بانگەوازۍ لاوێڪ🌿

Description
حەسەنی بەصری رحمە اللە دەفەرموێ
داواڪردنۍ بەهەشت بەبۍ عەمەل خۆۍ لەخۆیدا تاوانە!

بۆ ریکلام گۆرینەوە و رەخنە و پێشنیار👇 @bangawazylawek_bot

(2/4/2024)
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 2 weeks ago

سيرافقك قلبي إلى اخر العمر
- لطلب تمويل تواصل ← : @ooooow
- قناة التمويلات : @xxxxzz

Last updated 3 weeks, 5 days ago

https://t.me/hjjhhhjjnkkjhgg1234

Last updated 2 months, 2 weeks ago

2 months, 2 weeks ago
بانگەوازۍ لاوێڪ🌿
2 months, 2 weeks ago

ئەگەر" پایز"
هۆکار بێت بۆ وەرینی گەڵاکان ئەوە
" ‌‌أَسْتَغْفِرُ‌ ‌اللّٰه‌‌"هۆکارە بۆوەرینی تاوانەکان!

استغفراللە واتوب الیە

2 months, 2 weeks ago
موفلیس کێیە؟

موفلیس کێیە؟

پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئایا ئەزانن موفلیس کێیە؟
هاوەڵەکانی ووتیان: لەناو ئێمەدا موفلیس ئەو کەسەیە پارەو ماڵی نەبێت.

پێغەمبەریش فەرمووی: موفلیس لەئوممەتی مندا ئەوکەسەیە نوێژو ڕۆژوو و زەکاتی هەیە، لەهەمان کاتدا جنێوی بە ئەو داوە، بوهتانی بۆ ئەو کردووە، ماڵی ئەوی خواردووە، خوێنی ئەوی ڕشتووە، لەئەوی داوە، جا لەقیامەتدا چاکەکانی ئەدرێت بەئەو و ئەو، وە ئەگەر چاکەکانی تەواو بوو پێش ئەوەی ئەو مافانەی لەسەریەتی بیداتەوە، لەخراپەکانیان وەردەگیرێت و ئەدرێت بەسەریداو پاشان فڕێ ئەدرێتە ناو ئاگری دۆزەخ.

(رواە مسلم)

2 months, 3 weeks ago

خێر و پاداشتی نوێژی بەیانی

1/ نوێژی بەیانی دەتپارێزێت

پێغەمبەری ئازیز ﷺ دەفەرمووێت:
(من صلي الصبح فهو ذمة الله) رواه مسلم.
واتە: ئەوکەسەی نوێژی بەیانی ئەنجامبدا ئەوا خوای گەورە دەیپارێزی.

2/ خێری نوێژی بەیانی بەقەد خێری شەونوێژە

خۆشەویستمان ﷺ دەفەرمووێت:
(من شهد العيشاء فكأنما قام نصف ليله، ومن شهد الصبح فكأنما قام ليله) رواه مسلم.
واتە: هەرکەسێک نوێژی عیشا بەجەماعەت بکات وەک ئەوە وایە کە ئەوشەوە نیوەی شەو بەردەوام نوێژی کردبێت، وە ئەگەر نوێژی بەیانیشی بەجەماعەت کرد وەک ئەوە وایە کە هەموو شەوەکەی شەونوێژی کردبێت.

3/ نوێژی بەیانی لەئاگری دۆزەخ دەتپارێزێ

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
( لن يلج النار احد صلي قبل طللوع الشمس وقبل غروبها) رواه مسلم.
واتە: ئەوکەسەی پێش ڕۆژهەڵاتن و پێش رۆژئاوابوون نوێژ بکات ناچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

4/ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بۆ بەهەشتت دەبات

هەروەک خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی:
(من صلي البردين دخل الجنه).
واتە: ئەو کەسەی نوێژی بەیانی و نویژی عەسر بەجەماعەت بکات دەچێتە بەهەشتەوە.

5/ نوێژی بەیانی خێری زیاترە لەدونیاو لەوەی کە لەناوی دایە
هەروەک پێغەمبەرمان ﷺ دەفەرمووێت:
(ركعتا الفجر خير من الدنيا ومافيها) رواه مسلم.
واتە: دوو ڕکات نوێژی بەیانی خێری زیاترە لەدونیاو لەوەی لەدونیادایە.

2 months, 3 weeks ago
زۆر جار خەم بە سوجدەیەک کۆچ …

زۆر جار خەم بە سوجدەیەک کۆچ دەکات و دڵخۆشیش بە نزایەک دێت ♡

3 months ago

**◈ئەو شەش کردەوە کامانەن
کە دەرگای بەهەشتت بۆ دەکەنەوە⸮⸮

پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی؛ شەش کردەوەی چاکە هەن ئەگەر ئەنجامیان بدەن دەرگاکانی (بەهەشت)تان بۆ واڵا دەبێت..

١- لەقسەکردندا ڕاستگۆبن.
٢- پەیمانەکانتان بەرنە سەر.
٣- سپاردەکان بدەنەوە خاوەنەکانیان.
٤- چاوتان بپارێزن.
٥- داوێن پاک بن.
٦- دەست پاکبن، زۆردار مەبن.

(رواه احمد وابن حبان والبيهقى)
.**

3 months ago

گومانی باش بردن بەخوا هۆکارێکە بۆ هاتنەدی ئاواتەکان

ئیبن مسعود دەفەرمووێت:‌‎ سوێند بەو خوایەی هیچ خوایەک نییە جگە لەو شایەنی پەرستن بێت، هیچ بەندەیەک نییە گومانی باش بەخوای گەورە ببات لە هەر شتێکدا، ئیلا ئەوەی پێ دەبەخشێت کە دەیەوێت.

ترس و دوودڵییەکانت وەلا بنێ و گومانی باش ببە بە خوا
بەڕاستی ئەو لەجێی ئەوگومانە ئەبێ كەتۆ پێی ئەبەی!!
كە ئەفەرموێت: [أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي]

كەوابوو ھەمیشە گومانی باش ببە
خۆت هەڵیبژێرە سەرکەوتنت ئەوێت یان شکست.

3 months ago

پێغەمبەر _نوح(علیە السلام) یەکجاری بانگی ئاژەڵەکانی کرد بۆ ڕزگاربونیان یەکسەر بە دەمیەوە هاتن و سواری کەشتیەکە بوون لەگەڵی، بەڵام ٩٥٠ ساڵ بانگی کەسە نزیکەکانی کرد چەند کەسێکی کەم نەبێت هاتن بە دەمیەوە و ئەوانی تر خنکانیان هەڵبژارد…

کوڕەکەی_نوح (علیە السلام) نەیدەویست بگۆڕێت لە کاتێکدا لە ماڵی گەورەترین بانگخوازدا بوو ،بەڵام خێزانی فیرعەون بڕیاری دا بگۆڕێت لە کاتێکدا لە ماڵی گەورەترین
ستەمکاردا بوو….

-بۆیە ڕەخنە لە بارودۆخ مەگرە
ئەوە خۆتی ڕێگاکان هەڵدەبژێریت🥀

3 months ago

چڵک و پیسی تاوانەکانت بەئاوی فرمێسکەکانت بشۆ...

هیچ کەس ڕزگاری نابێت لەچڵک و پیسی گوناهـ و تاوان مەگەر کەسێک لەتەوبەکردن و پەشیمانی دەست و برد بکات و خێرا بگەڕێتەوە لای خوا.

إبن القيم (ڕەحمەتی خودای لەسەربێت) دەفەرمووێت:
چاکترین و سوود بەخشترین ڕۆژ لەژیانی بەندە ئەو ڕۆژەیە کە پەشیمان دەبێتەوە لەتاوانەکانی و بە تۆبەیەک دەگەڕێتەوە لای خودای پەروەردگار
(زاد المعاد 3 / 585)

بیربکەوە ڕۆژی ئەنجامدانی سەرپێچی و تاوان چ ڕۆژێکی بەدبەختیە،
وە ڕۆژی ئەنجامدانی تاعەت و عیبادەتیش چ ڕۆژێکی ئاسوودەیی و دڵ خۆشییە!

ئەگەر دڵ و زمانت لەسەر زیکرو یادی خوا جێگیر بوو،
بزانە تۆ ڕێی ڕاستت گرتووە.

We recommend to visit

Last updated 1 month, 2 weeks ago

سيرافقك قلبي إلى اخر العمر
- لطلب تمويل تواصل ← : @ooooow
- قناة التمويلات : @xxxxzz

Last updated 3 weeks, 5 days ago

https://t.me/hjjhhhjjnkkjhgg1234

Last updated 2 months, 2 weeks ago