?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
*▪* زۆرجار خـــێر ووتن لەپێش حەق ووتنەوەیە!..
مەرج نییە هەمیشە ووتنی ڕاستییەکان خێری تێدابێت، جاروبار ناڕاستی ووتنیش کە ئامانج لێی چاککردنەوەی دڵە زیزبووەکان بێت، خوای گەورە بەخـــێر دەینووسێت..
سەروەرمان ئامۆژگاریمان دەکات بە ووتنی خێر "مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ" لێرەدا بڕوابوون بە خودا و بە ڕۆژی دوایی پەیوەست کراوە بە ووتنی خێرەوە، گەرنا بێدەنگی بۆخۆی دەبێتە جێگرەوەیەکی مەحموود..
دکتۆرە بەڕێزەکان زۆرجار ڕاستی تووشبوونی نەخۆشەکانیان بە شێرپەنجە، لە خودی نەخۆشەکان دەشارنەوە، نا لەبەر ئەوەی خۆیان حەزیان بە ووتنی ڕاستییەکان نییە، بەڵکو بنەماکە شتێکی ترە کە ڕاستی ووتن لەوێدا خێر بۆ نەخۆشەکە ناداتەوە.. بۆیە هەمیشە عەوداڵی ووتنی خێربین تا ان شاءالله ئاخرخێربین.
هیوا رفعت**
**ئەو یاسایە لەمنەوە بیزانە پێشتر کەس بەتۆی ئاشنا نەکردوە :
قلت : هەر زانستێک بتەوێ فێری بیت لەو چرکەیەی بڕیار دەدەی تۆ نیوەی ڕێگاکەت بڕیوە و نیوەی زانستەکەت اتقان کردووە
بڕیاردان = ڕاستگۆیی**
**ئاشنا نەکراوی بەشووناسی ڕاستەقینەی خۆمان
یەکێک لەبابەتە زۆر سەرنج ڕاکێشەکان کە بەڕاستی حەقی خۆیەتی سەرت سووڕبمێنی لەگەورەیی ئەو زانستە وردە
زانستی فەرموودەیە
چۆن نوسراوەتەوە چۆن شەونخونی بۆ کراوە لەهەمووی گرینگتر و سەرنج ڕاکێشتر چۆن پارێزراوە و سەرچاوەکانی دیاریکراون
زانیارییەکی زۆر بچووک دەڵێم ئەوەی تر بۆخۆتان ،بۆ ئەوەی تامی بابەتەکە لەوانە نەکووژم بڕیار دەدەن بەدوایدا بگەڕێن
زانستی فەرموودە پارێزراوترین زانستە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا
یەکەمین زانستە سەرچاوەی تێدا بەکارهاتووە
وردترین زانستە کە لەمێژوێکی کۆنەوە ماوەتەوە بەوردرترین سەرچاوە کە لە پێشکەوتنی ئێستاش زانستی ئاوا نەنوسراوەتەوە
بەڕاستی هەژەندەی ئەوەندە گەورەی تێدایە بەدانیشتنێک و دوان تەواو نابێ**
روح الروح دوای ساڵێک ئەمشەو بەیەکەوەن
روح الروح شهید بوو💔
دەگێڕنەوە خواناس و عارفی گەورە شبلی کە قوتابیەکی زۆری هەبوو ، **بەجۆرێک کە خەڵکی ئاساییش خۆیان بە شاگرد و موریدی ئەو دەزانی ، وە ناوبانگی هەموو جێیەکی تەنی بوو ..!
ڕۆژێ شبلی لە سەفەرێکدا ڕێی دەکەوێتە دێیەک ، و بۆ کڕینی نان ڕودەکاتە دەرگای نانەوایەک ، چونکە جلێکی ڕێکی لەبەر نەبووە نانەواکە نانی پێنادا ...
پیاوێک کەلەوێبوو ، شبلی ناسی و بە نانەواکەی وت : ئەو پیاوە دەناسی ؟ وتی نەخێر ، وتی : ئەوە شبلی بوو ، نانەواکە وتی : خۆمن لە موریدانی ئەوم ...
بەڕاکردن دوای شبلی کەوت ، کە پێی گەشت ، وتی : سەروەرم من ئەمەوێ لەگەڵ ئێوەبم ، شاگردو خزمەتکارتان بم ، شبلی ڕازینەبوو ...!
نانەواکە وتی : گەر ڕازیبی من ئەم شەو میوانداری هەموو خەڵکی دێکە دەکەم ، شبلی ڕازیبوو ، کاتێک هەموو نانیان خوارد ، نانەواکە بە شبلی وت : پرسیارێکم هەیە ، وتی فەرموو ، وتی دۆزەخ یانی چی ؟
شبلی لە وەڵامدا وتی : دۆزەخ یانی تۆ بۆ خاتری ڕەزامەندی خوا نانێکت بە شبلی نەدا ، بەڵام بەخاتری ڕازیبوونی شبلی نانی هەموو دێکەتدا ...!**
**کەسێکی خەوتوو لە خەودا تینووی بوو، ئارەزووی دڵۆپێک ئاوی دەکرد،،
لەکاتێکدا ئەو لەتەنیشت ڕووبارێکدا خەی لێکەوتبوو
🔹مەولانا دەلێت، دووری و ماوەی ئەو لەگەڵ ئاودا بێداربونەوەیەتی تەنها ئەوە بەسە بەخەبەر بێتەوە و سەیر بکا لە تەنیشت دەریایەک ئاو دایە...
هەموو دووری و ماوەی ئێمە لەگەڵ ئەم زەریا و ئۆقیانوسەی کە لێرەیە، بێداربونەوەیە، تەنها ئەوەندە بەسە مرۆڤ بێداربێتەوە و چاوەکانی بکرێنەوە، تێبگات لە چ جوگرافیایەک و لە تەنیشت چ زەریایەیەکەوە ژیان بەسەر دەبات، کە دەتوانێت دەریاکان بنۆشێت و تینوویەتی بشکێنێت،
تەنها بە بێداربوونەوە..**
وابەستەبوون یا دڵبەستەبوون... ؟
**وابەستەبوون یانی ئەمەوێی ، چونکە بەسودی
دڵبەستەبوون یانی ئەمەوێی ، گەر بەسودیش نەبی
من بە پێنووسە گرانبەهاکانی سەرمێزەکەم بۆ کۆبوونەوە گرنگەکان ، وابەستەم ،
بەڵام بە جانتایەکی ئاسمانی بێ تایبەتمەندی کە یادگاری دەورانی مناڵیمە دڵبەستەم،
وابەستەبووەکان کۆمەڵگەو کەلتور و دایک و باوک فێرت دەکەن ، بەڵام دڵبەستەبووەکان ڕەنگدانەوەی واقعی خۆتن .
بۆ کەسێک کە خۆشت ئەوێ دڵبەستەبە نەک وابەستە...**
ھەر ئەوکەسەی کە ڕوخساری من جوان نابینێ و لەکەو پەڵەیەک بە دەمو چاومەوە دەبینێ، مەولانا گوتەنی:
خەتای من نیە ئاوێنەکەی خۆی ناشرینە، من بڵێم چی....!!!!
بابچێ ئاوێنەکەی خۆی پاک بکاتەوە، من ھەر ئەوەم کە ھەم...!!
پیری فەیلەسوف گوتەنی :
ھەرکەس تۆی بەچاک یان خراپ زانی
وێنەی خۆی دیوە لە ناو چاوانی
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago