❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
📚ناوی کتێب: لەدایکبوونی وڵات
💎مژار: فەلسەفەی سیاسی
📝 نووسەر: ستیوارت ئێڵدن
🖊وەرگێڕان: د. ئازاد حاجی ئاقایی
🖨وەشانخانە: مادیار
کتێبی " لەدایکبوونی وڵات" خاڵێکی وەرچەرخان و بەشداربوونێکی یەکلاکەرەوەیه لە توێژینەوە زانستییەکانی پەیوەندیدار بە هێز و باڵادەســتیی لە ســەردەمی یۆنانی کەڤنارەوە تا سەردەمانی دەسپێکی ئەورووپای مۆدێرن لە مەڕ دەرکەوتنی دەوڵەتی مۆدێرن، نەک لە ئەوڕووپا، بەڵکوو لە تەوای جیهان.
بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی بنەڕەتیی و گرنگی مەڵبەند یان هەرێم، یان بەشێک لە خاک لە سەری گۆی زەوی لە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی فۆڕمەکانی هێز و باڵادەستیدا و هاوکات بەرخۆدان لە بەرامبەر هێز و باڵادەستی، کتێبەکەی ستیوارت ئێلدن، وەک کتێبێکی تەژی لە زانیاری بۆ پێناسەکردن و کێشانەوەی هێڵە جیاوازەکانی سەرهەڵدانی دەوڵەتی مۆدێرن لە سەردەمی ئەمڕۆکەدا، لەو دەگمەن کتێبانەیە کە دەتوانێ لە سەر بنەمای ناوڕێچکەیی بوون،واتە ئاوێتەیەک لە فەلسفەی سیاسی، تیولۆژیا، جوگرافیا، دیرۆک و یاسا، تێڕوانینەکان لە مەر پرسی سەروەریی سیاسی، لە ناو ئەدەبیاتی سیاسیدا بگۆڕێت.
ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠١٣ لایەن زانکۆی شیکاگۆ-وە بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاو بۆتەوە و ئەمساڵ بە وەرگیڕانی د. ئازاد حاجی ئاقایی، لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مادیار، لە سنە، بە زمانی کوردی، بڵاو دەبێتەوە.
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇
📚ناوی کتێب: خێراکە مردن خەریکە بگات
💎مژار: شێعر
📝 شاعیر: مامۆستا شێرکۆ بێکەس
🖨وەشانخانە: مادیار
چۆمێک وتی:
هەر بەو جۆرە
لە ئەستەمیش ئەستەمترە،
تۆ گوێت لێبێ ڕۆژێ بڵێن
بوون بە برا
تۆڕ و ماسی!
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇
📚ناوی کتێب: ئێستا کچێک نیشتمانمە
💎مژار: شێعر
📝 شاعیر: نەمر، مامۆستا شێرکۆ بێکەس
🖨وەشانخانە: مادیار
من هێندە نابێ زانیومه
وەختێ کە خۆشەویستیی هات
وەختێ کە ئاوێتەت ئەبێ
لە خۆتەوەو نازانی چۆن!
زمانی دار زمانی بەرد
زمانی ئاو
زمانی زەریا فێر ئەبی و
لە دواییشدا
باڵداریت و بۆخۆت ئەفری!
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇
?ناوی کتێب: بوون و کات
?مژار: فەلسەفە
? نووسەر: مارتین هایدگێر
?وەرگێڕ: کامەران نیک پەی
?وەشانخانە: مادیار
"بوون و کات" بە گەورەترین بەرهەم و شاکاری فەلسەفی سەدەی بیست دادەندرێت.
گرینگرتین ڕێباز و قوتابخانەکانی هاوچەرخ وەکوو ئیگزیستانسیالیسم، پێکهاتەبەزێنی، یەزدانناسی نوێ، هێرمێنۆتیک، تیۆرییەکانی ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری، دەروونشیکاری، زۆربەی زانستەکانی مرۆڤی، بەرەوپێشەوە بردنی دیاردەناسی ئێدمۆند هوسێرل و هەروەها بیرمەند و فەیلەسووفانێکی
وەکوو گادامێر، ئارێنت، لاکان، سارتر، دێریدا، فۆکۆ و... لەژێر کاریگەری قووڵی ئەم کتێبەدا
بوون.
مێژووی مێتافیزیک و ڕۆژاوا مێژووی لەبیرکردن و بەهێندنەگرتنی چەمکی بوونە،
بەڵام "بوون و کات" بەهێزترین بنەماکانی ئەم نەریتەی لێک هەڵوەشاند و بە چوونەوە بۆ سەرەتاکان بوێرانە شۆڕشێکی گەورەی دەست پێکرد و شێوازێکی نوێی بۆ بیرکردنەوە ئاراستە کرد.
"بوون و کات" بە قووڵی ئاوڕ لە قەیرانە سەرەکییەکانی جیهان وەک نیهیلیزم، بێ هیوایی و نەبوونی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان دەداتەوە و بەدوای زیندووکردنەوە و دۆزینەوەی واتاییەکی نوێ دایە، دەیهەوێت دەلاقەیەکی نوێ لە سەردەمانی لەدەستدانی زمان لە غەریبی و لانەوازیدا بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون بکاتەوە. بۆیە ئەم کتێبە شایانی بەهێندگرتن، ئاوڕلێدانەوە، خوێندنەوە و تێڕامانێکی قووڵە.
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان?
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago