AVA TODAY

Description
Dear @durov

This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.


بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:

@avakurdiadmin
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month, 1 week ago
***💥***یەکەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی …

💥یەکەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد

سبەی سێشەممە ٩ی ڕێبەندان، یەکەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی چوار لاوای كورد بە ناوەكانی محەممەد فەرامەرزی، پێژمان فاتحی، وەفا ئازەربار و موحسین مەزڵوومە.

ئەم چوار لاوە کوردە دوای ١٩ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئەشکەنجەدانی توند و دانپێدانانی زۆرەملێ، لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن ڕێژیمی تاوانکاریی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دران.

دوای تێپەڕینی ساڵێک، بنەماڵەی ئەو چوار زیندانییە سیاسییە کوردە، هێشتا نازانن ئازیزانیان لە کوێدا نێژراون و تەرمەکانیان بە بێسەروشوێن کراوە.

🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi

1 month, 1 week ago
ئاشکراکردنی تاوانی ئیقباڵ بەهمەنی، لە جاشەكانی …

ئاشکراکردنی تاوانی ئیقباڵ بەهمەنی، لە جاشەكانی ناوخۆیی و نوێنەری کوردستان لە مەجلیسی خوبرەگان، لە کوشتنی زاواکەیدا

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، مەلا ئیقباڵ بەهمەنی، نوێنەری کوردستان لە مەجلیسی خوبرەگان، لەگەڵ چەند بەکرێگیراوێکی دیکە و کچە گەورەکەی (مریەم بەهمەنی)، ڕۆڵیان لە کوشتنی زاواکەی کە ناسنامەی سالارە خاستارە هەبووە.

سالار خاستار، لە كاتی هاوسەرگیریی لەگەڵ کچەکەی مەلا ئیقباڵ تووشی ناكۆكی لەگەڵ ئەو بوو. لە کاتێکدا مەلا ئیقباڵ دژایەتیی هاوسەرگیریەکەیانی دەکرد، ئەویش بە زۆر ڕازی بوو، ئەم دژایەتی و ناكۆكییەش هەر بەردەوام بوو.

سالار خاستار بە هۆی پەیوەندیی بە بنەماڵەی بەهمەنییەوە بەڵگەی گەندەڵیی دارایی و ئەخلاقی مەلا ئیقبالی دەستکەوت و لای خۆی و لە تەلەفۆنەکەی خۆیدا هێشتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مەلا ئیقبال لەگەڵ پاسەوانەکانی چوونەتە ماڵی سالار و هەڕەشەی لێكردووە و گوتوویەتی ئەگەر بەڵگەكان نەسڕێتەوە ئەوا دیكوژێ.

ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر، لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی نمایشی و زیادبوونی گرژیی نێوان لایەنەکان، مەلا ئیقباڵ سالاری لە ماڵەکەی خۆیدا کوشت و تەرمەکەی بۆ ڕێگای گوندی ئەویهەنگ گواستەوە. پاشان بە نمایشکردنی ڕووداوێک ئاگریان لە تەرمەکە بەرداوە و هەوڵیانداوە ڕووداوەکە بشارنەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، جەباری، دادستانی سنە و ژمارەیەک کەسی دیکەی گەندەڵ، هاوکاریی مەلا ئیقباڵیان بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم دۆسیە تاوانکارییە كردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاڤاتوودەی، دۆسیەی کوشتنەکە ڕەوانەی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان لە تاران کراوە و هەندێک سەرچاوەش ڕایانگەیاندووە کە مەلا ئیقباڵ بەهمەنی بە هۆی هەوڵی بنەماڵەی قوربانییەکە لە بەدواداچوونی دۆسیەی کوشتنەکە دەستبەسەر کراوە.

https://t.me/avatodaykurdi/131046

1 month, 1 week ago
AVA TODAY
1 month, 2 weeks ago

?بەرنامەی ڕاستەوخۆی شەوی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣!

مانگرتنی کوردستان ئولگوویەك لە یەكگرتوویی بۆ سەراسەری ئێران.

? @Javanmardi77

? لینکی ڤیدیۆی کوالێتی بەرز:
https://www.youtube.com/live/Tsjo1oZM8N0?si=6-H1vOc1_ViqFBVk

? ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi

1 month, 2 weeks ago
***?*****سەقز؛ دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساڵح زادە لەلایەن …

?سەقز؛ دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساڵح زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوەڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەمجەد ساڵحزادە هاووڵاتیێ تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کاری خۆی بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەم هاووڵاتییەیان لە دووکانی مۆبایل فرۆشی خۆیدا بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە کۆتایییەکانی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە دادوەریی جەواد مستەفایی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" بە سێ مانگ بەندکران سزا دراوە.

? ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi

1 month, 2 weeks ago
***?***دەستبەسەرکردنی سێ کاسبکاری بازاڕی سنە بە …

?دەستبەسەرکردنی سێ کاسبکاری بازاڕی سنە بە كەڵك وەرگرتن لە توندوتیژی لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، لە هاوكات لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری لە كوردستان، سێ كەس لە بازاڕیانی ئازادیخوازی پێڵاوفرۆشانی سنە کە لە بەردەم دوکانەکانیان وەستابوون، لە لایەن بەکرێگیراوانی خیانەتکاری خامنەییەوە بە توندی لێیان درا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

ناسنامەی دوو کەس لەو دەستبەسەرکراوانە بە ناوەکانی محەممەد سەیفپەناهی و سینا ڕەزایی پشتڕاست کراوەتەوە.

? ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi

4 months ago

?ئاوی كوردستان سەرچاوگەی كەوسەرە
خاكی بانەمە و وێنەی گەوهەرە
ناوەندی فەرهەنگیی هونەریی سەعدی لە هەوشار

? ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣

@avatodaykurdi

4 months ago
***?***ڕۆژتان باش

?ڕۆژتان باش

▪️ دیمەنی تەرەغەی سەربەرز _ بۆكان

? ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣

@avatodaykurdi

4 months ago
***?***ناڕوونی چارەنووسی پەخشان عەزیزی لە چاوەڕێی …

?ناڕوونی چارەنووسی پەخشان عەزیزی لە چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵا

دۆسیەی پەخشان عەزیزی، توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسیی کورد کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە، زیاتر لە هەژدە ڕۆژە ڕەوانەی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی کراوە و تا ئێستاش چاوەڕوانی بڕیاری کۆتاییە.

ناوبراو لە ١٥ی گەلاوێژی ئەمساڵەوە دوای ناڕەزایەتییەکانی بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین، تا سێ حەوتوو پێش لە مافی چاوپێكەوتن بە بنەماڵەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کرا، بەڵام تا ئێستاش لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی بێبەش كراوە و هەوڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەرکەوتوو نەبوون .

ناوبراو لە سەرەتای مانگی گەلاوێژدا ، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی "بەغی" حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

? ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣

@avatodaykurdi

4 months, 1 week ago
***?*****ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم وێنەی سەر کێلی …

?ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم وێنەی سەر کێلی ئارمیتا گەراوەندیان گۆڕیوە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم وێنەی سەر کێلی گۆڕی ئارمیتا گەراوەندیان بەبێ ئاگاداربوونی بنەماڵەکەی گۆڕیوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕێژیم وێنەیەکی ئارمیتایان کە لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە دروست کردووە لە جیاتی وێنەی سەر کێلەکەی داناوە.

لەم وێنەدا بە ژیری دەستکرد سەرپۆش بۆ ئارمیتا دانراوە.

هەنگاو زیادی کردووە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر کە ساڵوەگەڕی کوژرانی ئارمیتایە، تەنیا ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی داوە کە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بچنە سەر گۆڕەکەی و بە هەڕشە و گوشار هەوڵیان داوە کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە بێنن.

ئارمیتا گەراوەند، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان و دانیشتووی تاران بوو کە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر لە ڕێگەی چوون بۆ قوتابخانەکەی، لە مێترۆی تاران بەهۆی لێدانی مەئموورانی حیجاببانی ڕێژیمەوە لە هۆش خۆی چوو و پاش ٢٨ ڕۆژ گیانی لەدەست دا.

? ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣

@avatodaykurdi

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago