✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
نیوەقەڕنێکە قەتـارێ ڕزیو
دێ لە هێڵێکی ژەنگەتێرەوە
قڕ کەوتۆتە نێو واگۆنەکانی و
وێستەگەکانی خۆی،کرد بە ژێرەوە
✍کامیل داوەری
ژەنگەتێر: نهایت زنگ زدگی
پێنووس
خەزێنەیەکی پڕبایەخ
پێشکەش بە هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی
بۆ خوێندنەوەی شیعری هەر شاعیرێک
لە سەر ناوەکەی کرته بکەن.
📙 مەلای جزیری📘 بێسارانی📗 ئەحمەدی خانی
📕 تورکەمیر
📙 سالم
📘 نالی
📗 مەستوورە
📒 مەولەوی
📓 کوردی
📗 جەفایی
📕 مەحوی
📒 وەفایی
📔 حەریق
📕 پیرەمێرد
📔 ئەدیب
📓 ناری
📙 جەوهەری
📘 زێوەر
📗 حەمدی
📓 بێخود
📕 سابیری
📓 شاهۆ
📒 ناتیق
📓 کەمالی
📙 ئەسیری
📒 قانع
📓 ویساڵی
📙 جگەرخوێن
📘 گۆران
📕 لوتفی
📙 موخلیس
📘 ئەخۆل
📗 مینە جاف
📒 عەونی
📙 مەزڵووم
📗 دڵدار
📕 هێمن
📒 هەژار
🎁 پێنووس🖥 ڤەژینبوکس
هاوڕێیانی هێژا
هەوڵ بدەن ئەم خەڵاتە پڕبایەخە
بگاتە دەستی هۆگرانی ئەدەبیاتی ڪوردی.
**لێرە نیت و
هەموو شتێک دەبێ بەتۆ
مانگەشەو سکانسێکە لە نیگات..
زرێبار تنۆکێ لە هێمنیت..
هەڵووژەش دەمخاتە بیری
ماچە ئاودارەکانت...
✍کامیل داوەری**
پۆستی نوێ?
پێشکەشتان بێت
سپاس و پێزانینی بێسنوورم ئاراستەی دڵە گەورەکەی کاک کەیوان جامخانە شاعر و نووسەری گەورەی نیشتمان ئەکەم کە بەوپەڕی تاقەت و دڵفراوانییەوە، بەرانبەر بە پێنووسە کورتەباڵاکەی من لوتفی نواندووە.
بە ڕاستی هیچ وشەیێک شک نابەم وەسفی قەندیلی ڕوانگە و شارەزووری دڵی بەڕێزیانی پێ بکەم.
بمێنن بۆ کتێبخانەی کوردی????
شاعیر لێرەدا سووڕێکی دیکە دەدات و دەڵێ:
دیق ئەکەم بتلێمە شارێ، کووچەیێ کوردی نەبێ
هەندەران تەنگ بێ بە بەرم و زەرد ببێ سەردانەوەم
ناتوانم بڕۆم! خۆی یەک لا دەکاتەە.
دەڵێ دیق ئەکەم: (دیق کردن؛ مەرگێکی ئاسایی نییە بەڵکوو مردنێکە لە خەم و هەڵوەدایی و فەرقانێکی نەخوازراو و درێژخایەندا)، بۆیە دەستپێکی بەیتەکە هێندە جوانە و دەڵێ: دیق ئەکەم... بتلێمە شارێ کووچەیێ کورێ نەبێ... ناتوانم بڕۆم و کەسانی نامۆ و نەناسراو دەورم بگرن و لێیان تێنەگەم.
من بەسراوم بە ڕەسەنایەتی و ڕیشەی خۆمەوە (بەرد لە جێگای خۆیا سەنگینە)؛
دووبارەش دێتەوە و باس لەوە دەکا کە هەندەران بە بەرم تەنگ ئەبێت (هەر شار و هەر کووچەیێکی جیهان بێت)، بە کەڵکی من نایەت و تەنگە بە بەر ڕۆحم! ئیتر بوونم لەوێ و هاتنەوەم، چوون خەزان زەرد و غەمگین دەبێت و لەگەڵ خۆی هەڵمەدەوەرێنێ
لە بەیتی پاش کۆتاییدا شاعیر لە سووڕانەوەئەکەوێت و دێتەوە سەر:
گیرسانەوە!
کێ لە لێواری چەقۆدا دەس لە دایکی بەر دەدا؟
لایەلایەی لووتکە ڕەنگە بێ بەهۆی گیرسانەوەم
شاکارێکی دیکەی شاعیر لەم بەیتەدا دەر دەکەوێت.
(لێواری چەقۆ)، (دەس لە دایک بەردان= نیشتمان)، (لایەلایەی لووتکە)
لەم بەیتدا (بیان، بدیع و بلاغت) زۆر خۆ دەنوێنن و ئەم بەیتە چەندین بۆچوون و مانا هەڵدەگرێت و دەکرێ ئەم بەیتە وەکوو شاکارێک سەدان ساڵ بژی.
فیشەکێکم پێ بهێڵن خەوتن و کەوتن ئەگەر
کورتە مەودای ڕاوەڕێوی تا تەقەی هەستانەوەم
تەقەیێک بۆ هەستانەوە!
شاعیر خەوتووە و لەسەر پێخەفەکەی خۆیدا خەریکە بیر لە ڕۆییشتن دەکاتەوە (بەیتی یەکەم بێنێنەوە بیری خۆمان)
لێرا شاعیری تیری ئاخری خۆی دەهاوێ و دەڵێ:
ئەم خەوتن و کەوتنە (سووڕی کۆتایی) ئەگەر هێزێکم (فیشەکێکم) پێ بهێڵن دەمەوێ تەقە هەڵبسێنم؛ بەڵام لە چی؟
تەقە لە شتێک هەستاندن یان بۆ کوشتن و مردنە یان بۆ ژیان و بەردەوام بوون؟
دەکرێ بڵێین شاعیری نووستوو، ئیتر پێویستی بەوەیە تەقە لە شتێک هەڵبستێنێ؛ (ڕاوە ڕێوی)، (کۆکردنەوەی هێز بۆ بەردەوام بوونێ ژیان)، (بەخۆدا چوونەوە)، کۆتایی هێنان بە دوو دڵی لەسەر دووڕیانی (هەڵوەدایی و مانەوە)
هەڵبەت دەکرێ بەیتی کۆتایی مانای دیکەشی ببێت...
لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم لەم چەشنە غەزەلانە لە شێعری ئیمڕۆی کوریدا زۆر کەمن کە پڕاوپڕ بن لە نوێگەری و هەڵگری دەستەواژەی نوێ بن و ئازارەکانی مرۆ و کۆمەڵگا بە جوانی پیشان بدەن؛ هیوادارم کاک کامیل داوەری بەردەوام بێت و جێگای قەڵەمی خۆی لە نێو غەزەلی کوردیدا دیاری بکات.
کۆتایی
لاچاوێک بۆ شێعری دووڕیان (کامیل داوەری)
✍کەیوان جام خانە
کورتە مەودای ڕاوەڕێوی تا تەقەی هەستانەوەم! شێعردۆستانی هێژا! ڕاوکردنی ئاوەها مسراعێکی تازە و پڕپێز و جوان و شاعیرانە، بە کەسێک دەکرێ کە بۆ ماوەیێکی زۆر تفەنگی زووخاو و خوێن و ئاوات و ئەوینی لەسەر پێ خستبێ و بیهەوێ تەقە لە بابەتێکی گرینگ هەڵسێنێت؛ وا نییە؟
شێعری دووڕیان، تەنیا ناوی دووڕیانە، دەنا دەیان لایەنی و ڕێگا و دەلاقەی جوانی کردۆتەوە لە نێو خۆیدا و بۆ شی کردنەوە جۆڵایێکی باشی دەوێت کە ئەو جۆڵایە من نیم؛ بەڵام چوون فرە ڕێسێکی باشم، ئەمەوێ بە گوێرەی توانای خۆم و تێگەیشتنم هەندێ وردەکاری لەم ئاورێشمە جوانە بکەم بە گوڵۆڵە و پیشانی بدەم.
شاعیر لە یەکەم سووڕدا دەڵێ:
شەو لە خۆمدا تا بەیانی دەستەمۆی سووڕانەوەم
ڕۆژ لە بەردەم دووڕیانی هەڵوەدایی و مانەوەم
شەو!
کەشی شەو، کەشێکی تەواو دڵتەزێن و تاریک و غەمگینە و مرۆ لە کەشی شەودا، بە دوای خۆی و خولیاکانیدا دەگەڕێ کەچی شاعیر نەک هەر بە دوای خۆیدا دەگەڕێ بەڵکوو دەستەمۆ کراوە و خەریکی سووڕانەوەیێکی بەردەوامە؛ سووڕانەوەیێک کە ٨ بەیت بەردەوام دەبێت و شاعیر نەک هەر ناو پێخەفەکەیدا، بەڵکوو لە ناو بەیت بە بەیتی شێعرەکەشیدا دەسووڕێتەوە.
ڕۆژ!
سووڕانەوەی ڕۆژ: ئاکامی لێڵی بەر چاو و ڕێگا و مەبەست و ئاکامی هەموو هزر و بیری شاعیرە؛ کە وا بوو:
دوو ڕێگا دەێتە پێش شاعیرەوە:
هەڵوەدایی / مانەوە
وەکوو دوو وێستگەی زۆر دوور لە یەکتر و زۆر جیاواز کە هەر کام بەرەو ئاقارێک دەڕۆن.
شاعیر لە پاش سووڕی یەکەم، دێتە سەر سووڕانەوەی دووهەم و دەڵێ:
پەلکەپووشێکم لە بەر پێی گێژەڵووکەی تانەدا
کەی شەماڵێ هات و کەوتە باوەشی دڵدانەوەم
لە بەرانبەر تیر و تانەی دۆست و دوژمندا وێنەی پەلکەپووشێکم لێ هاتووە و هەر تانە و تیر زامدارم دەکەن و بەو ئێشەوە دەتلێمەە کەچی شەماڵێک هەڵناکات تا دڵنەواییم بکات و ڕەفێقێکم نییە؛ واتا دەروویێک نییە هەتا لێوەی دەرباز بم...
سووڕی سێهەم:
هەر دەڵێم لێرا برینی داربەڕوو پێچم نەچم
دار بە دار کۆچاوە خوێنم هەر بەرەو دارانەوەم
نوێگەری(بدیع) و دەربڕین (بیان) و پڕپێز (بلیغ) داڕشتنی ئەم بەیتە بە تەواو خوێنەر دەخاتە نێو خوێن و زامێکی سەیرەوە؛ هەر پاش خوێندنەوەی بەیتەکە، (مرۆ هەست دەکا خۆی خوێنی لێ دەتکێ و دەدارێتەوە؛ یان خۆی لەو ڕێگایەدا گیری کردووە و برینی داربەڕوو بپێچێ و نەچێ یان بیر لە ڕۆیین بکاتەوە و خۆی یەک لایی بکاتەوە و بڕوات).
بینینی برینی دارەسووتاوەکان کە شاعیر دەیەوێ بچێت برینپێچیان بکات؛ دیمەنێکی تەواو نوێ و تازەیە و هەست و ئاوەزی مرۆ ڕادەچڵەکێنێ؛ شاعیر لێرەدا هەر وەکوو دارەکان، دار بە دار خەریکی دارانەوەیە و خۆی بە سووتاو و بریندار دەزانێت و لە نێوان ڕۆیین و مانەوەدا نازانێ کامیان هەڵبژێرێت؟
بمێنێتەوە؛ دەسووتێ؛ خەیاڵیشی لە ڕۆییندایە؛ کەچی ئەم دارە (شاعیر)، ڕیشە و ڕەگی لەم زاگرۆسە دایە و هەر سووتان بە باشتر دەزانێ و حەزی لە ڕۆیین نییە.
سووڕی چوارەم:
دێتە بازنەی سەفسەتەی دڵ، فەلسەفەی ڕۆحم بە ڕۆژ
بێ هەدادان، شەو خەریکی خاترات پێچانەوەم
کە ڕۆژ بوویەوە؛ شاعیر سەفسەتە دەکا و بڕوبیانوو بۆ خۆی دێنێتەوە و دەڵێ: دەمێنمەوە و ناڕۆم؛ کەچی دووبارە لە شەودا فەلسەفە و بەڵگە بۆ خۆی دێێتەوە و لە خەیاڵ و دڵی خۆیدا دووبارە بیر لە ڕۆیین ئەکاتەوە؛
لە نێوان سەفسەتە و فەلسەفە و ڕۆژ و شەودا شاعیر بە جوانی پیشانی داوە کە سەفسەتە بۆ ڕۆژە و فەلسەفە بۆ شەوە و دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی شاعیر جوانتر دەر دەخات.
سووڕی پێنجەم:
هەر چرۆی ئاشتی دەنێمە باخەڵی چوار کوێرەوە
دڕکەجاڕێکم، ببینن ڕەوڕەوەی ڕووتانەوەم
ڕەوڕەوەی ڕووتانەوەم!
ژیان وەکوو ڕەوڕەوەیێک من دەبات و لە هەرچی شتە دەمڕووتێنێتەوە!
من چرۆی ئاشتی و گوڵی جوانی بۆ دەبەم؛ ئەو دڕکە جاڕێکە و تەماشاکەن چۆن ڕووتاومەتەوە؟
ئەم بەیتەش، یەکێکە لە بەیتە ناوازەکانی شێعرەکە کە چەندین مانای دیکەش هەڵدەگرێ.
ڕەوڕەوەی ڕووتانەوە(ژیان)، وەکوو سووڕخواردنێکی بەردەوام وایە کە کاری وەتا مرۆ بڕووتێنێتەوە و هەموو شتەکانی لێ بسێنێتەوە.
سووڕی شەشەم:
مانەوە و چوونم بە کاتی شانەکانم چل مەنن
کەی دەکا فەرقێ بە حاڵی وشتری چەوسانەوەم
مانەوە و چوون! دیسان هەڵوەدایی و سەرگەردانی! مانەوە و چوون! ڕاڕایی! وەک پەندی کوردی (وتیان وشتر کۆچەرە؛ وتی جا بە من چی؟ خۆ باری من هەر چل مەنە) کەڵک وەرگرتن لەم پەندە بە جوانترین شێواز لەم شێعرەدا و، زیندوو کردنەوەی پەندێکی ئاوەها بە داڕشتنێکی شاعیرانە پیتی شێعرەکەی چەورتر کردووە و شاعیر دەیسەلمێنێ لە ڕۆیین و مانەوەیشیدا هەر گۆڕانێک بەدی ناکات...
شاعیر، زۆر بە نهێنی و شاراوە لەوە دەدوێ کە لە ژیانێکی وشترئاسادا تەنیا بارهەڵگرە و دەچەوسێتەوە...
درێژەی هەیە ?????
ئەگەر ژن نەگات بەو باوەڕە کە کتێبی لە خشڵ و بەرموور و زێڕ و زیو و جلوبەرگی گران و ڕازاوە خۆشتر بوێ، هیچ کات دیاری کردنی ڕۆژێک بەناوی ڕۆژی ژن، پیرۆزبایی کردن و بەرزکردنەوەی درووشمی ڕەنگین و هیچ كۆڕ و كۆنفرانسێكیش ناتوانێ یارمەتی ژن بدات کە مافەکانی دەستەبەر بێت و ڕەوتی ژیانی بەرەو ئاراستەیێکی یەکسان و ڕووناک بگۆڕدرێت.
w.jinanîpêşeng
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94