ وابێ کەسن ئەدی خزم و کەسوکاریان لەکۆێیە ؟ ئەوەئیشی تۆ نییە ئیشی حوکمەتە سەرت نایشی بۆ پەڕۆی تێ دەئاڵێنی ؟ مەجالی نەدەدا وەڵامی بدەمەوە پرسیار لەسەر پرسیار وخۆی لێکردبوومە مامۆستا‌و ئامۆژگاری دەکردم ڕەئی خۆی دەداو بێ ئەوەی پرسیاری لێبکەم، من دەڵێم خانوێکی بەتاڵم دەوێ ئەو وەڵامم ناداتەوە جارێ دەوێت زانیاری وەربگریت لەسەر ئەو خێزانە کە هیچ
پەیوەندی بەو نییە بەداخەوە زۆر بەمان وامان لێهاتوە هەر حەزدەکەین نهێنیەکانی خەڵک بزانین کەهیچ پەیوەندی بەئێمە نییە بۆ یە خۆشەویستمان دەفەرموێت ﷺ ( من حسن الاسلام المر‌ء ترکە ما‌لا یعنیە ) لەجوانی ئیسلامە واز هێنان لەشتێک کەپەیوەندی بەتۆ نەبێت ، خۆشەویستان دەزان زۆر کەس هەبووە خۆی توشی کێشەی گەورە کردوە بەشتێک کەهیچ پەیوەندی بەو نەبوە ، بەڵام ئەو خۆی تێهەڵقوڵتاندوە ، زانینی زۆر شت کەپەیوەندی بەتۆ نەبێت سەر ئێشەت بۆ دروست دەکات گوتم کاکەگیان؟ئەو موزوعانە هەمووی بۆ دوایی لێگەڕێ
من ئێستا خانوێکی چۆڵم دەوێ تۆزێک بەتوڕەیی گوتی دەباشە برام ئەمن لەبۆ تومە ئەوقسانە دەکەم کەیفی خۆتە خانوێک هەیە نزیکە لێرەوە چۆڵەو بۆ کرێیە ئەو کوڕە دەنێرم بالەگەڵت بێت سەیری بکە ئەگەر بێت باش بو کلیلەکای بگێڕەوە کرێیەکەشی (.
هەرکەسێک پۆشاکەکەی دانا ئەوا با بڵێت
بسم الله
?فليقل بسم الله ?**
◾قال صفوان بن سليم :
الجنّ يستمتعون بمتاع الإنس وثيابهم
فمن أخذ منكم ثوبًا أو وضعه، فليقل:
بسم الله.
?العظمة | للأصبهاني | ١٦٧٠
صفوانی کوڕی سليم دەڵێ :
جنەکان چێژ وەردەگرن لە کەلوپەل و پۆشاکی ئینسان، بۆیە هەرکەسێک پۆشاکەکەی دانا ئەوا با بڵێت بسم الله**
ကြော်ငြာထည့်သွင်းလိုပါက 👇
@sithuaung2006