Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2
Last updated 1 month, 2 weeks ago
👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)
Last updated 3 days, 21 hours ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago
💥تەلەویزیۆنی ناوەندگەرای ئینتەرنەشناڵ؛ به ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی مێژوو و کەلتووری دەف ژەندن له کوردستان، ئەمڕۆ میوانێکی نەخوێندەواری بانگهێشت کردبوو.
▪️مێژووی دەف ژەندن له کوردستان دەگەڕێتەوه بۆ پێش له ئیسلام بەڵام میدیای ئینتەرنەشناڵ بە مەبەست و له هەوڵێکی بەئەنقەست ڕێوڕەسمی "هەزاردەف" که دوێنێ هەینی لە گوندی پاڵنگان بەڕێوەچوو، به ئاهەنگی لەدایکبوونی "سەعدی" ناودێر کرد و لێکیان دایەوه.
▪️پێویسته خەڵکی خۆڕاگری کوردستان له بەرامبەر ئەم شێوه کردەوانەی میدیای ناوەندگەرا و فاشیستانە بێ دەنگ نەبن.
🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣
💥سنە؛ دوو مامۆستای قوتابخانە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لەم دوایییانەدا مەجید کەریمی لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان و مەسعوود فەرهیختە، لە مامۆستایان و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پیشەیی ئیسلامشاری کەرەج لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە سزای سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەو سزایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ پێیان ڕاگەیێندراوە.
بەپشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزاکان، سزای سێ مانگ بەندکران بۆ ئەو دوو مامۆستایە بە سزای پێبژاردنی هەشت ملیۆن تمەن پارە گۆڕدراوە
🔹٥٤٤ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١ی بانەمەڕی ١٤٠٣
💥ڕەفتاری دڕندانەی بەكرێگیراوانی خامنەیی لەگەڵ دوو كۆڵبەر
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، جەلال ڕەحمانی خەڵکی بۆکان و ئاکۆ (ناوبانگ نادیار) لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەرکران و دوای ئەشکەنجەدران و لێدان و کوتان لەلایەن ئەو هێزانەوە، لە پشتەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا ئەو دوو کۆڵبەرە سەر، لووت و لاقیان بریندار كراوە.
🔹٤٨٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢
💥وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: حەماس بەدوای جێگرەوەیەک بۆ ئەلسەنواردا دەگەڕێت
یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندان لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنییەتی فەرماندەیی باشووری سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گوردانی خانیوونس سەر بە گرووپی حەماس شکستی هێناوە و حەماس بەدوای جێگرەوەیەکدا بۆ ئەلسەنوار دەگەڕێت.
ماڵپەڕی "وای نێت'' سەر بە ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحارونۆت"ی ئیسرائیلی لە زاری گالانتەوە نووسیویەتی: 'ئێستا وێستگەی غەززەی حەماس وڵامی پەیوەندییەکان ناداتەوە. کەسێک نییە وەک فەرماندەی مەیدانی قسەی لەگەڵ بکەیت.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، سەرکردەکانی حەماس لە دەرەوەی غەززە بەدوای دۆزینەوەی فەرماندەیی نێوخۆدا دەگەڕێن و ئێستا هیچ دەسەڵاتێکی چالاک لە گرووپەکەدا نییە.
گالانت وتی: فراوانکردنی عەمەلیاتەکان لە خانیوونس بەردەوامە و خانیوونس چیتر وەک قەوارەیەکی سەربازی بە هیچ شێوەیەک کار ناکات.
هەروەها وتی: تاکە شتێک کە رێگری لە داڕمانی تەواوییەتی حەموس وەک هێزێکی سەربازی دەکات، بڕیاری ئەرتەشی ئیسرائیلە.
🔹٤٨٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢
💥خەڵاتی ١٠ میلیۆن دۆلاریی ئەمریکا بۆ ڕادەستکردنی زانیاری سەبارەت بە هاکێرەکانی سەر بە ڕێژیم
بهپێی ڕاگهیەندراوێک كه له ماڵپهری "خهڵات بۆ دادپهروهری" سهر به بهشی ئهمنییهتی دیپلۆماتیكی وهزارهتی دهرهوهی ئامریكا بڵاو كراوهتهوه، ئامریكا خهڵاتێکی ١٠ میلیۆن دۆلاریی بۆ پێدانی زانیاری لهبارهی ههكێرێكی سەر بە ڕێژیمی ئێران به ناوی عهلیڕهزا شهفیعیی نهسهب كه سەر بە سپای پاسدارانه دیاری كردووه.
له ڕاگهیەندراوەدا هاتووه ئهو هاكێره له ساڵهكانی ٢٠١٦ ههتا ٢٠٢١ له كۆمپانیای "مهحهک ڕایان ئهفزار" كاری كردووه و هاوكاریی سپای پاسداران و هێزه نیابهتییهكانی ئێرانی كردووه كه دژ به ئهمریكا هێرشی سایبێری بکەن.
ئامریكا داوای زانیاری وهكوو شوێنی ژیان، چالاكی و ئەو هێرشه سایبێرییانەی کردووە كه ئهنجامی داون.
ئهو ههكێرهی له هێرشی سایبێریی چهند ساڵهی سپای پاسداران بۆ سهر ١٢ كۆمپانیای ئامریكایی و ههوڵ بۆ هێرشكردنه سهر سیستهمی وهزارهتی دهرهوهی و و خهزێنەداری دهستی ههبووه.
🔹٤٨٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢
@avatodaykurdi
Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2
Last updated 1 month, 2 weeks ago
👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)
Last updated 3 days, 21 hours ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago