?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
(مەڵبەندی ترسنۆکەکان)
دوێنێ دێرێ
دەمەو ئێوارە
تەنی وەکوو کاتی تۆرانی سێبەر لە سەرم
ڕۆشتمە نێو قەڵای تاریکی
باخێکی چڕی سووتاو
پڕ لە سەمفوونیای ناڵەی بالۆرەی
ترس و ئستیفراق
بەدوای ڕۆحی خۆم بووم
چووم، هاتم و چووم
ون بووم
نامۆ، ماندوو، ماندوو
دانیشتم لەسەر کۆتە دارێکی
خاوەن دیرۆکی بەرخۆدان
زۆرتر لە پیرەدارەکەی مامۆستا جەلال دەچوو
کوژراوی دەستی پوازی نەیار بوو!
بەڵام هەر مابوو
پرسیارم لێ کرد
لە خوا
لە وڵات
لە خەم
لە قەیرانەکانی سەردەم
لە تێرنەخواردنی مرۆڤ
لە گۆشت و ئێسقانی یەک تر
لە ئاکامی بێبەرهەم
پرسیاری زۆر و وەڵامی ناجۆر
منیش هەردەم ترسنۆکتر لە جاران
چ کارەساتێک خولقاوە
شەمشەمەکوێرە
بە سینی چایی هێنا بۆم
لەجیاتی چایی
پیاڵەیە خوێن لەگەڵ کڵۆی قەندی خەم
گوتی:
بیخۆ، خەڵاتی ئێمەیە بۆ ترسنۆکەکان
بزەیەک تاڵی بۆ کردم
دوای وتووێژ
دوای قسەی درێژ
کە هاتم بگەڕێمەوە
هەستامەوە
لەرزیم و کەوتم
کە بینیم
لەجێی من جوانیم
بە بزەیەک سەیرم دەکات و
لەوێ لەسەر کۆتەی دارە
منی پیر، منی لەرزۆکی زەویگیر
بە گۆچانی لقێکی دار
لە باخ هاتمە دەر
بەرەو شار
بەرەو شارێ پڕ لە هاوار و
دووکەڵ و ژان
شارێ کە بووەتە مەڵبەندی
ترسنۆکە بێدەنگەکان....
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
بەخوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ 👇👇👇
(سکاڵا لە دار)
وەرزی باوبۆران ڕەهێڵەی پاییز
کاتێ گەڵاکان لە دار ئەبن زیز
سکاڵا کرا لە دادگای شەختە
کزەی بای پاییز هەرچەندە سەختە
بەڵام قەزوانی پیری خۆڕاگر
لەبەر کزەی با تەواو دەستەوکر
بۆچی ناچەمێت پیرەدارقەزوان
بۆ کڕنۆش نابا بۆ وەرزی خەزان
هەواڵ کە گەیشت بەو تاقەدارە
کە گوایە سرووشت ئەمڕا قەهارە
تووڕەیە و گەلێ لە دار بەکینە
لەو خۆڕاگرە تەواو بە قینە
تاقەداری یاڵ بە بزەی سەرلێو
هێمای بەرخۆدان هەوراز هەم نشێو
سبەی حوکم درا بە یاسای داران
دژی تاقەدار، پیرەدار قەزوان
سکاڵای دژ دار وا خوێنرایەوە
لێبوردن و ڕەحم گشت سڕایەوە
بۆ باقی داران تاوانیان کرد ڕوون
یاسای دارەکان نەیکرد پێداچوون
تاوانی دارە، داری خۆشەویست
دژی باوبۆران گرتوویە هەڵویست
بۆچی لەوەرزی شەرا و گڕوتین
خۆی کردووە سێبەر سێمانگەی هاوین
تەنانەت وەرزی بەفر و ڕێبەندان
کاتێک گیانداران بۆ مان و نەمان
هەموو بۆ شوێنی خەوتن دەستەوسان
ڕێیان دەکاتەو لە وەرزی زووسان
ڕاپۆرتی داوە لەو ناوە شۆڤار
شکاندی یاسا دیسان پیرەدار
بۆ گیانلەبەرانی بێ ماڵ و ماوە
لە قڕۆڵی خۆی جێگەی داناوە
بڕیارێک درا دژی پیرەدار
دارێک کە هەردەم ئاشقە بە بەهار
یەکەم بیبەخشێ گەڵا و لق و پۆ
لەبیری بکات بۆ ساڵێک چرۆ
بڕیارش درا ئیتر لەمەودوا
لە کاتی چوونی هاوین و گەرما
تەنیا بە خوێزی دەمەوبەیانی
ترسێ و بلەرزێ وەک بی سەر کانی
بە شەلتەی وەرزی ساردی خەزەڵوەر
کۆتر لە ئامێز خۆی بکاتە دەر
ئیدی دارقەزوان وا کرا ناچار
هەرچەند دەروونی پڕ بوو لە ئازار
بە خەمێکی زۆر وەها خۆی تەکاند
عازای عەنامی گشتی وا لەقاند
وەرینە زەوی جا زەردەگەڵا
گەڵایی ڕەنگزەرد هەر وەکوو تەڵا
ببوو ڕووت و قووت دارەکەی سەرکەل
ڕووت بوو دارەکە لە بن تا سەرپەل
جەستەی پێشکەش کرد بە وەرزی سەرما
کەوتە بەر شەپۆل، خێڵی ڕەشەبا
پیرەدار قەزوان بە حوکمی ناحەز
لە ناڵەی دڵی ئاسمان هاتە لەرز
سەرمای ناوچاوتاڵ باری بەسەریا
سیپاڵی بەفریان وا کردە بەریا
کەچی پیرەدار خاوەنی ئەزموون
هێندەی چێشتبوو ڕۆژگار تاڵ و توون
نەک لە زریان و نە لە ڕۆژی سەخت
قەت نەیکرد هاوار بۆ زەمانە و بەخت
بۆیە هیوادار ببوو پیرەدار
بۆ تیشکی هەتاو وەرزەکەی بەهار
ئەشکەنجە و ئازار هەم خەم و کەسەر
هیچ کاتێک نەیکرد لە دڵی ئەسەر
کەوا لە زەبری سەرما و سۆڵە
لەبیریدابوو چەکەرەی تۆڵە....
#هەورازـجوانڕۆ 🌻🍀🌷🌸💐🥀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🍀🌼🌹🌷🌾
بەخوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ 👇👇👇
🌻🍀🌷🌸💐🥀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🍀🌼🌹🌷🌾
شێعری ((خەونی ماچێک))
هۆنراوەی : #هەورازـجوانڕۆ
بە دەنگی کاک #بێهرووزبەڵاچێژ
??????
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
??????
(بووکی چیا)
لەسەر بەرزایی لووتکەیی چیا
گوڵــــــــــەشلێرە ڕوا بوو تەنیا
چاوانــــی پڕ ئاو دڵێکی پڕخەم
چاوی تەڕی ئەو لێی نیشتبوو تەم
گوتم: هەڵاڵە ئەویــــنداری شاخ،
کە وا تۆ دووری لە ڕەوەز و باخ
بۆ چی خۆت نادەی بە دەس شنەی با
باکوو بای شەماڵ لەگەڵ خۆی بتبا
وەکوو گوڵی سوور لە گوڵخانەی جوان،
یان وەک گوڵاڵە، لە سەر گۆڕستان
یان لای وێنەگر ڕاوچی ساتەکان
یان لای نگارکێش تەنیای بێسامان
یان لای گوڵفرۆش لەناو خیابان
تامەزرۆی ئۆقرەس، لە ناوی ژیان
یان گۆڕی کۆڵبەر، کۆڵکێشەکەی نان،
هەردەم بێوچان، لە شاخ و کێوان
یان بە دەست گەنجێ، ئەویندار هەژار
بێپارەس بۆ گوڵ، بۆ سەری قەرار،
گوتی هەڵاڵە: بە زوانی شیرین
هەرچەند چاوانی پڕ بوو لە گرین:
ئاواتم چیاس، مەکە ئەم باسە
شاخ بە خۆشی من ئەدات هەناسە،
ئامێزی شاخە فێرمی کرد ژیان،
واتای ژیانە، بەرخودان ژیان،
ڕەنگەکەم جوانە و جەستەمە تێرئاو،
هەنگ لەبۆ ماچم، شەفەق دێ بە تاو
هۆی گریانی من، چیرۆکێ خاسە
ئەگەر پێت خۆشە بیکەم ئەم باسە،
بۆ شەهیدێکی بێناونیشانە
جەستەی پڕ برین، عاشقە بارانە،
جا ڕۆژێک گەنجێک بە چەکی دەستی
تەواو دڵخاوێن، دوور لە هەر پەستی،
ماندووبوو، شەکەت جلیش عارەقین،
خاوەن ورە و هێز، ورەیەک بەتین،
هات لێرە دانیشت، بە لەشی زامدار
برینداری چەک، فیشەکی تاودار
لاوێکی جوان بوو، زەڕەدار شیرین
جارجار دەیناڵاند لە ئێشی برین،
ڕاکشا لەبان تەختە بەردێک ڕەش
شاخ زۆر بە گەرمی گرتی لە باوەش،
بە سفتی چەکی لەدەس گرتبوو،
نەترس لە زقم و نەترس لە ڕنوو،
برینی وەکوو کانی دەم بەهار
بە خوڕ جا خوێنی لێ دەهاتە خوار،
خوێنی دەچۆڕا هێدی بە هێدی
شێوازی گەڕا کەمکەم بە زەردی،
شۆردی ڕوومەتی بە خوێنەکەی خۆی
هەرچەند هێزێکیش نەمابووە بۆی
باکوو دوژمنی نەزانی نەفام
بە ڕاوەکەی خۆی نەگات بە ئاکام
نەزانێ ڕەنگی ڕوومەتی زەردە
لە بەر ئازاری ئەو خەم و دەردە
بەڵام شەهیدم بە چەکی دەستی
بە ورە و بیر و ئەو پەڕی هەستی
کەم کەم گیانی دا لەپاڵ ئەو بەردە
جەستەی خۆی بەخشی بەو کێو و هەردە
چەکی لە دەستی هەر بەر نەدابوو
ڕۆحی هەڵفڕی بەرەو هەوران چوو
ئێستا دەپرسی، بۆ گۆنام سوورە؟
هەرچەندیش بنچکم لە کانی دوورە؟
خوێنی شەهیدە ڕژایە سەرما
خەڵاتیی ئەوە،کردوومە بەرما
شانازی دەکەم بووکی چیابم
بمرم ئەو ساتەی لە کێو جیابم
??????
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
??????
بە خوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ ???
Telegram
attach 📎
عاقبت روزی مزارسرد من
معبد دنجی برایت میشود
عکس من باآخرین لبخند من
شاهدشب گریه هایت میشود
میگذاری سربه روی قبر من
سنگ قبرم میشوددنیای تو
ازتمام آنچه باهم داشتیم
یادمن میماند وفردای تۆ
?????
یاری مانەوە
لە دونیادا
کاتێک مردم و
نەمامەوە
گۆڕی ساردوسڕم
دەبێتە ماڵی نەرم گەرم...
ئەو کاتەی کە وێنەکەم،
بە گریانت دەخاتەوە
یاکوو لە سەر کێلی قەبرم
بە هێدی خەوت دەباتەوە
یان دڵت بە یادی من
بیری ڕابردوو دەکاتەوە
بزانە بێدەسەڵاتم
بەڵام قەت قەت
بێخەیاڵی نامباتەوە...
وەرگێڕ : #خاتووـگوڵی
?????
بوو بە ئاکامم، گۆڕی سارد و سڕ
پرەستگەس گۆڕم بـۆ دڵێک پڕ گڕ
لە تەنیایی خۆت بۆ خۆت دانیشه
جارجار بیرم کە تۆ بە دڵێک پڕ
دوایین بزەی من لە دوایین وێنە
شایەت گریانتە، بەس تۆش بیدوێنە
بڵێ پێی چەندە، من لاڵیامۆ لێت
پەرداخی ئەوین تۆ قەت مەشکێنە
بیخە سەرگۆرم زۆڵفی پەرێشان
هەر کێلی منە بۆت دەبێ جێژوان
کەچی جارجارێک وەبیرهێنان بیر
من دێمە یادت لە کووچە و کۆڵان
لەو هەموو خەونە کە ئێمە بوومان
لە بۆ داهاتوو و بۆ ڕۆژی ڕوونمان
تەنیا چەن وێنە و یادێک دەمێنێ
حەسرەتەکان تۆیش بۆ جیابوونمان
وەرگێڕ : #هەورازـجوانڕۆ
??????
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
????☘?
(شکانی تاسە)
ئەگەر ئەمجارە گەڕایتەوە،
چەند دانە کارگی لۆ و پڕی دەمێک لە
کۆچەڵەیەک بنێشتی خوەشەنەکراو و
قومێ ئاوی فێنکی کانی و
بنچکێ خوژە و بەڕەزای تاش و
گوڵەچنوورێک بۆ بەرشاڵ و
سەمفوونیایەک بە سۆزی شمشاڵی
شوانی چاوەڕێی بێری و
قاسپەی خاسەکەوی
(چاو بە هاژەی ڕوو بەخاڵ) و
ساتێک لەگەڵ دڵەخورپە و
بیرەبیرەی کارمامز و پاشان
بە باوەشێک لە گوڵەبۆژانەی
کوێستان کە بۆنی سوخمە و سەلتەکەی
دایکم وەبیر دێنێ، وەرەوە...
بۆیە بیستوومە لە دایەگەورەم،
لەبۆ شکانی تاسە و عەزرەتی
دیداری وڵات،
دیتن و بیستن ئەمانە بەگشت
لەبۆ دامرکان گڕی ناخی دڵ،
گەلێک بەکەڵک و بەنرخ و باشه
خۆت باش دەزانی،
ئەم دڵەی کەیلم مەزار و گۆڕی
هەزاران خۆزگە و
حەسرەت و کاشە...
??????
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
????☘?
سڵاو فەرماندە
سڵاو!
ئەوڕۆ منیش هاتمە ژێر ئاڵای هەرێمی چاوەکانی تۆ
بوومە گوێبیسی رەوایەتی چاوە حەکایەتوانەکانی تۆ
بوومە تەشقەڵەی ئاگر و بەگژ جەستەی مردوومدا هاتمەوە
لە شەڕانخێوی رێژنەباڕانی تۆدا روامەوە!
سڵاو فەرماندە
سڵاو!
ئێستا لە ژێر چاوەدێری چاوەکانی تۆدا،
هەموو کۆترە سەربڕاوەکانی جیهان تێگەیشتوون،
دەکڕێ بەڕدەوام بن و لە پەڕانپەڕی ئاسماندا بەرز بفڕن!
فەرماندە!
ئەو لێوانەت کە ناپاڕێنەوە،
بێدەنگییەکەی بارتەقای هەموو هاوارەکانی جیهانە!
ئەو باڵایەت کە داناچەمێ،
هێمای راوەستاوی گشت چنارەکانە!
ئەو شوێنەی تۆ لێیدەڕوانی ،
ناشۆرێتەوە، ناکووژێتەوە!
سڵاو فەرماندە
سڵاو!
ئەوڕۆ فێرکارییەکانی چاوی تۆ،
واتای وشەکانمی گۆڕی،
تێگەیشتم لە کاتە سەمەرەکانی ژیاندا،
جار وا هەیە مەرگ مانای ژیانە و نەمردن بە واتای مەرگ!
جار وا هەیە، وێستان سەرەتای ڕۆیشتنە و
دەرباز بوون وێستانێکی ئەبەدی!
فەرماندە!
ئەوڕۆ حەدیسی چاوەکانی تۆ،
گرێبەستی هەموو سنوورەکانی بەزاند،
دنیای هەژاند،
ترسی مراند،
جیهانی کردە یەک پرسیار:
ئاخۆ مرۆڤ بەم شێوازە هەتا کەنگێ، هەتاکوو کوێ هەلینگ ئەدا؟
ئاخۆ، ئاخۆ ئەم خەرفاوە تەمەن کۆنە ، هەتا کەنگێ ئۆقرە ناگرێ و هەدانادا؟
چاوەکانی تۆ فەرماندە!
کەرۆێشکەی زەینی مێژوویە ، پەیتا پەیتا، بڕیاری خۆش ویستن دەدا،
لە ئەنجامی بێ ئەنجامی چەقۆ و گەرووی ئەم چیرۆکە!
ها فەرماندە!
چاوەکانت داگیرسێنە!
لاق تاریکە و رێگا ماندوو،
ها فەرماندە!
ئەو چاوانەت بە جێ بێڵە!
هەتاو کوێرە، دەریا کوێرە، زەوی کوێرە، خودا کوێرە و منیش مردوو
لە سەر چەقی هاوارەرێیەک تەم گرتوو...
فەرماندە!
ئێستا منیش فەرمانبەری ئەو چاوانەم،
ئاڵا هەڵگری مەڵبەندی نەترسی تۆ
لەسەر ئیزنت چاوەکانت دەکەم بە باڵ،
زەویمان چرکە چرکە کوشت، با ئاسمان هەر بمێنێ!
لە شێعرەکانی خاتوونی کۆچکردوو
خاتوو????
#مریەم.قازی
??????
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
??????
????
Telegram
attach 📎
گۆرانی زۆر خۆشی نەورۆزی جامانەکان
پێشکەشی هاوڕێیانی خۆشەویست
??????
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
??????
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago